Masjid al-emaan :: مزگەوتی ئیمان

Masjid al-emaan :: مزگەوتی ئیمان ناونيشان: سلێمانی - گەڕەکی مامەیارە .

26/05/2026

_موسوڵمانانی بەڕێز:
_کاتژمێر (٥)بەیانی نوێژی جەژنی قوربان ئەکرێت لەمزگەوتی ئیمان إن شاءالله.
١٠/ ١٢/ ١٤٤٧کۆچی.

مامۆستا عبدالكريم محمد قادر

28/03/2026
19/03/2026

_موسوڵمانانی بەڕێز:
_بەیانی کاتژمێر ٢٠ : ٦ نوێژی جەژنی ڕەمەزان ئەکرێت إن شاءالله.
١ شوال ١٠/ ١٤٤٧کۆچی.

مامۆستا عبدالكريم محمد قادر

12/03/2026


بەشێک لەسورەتی (الحجر).
قورئان خوێن: م. چۆمان جزا کاکەڕەش.
شەوی 22 ی ڕەمەزان.
مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی گەڕەکی مامەیارە.


07/11/2025


ئیمان بەچی کامڵ ئەبێت؟
-لەفەرمودەی ڕاستدا هاتوە بە ٥ شت کامڵ ئەبێت:
١- یەکتری خۆش ویستن-بۆ کەسە باشەکان- لەبەر ڕەزامەندی خودای بێ شەریک.
٢- ڕق لێبون -بۆ کەسە خراپەکان-لەبەر ڕەزامەندی خودای بێ شەریک.
٣- ماڵ بەخشین لەبەر ڕەزامەندی خودای بێ شەریک.
٤- ماڵ نەبەخشین لەبەر ڕەزامەندی خودای بێ شەریک وەکو ئەوەی ماڵ ببەخشیت بەکەسانێک لە حەرامدا بەکاری ئەهێنن.
٥- ژن هێنان بۆ ئەوەی توشی تاوانی داوێن پیسی نەبێت.
باهەمومان سەیری کردەوەی خۆمان بکەین ئایا ئەو سیفاتانەمان تێدایەو بۆ ڕەزامەندی خودای بێ شەریکە یان بۆ ڕەزامەندی خەڵکە.

م.عبدالكريم محمد قادر.
٩/ ٩/ ١٤٤٤ کۆچی. شاری مەکەی پڕخێرو بەرەکەت.

02/11/2025
29/10/2025


وا دەخوازێت هەموو ماڵێک یان هەموو ئۆتۆمبێلێکی نوێژخوێنان نمونەی ئەم پەرتوکەی تێدا بێت، کە کۆمەڵە بابەتێکی سەرەکی و گرنگی ڕۆژانەی لەخۆ گرتووە وەک نمونە:
1. زیکری بەیانیان.
2. زیکری ئێواران.
3. زیکری پێش خەوتن.
4. زیکری هەستان لە خەو.
5. زیکرەکانی ماڵ.
6. زیکرەکانی مزگەوت.
7. زیکرەکانی نوێژ.
8. کۆمەڵەنزایەک.
9. کەش و هەوا.
10. جل و بەرگ.
11. حەوتم و مەڕەمنداڵە.
12. چۆنیەتی عومرەکردن هەنگاو بەهەنگاو.
13. دوعا و ئادابەکانی
14. نزای ڕۆژوو.
15. سەرفیترە.
16. جەژن و ئەحکامەکانی.
17. شەش هەڵان.
18. نۆمینەی حاجیان.
19. قوربانی.
20. عاشورا.
21. تەیەمموم.
22. ئادەبەکانی ڕۆژی جومعە.
23. مەسحکردن.
24. إستخارة.
25. ئادابەکانی قورئان خوێندن.
26. ئەو کردەوانەی وەک حەج وان.
27. ڕوقییەکردن.

📜 بەشی کۆتایی تایبەت کراوە بە شێوازی ڕوقیە کردن ، کە خەڵکی زۆر پرسیاری بۆ دەکات و دەناڵێنن بەدەست کۆمەڵە نەخۆشیەک کە بەسەردانی کردنی دکتۆر چارەسەری نیە ، تەنها ڕێگەی قورئان و سوننەت نەبێت .

▫️ نوسەری " قەڵای موسڵمانان " مامۆستای بەڕێز : عبدالکریم محمد قادر ، پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی ئیمان لەسلێمانی .

▫️خوای گەورە کەسێک ناسوتێنێ بە ئاگر کە خۆی کردویەتە دڵیەوە کەزیکری بکات،خۆشبەختی بۆ ئەوکەسانەی ئاگاداری زیکری خوای گەورەن و زمانیان تەڕە پێی، دڵنیا بن گەورەترین فریاد ڕەسە بۆ ڕزگار بوون لە ئاگری دۆزەخ و گەشتن بە پاداشتێکی بێسنور لە بەهەشتدا.

23/10/2025
20/10/2025


بۆ جاری سێیەم خولی ئیمامی شافیعی بەڕێوە دەچێت لەلایەن کۆمەڵە مامۆستایەکی بەتوانا، خولەکە تەنها یەك ڕۆژە وتێیدا چەند کتێبێکی گرنگ وبەسوود ڕاڤە دەکرێن، ئەم هەلە زێڕینە لەدەست خۆت مەدە و هەرئێستا ناوت تۆماربکە.

Address

Mame Yare Mosque
Sulaimaniya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Masjid al-emaan :: مزگەوتی ئیمان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share