12/10/2015
گۆڕان یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکی وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا دەکات
به‌شی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات سەبارەت بە دورخستنه‌وه‌ی چوار نوێنه‌ری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی په‌رله‌مان که له لیستی گۆڕانه لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. ئەمڕۆ دوشەممە، به‌شی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات یاداشتێکی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک باراک ئۆباما و سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا فرانسۆ ئۆلاند و دەیڤید کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپا کرد. لە یاداشتەکەدا هاتوە، بڕیاری پارتی دیموکراتی کو‌ردستان به دورخستنه‌وه‌ی چوار نوێنه‌ری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی په‌رله‌مان که له لیستی گۆڕانه و رێگرتن لێیان به‌زه‌بری چه‌ک که بچنه سه‌ر کاریان به‌کارێک دژ به‌پره‌نسیپه‌کانی ئازادی و دیموکراسییە، جه‌ختیش کراوه‌ته‌وه که ئه‌م بڕیارانه‌ی پارتی زاده‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی بێباک و بێخه‌مه بۆ یاسا و رێکاره یاساییه‌کان و بۆ کێشه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم له بواری گوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاریه‌وه که له ماوه‌ی دواییدا به‌رێگه‌ی خۆپیشاندانه‌وه داوای ئه‌و مافه مه‌ده‌نیانه‌ی خۆیان ده‌که‌ن. گۆڕان له یاداشته‌که‌دا داوای له‌و لایه‌نانه کردوه بۆ به‌رزراگرتنی به‌هاکانی ئازادی و دیموکراسی به‌ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵبسن و رێگه نه‌ده‌ن ئه‌م جۆره کاره بۆ هیچ لایه‌ن و که‌سێک بچێته سه‌ر. گۆڕان له یاداشته‌که‌دا جه‌ختی کردوه له‌وه‌ی پاراستنی دیموکراسی و ئازادی له هه‌رێمی کو‌ردستان و پەیڕەوکردنی دادپه‌روه‌ری حوکمرانی ده‌بنه مایه‌ی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم، ئه‌مانه‌ش بێگومان چه‌کی به‌هێزن له جه‌نگی دژ به تێرۆریزمدا که هێزه کوردیه‌کان رۆڵی به‌رچاو تێیدا ده‌گێرن