21/04/2022
چۆن دەشەوی کۆتایی #ڕەمەزان بەرز ڕابگرین؟
1 .زیادە ڕەوی مەكە لە خواردن و خواردنەوەدا تاوەكو بتوانیت پەرستشەكان وەك پێوست ئەنجام بدەیت.
2 . تەوبەیەكی ڕاستەقینە پێویستە لەكاتی زیندو كردنەوەی ئەم شەوانە.
3 .دوعاو پاڕانەوەی زۆر بكە بۆ خۆت و موسوڵمانان بەگشتی.
4 . ڕوو بكەرە پەروەردگارت بەهەموو جەستەت تا مێشك و دڵت پاك بێتەوە لە جگە لە خوای باڵا دەست.
5 . خۆت بەدوورگرە لە ڕق و كینە و لەهەموو ئەو كەسانە خۆش ببە كە هەڵەیان بەرامبەرت کردووە.
6 . سەرنج و تەركیزت لەسەر چۆنیەتی بێت نەك چەندیەتی گرنگ نیە 100 ركات نوێژ بكەیت و دڵت بێ ئاگا بێت.
7 . گرنگی دان بە پاك و خاوێنی بە ڕووكەش و ناوەڕۆك.
8 . دڵنیا بە لەگیرا بوونی پاڕانەوەكانت و گومانی باش ببە بە پەروەردگارت
9 .سوور بوون و بەردەوام بوون و پەرۆش بوون لەدوعاكاندا هۆكارە بۆ گیرا بوونیان.
10 . با هەمیشە دەمت تەر بێت بە وشەی ( أستغفر الله ) و بەصەڵاواتدان
لەسەر ئەزیز و خۆشەویستمان صلی الله علیە وسلم.
11 . داوا بكە لە ڕزگار بووانی ئاگری دۆزەخ بیت لەم مانگە پیرۆزەدا.
12 . دوعای زۆر بكە لە كڕنوشدا چونكە نزیكترین حاڵ و كاتە لە پەروەردگارت.
13 . ئەم هەلە زێڕینە لەدەست خۆت مەدە و كەمتەر خەمی تێدا مەكە، چونكە ڕەحم و میهرەبانی و لێخۆشبوونی خودا زۆر زۆرە لەم دە شەوەدا.
14 . قورئان خوێندن با سەرەكیترین دیمەن و دروشمی تۆ بێت لەم دە شەوە.
15 . تا كۆتایی شەو بەخەبەربە و شەوەكان زیندو بكەوە بە عیبادەت كاتێك فریشتەكان دادەبەزن و بەرز دەبنەوە.
16 . سوپاسی خودای گەورە بكە لەسەر ئەوەی یارمەتی داویت لە زیندو كردنەوەی ئەم دە شەوە و غەیری تۆی مەحروم كردووە.