مزگەوتی ئیمان/ شاوێس :: Eman Mosque

  • Home
  • Iraq
  • Shawes
  • مزگەوتی ئیمان/ شاوێس :: Eman Mosque

مزگەوتی ئیمان/ شاوێس :: Eman Mosque لاپەڕەیەکی تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی بابەتی ئایینی و کاروچاڵاکیەکانی مزگەوتەکەمان

بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتی هاوکاریکردنی برایانمان لە کوردستانی رۆژئاوا، لە ئەمڕۆ هەینی ٢٣/١/٢٠٢٦ ەوە، هەموو جۆرە کەلوپەل ...
23/01/2026

بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتی هاوکاریکردنی برایانمان لە کوردستانی رۆژئاوا، لە ئەمڕۆ هەینی ٢٣/١/٢٠٢٦ ەوە، هەموو جۆرە کەلوپەل و پێداویستیێک لەناو مزگەوتەکەمان وەردەگرین، بە پشتیوانی خوای گەورە بە ئەمانەتەوە دەگاتە شوێنی خۆی.
————————————-—-

هەڵمەتەکە تا سبەی شەو، بەردەوام دەبێت.

ژمارەی FIB:
0750 475 8723

14/01/2026

مزگەوتی ئیمان/ شاوێس :: Eman Mosque

کێ غوسڵی جەستەی پیرۆزی پێغەمبەری خودای کرد(ﷺ)؟ئەگەر موسڵمانی و نایزانی، ئەمە زانیارییەکە کە پێویستە هەموومان بیزانین. چۆ...
12/01/2026

کێ غوسڵی جەستەی پیرۆزی پێغەمبەری خودای کرد(ﷺ)؟
ئەگەر موسڵمانی و نایزانی، ئەمە زانیارییەکە کە پێویستە هەموومان بیزانین. چۆن غوسڵ درا؟ کێ بردییە نێو گۆڕ؟ چییان لەبەر کرد و قەبرەکەی چەند لە زەوی بەرزکرایەوە؟
کێ غوسڵی دا؟
ئەوانەی غوسڵی جەستەی پیرۆزیان دا، ئەهلی بەیتی پێغەمبەر بوون:
* عەلی کوڕی ئەبو تالیب.
* عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیب و هەردوو کوڕەکەی (فەزڵ و قەثەم).
* ئوسامەی کوڕی زەید و شەقڕان (خزمەتکاری پێغەمبەر).
چۆنیەتی غوسڵەکە:
حەزرەتی عەباس و کوڕەکانی جەستەی پیرۆزیان وەردەگێڕا، ئوسامە و شەقڕان ئاویان تێدەکرد، و عەلی کوڕی ئەبو تالیب بە دەستەکانی غوسڵی دەدا لەسەر کراسەکەیەوە؛ واتە دەستی بەر جەستەی پیرۆزی نەکەوت. هیچ شتێک لە جەستەی پێغەمبەر نەبینرا کە لە مردووی ئاسایی دەبینرێت، عەلی دەیفەرموو: «دایک و باوکم بە قوربانت بن، چەند پاک و بۆنخۆشی چ لە ژیان و چ لە دوای مردن».
کفن و دفن کردن:
* کفنەکەی: بە سێ پارچە کوتاڵی سپی کفن کرا.
* شوێنی قەبرەکە: فەرشەکەیان بەرز کردەوە و هەر لەو شوێنەی کە تێیدا وەفاتی کردبوو (ژووری عائیشە)، ئەبو تەلحەی ئەنساری قەبرێکی (لەحەد)ی بۆ هەڵکەند.
* نوێژ لەسەر کردن: خەڵکەکە بە تەنیا و بەبێ ئیمام دەچوونە ژوورەوە؛ سەرەتا پیاوان، پاشان ژنان، پاشان منداڵان.
* کاتی ناشتن: شەوی چوارشەممە بە خاک سپێردرا.
* بەرزایی قەبرەکە: قەبرەکەی بە ئەندازەی یەک بست لە زەوی بەرزکرایەوە.
پێغەمبەر (ﷺ) لە تەمەنی 63 ساڵیدا وەفاتی کرد. هیچ درهەم و دینارێکی لەدوای خۆی جێنەهێشت، تەنانەت کاتێک وەفاتی کرد، قەڵغانەکەی لەبەرامبەر بڕێک جۆ لای یەهوودییەک بە بارمتە بوو.
سوننەتەکانی پێغەمبەر (ﷺ) کە پێویستە زیندوویان بکەینەوە:
* وەڵامدانەوەی بانگبێژ.
* دەستپێکردنی شەونوێژ بە دوو ڕکات نوێژی سووک.
* نان خواردن بە سێ پەنجە.
* بە پێوە ئاو نەخواردنەوە.
* ئاو خواردنەوە بە سێ جار (هەناسەدان).
* نوستن بە دەستنوێژەوە.
* سەردانیکردن لەبەر خاتری خودا.
* تەکاندنی جێگەی خەو پێش نوستن.
* هاوکاریکردنی خێزان لە کاروباری ماڵەوە.
* گۆڕینی ڕەنگی مووی سپی (بێجگە لە ڕەنگی ڕەش).
* لەبەرکردنی جلی سپی بۆ پیاوان.
* تەوقەکردن لەکاتی یەکتر بینیندا.
* هەڵگرتنەوەی ئەو پارچە نانەی کە دەکەوێتە سەر زەوی و پاککردنەوە و خواردنی.
* نوستن لەسەر لای ڕاست.
* سەردانی نەخۆش.
* لادانی ئازار و ناخۆشی لە سەر ڕێگای خەڵک.
* خواردنی خورما بە تاک (1، 3، 5، 7).
* پشودان و فوو نەکردنە نێو خواردنەوە.
کورتەی ژیاننامەی سەروەرمان:
* ناو: محمد (ﷺ)
* دایک: ئامینە کچی وەهب
* پیشە: شوانکارە، پاشان بازرگان، پاشان کۆتا پێغەمبەر.
* لەدایکبوون: 12ی ڕەبیعولئەوەل، ڕۆژی دووشەممە، ساڵی فیل لە مەککە.
* نیشتەجێبوون: لە مەککە (تا 53 ساڵی)، پاشان کۆچی کرد بۆ مەدینە (تا 63 ساڵی).
* هاوسەرەکانی: (خەدیجە، سەودە، عائیشە، حەفصە، ئوم سەلەمە، جوەیریە، ئوم حەبیبە، زەینەبی کچی جەحش، سەفیە، زەینەبی کچی خوزەیمە، مەیمونە، ماریەی قیبتی).
* کوڕەکانی: (قاسم، عەبدوڵا، ئیبراهیم).
* کچەکانی: (زەینەب، ڕوقییە، ئوم کەلسوم، فاتیمە).
* کۆچی دوایی: 12ی ڕەبیعولئەوەل، ساڵی 11ی کۆچی.
بڵاوی بکەرەوە بۆ ئەوەی ببیتە هۆی زیندووکردنەوەی سوننەتەکان.

شەوان کە دەخەون هیتەر و سۆبەکانتان بکوژێننەوەپێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرموێت:«إِنَّ هَذِهِ النَّارَ عَدُوٌّ لَكُمْ، فَإِذَا...
05/01/2026

شەوان کە دەخەون هیتەر و سۆبەکانتان بکوژێننەوە

پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرموێت:
«إِنَّ هَذِهِ النَّارَ عَدُوٌّ لَكُمْ، فَإِذَا نِمْتُمْ فَأَطْفِئُوهَا عَنْكُمْ»، واتە: «بێگومان ئەم ئاگرە دوژمنێکە بۆتان، کاتێک دەخەون، بیکوژێننەوە.»

22/12/2025

شەوى سەری ساڵ 👇👇👇👇

بسم الله الرحمن الرحيم ئەگەر تا ئێستا نەتزانیوە ئیتر لەمەودوا بزانە .ئایا دەزانن شەوی یەڵدا چیە و لە چیەوە هاتووە ؟(یەڵد...
20/12/2025

بسم الله الرحمن الرحيم

ئەگەر تا ئێستا نەتزانیوە ئیتر لەمەودوا بزانە .
ئایا دەزانن شەوی یەڵدا چیە و لە چیەوە هاتووە ؟

(یەڵدا) وشەیەکی سریانیە لە زمانی ئاشووری (سریانی) وەرگیراوە بەواتای میلاد دێت واتا لەدایکبوون ، لەدایکبوونی کێ ؟
ئاریەکان پێش ۷ هەزار ساڵ ئەم شەوەیان کردووە بە جەژن و بە شەوی لەدایکبوونی خواوەندی ڕووناکی خۆر (میترا) ی دەزانن ، هەروەها زەردەشتیەکان و ئێرانیە کۆنەکانیش بیروباوەڕیان وابوو کە ئەمشەوە شەوی لەدایکبوونی (میتڕایە) (میتڕا واتە خوای خۆر) ، (خودا - مھر - میترا) باوەڕیان وایە کەوا خوای ڕووناکی کە خۆرە سەرکەوت بەسەر خوای شەڕ کە تاریکیە ، جا بۆیە بەم بۆنەیەوە هەموو ساڵێک لە دەوری ئاگر دەسوڕانەوە و مۆمیان دادەگیرساند و ئاهەنگیان دەگێڕا و گۆرانیان دەگوت و ھەڵدەپەڕین لەم شەوەدا ، وە سفرەی گەورەیان دەڕازاندەوە و بەتایبەتی شوتی و هەنار و چەرەس ، دەڵێن هەر کەس لەم شەوەدا شوتی بخوات ئەو ساڵە لە سەرما و نەخۆشی پارێزراو دەبێت . (چ خوڕافیاتێکە)
وە چەندین ئامێر و ئەدەواتی دینیشیان دەھێنا وەک بۆن و دوکەڵ و مۆم و شیعر و ..... ھتد .

هەندێکیش لە مەسیحیە گاورەکانیش پێیان وایە کەوا پێغەمبەر عیسا لەو شەوە لەدایکبووە کە ئەوان پێی دەڵێن (ٲب - ٳبن - روح القدس) واتە کوڕی خوا (پەنا بەخوا) .

وە تا ئێستاش زەردەشتیەکان لە چەندین ناوچەی ئێران و ئەفغانستان و پاکستان ئەم باوەڕەیان ماوە کە ئەمشەوە زیندوو دەکرێتەوە .
لە هەر شوێنەو رێورەسمی شەوی یەڵدا بە جۆرێکی تایبەت بەڕێوە دەچێت و پیرۆزبایی لە یەک دەکەن و شیعر دەخوێننەوە .

کەواتە شەوی یەڵدا پڕە لە کوفر و شیرک (پەنا بەخوا) ئەم خوڕافیاتە ھی زەردەشتی و سریانی و ئاشووری و گاورەکانە ھیچ پەیوەندیەکی بە ئوممەتی ئیسلام و موسڵمانان و ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە نیە .

ئەمە زانیاریەکی کورتە لەسەر شەوی یەڵدا .
بەداخەوە ئەوەی جێگای داخ و بەشێک لە موسڵمانان بە ھەموو دەھۆڵ زوڕنایەک ھەڵدەپەڕن و هەمووان دەست دەکەن بە بڵاوکردنەوەی وێنە و پۆست و شیعر لەم شەوە کەچی خۆشیان بە موسڵمان دەزانن .

ئەگەر تا ئێستا نەتزانیبوو بەڵام لە ئێستا بەدواوە زانیت

خوای گەورە پاداشتی هەموو نوێژخوێنانی مزگەوتەکەمان بداتەوەئەمڕۆ بە مەبەستی هاوکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ...
12/12/2025

خوای گەورە پاداشتی هەموو نوێژخوێنانی مزگەوتەکەمان بداتەوە

ئەمڕۆ بە مەبەستی هاوکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش، لە پاش نوێژی هەینی ١٢-١٢-٢٠٢٥ز ؛ بڕی ملیۆنێک و سەد و نەوەد و پێنج هەزار و دوو وەرەقە کۆکرایەوە، جگە لە جلوبەرگ و ژمارەیەک بەتانیە و جانتای قوتابخانە
—-

هەڵمەتەکە تا رۆژی یەکشەم بەردەوام دەبێت.

ژمارەی FIB:
0750 475 8723

Address

Pirmam Street
Shawes

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مزگەوتی ئیمان/ شاوێس :: Eman Mosque posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share