پەیجی فەرمی مامۆستا یوسف پێنجوێنی

  • Home
  • Iraq
  • Penjwin
  • پەیجی فەرمی مامۆستا یوسف پێنجوێنی

پەیجی فەرمی مامۆستا یوسف پێنجوێنی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from پەیجی فەرمی مامۆستا یوسف پێنجوێنی, Religious Center, penjwen, Penjwin.

02/03/2026

گاڵتەکردنی پێغەمبەری خوا ﷺ چۆن بووە؟
13ی ڕەمەزانی پیرۆز

خوێنەری کۆمێنتی یەکەم بن 👇

28/02/2026

پێکەنینی پێغەمبەری خـــوا ﷺ چۆن بوو؟
11ی ڕەمەزانی پیرۆز
خوێنەری کۆمێنتی یەکەم بن
👇

26/02/2026

شێوازی قسەکردن (ئاخاوتن)ی پێغەمبەری خوا ﷺ چۆن بوو؟
نۆیەمین پارشێوی ڕەمەزانی پیرۆز
خوێنەری کۆمێنتی یەکەم بن
👇

25/02/2026

پێغەمبەری خوا ﷺ حەزی بە عەتر و بۆنخۆشی هەبووە؟
هەشتەمین پارشێوی ڕەمەزانی پیرۆز
خوێنەری کۆمێنتی یەکەم بن
👇

24/02/2026

شێوەی ئاو خواردنەوەی پێغەمبەر ﷺ چۆن بوو؟
حەوتەم پارشێوی ڕەمەزانی پیرۆز
خوێنەری یەکەم کۆمێنت بن ‌👇

23/02/2026

خواردنی پێغەمبەر گیانﷺچۆن بوو؟
شەشەم پارشێوی ڕەمەزانی پیرۆز
خوێنەری یەکەم کۆمێنت بن
👇

22/02/2026

شێوە و بەژن و باڵای پێغەمبەر گیان ﷺ چۆن بوو؟
5ڕۆژی مانگی ڕەمەزان
لەیەکەم کۆمێنت خوێنەر بن👇👇👇

21/02/2026

پێغەمبەر پێش ئەوەی ببێتە پێغەمبەر، لە ناو خەڵك بە چی بەناوبانگ بوو؟

چوارەم پارشێوی ڕەمەزانی پیرۆز
وەڵامەکەت لەکۆمێنت بنوسە

20/02/2026

پێغەمبەر ﷺ لە كوێ لە دایك بووە، لە كوێ كۆچی دوایی كردووە؟

سێیەم پارشێوی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
وەڵام لەکۆمێنت بنوسن

19/02/2026

_وەڵامەکەت لەکۆمێنت بنوسە
ناوی سیانی پێغەمبەری خوا ﷺ چییە؟
2_پارشێوی ڕەمەزانی پیرۆز

ئایا ئەو شیعرەی ئەو کچە دەیخوێنێتەوە بێڕێزی تێدایە بەرامبەر بە ئیسلام؟لە وەڵامدا دەڵێم:ئەو شیعرەی ئەو کچە بەشێکی دەخوێنێ...
30/01/2026

ئایا ئەو شیعرەی ئەو کچە دەیخوێنێتەوە بێڕێزی تێدایە بەرامبەر بە ئیسلام؟
لە وەڵامدا دەڵێم:
ئەو شیعرەی ئەو کچە بەشێکی دەخوێنێتەوە، لە نوسینی سەبری بۆتانیە و ناونیشانی هۆنراوەکەش بریتیە لە (دی گەل یەزدان) واتە (لەگەڵ خودا) و بە زاراوەی کرمانجی نوسراوە.
هۆنراوەکە درێژە و لێرە لە چەند خاڵێکدا چەند بەشێکی دەخەمە ڕوو کە بە ئاشکرا سوکایەتی تێدایە بەرامبەر بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

یەکەم: وەسفکردنی ئایەتەکانی قورئان بە ڕەش و خراپە:
ئەمەش لەو بەشەی هۆنراوەکەدا دەردەکەوێت، کە دەڵێت: (بە ئایەتێ ئەنفالێ ڕەش)
ئەمەش وەسفکردنی ئایەتەکانی سورەتی ئەنفالە بە ڕەش و خراپە.

دووەم: سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) بە بەراوردکردنی بە هیتلەر:
ئەمەش لەو بەشەی کە دەڵێت: (موحەمەد ژی کرد هیتلەر)
ئەمەش بەراوردکردنی پێغەمبەرە ﷺ بە هیتلەر، بێگومان ئەمەش کوفری ڕوون و ئاشکرایە.

سێیەم: گومانکردن لە خوا و ئایین:
ئەمەش لەو بەشە دەردەکەوێت کە دەڵێت: (ئەڤ دین ئەگەر دینێ تەیە / کێ کرد هەڤالێ خوێنمژان؟)
واتە: (ئەگەر ئەم ئایینە ئایینی تۆیە (واتە ئەی خوا) / کێ کردی بە هاوڕێی خوێنڕێژەکان؟)
ئەمەش بریتیە لە تۆمەتبارکردنی خوا بە بەرپرسیاریەتی لە کوشتن و ستەم، وە گوماندرووستکردنە لە دادپەروەری و حیکمەتی خوا و دینی ئیسلام.

چوارەم: تۆمەتبارکردنی مزگەوتەکان و فەتوای زانایان؛
ئەمەش لەو بەشەیە دەردەکەوێت کە دەڵێت: (بە فەتوای میزگەفتێ تە / لە خوێنێ خۆ دەگەڤیزم)
واتە: (بە فەتوای مزگەوتەکەت / لە خوێنی خۆم مەلە دەکەم).
ئەمەش تۆمەتبارکردنی مزگەوتەکان بە دەرکردنی فەتوا بۆ کوشتن، وە بەستنەوەی ماڵی خوایە بە ستەم و خوێنڕشتن.

پێنجەم: وەسفکردنی موسڵمانان بە خەسڵەتی خراپ و نەرێنی:
ئەمەش لەو بەشەی کە دەڵێت: (ئەوان موسلمانێن قەشمەر).
وە لەو بەشەش کە دەڵێت: (هەموو دزّن، مرۆڤکوژن) واتە: (هەموویان دزن، مرۆڤ کوژن)
ئەمەش بەڕوونی گشتگیرکردنی تۆمەتە بەسەر موسڵمانان و وەسفکردنیانە بە کوشتن و دزی بە بە شێوەیەکی گشتی.

شەشەم: گاڵتەجاڕی بە سڵاوتاندان لەسەر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم):
ئەمەش لەو بەشەی کە دەڵێت: (من دەکوژن، هەم دەبێژن / سەلەوات لە سەر پێغەمبەر)
واتە: (من دەکوژن و لە هەمان کات دەڵێن / سڵاوات لەسەر پێغەمبەر).
ئەمەش بەڕوونی گاڵتەجاڕی بە سڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ، وە بەستنەوەی سڵاواتە بە دووڕوویی و کوشتن.

حەوتەم: تۆمەتبارکردنی ئیسلام بە ستەمی مێژوویی:
ئەمەش لەو بەشە دەردەکەوێت کە دەڵێت: (کە ئیسلام هاتە مەیدانێ / خزر و هێزێ خۆ من دانێ).
واتە: (کاتێک ئیسلام هاتە مەیدان / هێز و توانای خۆمم پێدا)
(من بە خوێنێ خۆ مەزن کرد / وێ ئەز خستە لە زیندانێ).
واتە: (من بە خوێنی خۆم گەورەم کرد / پاشان ئیسلام خستمیە ناو زیندان).
ئەمەش زۆر بەڕوونی تۆمەتبارکردنی ئیسلامە بە خیانەتکردن لە ئەوانەی کە یارمەتی ئیسلامیان داوە و کاریان بۆ سەرخستنی کردووە.

هەشتەم: تۆمەتبارکردنی ئایین بە ستەم و نادادپەروەری:
ئەمەش لەو بەشەی کە دەڵێت: (ڕومەتێ من پەرچقاندن / دین لە دەردێ من نەپرسێ) واتە: (ناموسی منیان پارچەپارچە کرد / ئایین پرسیاری لە ئازاری من نەکرد).
ئەمەش زۆر بەڕوونی تۆمەتبارکردنی ئایینی ئیسلامە بە نادادپەروەری.

نۆیەم: ڕەتکردنەوەی مزگەوتەکان و سوکایەتی پێکردنیان:
ئەمەش لەو بەشەی کە دەڵێت:(میزگەفتا من نە یا منە) واتە: (مزگەوتەکەم هی من نییە)
وە لەو بەشەشی کە دەڵێت: (تف لە کوردێ بێژیت بێلا / ئەو نە ژ منە، ئەو بیژی یە) واتە:(تف لەسەر کوردێک کە نوێژ دەکات / ئەو هی من نییە، ئەو بیانییە).
ئەمەش زۆر بەڕوونی ڕەتکردنەوەی مزگەوتەکان و وەسفکردنیان بەوەی کە هی کوردی نین، وە سووکایەتیپێکردنی ڕوونە بە مسوڵمانانی کوردی نوێژخوێن.

دەیەم: درۆکردن بەدەم مێژووی ئیسلام و کوردەوە:
ئەمەش لەو بەشەی کە دەڵێت:
(ئەز هەزار و چوارسەد ساڵە/ لە وڵاتی من ئەنفالە. سەر و ماڵ و ناموسی من/ لە دوژمنێ من حەڵاڵە).
واتە( من هەزار و چوارسەد ساڵە/ لە وڵاتەکەم ئەنفالە. سەر و ماڵ و ناموسی من/ لە دوژمنەکەم حەڵاڵە).
لێرە دەڵێت بەدرێژایی میژووی ئیسلام کورد ئەنفال کراوە و سەر و ماڵ و ناموسی حەڵاڵکراوە.
ئەمەش درۆیەکی شاخدارە و میلەتی کورد بە ئاشتی مسوڵمان بووە، بەدرێژایی مێژوو وەکو نەتەوەکانی تر ژیاون لەژێر حوکمڕانی ئیسلامدا و مامەڵەی مسوڵمانانیان لەگەڵدا کراوە، سەبارەت بە دەوڵەتی نەتەوەییش مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەد ساڵ پێش ئێستە، ئەوەشی کوردی لە دەوڵەت بوون بێبەش کرد ئیسلام نەبووە بەڵکو زلهێزەکانی غەرب و کەمال ئەتاتورکی عیلمانی گۆڕبەگۆڕبووە.
کەواتە ئەمە درۆیەکی شاخدارە.

بە کورتی و پوختی ئەم هۆنراوەیە چەندین کوفری ڕوونی تێدایە بە بەراوردکردنی پێغەمبەر ﷺ بە هیتلەر و وەسفکردنی ئایەتەکانی قورئان بە ڕەش و تۆمەتبارکردنی خوا بە ستەم و نادادپەروەری و ڕەتکردنەوەی درووسمەکانی ئیسلام و گاڵتەجاڕی پێکردنیان.
وە درۆکردنی ڕوونی تێدایە بۆ مێژووی ئیسلام و کوردستان.

کەواتە ئێستا وەڵامی پرسیارەکە ڕوون بوویەوە کە ئەم شیعرە چەند مەترسی دارە!

لێرەشەوە حەقی خۆمانە وەکو میلەتی مسوڵمانی کورد بپرسین:
١-بۆچی سووکایەتی بە قورئان و ئیسلام و پێغەمبەرمان دەکرێت؟
٢-بۆچی ئەم کچە لە سەدان شیعردا ئەم شیعرەی هەڵبژاردووە کە پڕە لە کوفر و بێڕێزی بەرامبەر ئیسلام؟
٣-کی لە پشتی ئەم بێڕێزیانەوەیە؟
٤- بۆچی تاکو ئێستا کاربەدەستان و سیاسیەکان لەم بێڕێزییە گەورەیە بێدەنگن؟
٥-بۆچی وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان بێدەنگن؟
٦-کوان و لەکوێن نیشتیمان پەروەران و ڕۆژنامە نوسان و چالاک وانان و ئەندام پەرلەمان و خاوەنی قسە زلەکان
؟ کوا هەڵوێستان؟ بۆ بێدەنگن؟ ئایا خۆتان بە خاوەنی ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلام نازانن؟

(ڕاستەوخۆ ئەم نوسینە لای خۆت بڵاوبکەرەوە، بۆ بەرگریکردن لە ئیسلام و پێغەمبەری خۆشەویستمان، وە بۆ سەرکوتکردنی نەیارانی ئیسلام).

سردار جبار محي الدین
29-1-2026
وەرگیراوە بەلابردنی چەند دێڕێکی سەرەتاکەی

16/01/2026

هەموو كەسێك شایستەی هاوڕێتیە؟

Address

Penjwen
Penjwin

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیجی فەرمی مامۆستا یوسف پێنجوێنی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share