ئاینی ئیسلام

ئاینی ئیسلام Información de contacto, mapa y direcciones, formulario de contacto, horario de apertura, servicios, puntuaciones, fotos, videos y anuncios de ئاینی ئیسلام, Centro religioso, Iraqui.

شکور بۆ عیلمو عیلمانیەت
03/03/2023

شکور بۆ عیلمو عیلمانیەت

16/11/2022

درۆی ئیسلامی بۆ کاروباری تجاری

ئەمە ناو دەنێن چی جوانی عاقڵێتی ؟!
04/10/2022

ئەمە ناو دەنێن چی جوانی عاقڵێتی ؟!

07/03/2022

لەکەیەوە منداڵەکەم فێری ئاینی ئیسلام بکەم ؟
پرسیار:
پرسیار کرا لەزانای بەڕێز (صالح الفوزان) خوای گەورە بیپارێزێت :
لەکەیەوە منداڵەکەم فێری ئاینی ئیسلام بکەم ؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

کاتێک منداڵ گەیشتە تەمەنی تەمیزو شتەکانی لێک جیاکردەوە ، ئەو کاتە فێری پەروەردەیەکی جوانی ئیسلامەتی دەکرێت ، چونکە پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرموویەتی : ((مُرُوا أولادكم بالصلاة وهم أبناء سبع سنين، واضربوهم عليها وهم أبناء عَشْر، وفرقوا بينهم في المضاجع))؛ رواه أحمد وأبو داود وصححه الٲلباني في صحيح ابي داود (٤٦٦).
واته : منداڵەکانتان فێری نوێژ بکەن کاتێ تەمەنیان دەگاتە حەوت ساڵی ، وە لێیان بدەن کاتێک تەمەنیان گەیشتە دە ساڵی ونوێژیان نەکرد ، وە جێگای کچ وکوڕەکانتان لەو تەمەنەدا جیابکەنەوە .
بۆیە کاتێک منداڵ گەیشتە تەمەنی تەمیز ئەوکاتە پێویستە باوکەکە منداڵەکەی فێری کاری چاک وپەروەردەی چاک بکات ، وەکو فێری قورئانی دەکات و فێری فەرموودەی دەکات ، وە فێری حوکمە شەرعیەکانی دەکات ئەوەندەی پێویستی پێیەتی و لەگەڵ تەمەنەکەیدا گونجاوە ، وە فێری دەکات چۆن دەستنوێژ بگرێ و چۆن نوێژ بکات ، وە فێری زیکرەکانی خەوتن ولەخەو هەڵسان و نان خواردن و ئاو خواردنەوە دەکات ، چونکە هەر کات منداڵ پێبگات ئەوکات دەزانێ بەچی ئەمری پێکراوەو لەچی شتێکیش قەدەغەو نەهی لێکراوە ، وە فێری ئەوە دەکرێت کە پێویستە لەشتە خراپەکان دووربکەوێتەوەو ئەنجامیان نەدات ، نمونەی درۆو دووزوبانی.
تاوەکو لەسەر کرداری چاک پەروەردە بکرێ و دووربکەوێتەوە لەکارە خراپ ونەشیاوەکان هەر لەمنداڵییەوە ، ئەمەش کارێکی گرنگ وپێویستە لەکاتێکا زۆرێک لەباوکان وازیان لێی هێناوەو خۆیان لێ بەدوور گرتوە .
بۆیە زۆرێک لەخەڵکی هیچ بایەخ بەپەروەردەی منداڵەکانیان نادەن و ڕایان ناهێنن لەسەر ڕێگای ڕاست وچاک ، گوێنادەن بەوەی منداڵەکانیان نوێژ ناکەن و فێریان ناکەن، بەڵکو لەسەر کارو ڕێبازی خراپ پەروەردەیان دەکەن وئاگایان لەخوێندن و وانەکانیان نیەو وێڵیان کردوە لەشەقام و سەر ڕێگاکان ، وە جگە لەوەش لەپەروەردەی خراپ ونەشیاو کە منداڵەکان ئەنجامی دەدەن بەهۆی پەروەردەی سەقەت وناڕێکەوە کە باوکەکان دەیگرنەبەر ، لەکاتێکدا باوکەکان بەرپرس ومەسئولی سەرەکین لەپێگەیاندن وپەروەردەکردنی منداڵەکان ، وەکو چۆن پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرموویەتی :
مُرُوا أَوْلادَكُمْ بِالصَّلاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ ، وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا وَهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ ، وَفَرِّقُوا بَيْنَهُمْ فِي الْمَضَاجِعِ).
ئەمەش فەرمان و داواکاریە لەسەر باوکەکان ، بۆیە هەرکەسێک منداڵەکانی ڕانەهێنێت لەسەر نوێژ ئەوا سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەری خودای کردووە (ﷺ) و تاوانی ئەنجامداوە ، چونکە پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرموویەتی : (كُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْؤول عَنْ رَعِيَّتِهِ ) .(متفق علیه).
بەداخەوە هەندێک لەباوکەکان سەرقاڵن بە کاروباری دونیاوەو گوێ نادەن بەپەروەردەکردنی منداڵەکانیان وکاتیان بۆ تەرخان ناکەن ، وە کاتەکانیان تایبەتکردوە بە کاروباری دونیاوە ، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیەو وڵاتانی موسوڵمانان تێکچون بەهۆی نەبوونی پەروەردەی منداڵەوە ، تەنانەت وایان لێهاتوە سودیان نەماوە بۆ دین ودونیایان ، ولا حول ولا قوة الا بالله العلي العظيم).

14/02/2022

هیچ پاساوێك بۆ ژن كوشتن بەناوی ئایین (دین) نییە
زۆر بەداخەوە لە سەردەمانی پێشوو بە پاساوی جۆراو جۆر كچ زیندە بەچاڵ دەكرا و ژن دەكوژرا یاخود بەكەنیزە دەكرا یاخود وەكو میرات لە دوای مردنی مێردو باوك و برا بەسەر كەسە نزیكەكان دابەش دەكران، بەداخەوە لە سەردەمی ئێستا كە سەردەمی پێشكەوتن و تەكنەلۆژیایە ژنكوشتن بە پاساوی جۆراوجۆر لە پەنای ئایین (دین) و بە ناوی كێشەی كۆمەڵایەتی و كێشەی خێزان پەردەپۆش دەكەن، كە ئەمەش لە ئایینی ئیسلامی پیرۆز مایەی قەبوڵ كردن نییە، وەك چۆن لە دونیا سزای بكوژ و ستەم كار هەیە لە دواڕۆژیش لێپێچینەوەی قوڕسیان لەگەڵ دەكرێت، بۆ نموونە ئەگەر كچێك وكوڕێك یاخود ژنێك تووشی كارێكی ناشەرعی (زینا) بوو، بۆ ئەوەی ئەم تاوانەی لەسەر بچەسپێ پێویستی بەم مەرجانە هەیە، كە خودای گەورە لە قورئانی پیرۆز دەفەرموێ: (الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ) واتە : هەریەكە لە ئافرەت و پیاوەكە كە تووشی (زینا) بوون بۆ هەریەكە یان ( ١٠٠ ) جەلدەیان لێ دەدرێت بێ جیاوازی، بەڵام بەداخەوە هەموو كات تەنها ئافرەت بە توندترین شێواز و زۆر بەزیادەوەش سزا دراوە، ئینجا بۆ سەلماندنی ئەم تاوانە مەرجی خۆی هەیە هەر وەكو خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێ : ((وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ)) سورة النور4، واتە : هەركەسێك تۆمەت بۆ ئافرەتێكی پاك هەڵبەستێت (لەبنەڕەتدا هەموو ئافرەتێك پاكە) ئینجا نەیتوانی چوار گەواهیدەر (شاهد) بێنێت، یەك تا سێ (شاهد)ی پێ پەیدابوو ئەوە خۆی و شاهێدەكانی هەریەكەو (٨٠ ) جەلدەیان لێدەدرێ بە تۆمەتی هەڵبەستنی تاوان بە ئافرەتێكی پاك، هەروەها بۆ هیچ جارێكی تر شاهێدیان قەبول نییە و بە فاسق و تاوان بار هەژمار دەكرێن.

12/02/2022

سوودەكانی زانینی جوانی و چاكەكانی ئاینی ئیسلام
جوانی و چاكەكانی ئاین شتێكی گشتى یه لە هەموو باسەكانی و بەڵگەكانیشدا
باسكردنی چەند نموونەیەكی بەسوود لەسەر جوانی و چاكەكانی ئاین :

نموونەی یەكەم: ئاینی ئیسلام بنیاتنراوە لەسەر ئەو بنچینە و بنەمایانەی ئیمان

نموونەی دووەم: تێڕامانێك لە پایە كردەییەكانی ئیسلام
ـ چەند تێڕامانێك لە فەرزی نوێژ
ـ چەند تێڕامانێك لە فەرزی زەكات
ـ چەند تێڕامانێك لە فەرزی ڕۆژوو
ـ چەند تێڕامانێك لە فەرزی حەج

نموونەی سێیەم: فەرمانی دانەری شەرع بە كۆبوون و یەكڕیزی و بەیەكگرتن

نموونەی چوارەم: ئاینی ئیسلام ئاینی ڕەحم و بەزەیی و فەڕ و بەرەكەت و چاكەیە

نموونەی پێنجەم: ئاینی ئیسلام ئاینی حیكمەت و فیترەت و ئاینی عەقڵ و ژیریە
ـ هەموو زانستێكی ئاینی و دونیایی و سیاسی قورئان بەڵگەیە لەسەری
ـ شەرع فەرمانی نەكردووە ئیللا بەوە نەبێت كە خێر و سوودەكەی یەكجار پاكوپوختە یان لارەسەنگە، وە ڕێگریشی نەكردووە ئیللا لە شەڕ و خراپەی پاكوپوخت نەبێت یان لە شتێك كە خراپە و زیانەكەی زیاترە لە سوود و بەرژەوەندیەكەی

نموونەی شەشەم: ئەوەیە كە ئەم ئاینە پێی هاتووە لە جیهاد و تێكۆشان و فەرمانكردن بە هەموو چاكەیەك و قەدەغەكردنی هەموو خراپەیەك

نموونەی حەوتەم: ئەوەی كە شەریعەتی ئیسلام پێی هاتووە لە حەلاڵ كردنی كڕین و فرۆشتن و جۆرەها شێوازەكانی مامەڵەكردن
ـ مەرجەكانی حەلاڵ بوونی مامەڵەكان

نموونەی هەشتەم: ئەوەی كە شەریعەتی ئیسلام پێی هاتووە لە حەلاڵ كردنی شتە پاكەكان
ـ ئەوەی كە حەلاڵە و حەرامیشە لە خواردنەكان
ـ ئەوەی كە حەلاڵە لە زەواج كردن و ژنهێنان و شووكردن و شوێنەوار و كاریگەرەكەی
ـ تەلاقدان

نموونەی نۆیەم: ئەوەی كە خوا و پێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه وسلم) شەرعیەتیان پێداوە لە نێوان خەڵكدا هەبن لە حەق و مافەكان

نموونەی دەیەم: ئەوەی كە شەریعەتی ئیسلام پێی هاتووە لە گواستنەوەی ماڵ و ئەو سەروەت و سامانەی كە لە پاش مردن بەجێدەمێنێت و چۆنێتی دابەشكردنی
ـ حیكمەت لە دابەشكردنی خوای گەورە بۆ ماڵە بەجێماوەكان
ـ وەسێت كردن

نموونەی یازدەیەم: ئەوەی كە شەریعەتی ئیسلام پێی هاتووە لە سزادیاریكراوەكان

نموونەی دوانزەیەم: ئەوەی كە شەریعەتی ئیسلام پێی هاتووە لە فەرمان كردن بە ڕاگرتنی مرۆڤـ لە هەڵسوكەوت كردن بە ماڵ و سامانی ئەگەر هەڵسوكەوت كردنی زەرەر و زیانی هەبێت

نموونەی سیانزدەیەم: ئەوەی كە شەریعەتی ئیسلام پێی هاتووە لە شەرعیەتدان بە ئەو بەڵگەنامانەی كە بە هۆیانەوە خاوەن حەق و مافەكان مافەكانی خۆیان ساغدەكەنەوە و دەیسەلمێنن كە هی ئەوانە

نموونەی چواردەیەم: ئەوەی كە خوای دانەری شەرع هانی بۆ داوە لە چاكەكردن لەگەڵ خەڵكدا بە قەرزپێدان و شتومەك و پێداویستی پێدان بە مەبەستی سوود لـێوەرگرتن بۆ ماوەیەكی كاتی و پاشان گێڕانەوەی بۆ خاوەنەكەی و هاوشێوەی ئەمانە

نموونەی پانزەیەم: ئەو بنچینە و بنەمایانەی كە خوای دانەری شەرع كردوونی بە بنەماكانی یەكلاكردنەوەی ناكۆكیەكان و چارەسەری كێشە و گرفتەكان

نموونەی شانزدەیەم: ئەوەی كە شەریعەتی ئیسلام پێی هاتووە لە فەرمان كردن بە پرس و ڕاوێژ پێكردن

نموونەی حەڤدەیەم: ئەم شەریعەتە هاتووە بۆ چاك كردنی دین و چاك كردنی دونیایش

نموونەی هەژدەیەم: بەڕاستی شەرع زانست و ئاین و فەرمانڕەوایەتی و حوكمڕانی كردووەتە پاڵپشت و پشتیوانی یەكتر

نموونەی نۆزدەیەم: بەڕاستی شەرع شتانێك ناهێنێت كە بە لای عەقڵەكانەوە مەحاڵ بێت

نموونەی بیستەم: تێڕوانین و چاوپێداخشانێكی گشتی بۆ فتوحاتە فراوانەكانی ئیسلام
ـ بەرپەرچدانەوەی ئەوانەی كە دەڵێن: سەركەوتنی ئیسلام بە هۆی شتە ماددیە رووتەكانەوە بووە
ـ مانەوەی ئەم ئاینە سەرەڕای ئەو هەموو نەهامەتی و كارەساتە یەك بە دوای یەكانەدا و گەلەكۆمەی دوژمنان لەسەر لەناوبردی و هەڵوەشاندنەوەی بە یەكجاری یەكێكە لە نیشانەكانی گەورەیی ئەم ئاینە

نموونەی بیست و یەكەم: گشتگیرێتی ئەم ئاینە .

29/08/2021

قورئان چییە؟
بۆ وەفادارانی ئیسلام، قورئان وتەی خودایە بۆ محەمەد، کە لەلایەن جوبرائیلەوە بۆی نێردراوە، سەرەتای سەدەی حەوتەمی زایینی.قورئان پیرۆزترین تێکستی ئیسلامە.لەگەڵ حەدیس، واتە کۆی وتەکانی پێغەمبەر کە کۆکراونەتەوە دوای پێغەمبەر.حەدیس ئەوەیە کە موسڵمان پێی دەڵێن : سونە، هەموو ئەو باسانە دەگێرێتەوە کە محەمەد بۆمانی جێ هێشتوە، نەک تەنها وتەکانی، بەڵکو هەمووڵسوکەوتو کارەکانی، حوکمدانو تێڕوانینو هەروەها بێ دەنگەیەکانیشی.
ناساندنی قورئان، وەک خۆت ئاگاداریت بۆ مێژووناسان تۆزێک ئاڵۆزە، لەڕاستیدا قورئان تێکستێکی دارێژراوە، لەهەمان کاتدا تێکستێکی مێژوویی، دینی، ئەدەبی، کە هەموویان کۆدەکاتەوە لە ستایلێكی جیاوازدا (سەرزەنشتی دینی، دادوەری کۆمەڵایەتی، نوێژو دوعا، موعجیزە..تاد) بەشیوەیەکی گشتی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتو هەشت.پێدەچێت کە دانانی هەموو کتێىەکە بگەڕێتەوە بۆ چەند نووسەرێک کە فکری پێغەمبەریان تێدا تۆمارکردوە، هەروەها زیاد و کەمیشیان پێوە ناوە.سەرچاوەی ئیسلامیەکان خۆیان باس لەوە دەکەن.جیاوازیکردن لەگەڵ حەدیسیشدا شتێکی ئاسایی نیەو بێ شک قۆناغێکی هەسستپێنەکردن هەبوە لەنێوان ئەوەی کە وەک وتەی خوا ئەبینرێتو ئەوەشی وەک وتەی پێغەنبەر خۆی.جگە لەو نوسراوانەی کە دۆزراونەتەوە لە عەرەبی سعودی، قورئان وەک کۆنترین شایەتی ئەدەبی ناسراوی زمانی عەرەبی دەناسرێت، شیعری عەرەبی واتە ئەوانەی پێش ئیسلام، دوایی کۆکراونەتەوە و جێگیرکراون.

ئەوەش دەبێت؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
26/08/2021

ئەوەش دەبێت؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

07/05/2021

خودای پەروەردگار لەتەواوی قورئاندا باسی دژایەتی فەساد و فەساد چیەکانی بەرامبەر بە ئەخلاق و شەرەف بۆ کردوین ]
دیارترین نمونە:-
نمونەی پێغەمبەر لوط عليه السلام
کاتێ ویستی ڕێ لەبەد ڕەوشتی بگرێ کە بێ ڕەوشتی لە نەبونی تەوحیدەوە سەرچاوەی گرتبوو
بێ ڕەوشتەکان لێی ڕاست بونەوەو ووتیان [قَالُوا أَخْرِجُوا آلَ لُوطٍ مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ ](56)

لوط وشوێن کەوتووەکانی دەربکەن لە وڵات ئەوانە بانگەوازی پاکی و شکۆ دەکەن
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم
لەدوای شیرک و پیاوکوشتن نەهی لە بەد ڕەوشتی و فاحیشە کرد!
بەڕاستی موسوڵمان دەبێت هەمیشە پشتگیری داوێن پاکی بێت و دژی فەساد بێت
گەر بێدەنگی هەڵبژێرێت ئەوا لەگەڵ فەسادە !!

جابۆیە پێویستە هەموو خاوەن ئەخلاقێک خۆی بداتە پاڵ تەووژمی ڕوبەڕوبونەوەی بەد ڕەوشتی،
بۆیە :-(پشتگیری کردنی هەرکەسێک کەدژ به بەدڕەوشتیە ئەرکێکی ئەخلاقی و دینیە و نەتەوەیی کلتووریە خەم خۆری خێزان و نەوەی داهاتووە)
م. هەڵۆ حمە ڕەشید

07/05/2021

﴿ قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ ﴾.

سڵاو لەباوەرداران
28/03/2021

سڵاو لەباوەرداران

سلاوى خواتان ليبيتبؤية ئةشتانةى دةكريت بةناوئيسلامةوة وةك سوتاندنووسةربرينومندال هةتيو خستنهيج بةيوةندى بةئيسلامةوة نية
28/10/2020

سلاوى خواتان ليبيت
بؤية ئةشتانةى دةكريت بةناو
ئيسلامةوة وةك سوتاندنوو
سةربرينو
مندال هةتيو خستن
هيج بةيوةندى بةئيسلامةوة نية

Dirección

Iraqui

Página web

Notificaciones

Sé el primero en enterarse y déjanos enviarle un correo electrónico cuando ئاینی ئیسلام publique noticias y promociones. Su dirección de correo electrónico no se utilizará para ningún otro fin, y puede darse de baja en cualquier momento.

Compartir

Categoría