30/04/2026
پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت
«مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلَا مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَا هَادِيَ لَهُ»
واتە:
"هەرکەسێک خودای گەورە بە شایستەی بزانێت و ڕێنوێنی بکات و هیدایەتی بدات هیچ کەسێک ناتوانێت گومڕای بکات و سەری لێ بشێوێنێت، وە هەر کەسێکیش بەهۆی توانەوەی خوای گەورە گومڕای بکات هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێی نیشان بدات و هیدایەت بدات."
ئیدی زەمەنێکی سەیر و سەمەرەیە، کابرای چەپ و دژە دین لە مزگەوت جێی نابێتەوە بۆ کوشتن و کابرای بەناو ڕۆشنبیر و ڕۆشن فیکر کە بڕوای بە دونیایەکیدی نەبوە تەڵقین دەدرێ و نوێژنەکەریش نوێژی لەسەر دەکرێت، پیاو کوژ و زاڵمیش دوعای خێری بۆ دەکرێت.
ئیتر لێرەوە پەیامێکم هەیە بۆ هەمووان
تکایە موسڵمانی ئازیز، ئێرە مەکەنە دەروازەی چوونە بەهەشت و دۆزەخی خەڵکی و خۆتانیش، چوونکە ئێمە هێشتا لە نەفسی بەدکاری خۆمان ئەمین نەبوینە، چلۆنێکە بێین تێڕوانین خۆمان دەربڕین لەسەر خەڵکی و هەر بەتێڕوانینی خۆشمان ڕەوانەی ئەو دونیای بکەین.
لێگەڕێن ئەو حسابات و لێپرسینەوەیە با هەڵبگرین بۆ قیامەت و خودای گەورە عەدالەت و حوکمی خۆی جوانتر و باشتر دەسەپێنێت و بەیەکسانی دادوەری دەکات.
خودایە لە ئافاتی بێ دین و بێ دینان بەدوورمان بێخیت
وە نەفسی زاڵمی بەدکاریشمان بۆ دەستەمۆبکات و لەخۆیمان زیاتر نزیک بکاتەوە....
ن.محمد دلزار