Salahadeen Center of Virginia

Salahadeen Center of Virginia The Salahadeen Center of Virginia is an NGO that aims to provide the Religious services to families.

09/05/2026
09/04/2026

ووتاری هەینی مامۆستا محمد خەتێ 09/04/2026

09/03/2026
سڵاوی خوای گەورە لە هەموو دایک و باوک و قوتابیانی خۆشەویست. بەپێویستمان زانی ئاگادارتان بکەینەوە کە بەرنامەی خوێندنی زما...
08/19/2026

سڵاوی خوای گەورە لە هەموو دایک و باوک و قوتابیانی خۆشەویست. بەپێویستمان زانی ئاگادارتان بکەینەوە کە بەرنامەی خوێندنی زمانی کوردی و پەروەردە و قورئانی پیرۆز دەستپیدەکاتەوە. بۆ زانیاریتان دەرگای ناو نوسین کراوەیە بۆ هەموو لایەک. شایەنی باسە پاش تەواوکردنی هەر یەک لەو وانانە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدرێت و بڕوانامە دەبەخشرێت بەقوتابیەکان. جێگای ئاماژەیە مامۆستایان و یاریدەدەرانی ئەو پڕۆگرام و خولە دانیشتوی هەرسینبۆرگن و خۆبەشانە لە خزمەتی ڕەوەندی کوردیدان

مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابی:
پێوستە فێرخواز تەمەنی لە (٧-١٥) ساڵ بێت
پابەند بێت بە مەرج و رێنماییەکانی بەشی فێرکردن
فۆڕمی تایبەتی ئەلکتڕۆنی پربکاتەوە و ئەو بڕە پارەیەبدەن کە لە قوتابیەکان سەرفدەکرێتەوە

بۆ تۆمارکردن و ناونوسین سەردانی ئەم لینکە بکەن:
Registration Link
https://forms.gle/hRxE7hruwefqzEkv7

لینکی پارەدان:
Payment Link
https://donorbox.org/2026-2027-sunday-school-program

خۆشحاڵ بووین به‌ بەشداریکردن وەكو سەڵاحەدین سەنتەری ڤێرجینیا  لە کۆنفرانسی هاوکاریی ڕێبەرانی ئایین و کۆمەڵگا لە مزگەوتی ...
08/11/2026

خۆشحاڵ بووین به‌ بەشداریکردن وەكو سەڵاحەدین سەنتەری ڤێرجینیا لە کۆنفرانسی هاوکاریی ڕێبەرانی ئایین و کۆمەڵگا لە مزگەوتی سەلاحەدین لە باکوری تەکساس، کە تێیدا نوێنەرانی پێنج مزگەوتی جیاواز كە لەلاین كوردەوە درووستكراون و بەڕێوەدەبرێن لە چەند وولایەتێكی جیاوازی ئەمریكا بەژداربوون بۆ ناساندنی ئیش و كارەكانیان و خزمەتكردنی كۆمەڵگە; هەروەها گفتوگۆیەكی تێرو تەسەل كرا لەسەر ئاستەنگەکان و باسی كارو ئامانج و گەشەکردن و فراوانبوونی هاوكاری لە ئێستاو داهاتودا كرا. هەروەها تیشكمان خستە سەر یەك ڕیزی ماڵی كورد و پابەندبوونمان بە بەهێزكرنی پێگەی موسڵمانی كورد بۆ خزمەتکردنی كۆمەڵگەی كوردی لەدەرەوەی ووڵات. خوای گەورە بەرەکەت بخاته هەوڵەکانمان و ڕێنماییمان بکات بەرەو داهاتوویەکی بەهێزتر و ڕووناکتر لەگەڵ یەکتردا.

It was an honor to participate in the Faith and Community Leaders Collaboration Conference at Salahadeen Mosque of North Texas, where mosque representatives from five Kurdish Muslim communities came together to introduce their communities, share programs and experiences, discuss challenges, and explore opportunities for future growth and expansion. It was a meaningful gathering that strengthened our connections, unity, and commitment to serving our communities. May Allah bless our efforts and guide us toward a stronger and brighter future together.

گروپێکی خوێندنەوەی بزووتنەوەی ژنانی کورد هەیە لە کتێبفرۆشی شێلف لایف لە شاری ڕیچمۆند لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ٢٨ی تەمموز ...
07/28/2026

گروپێکی خوێندنەوەی بزووتنەوەی ژنانی کورد هەیە لە کتێبفرۆشی شێلف لایف لە شاری ڕیچمۆند لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ٢٨ی تەمموز کاتژمێر ٦:٣٠ی پاشنیوەڕۆ. ئەگەر کەسێک ئارەزووی ڕۆشتنی هەیە. لەم ناونیشانەدا 2913 W Cary St, Richmond, VA 23221, United States

لە میانەی کارو چالاکی یەکانماندا سەنتەری سەلاحەدین ئێوارەی رۆژی دوشەممە لە ڕێکەوتی٢٠/٧/٢٠٢٦ هەستا بە ڕێکخستنی کۆڕێکی تای...
07/21/2026

لە میانەی کارو چالاکی یەکانماندا سەنتەری سەلاحەدین ئێوارەی رۆژی دوشەممە لە ڕێکەوتی٢٠/٧/٢٠٢٦ هەستا بە ڕێکخستنی کۆڕێکی تایبەت بەئافرەتان لە شاری (هاریسێنبێرگ- ڤێرجینیا ) بۆ بەڕێز مامۆستا دەرون عادل و بەرێز مامۆستا بارزان باران بە ناونیشانی (رۆل و پێگەی ئافرەت لە ئیسلام و یاسا نێودەولەتی یەکان) ، دەسپێکی کۆڕەکە بەچەند ئایەتێکی قوڕئانی پیرۆز دەسپێکرا دواتر مامۆستا دەرون بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد وە تیشکی خستە سەر پێگەومافی ئافرەت لە ڕوانگەی ئاینی ئیسلام، وە مافی ئافرەت لە چوارچێوەی یاساکانی ئاینی دا، هەروەها لە بەشی دووەمی بابەتەکەدا مامۆستا بارزان باران زیاتر تیشکی خستە سەر ماف و ڕۆل وپێگەی ئافرەت لە ئیسلام و پەیمان نامەو یاسا نێودەوڵەتیەکان، هەروەهائاماژە بە مافەکانی ئافرەت کرا وەک پاراستنی شکۆی ئافرەت وەڕەواندنەوەی هەموو ئەم بیروبۆچۆنانەی کەباس لەجیایی و نابەرامبەری بەرامبەر بەپێگەو شکۆی ئافرەتان دەکەن، پاشان لەبڕگەی کۆتایی چاڵاکیەکە وەلامی پرسیاری ئامادەبوان درایەوە .

Address

42 Baxter Drive
Harrisonburg, VA
22801

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Salahadeen Center of Virginia posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Place Of Worship

Send a message to Salahadeen Center of Virginia:

Shortcuts

Share

Category