Holy Quran in Kurdish - قرآن الكريم بالكوردية

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • Holy Quran in Kurdish - قرآن الكريم بالكوردية

Holy Quran in Kurdish - قرآن الكريم بالكوردية Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Holy Quran in Kurdish - قرآن الكريم بالكوردية, Religious organisation, Kalar.

29/12/2024
28/09/2022

25/04/2022

‎کاتێک مۆبایلەکەت لەدەستە هەمیشەئەم ئایەتەت لەیاد بێت کە خوای گەورە ئەفەرمووێت: [إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ چاودێره‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌و ئاگای لێتانه‌. سوره النساء آیه 1

سـەرسـوڕهێنـەرەکـانی قــورئـانلــە نـهێـنێـکــانـی سـورەتـی ( النحل):ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ...
20/04/2022

سـەرسـوڕهێنـەرەکـانی قــورئـان
لــە نـهێـنێـکــانـی سـورەتـی ( النحل):
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(وَأَوْحَىٰ رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ).
گەردەکانی DNA هەر خانەیەکی زیندەوەران بە شێوەی درێژکۆلەیی پێچراونەتەوەو پێیان دەڵێن (کرۆمۆسۆم)، جا چۆنیەتی ڕیزبوون و چەندێتی ژمارەی ئەم کرۆمۆسۆمانە زیندەوەرێک لە زیندەوەرێکی تر جیا ئەکاتەوەو هەر زیندەوەرێک ژمارەیەکی تایبەت لەم کرۆمۆسۆمانەی هەیەو جیاواز لەوانی تر.
(مێشەنگ)یش گیانەوەرێکە سەر بە پـۆلی ئەو مێرووانەی کە توانای فڕینیان هەیـە، لـەناو ئەو گیانەوەرانەدا جیهانی(مێشەنگ) (16)کرۆمۆسۆمی هەیە.
بۆیە هەموو خانەیەکی نێرەی مێشەنگ(16) کرۆمۆسۆمی تاک و، هەموو خانەی مێییەکەشی (16)کرۆمۆسۆمی جووتی هەیە..
هەربــۆیە جیهانی(مێشەنگ) بـە ژمارە (16)ی کرۆمۆسۆم ناسراوەو لەناو جیهانی گیانەوەراندا جیائەکرێتەوە.
جا بـا سەرنجێکـی قـورئـان بدەین سەبارەت بـەم میرووە کە (مێشەنگ)ە:
یەکەم:
سورەتێک لە سورەتەکانـی قورئان ناوی [النـحل]ەو ژمارەی ئەو سورەتەش لە قورئاندا (16)یەمین سورەتە.
دووەم:
لە قورئـاندا تەنها یەکجارو لە یەک ئایەت دا وشەی [النـحل] هاتووە، ئەو ئایـەتەش لە (16) وشە پێکهاتووە.
(وَ، أَوْحَىٰ، رَبُّكَ ، إِلَى، النَّحْلِ، أَنِ، اتَّخِذِي، مِنَ، الْجِبَالِ، بُيُوتًا، وَ، مِنَ، الشَّجَرِ، وَ، مِمَّا، يَعْرِشُونَ).
سێیەم:
هەر ئـەو ئایەتـەی سەرەوە بـە( 16) پیت داڕێـژراوە. [ و ا ح ي ر ب ك ل ن ت خ ذ م ج ش ع ].
چوارەم:
سەرەتای ئایەکەش تاک کۆتای وشەی النحل لە (16)پیت پێکهاتووە (وَ أَوْحَىٰ رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ).
پێنجەم:
ژمارەی ئایەتەکانی سورەتەکەش 128 ئایەتە، کە ئـەو ژمارەیەش هەشجارەی ژمارە (16)یە.

بەڕێــزان:
ئـەو خوایەی کە ( 16) کرۆمۆسۆمی لە ناو هەموو خانەیەکی ئـەو مێشەنگەدا داناوە، هەر ئەویش لە سورەتی ژمارەی (16)و بەئایەتێکی (16)وشەیی و بە (16) پیت ناوی ئەو مێشەنگەی هێناوە..
ئـايا دەکرێ ئەمە ئینسانێکی نەخوێندەوار پێش هەزارو چوارسەد ساڵ بەر لەئێسته لەخۆیەوە ئەمەی وتبێ، ئـەگەر دروستکاری ئەو مێشەنگە خۆی ئەمەی نەفەرموو بێ؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
د.کـاوە ئــەکرەم ســەنگاوی

18/04/2022

واز لەخەم بێنە دڵت وێران دەکات

ابن القیم رحمه الله دەفەرمووێت:

دونیا لەسەرەتاوە تا کۆتایی ئەوەندە ناهێنێت یەك کاتژمێر خەم و خەفەتی لێ بخۆیت!

چ جای ئەوەی هەر هەموو تەمەنت سەرف بکەیت لە خەمی دونیا!!

الفوائد لاپەڕە ٧٦

05/04/2022

عن أبي هريرة -رضي الله عنه- عن النبيّ -عليه الصلاة والسلام- أنّه قال: "نِعمَ سحورُ المؤمنِ التَّمرُ"

واتە:لە ئەبی هورەیرەوە ڕەزای خودای لێ بیت لەپێغەمبەرەوە سلامی خودای لی بیت فەرموویەتی (باشترین پارشێوی ئیماندار خورمایە)

أخرج الألباني في صحيح أبي داود

05/04/2022

ئەو شتانەی کەباش نی یە ڕۆژووان ئەنجامی بدات ، وئەوانەش کەحەڕامە لەسەری ، وئەو شتانەش کەدروستە ئەنجامی بدات:

یەکەم: ئەو شتانەی کەباش نی یە یاخود حەڕامە ڕۆژووان ئەنجامی بدات:
1- زیادەڕۆیی کردن لەئاو لەدەم ولوت وەردان:
باش نی یە ڕۆژووەوان زیادەڕۆیی بکات لەئاو لەدەم ولوت وەرداندا ، ابنُ قُدامةَ کۆدەنگی لەم باریەوە نەقڵ کردووە.

2- ویساڵ کردن:
باش نی یە ویساڵ کردن لەڕۆژوودا (ویساڵ بریتی یە لەنەشکاندنی ڕۆژوو تاوەکو پارشێوی دادێ) ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە حەنەفی ، ومالکی ، وحەنبەلیەکان ، بۆچوونێکیشە لای شافعیەکان ، وزۆربەی زانایان لەسەر ئەم بۆ چوونەن.

3-تام کردنی خواردن بێ ئەوەی پێوست بکات:
تام کردنی خواردن بەبێ پێویستی باش نی یە ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

4- ماچ کردن:
حەڕامە ڕۆژووەوان ماچی خێزانی بکات گەر بزانێ تووشی جیماع یاخود دابەزنی ئاو دەبێ ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لەمالکی ،وشافعی ،وحەنبەلیەکان.

دووەم: ئەو شتانەی دروستن بۆ ڕۆژووەوان:
1-دواخستنی خۆ شوشتنی جەنابەت تاوەکو بانگی بەیانی:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان خۆ شوشتنی جەنابەت تاوەکو بانگی بەیانی دوا بخات ؛ هەریەک لە: ابنُ العربيِّ، وابنُ قُدامةَ، وابنُ حجر کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

2- دواخستنی خۆ شوشتن لەدوای پاک بوونەوە لەحەیز تاوەکو بانگی بەیانی:
دروستە ئافرەتی ڕۆژووەوان خۆ شوشتنی دوای پاک بوونەوە دوا بخات تاوەکو بانگی بەیانی ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

3- ئاو لەدەم ولوت وەردان:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان ئاو لەدەم ولوت وەربدات بەڵام بەبێ زیادەڕۆیی کردن ، ابنُ تَيميَّةَ کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

4- خۆشوشتن بۆ فێنک کردنەوە:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان خۆی بشوات بۆ خۆ فێنک کردنەوە ، یاخود ئاو بکات بەسەری دا لەبەر تینوێتی ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

5- تام کردنی خواردن لەکاتێ پێوستیدا:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان تامی خواردن بکات لەکاتێ پێوستیدا ، ئەمەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە:حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

6- ماچ کردن ودەسبازی بۆ کەسێک خۆڕاگر بێت:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان ماچی خێزانی بکات ودەسبازی بکات بەبێ نزیک بوونەوە لەداوێن ، بەمەرجێک کەسەکە خۆ ڕاگر بێت ، ئەمەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە:حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان.

7- بۆن کردنی عەتر وبۆنە خۆشەکانی تر:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان بۆنی عەتر وبۆنە خۆشەکانی تر بکات ، ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

- حوکمی بۆن کردنی موخڕ:
زانایان جیاواز لەبارەی بۆن کردنی موخڕەوە کەئایا ڕۆژوو دەشکێنێت یاخود نا ودوو بۆچوونیان هەیه لەم بارەیەوە بۆچوونی یەکەم: پێی وایە ڕۆژوو دەشکێنێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، ومالکیەکانە ، و ابنُ عُثَيمين ئەم بۆنەی لاپەسەندە.

بۆچوونی دووەم: پێی وایە ڕۆژوو ناشکێنێت ، ئەوەش مەزهەبی شافعیەکانە ، بۆچوونی هەریەک لە ابنِ حَزمٍ، وابنِ تَيميَّةَیە.

8- حوکمی بەکار هێنانی سیواک بەنیسبەت کەسی ڕۆژووەوانەوە:
کەسی بەڕۆژوو دەتوانێت هەرکاتێک سیواک بکات جا پێش نیوەڕۆ بێت یاخود دوای نیوەڕۆ ، ئەوەش بۆچوونی حەنەفیەکانە ، و ابن تَيميَّةَ، وابنِ القَيِّم، والشوكانيِّ، وابنِ باز، والألبانيِّ، وابنِ عُثَيمين، هەڵیان بژاردووە ، وەبۆچوونی زۆربەی زانایانە.

9- حوکمی بەکار هێنانی مەعجونی ددان بەنیسبەت کەسی ڕۆژووەوانەوە:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان مەعجونی ددان بەکار بێنێت ، بەڵام دەبێ وریای ئەوە بێت نەچێتە قوڕگیەوە ، ئەوەش بۆچوونی ابنِ باز، وابنِ عُثَيمين، و "مَجمَعُ الفِقه الإسلاميِّ"ـە.

10- چاو ڕەشتن:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان چاو بڕێژێت ، ئەوەش بۆچوونی حەنەفی ،وشافعییەکانە ، وهەریەک لە ابنِ تَيميَّةَ، والشوكانيِّ، وابنِ باز، وابنِ عُثَيمين، والألباني ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە.

11- بەکار هێنانی قەترەی چاو:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان قەترەی چاو بەکار بێنێت ، ئەوەش بۆچوونی حەنەفی ،وشافعییەکانە ، وە ابنِ باز، وابنِ عُثَيمين ئەم بۆچوونەیان لاپەسەندە.

12- بەکار هێنانی قەترەی گوێ:
دروستە کەسی ڕۆژووەوان قەترەی گوێ بەکار بێنێت ، ئەوەش بۆچوونی ابنُ حَزمٍ، وابنُ عُثَيمين، وابنُ بازە.

05/04/2022

هەندێ بابەتی سەردەم وئەوەی ڕۆژوو دەشکێنێت وئەوەش کەڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە

یەکەم: شوشتنی گورچیلە:
هەرکەسێک گورچیلەی بۆ بشۆردرێت بەهەر ڕێگایەک بێت ئەوا ڕۆژووەکەی بەتاڵ دەبێتەوە ،ئەوەش بۆچوونی ابنِ بازە، وە فەتوای"اللَّجنةُ الدَّائمة"شی لەسەرە.

دووەم: بەخاخ کەبۆ نەخۆشی ڕەبۆ بەکار دێت:
بەکار هێنانی بەخاخی ڕەبۆ لەکاتی بەڕۆژوو بووندا ؛ ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە ، ئەوەش هەڵبژاردەی ابنُ باز، وابنُ عُثَيمين ـە، وەهەروەها بۆچوونی زۆربەی ئەو کەسانەیە کە لە (النَّدوة الفِقهيَّة الطبيَّة التَّاسعة التابعة للمنظمَّةِ الإسلاميَّة للعلومِ الطبيَّة)بەشدار بوون ئەوەی کەلە کۆیت بەسترا.

سێیەم: حوکمی دانانی ئەو حەپانەی کەلەبن زمان دادەنرێن بۆ چارەسەری هەندێ نەخۆشی دڵ ، وڕاستەوخۆ ودوای ماوەیەکی کەم دەتوێتەوە ولەڕێگای خوێنەوە دەگاتە دڵ ، وجەڵدەی لەناکاوی دڵ ڕادەگرێت ، وهیچ بەشێک لەو حەپە ناچێتە نێو سکەوە.
بەکار هێنانی ئەم جۆرە حەپانە ڕۆژوو بەتاڵ ناکەنەوە بەمەرجێک هیچ بەشێکی قوت نەدرێت ، ئەوەش بۆچوونی( مجمَعُ الفِقه الإسلاميِّ)یە بەکۆدەنگی هەموویان.

چوارەم: غازی ئۆکسجین:
بەکار هێنانی غازی ئۆکسجین بۆ هەناسە دان ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە ، ئەوەش بۆچوونی (مجمَعُ الفِقهِ الإسلاميّ)یە.

پێنجەم: بەکار هێنانی دەرزیەک کەخواردن بەخش نەبێت:
ئەم جۆرە دەرزیە ڕۆژوو ناشکێنێت جا لەڕێگای دەمارەوە بێت یاخود گۆشت وسمتەوە ، ئەوەش بۆچوونی ابنُ باز، وابنُ عُثَيمين ـە، وبڕیاری المجمَعِ الفِقهيِّ یەو، وەفەتوای "اللَّجنة الدائمة"، و "قطاعِ الإفتاءِ" کۆیتی لەسەرە.

شەشەم: بەکار هێنانی دەرزیەک کەخواردن بەخشە ولەڕێگای دەمارەوە لێ دەدرێت:
ئەم جۆرە دەرزیە ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە ، ئەوەش بۆچوونی ابنُ باز، وابنُ عُثَيمين ـە، وبڕیاری المجمَعِ الفِقهيِّ یەو، وەفەتوای "اللَّجنة الدائمة"

حەوتەم: هەڵگرتنی شاف:
هەڵگرتنی شاف لەکاتی بەڕۆژوو بووندا ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە ، ئەوەش مەزهەبی زەهیریەکان ، وکۆمەڵێک لەمالکیەکانە ، وبۆچوونی ابنُ عُثَيمين، و زۆربەی بەشداربوانی( النَّدوةِ الفِقهيَّة الطبيَّة التاسعة التابعة للمنظمَّة الإسلاميَّة للعلوم الطبيَّة بالكويتِ).

هەشتەم: هەڵگرتنی شتی شل یاخود ڕۆن لەداوێنەوە:

هەڵگرتنی شتی شل یاخود ڕۆن لەداوێنەوە ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفی ، ومالکی ،وحەنبەلیەکانە.

نۆیەم: بەکار هێنانی دەرمان بۆ شوشتنی گون:

ئەم جۆرەش ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە ، ئەوەش بڕیاری( مجمَعُ الفِقه الإسلاميِّ)یە.

دەیەم: قەترە لەڕێگای داوێنی ئافرەتەوە ویاخود هەر مادەیەکی تر کە بۆ مەبەستێک لەو ڕێگەیەوە هەڵدەگیردرێت وداخل دەکرێت:
ئەم جۆرەشیان ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە ، ئەوەش بڕیاری( مجمَعُ الفِقه الإسلاميِّ)یەی لەسەرە.

04/04/2022

یازدەیەم: حوکمی خوێن دەرهێنان لەڕێگای دەمارەوە لەکاتی بەڕۆژوو بووندا:
زانایان جیاوازن لەبارەی ئەوەی ئایا خوێن دەرهێنان لەڕێگای دەمارەوە لەکاتی بەڕۆژوو بووندا ڕۆژوو دەشکێنێت یاخود نا ودوو بۆچوونیان هەیە لەم بارەیەوەوە:
بۆچوونی یەکەم: پێی وایە نەخێر ڕۆژوو ناشکێنێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە حەنەقی ومالکی وشافعیەکان.
بۆچوونی دووەم: پێی وایە بەڵێ ڕۆژوو دەشکێنێت ، ئەوەش بەشێک لەمەزهەبی حەنبەلیەکانە ، و ابنُ تَيميَّةَ، وابنُ عُثَيمين لایان پەسەندە ، و "اللجنةُ الدَّائمةُ"ش فەتوایان بەمە داوە.

دوازدەیەم: حوکمی وەرگرتنی خوێن بۆ فەحس وتاقی کردنەوە:
دروستە بۆ ڕۆژووەوان خوێن بدات بەمەبەستی فەحس وتاقی کردنەوە ، ئەوەش بۆ چوونی ابنِ باز ، وابن عُثَيمين ـە.

سیازدەیەم: حوكمی شاف هەڵگرتن لەڕێگای کۆمەوە:
هەر کەسێک شاف هەڵگرێت لەکاتی بەڕۆژوو بووندا ئەوا زانایان جیاوازن لەبارەیەوە ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: ڕۆژووەکەی بەتاڵ دەبێتەوە ، ئەوەش بە کۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە .

بۆچوونى دووەم : ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە ئەوەش مەزهەبی زاهیڕیەکانە ، وقسەی کۆمەڵێکە لەمالکیەکان ، وقازی حەسەنی شافعی ،و الحسَنُ بن صالح هەمان بۆچوونیان هەیە، و ابنُ عبدِ البَرِّ، وابنُ تَيميَّةَ ئەم بۆچوونەیان لایان پەسنەدە.

چواردەیەم: قەترە لەڕێگای لوتەوە:
زانایان جیاوازن لەبارەی قەترە کردنە لوتەوە لەکاتی بەڕۆژوو بووندا ودوو بۆ چوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: پێی وایە ڕۆژوو دەشکێنێت ئەوەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.
بۆچوونی دووەم: گەر قوت نەدرێت ئەوەندەی کەدادەبەزێتە نێو قوڕگ ئەوا ڕۆژوو ناشکێنێت ، ئەوەش بۆچوونی ابنُ حزمٍ، و ابنُ تَيميَّةش ئەم بۆچوونەی سەرخستووە، و مجمَعُ الفِقه الإسلاميِّ پێی باشە، وە " اللجنةُ الدَّائمة"ش هەمان ڕایان هەیه، و بۆچوونی ابنِ عُثَيمين یشە.

04/04/2022

هەشتەم: هەڵگەڕانەوە لەدین وموڕتەد بوونەوە:
هەرکەسێک لەکاتێکدا کەبەڕۆوژوە هەڵگەڕێتەوە لەدین وموڕتەد ببێتەوە ؛ ئەوا ڕۆژووەکەی بەتاڵ دەبێتەوە ، هەریەک لە: ابنُ قُدامةَ، والنوويُّ، والمَرداويُّ کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

نۆیەم: نیەتی شکاندنی ڕۆژوو:
هەرکەسێک لەکاتێکدا کەبەڕۆوژوە نیەتی شکاندنی ڕۆژوو بێنێت؛ ئەوا ڕۆژووەکەی دەشکێت تەنانەت گەر هیچ شتێک لەو شتانەی نەکردبێت کەڕۆژوو دەشکێنێت ، ئەمە بۆ چوونی مالکی وحەنبەلیەکانە ، وبۆچوونێکیشە لەلای شافعیەکان، و ابنُ حَزمٍ هەڵی بژاردووە.

دەیەم: حوکمی حوجامە کردن بەنیسبەت کەسێکەوە کەبەڕۆژووە:
هەرکەسێک لەکاتێکدا کەبەڕۆوژوە حوجامە بکات ئەوا زانایان خیلافیان لەبارەیەوە هەیە کە ئایا ڕۆژووەکەی دەشکێت یاخود نا ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: ڕۆژووەکەی ناشکێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە ، لەحەنەفی ومالکی وشافعیەکان.

بۆچوونی دووەم: ڕۆژووەکەی دەشکێت ، ئەوەش بۆچوونی حەنبەلیەکانە ، وبۆچوونی هەریەک لە ابنُ تَيميَّةَ ، وابنُ باز، وابنُ عُثَيمين یشە.

03/04/2022

حەوتەم: حوکمی ئەوکەسەی لەڕۆژی ڕەمەزاندا دەنوێت:

1- کەسێک لەڕۆژی ڕەمەزاندا بنوێت وتەنها یەک سات لەڕۆژەکە بەخەبەر بێت ، وباقیەکەی تری بنوێت ، ئەوا ڕۆژووەکەی دروستە؛ ئیمامی نەوەوی کۆدەنگی زانایانی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

2- حوکمی ئەوکەسەی لەڕۆژی ڕەمەزاندا دەنوێت وتەنانەت بۆ ساتێکیش بەخەبەر نایەت ، تاوەکو دوای ئاوا بوونی خۆر :
لەم حاڵەتەشدا ڕۆژووەکەی دروستە ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی وشافعی وحەنبەلیەکان.

03/04/2022

پێنجەم: دەرچوونی خوێنی حەیز و نیفاس:
1- حوکمی ڕۆژووی ئەو ئافرەتەی لەکاتی بەڕۆژوو بووندا توشی حەیز ونیفاس دەبێت:
گەر ئافرەت توشی ئەم حاڵەتانە بوو ، ئەوا ڕۆژووەکەی بەتاڵ دەبێتەوە ، وپێویستە دواتر قەزای بکاتەوە ، هەریەک لە: ابنُ حزمٍ، وابنُ رُشدٍ، والنوويُّ، وابنُ تَيميَّةَ کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

2- حوکمی خۆ گرتنەوە لەو شتانەی ڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە بەنیسبەت ئافرەتێکەوە کەڕۆژووەکەی بەهۆی حەیز ونیفاسەوە بەتاڵ بۆتەوە:
نەخێر پێویست نی یە لەسەری ئەوەندەی ماوە لەڕۆژەکە خۆی بگرێتەوە لەو شتانەی ڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە ، ئەوەش بۆچوونی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکان.

3- سوڕی مانگانە ڕۆژووەیەک نابچڕێنێت کەواجب بێت بەدوای یەکدا بگیردرێت:
گەر ئافرەتێک ڕۆژووی دوو مانگی بەدوای یەکدا لەسەر بێت ، وبکەوێتە حەیز ونیفاسەوە ئەم حەیز ونیفاسە نابنە هۆکاری بچڕاندنی ئەو ڕۆژووە هەریەک لە: ابنُ المُنذِر، وابنُ تَيميَّةَ کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

Address

Kalar

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Holy Quran in Kurdish - قرآن الكريم بالكوردية posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share