ته فسيرى ئاسان

ته فسيرى ئاسان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ته فسيرى ئاسان, Religious organisation, قورئانی پیرۆز, Kalar.

06/01/2022

بەشی ٨١ :
جیاوازی نێوان ( الغيث والمطر ) لە قورئاندا :
ڕەنگە لە لایەن هەندێکەوە بە یەک مانا بێن، بەڵام لە ڕاستیدا خودای گەورە تەنیا لە شوێنی ڕەحمەت و خۆشی و بارانی بە بەرەکەت و بە سود باسی ( الغيث ) دەکاتر
وە باسی ( المطر ) ناکات لە کاتی سزادان و بارانی بێ بەرەکەت نەبێت .

وەک خودای تعالى دەفەرموێت :
﴿ وَهُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ الْغَيْثَ مِنْ بَعْدِ مَا قَنَطُوا وَيَنْشُرُ رَحْمَتَهُ ﴾
یاخود ﴿ إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ ﴾
یاخود ﴿ ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ ﴾

بەڵام دەربارەی ( المطر ) دەفەرموێت:
﴿ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ مَطَرًا فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُجْرِمِينَ ﴾
یاخود ﴿ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِنْ سِجِّيلٍ مَنْضُودٍ ﴾
یاخود ﴿ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ مَطَرًا فَسَاءَ مَطَرُ الْمُنْذَرِينَ ﴾
نوسەر : کیوان رضا زانست خواز

27/12/2021

بەشی٨٠ :
ڕەچاوی دەق بکە با نەکەویتە غەڵەتەوە !
ڕەچاوکردنی دەق و سیاق یەکێکە لە گرنگترین شتەکان بۆ وەرگێڕ بە گشتی، بە سەیرکردنی دەق بۆت دەردەکەوێت بۆچی وشەیەک بەسەر وشەیەکی تردا هەڵدەبژێردرێت و دوادەکەوێ یان پێش دەکەوێ، وە هۆکاری باسکردن و سڕینەوە و مانای وشەکان ڕوون و ئاشکرا دەبێت،
دەق یەکێکە لە گرنگترین بەڵگەکان بۆ مانا، ڕەچاو نەکردنی دەق دەبێتە هۆکاری هەڵە مانا کردن و حوکم دان .

بۆ نموونە هەندێ لە نوحات و ئەهلی لوغە لەوانە ئەخفەش دەڵێن وشەی ( من ) حەرفی جەڕی زائیدەیە، بەڵگەیش دێننەوە بۆ قسەکەیان بەم ئایەتە ( يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ .. (4) نوح . دەڵێن پیتی (من) لە ئایەتەکەدا زائیدەیە !
بە بەڵگەی ئەم ئایەتەی تریش ( يَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ .. (12) الصف . دەڵێن وەکوو دەبینن لەم ئایەتەی سوورەتی سەف پیتی ( من ) نییە بۆیە حوکم دەدەن کە پیتی من لە ئایەتەکان زائیدەیە !

بەڵام ئەوە بەڵگەیەکی پوچە، چونکە کاتێک ئەو قسەیان کردووە سەیری دەق و سیاقی ئایەتەکانیان نەکردووە، چونکە هەندێکی کردەوە ئەبێتە هۆکاری لێ خۆش بوونی هەندێ تاوان، بەڵام هەندێ کردەوەی تر هەیە ئەبێتە هۆکاری لێخۆش بوونی هەموو تاوانەکان.

کاتێک سەیری ئایەتی ( يَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ .. (12) الصف
دەکەی باسی ئومەتی پێغەمبەری خودا دەکات علیە السلام
کە ئەویشه فەزڵی خودایە بۆ ئومەتی پێغەمبەری خوا علیە السلام کە لە هەموو تاوانەکانەیان خۆش دەبێت !

بەڵام ( يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ .. (4) نوح
باسی ئومەتی پێغەمبەری نوح دەکات کە لە هەندێ تاوانەکان خۆش دەبێت چونکە ( من ) ەکە لەویا بۆ ( تبعض ) بۆ هەندییەتی بەکار دێت واتە : لە هەندێ تاوانیان خۆش دەبێت کەواتە من لەو ئایەتەدا زائیدە نییە و بۆ ( تبعض ) .واللە اعلم
نوسەر : کیوان رضا زانست خوا

25/12/2021

جیاوازی نێوان ( القَبول ) بە فەتحە لەگەڵ ( القُبول )
بە زەمە چییە ؟
وەڵامەکە ئەوەیە:
یەکەم القَبول : واتە : ڕازی بوون و قەبوڵ کردن لە قورئاندا سەبارەت بە ژنی عیمران پەروەردگار ئەفەرمێت:
﴿ فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ ... ﴾ سورة آل عمران (37).
وەک دەبینن لێرە بە فەتحە هاتووە واتە : پەروەردگاری تۆ بەشێوەیەكی زۆر جوان و پەسەند وەری گرت و ڕازی بوو .
لە قورئاندا لە غەیری ئەو ئایەتە وشەی القَبول باس نەکراوە.

سەرنجێکی تر لەسەر ئایەتەکە :

سەلماندی کە نەزر کردن شەرعییە وەکوو چۆن لەم ئایەتەی تریش باس کراوە : يوفون بالنذر ويخافون يوما كان شره مستطيرا" سورة الإنسان٧

لە هەردوو ئایەتەکەدا بەڵگەیە لەسەر دروست بوونی نەزر، وە وەڵامی ئەو کەسانەیشی تێدایە کە نەزر کردن بە خراپ دەزانن و دەڵێن دروست نییە و مەکروهە !
کە فەتوای ناشەرعی بە ناوی خوداوە دەدەن .

وە بە فعل ی مضارع یش هاتووە لە قسەی خودای تعالی
( وهو الذي يقبل التوبة عن عباده ... ) الشورى ٢٥

دووەم وشەی القُبول : کۆکراوەیە واتە جەمعی وشەی قُبُل
کە بە واتای : شوێنی پێشەوەی ژن و پیاو دێت واتە : دامێن و عەورەت کە عەکسەکەی الدبُر واتە : عەورەتی دواوە .
ئەو ئەندامەیە کە لە کاتی جیماع و جوت بوون دەگەن بەیەک .
وە هەندێ جار وشەی القُبول بە واتای القَبول دێت.
بۆ زیاتر تێگەشتن لەم بابەتە بگەڕێوە بۆ " الفروق اللغوية" لأبي الهلال العسكري ( ت: ٣٩٥ هجرية) .

گەورەمان دەکەن بە ڕەخنەو پێشنیار و زانیارەکانتان .
نوسەر : کیوان رضا زانست خواز

03/12/2021

بەشی ٧٨ :
هۆکار چیە لە سورەتی الأنعام ﴿لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُو﴾
پێش خراوە بەسەر ﴿خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ﴾ ؟!
بەڵام لە سورەتی غافر ﴿خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ﴾
پێش خراوە بەسەر ﴿لَّا إِلَٰهَ إِلَّا هُو﴾ ؟!
ئەمەیش ئایەتەکان سەرەتا با بیان خوێنینەوە .
۱- ﴿ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ﴾(الأنعام: ١٠٢).
۲- ﴿ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ لَّا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ﴾(غافر: ٦٢).
شیکردنەوەی :
لە ئایەتی یەکەم لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ ئایەتەکانی پێش خۆی باسی ڕێگری کردن دەکات لە هاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە، وە بانگەواز دەکات بۆ تەوحید و یەک خواپەرستی وە ڕێگری کردن لە منداڵ و خێزان دانان بۆ اللە تعالی وەک چۆن دەفەرموێت: ﴿وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ الْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ وَخَرَقُوا لَهُ بَنِينَ وَبَنَاتٍ بِغَيْرِ عِلْمٍ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يَصِفُونَ(١٠٠) بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن لَّهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْء ٍعَلِيمٌ(١٠١)﴾(الأنعام: ١٠٠-١٠١).
هەر بۆیە دەبینی سەرەتا قسە دەربارەی تەوحید و یەک خواپەرستی و ڕێگری کردنە لە هاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تعالی و نەفی و رێگری کردنی منداڵ و خێزان دانان بۆ اللە تعالی، پاشان باسی دروست کردن و خەلق دەکات بۆیە موناسبە و گونجاوە ﴿لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُو﴾ پێش خات بەسەر ﴿خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ﴾.

بەڵام ئایەتی دووەم لە سوورەتی غافر ئایەتەکانی پێش خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ لَّا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ باسی تەوحید و یەک خواپەرستی و ڕێگری کردن ناکات لە هاوەڵ بڕیاردان، بەڵکو پێش خۆی باسی خەلق و دروست کردن و نیعمەت دەکات ئەمەیش ئایەتەکان: ﴿لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ(٥٧) وَمَا يَسْتَوِي الْأَعْمَى وَالْبَصِيرُ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَلَا الْمُسِيءُ قَلِيلًا مَا تَتَذَكَّرُونَ(٥٨) إِنَّ السَّاعَةَ لَآتِيَةٌ لَا رَيْبَ فِيهَا وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ(٥٩) وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ(٦٠)
اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ(٦١)﴾(غافر: ٥٧ - ٦١)
بۆیە لێرە گونجاوە ﴿خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ﴾ پێش بخرێت بەسەر ﴿لَّا إِلَٰهَ إِلَّا هُو﴾، چونکە سەرەتا باسی خلق و دروستکردن و نیعمەتی کردووە نەک توحید و یەک خواپەرستی .
سەیری کتێبی (البرهان في توجيه متشابه القرآن)ی برهان الدين الكرماني بکەن . واللە اعلم
نوسەر : کیوان رضا زانست خوا

17/11/2021

بەشی ٧٦ :
بۆچی کە باسی دزی دەکات لە قورئاندا پیاو پێش دەخات بەسەر ئافرەتدا؟ بەڵام کە باسی زینا ئەکا ئافرەت پێش دەخات بەسەر پیاواندا؟
کە باسی دزی دەکات پیاو پێش دەخات بەسەر ئافرەتدا، (السَّارِقُ) پێش خراوە بەسەر (السَّارِقَةُ) وەک لەم ئایەتەدا هاتووە: ﴿وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا﴾(المائدە: ٣٨).
بۆیە باسی پیاوەکەی کردووە لە پێش ئافرەتەوە، چونکە پیاو زیاتر دزی دەکات تا ئافرەت، بەڵام کە باسی زینا و فاحیشە و داوێن پیسی دەکات ئافرەت پێش دەخات بەسەر پیاواندا وشەی (الزَّانِيَةُ) کە بۆ ئافرەتانە پێشخراوە بەسەر وشەی (الزَّانِي) کە بۆ پیاوانە وەک لەم ئایەتەدا هاتووە : ﴿الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ﴾(النور: ٢).
لەبەر ئەوەی ئەسڵ لە زینا کردندا ئافرەتانن کە دەبنە هۆکاری دروست بوونی زینان و هۆکارن بۆ کردنی.
نوسەر : کیوان رضا زانست خواز

10/11/2021

بەشی ٧٥ :
هۆکاری ڕێکخستنی ئەم ئایەتە چییە بەم شێوازە ؟
(أَن طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ﴾
بۆچی سەرەتا باسی طائف پاشان عاكف پاشان راكع پاشان ساجد کراوه ؟
جاری وا هەیە پێش خستن لە زۆرەوەیە بۆ کەم، جاری وایش هەیە بەعەکسەوە، ئەوەیش بەپێی سیاق و گونجانی شوێن و کات و باسەکەیە بۆ نموونە اللە تعالی دەفەرموێت: ﴿أَن طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ﴾(البقرة: ١٢٥). سەیر دەکەی هەموو کۆمەڵێک لەوەی دوای خۆی کەمترە بۆيه بەو شێوازە ڕیزکراوە.
سەرەتا باسی (طائِفِين) دەکات چونکە (طائِفِين) ئەو کەسانەی تەوافی ماڵی خودا دەکەن کەمترن لە (الْعَاكِفِين) لەبەر ئەوەی طواف تەنها بە دەوری کەعبەی پیرۆزدا دەکرێت، بەڵام مانەوە لە مزگەوت و اعتکاف کردن گشتییەو لە هەموو مزگەوتێک دەکرێت !
پاشان (الْعَاكِفِين) کەمترن لە (الراکعین) لەبەر ئەوەی رکوع لە نوێژدا بێت یاخود لە غەیری نوێژی بێت لە هەموو شوێن و زەویەکی پاک دەبرێت، بەڵام اعتکاف تەنها و تەنها لە مزگەوتدا دەکرێت !
پاشان (الراکعین) کەمترن لە (الساجدین) لەبەر ئەوەی هەر بۆ نموونە لە ڕکاعەتێکی نوێژدا دوو سوژدە هەیە، بەڵام یەک ڕکوع هەیە، ئەمە غەیری سوژدەی تلاوە و سوژدەی شکر ... هتد کە سوژدە لە ڕکوع زۆرترە .
سبحان اللە الذي تدرج كلامه من القلة الى الكثرة !!
واللە اعلم نوسەر : کیوان رضا زانست خواز

02/11/2021

بەشی ٧٣ :
ئایە هۆکاری تەدریجی وشەکانی (النَّبِيِّينَ) پاشان (الصِّدِّيقِينَ) پاشان (الشُّهَدَاءِ) پاشان (الصَّالِحِينَ) چیە بەدوای یەکدا ؟ دوو هۆکاری هەیە .
یەکەم هۆکار : هەنێ جار لە قورئاندا ڕێکخستنەکان بە پێی گەوەرەی و پلە و پایە و کەسایەتییە بۆ نموونە اللە تعالی دەفەرموێت: ﴿وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَٰئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَٰئِكَ رَفِيقًا﴾(النساء: ٦٩).
سەرەتا بە بەڕێز ترین چین و کۆمەڵی ناو خەڵک دەستی پێکرد کە (النَّبِيِّينَ) پاشان (الصِّدِّيقِينَ) پاشان (الشُّهَدَاءِ) پاشان (الصَّالِحِينَ) .
هۆکاری دووەم : بە شێوازی تەدریجی لە کەم بۆ زۆر باسی کردوون.
سەرەتا باسی کەمترینی خەڵکی کرد کە پێغەمبەرانن (النَّبِيِّينَ) (علیهم السلام) کە لە هەموویان بەڕێزترن.
پاشان ڕاستگۆیان (الصِّدِّيقِينَ) کە لە پێغەمبەران زیاترن .
پاشان باسی شەهیدان (الشُّهَدَاءِ) کە لە هەردوو چینەکەی پێشتر زیاترن.
پاشان پیاو چاکان (الصَّالِحِينَ) کە لە هەمووان زۆرترن هەموو چینێکیان لەوەی پێش خۆی زیاترە.
واللە اعلم . کیوان رضا زانست خواز

 موسوڵمان چۆن دەبێت دژە ئیسلامی سەربخات !لەوانەیە سەیرت لێبێت، منیش دەڵێم سەیر لێ نەیەت لەوانە تۆ یەکێک بیت لەو موسوڵمان...
05/08/2021


موسوڵمان چۆن دەبێت دژە ئیسلامی سەربخات !
لەوانەیە سەیرت لێبێت، منیش دەڵێم سەیر لێ نەیەت لەوانە تۆ یەکێک بیت لەو موسوڵمانانەی دژە ئیسلامی سەربخەیت ! تۆ دەڵێی چۆن ؟ منیش دەڵێم بە لایک و کۆمێنتەکانتان بۆ مەڕە مولحید و هاوشێوەکانی !
ئەی باشە تۆ کاتێک بۆ من دەنووسی جزاکم اللە خیرا چاوەرێی پاداشت و چاکە نیت ؟ دەڵێی با .
ئەی باشە چۆن لایک و کۆمێنت بۆ دژە ئیسلامیەکان دەنووسی ئەکتیڤیان بەرز دەکەیتەوە ئەی بۆ ئەمەیش چاوەرێی چی ؟ تۆیش دەڵێی واللە هیچ، دەی کەواتە لایک و کۆمێنتەکانتان بگرنەوە ڕەحمەتان لێبێت .
وەک دەبینن ئەو پۆستەی مەریوان هەشت هەزار لایک زیاتری بۆ هاتووە لەگەڵ چوار هەزار کۆمێنت زیاتر, لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە کە سەیری دەکەی نزیکەی هەزار لایکی نیشانەی ڕق و توڕە بوونە لەگەڵ سێ سەد و حەفتا دانە پێی پێ دەکەن ئەمە نزیکەی دوو هەزار لایک بەس لە لایەن ئەو کەسانەی گاڵتەی پێ دەکەن و ڕقیان لێیەتی، ئەمە جگە لەوەی کە نزیکەی شەش هەزار تەنها لایکە شینەکەیان کردووە نیوەی زیاتر موسوڵمانان !
پاشان سەیری دەکەی زۆربەی کۆمێنتەکانتان لە لایەن موسوڵمانان بۆی کراوە بەحسابی خۆیان جوابی دەدەنەوە !
ئێ باشە کێ رقی لە مەریوانە ؟ کێ پێی پێ دەکەنێ ؟
بێ گومان موسوڵمانان، ئەی برا و خوشکی بەڕێزم چۆن ڕێگە بە خۆتان دەدەن و دەبنە هۆکاری ئەکتیڤ بوونی پەیجی مەڕە مولحید و ئەویش زیاتر و زیاتر دەرکەوێت و ئەکتیڤ تر بێ ؟ کێ بووە هۆکاری ئەوەی ئەو ڤیدۆ دوو دەقەیەی نزیکەی ۳۰۰ هەزار بینەری هەبێت بێ گومان لایک و کۆمێنتەکانی ئێوەی موسوڵمان.
بۆیە خۆشەویستان من ئامۆژگاریم بۆ ئێوەیە ئەوەیە،
بزانن زانست چەندە پێویستە ژیریش ئەوەندە پێویستە بۆ ھەڵگرانی، ئەگینا دەبنە زەرەر بۆ ئیسلام.
واللە ئەو لایک و کۆمێنتانەی کە ئێوە کردووتانە با گاڵتە کردن و پێکەنین بێ بە مەڕە مولحید با وەڵامدانەوەی بێت بەس زەرەرە بۆ ئیسلام.
ئەوجا چاک بزانن زۆربەی ئەوانەی خەریکی دەمە دەمەن، زۆرێکیان ھەتیوی ژیریش و زانستیشن دەی دەم مەخەنە دەمیان وازیان لێبێنن تاواز بێنن.
جواب دانەوەی ھەر ھەرزە فکرێکی ناحاڵی کەھەڵدەستێت و شاخی دەگیرێنێتە ئیسلامەکەمان یان زانایانمان پێویست ناکات دەم بخرێتە دەمیان و ناویان بۆ دروست بکرێت ئەوانە تەنھا شاخی خۆیان دەشکێنن، وەکو شاعیر ئەفەرمێت.
يا ناطح الجبل العالي ليكلمه
أَشفق على الرأس لا تُشْفِق على الجبلِ
نوسەر / کیوان رضا زانس خواز

 #پرسیار وەرە بزانە قەت شتیوات بینیوە لە تەمەنت ؟ بۆچی لە سورة يُوسف خودا نەی فەرموو زوجة العزيز ؟فەرمووی امرأة العزيز !...
01/06/2021

#پرسیار
وەرە بزانە قەت شتیوات بینیوە لە تەمەنت ؟
بۆچی لە سورة يُوسف خودا نەی فەرموو زوجة العزيز ؟
فەرمووی امرأة العزيز !!!

ئایا قەت بە خێزانتت وتووە
امرأتي .. ؟
یان زوجتي .. ؟
یان صاحبتي ..؟

بۆ ئەوەی ئەمەمان بۆ ڕوون بێتەوە دەبێت پرسیار بکەین جیاوازی ﺍﻟﻤﺮأة ﻭﺍﻟﺰﻭجة ﻭﺍﻟﺼﺎﺣﺒﺔ چییە ?

وەڵام :

ﺍﻟﻤﺮﺃﺓ : ئەگەر پەیوەندی جەستەیی لە نێوان نێر و مێ دا هەبوو، بەڵام یەکبوون لە نێوانیان نەبوو وەک فیکری و خۆشەویستی و ئیمانی لێرا ئەو مێینە پێی دەڵێن » ﺍﻟﻤﺮﺃﺓ «

وەک نموونەی خێزانی پێغەمبەر نوح و ﻟﻮﻁ علیهما السلام
کە پەیوەندی جەستەی هەبوو لە نێوانیان بەڵام پەیوەندی فکری و ئیمان نەبوو بۆیە خودا دەفەرمێت
‏( ﺍﻣﺮﺃﺓ ﻧﻮﺡ ‏)
‏( ﺍﻣﺮﺃﺓ ﻟﻮﻁ ‏)
نەی فەرمووە
ﺯﻭﺟﺔ نوح ولا زوجة لوط بەهۆکاری جیاوازی ئیمانیان !!

یاخود نموونەێکی تر خێزانێ فیرعەون بە ﺍﻣﺮﺃﺓ هاتووە
ڕاستە کە پەیوەندی جەستەی هەبوو لە نێوانیان بەڵام پەیوەندی فکری و ئیمان نەبوو بۆیە خودا دەفەرمێت
‏( ﺍﻣﺮﺃﺓ ﻓﺮﻋﻮﻥ ‏) .
لەبەر ئەوەی فیرعەون ئیماندار نەبوو بەڵام خێزانی ئیمانی هەبوو واتە لە ئیمانا یەک نین بۆیە بە امرأة هاتووە نەک بە زوجة

ئەی ﺍﻟﺰﻭﺟﺔ چییە ؟ :
کاتێک بەکار دێت کەئەگەر پەیوەندی جەستەیی هەبێت لەگەڵ گونجانی فیکری و هارمۆنی و خۆشەویستی یەک بوونی ئیمان .
بۆ نموونە کاتێک خودا باسی پێغەمبەر و خێزانەکانی دەکات بە ﺯﻭﺟﺔ ‏باسیان دەکات چونکە لە پەیوەندی جەستەیی و فکری و ئیمان و خۆشەویستی یەکێکن وەک دەفەرمێت
‏( ﻳﺎ ﺃﻳﻬﺎ ﺍﻟﻨﺒﻲ ﻗﻞ ﻷﺯﻭﺍﺟﻚ ‏)

یان کاتێک باسی آدم و خێزانی دەکات بە زوجه باسی دەکات
( ﻭﻗﻠﻨﺎ ﻳﺎ ءاﺩﻡ ﺍﺳﻜﻦ ﺃﻧﺖ ﻭﺯﻭﺟﻚ ﺍﻟﺠﻨﺔ ‏) .

ئەی الصاحبة چۆن بەکار دێت ؟:
قورئان کاتێک وشەی ( صاحبة ) بەکار دێنێت
کە پەیوەندی فکری و جەستەیی نێوان هاوسەرەکان دەپچڕێ
هیچ پەیوەندی فکری و جەستەییان بەیەکەوە نامێنێت.
بۆ نموونە لە کاتی ڕوودا و مەشهەدی گەورەی ڕۆژی قیامەت وشەی ( صاحبة ) بەکار دێت ‏( ﻳﻮﻡ ﻳﻔﺮ ﺍﻟﻤﺮﺀ ﻣﻦ ﺃﺧﻴﻪ ﻭﺃﻣﻪ ﺃﺑﻴﻪ ﻭﺻﺎﺣﺒﺘﻪ ﻭﺑﻨﻴﻪ ‏).
چونکە پەیوەندی جەستەیی و فکری بە هۆی ترسناکی ڕۆژی قیامەت پچڕا !!

وە بۆ تەئکید کردنەوەی ئەوەیش قسەی خودای پەروەردگارە
( ﺃﻧﻰ ﻳﻜﻮﻥ ﻟﻪ ﻭﻟﺪ ﻭﻟﻢ ﺗﻜﻦ ﻟﻪ ﺻﺎﺣﺒﺔ ‏)
سەیر دەکەی خودا نەی فەرموو ‏( ﺯﻭﺟﺔ ‏) یان ( ﺍﻣﺮﺃﺓ ‏) ؟؟
بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی گشتی نکۆڵی لە هەر پەیوەندیەکی جەسەدی یان فکری لەگەڵ یاندا بکات . یەعنی خودا نە لە ڕووی جەسەدی نە لە ڕووی فکری پەیوەندی بە منداڵەوە نییە .

پاک و بێگەردی و پیرۆزی بۆ ئەو خودایەی قورئانی بە موعجیزە دابەزاندووە .
(قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَىٰ أَن يَأْتُوا بِمِثْلِ هَٰذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرا.)االإسراء - 88
(رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَاما ). کیوان رضا زانس خواز

Address

قورئانی پیرۆز
Kalar

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ته فسيرى ئاسان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share