29/05/2023
خودای مه‌زن ... كرداری ( يُدَّبِرُ الأمر )
هه‌وڵ ده‌ده‌م به خأل ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كرداره‌ی خودای گه‌وره بخه‌مه‌ڕوو :
1. كرداری ( يُدَّبِرُ الأمر ) له قورئاندا ( 4 ) جاربه‌كارهاتووه بۆ خودای مه‌زن .
2. كرداری ( یدبر الأمر ) لێكدراوه و له دوو وشه پێكهاتووه ؛
أ. ( یدبر ) له ( دبر ) هاتووه ؛ واتا دواوه پێچه‌وانه‌ی پێشه‌وه و دوای كراوه به ( دبَّر , يُدَّبر ) واتا سه‌رپه‌رشتی و هه‌ڵسوڕاندنی كارێك له سه‌ره‌تا تاوه‌كو كۆتایی .
ب . ( الأمر ) واتا : فه‌رمایشت ، یاخود به واتایه‌كی تر فه‌رمان و خواست .
3. كڕۆكی ناوه‌ڕۆكی كرداری ( يًدَّبِرُ الأمر ) خودای باڵاده‌ست خواست و فه‌رمانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات به‌سه‌ر كۆی بوونه‌وه‌ر ، یاخود به واتایه‌كی تر هه‌موو كاروباری زه‌وی و ئاسمانه‌كان هه‌ڵده‌سوڕێنێ به گوێره‌ی فه‌رمایشتی خۆی له سه‌ره‌تا تاوه‌كو كۆتایی .
(اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ ۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ @ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ) السجدة ، 4 ، 5
( اللَّهُ الَّذِي رَفَعَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ۖ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُّسَمًّى ۚ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُم بِلِقَاءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ) الرعد ، 2
( إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۖ مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ) یونس ، 3
خودای گه‌وره سه‌رپه‌رشتیارو هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری كۆی مه‌خلوقاته و فه‌رمایشتی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات به‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی جیهان ، بێگومان فه‌رمایشتی خوایی هه‌موو شتێك ده‌گرێته‌وه له سه‌ره‌تا تاوه‌كو كۆتایی رێك به‌و شێوه‌ی خۆی خواستی له‌سه‌ره .
ئێمه‌ی به‌نده‌ی خاوه‌نی جیهان پێویسته ئاشنابین به خودای ( یدبر الأمر )و وابه‌سته‌بین به‌وه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاری خوایی له كۆی مه‌خلوقات ببینین .