29/10/2024
مانای بینینی مار لە خەودا؟
🐍
🐍
🐍
🐍
🐍
🐍
🐍
شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی مار لە خەوندا و بە گوێرەی لێكدانەوەکانی ئیبن سیرین و ئەوانی تر بینینی مار لە خەودا ئەم مانایانەی دەبێت .
-ئەو كەسەی لە خەویدا مار بە مردوی ببینێت ئەوە مانای وایە لەدەست دوژمنەكانی ڕزگاری بوە یاخود بەتاڵ بوونەوەی سیحرە ئەگەر لێی کرابێت
-ئەو كەسەی لە خەویدا بترسێت لەو مارەی دەیبینێت ئەوە مانای وایە لە دوژمنەكانی دەترسێت
-ئەو كەسەی لە خەویدا مارێكی مرادەرەوە بوو لەسەر جێگەی نوستنەكەی ببینێت ئەوە ڕەنگە هاوسەرەكەی توشی كێشە ببێت
-ئەگەر لە خەوتدا مار لە ملت ئاڵا بێت و كردبێتت بە سێ پارچەوە ئەوە ڕەنگە لەگەڵ هاوسەرەكەت دروست ببێت و كێشەی جیابونەوە ڕوبەڕوتان ببێتەوە هەر سێ تەڵاقەکە بێت
-ئەو كەسەی لە خەویدا ببێت بە مار ئەوە مانای وایە لە دینەكەی هەڵدەگەڕێتەوە
-ئەو كەسەی لە خەویدا بینێت ماڵەكەی پڕە لە مار ئەوە پێدەچێت ماڵەكەی كەسانێك سەردانی بكات كە بێ باوەڕن وەك کەسانی نزیك لە فاڵچی و ساحیڕان
-ئەو كەسەی مار لە جەستەی بئاڵێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسی كە دوژمنیەتی زۆر لێی نزیكە و كێشەی بۆ دروست دەكات .
-ئەو دەسەڵاتدارەی لە خەویدا مارێك بكوژێت ئەوە مانای وایە شوێنێكی گەورە دەگرێتە دەستی .
-ئەو كەسی لە خەویدا مار بەخێو بكات ئەوە مانای وایە توشی دەسەڵاتدارێكی گەورە دەبێت .
-ئەو كەسەی لە خەویدا مار لە زەویەكەوە بۆی بێتە دەرەوە ئەوە لەو شێوێنەدا توشی كێشە دەبێت
- مار لهخهودا واتا دوژمنی زیان به خشه چونکه مار ژه هری ههیه کوشتنی مار زال بونه بەسەر دوژمن و ناحەزان
ـ زۆر خەو بیین بەمار لەوانەیه ئەم کەسە سیحری لێ کرابێت پێویستە چارەسەری شەرعی بکات
-ئەو كەسەی لە خەویدا ماری بە پێ ببینێ ئەوە مانای وایە دوژمنەكەی بەهێزە
- بینینی ماری سپی لە خەودا بە مانای بەرز بوونەوەی پلە و پایە دێت ماری ڕەنگ ڕەش لە خەودا مانای خراپ بوونی دۆخی ژیانی ئەو كەسە دێت كە خەونەكەی بینیوە .
- ئەو كەسەی لە خەویدا مارێك ببینێت و بەدوای مارەکە بۆەوێت و لێی نەترسێ مانای ئەوە دەگەیەنێت دوژمنەكەی ترسنۆكە
-بینینی مار لە شوێنێكی دیاریكراو مانای وێران بوون و كاول بوونی ئەو ناوچەیە دێت.
-بینینی مارێك لە خەودا كە خۆی هەڵبواسێت بە شوێنێكی بەرزدا بە مانای بەختەوەری و هیوا و ئومێد دێت بۆ ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە.