القران الكريم-قورئانی پیرۆز-Quran

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • القران الكريم-قورئانی پیرۆز-Quran

القران الكريم-قورئانی پیرۆز-Quran بۆ خزمەتی قورئانی پیرۆز و موسڵمانان
لخدمة القران والاسلام والمسلمين

09/12/2022


...الله يعلم ما تحمل ڪل انثی

07/02/2022

الحافظ خليل اسماعيل ماشاءاللە قورئانێکی زۆر خۆش

27/10/2021

سورة البقرة ..لايكی پەیج بکەن و بڵاوی بکەنەوە

یارەبی لە مردوەڪانمان خۆشبی..ئێمەش بە دڵێڪی پڕ ئیمان و بە عەمەلی صالح بگەڕینەوە بۆ لات...
18/09/2021

یارەبی لە مردوەڪانمان خۆشبی..ئێمەش بە دڵێڪی پڕ ئیمان و بە عەمەلی صالح بگەڕینەوە بۆ لات...

18/09/2021

🌹الَّهُمَّ صَلِّى عَلَى🌹 مُحَمَّدٍ وَّعَلَى آل مُحَمَّدٍ🌹

حوكمی ئەو كەسە چیە كە نكۆڵی لە ژیانی دواڕۆژ (قیامەت) دەكات ؟ وە ئایا چۆن بتوانرێت قەناعەت بەو جۆرە كەسانە بهێنرێت؟بەناوى...
13/09/2021

حوكمی ئەو كەسە چیە كە نكۆڵی لە ژیانی دواڕۆژ (قیامەت) دەكات ؟ وە ئایا چۆن بتوانرێت قەناعەت بەو جۆرە كەسانە بهێنرێت؟
بەناوى خواى بەخشەندەو میهرەبان
ئەوەی نكۆڵی لە ژیانی دوارۆژ بكات و پێی وابێت ئەوە سەرگوزەشتە وئەفسانەكانی سەدەكانی ناوەڕاستە ، حوكمی ئەو كەسە ئەوەیە كە كافر وبێباوەڕە لەبەر ئەم ئایەتە کە خواى گەورە دەفەرموێ : [وَقَالُوا إِنْ هِيَ إِلاَّ حَيَاتُنَا الدُّنْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ (29) واته : هه‌تا له‌ دنیاشدابوون ده‌یانگوت: بێجگه‌ له‌م ژیانه‌ی دونیایه‌مان هیچ ژیانێ ترنی یه‌ وما نحن بمبعوثين وقه‌تیش زیندوو ناكرێینه‌وه‌، واته‌: نه‌ ژیانی ترهه‌یه‌و، نه‌ زیندوو بوونه‌وه‌ش [ وَلَوْ تَرَى إِذْ وُقِفُوا عَلَى رَبِّهِمْ قَالَ أَلَيْسَ هَذَا بِالْحَقِّ قَالُوا بَلَى وَرَبِّنَا قَالَ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ] و ئه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ كه‌ له‌ پێش په‌روه‌ردگاریاندا ڕاده‌گیردرێن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ بیانبینی!! خوا پێیان ئه‌فه‌رموێ: ده‌ ئاخۆ ئه‌م زیندوو بوونه‌وه‌یه‌ ڕاست و ڕه‌وان نه‌بوو؟ ئه‌وانیش ئه‌ڵێن: به‌ڵێ سوێند به‌ په‌روه‌ردگارمان' ڕاست و ره‌وان بوو ، پێیان ده‌فه‌رموێ: ده‌سا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌دنیادا كافرو بێ باوه‌ڕ بوون، ئێستا فه‌رموون سزاو جه‌زره‌به‌ی ئه‌وه‌ بچێژن .
وەهەروەها خواى گەورە دەفەرموێ :
[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ ]هاوارو ئاهوناڵه‌ له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان نیه‌ و، به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ ده‌زانن .
[الَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ الدِّينِ ]ئه‌وانه‌ی که‌ بڕوایان به‌ ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه‌ نیه‌ و هه‌میشه‌ به‌درۆی ده‌زانن .
[وَمَا يُكَذِّبُ بِهِ إِلاَّ كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ ]که‌سیش به‌رپا بوونی ئه‌و ڕۆژه‌ به‌درۆ نازانێت، مه‌گه‌ر هه‌موو سته‌مکارێکی گوناهبار نه‌بێت.
[إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الأَوَّلِينَ] ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ی کاتێک ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه‌، ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ ئه‌فسانه‌ی پێشینانه‌ و (به‌سه‌رچووه‌)...!!
[كَلاَّ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ] نه‌خێر، وانیه‌ (ئه‌و نه‌فامانه‌ تێناگه‌ن و داناچڵه‌کێن) به‌ڵکو دڵیان ژه‌نگی هێناوه‌و چڵکی گوناه دایپۆشیوه‌ له‌ سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که‌ ده‌یانکرد
[ كَلاَّ إِنَّهُمْ عَنْ رَبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَمَحْجُوبُونَ ] نه‌خێڕ، ڕزگاربوونیان نیه‌، چونکه‌ به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ربه‌ست هه‌یه‌ له‌نێوان تاوانباران و په‌روه‌ردگاریاندا و بێ به‌ش ده‌بن له‌بینینی ئه‌و زاته‌.
[ ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُوا الْجَحِيمِ ] له‌وه‌ودوا بێگومان ده‌خرێنه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌.
[ ثُمَّ يُقَالُ هَذَا الَّذِي كُنتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ ] پاشان پێیان ده‌وترێت: ئائه‌مه‌ ئه‌و شوێنه‌یه‌ که‌ بڕواتان پێی نه‌بوو به‌ڕاستتان نه‌ده‌زانی.
وە هەروەها خواى گەورە دەفەرموێ :
[ ... وَأَعْتَدْنَا لِمَنْ كَذَّبَ بِالسَّاعَةِ سَعِيراً] واته : ئێمه‌ش ئاگری بڵێسه‌دارمان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ ئاماده‌کردووه که‌ بڕوایان به‌ قیامه‌ت نیه‌.

بەڵام سەبارەت بە قەناعەت پێهێنانی ئەو جۆرە كەسانە ئەوا بەم هەنگاوانەی خوارەوە دەبێت:
یەكەم:
باس وحەقیقەتی زیندووبونەوە لەپێغەمبەران و كتێبە پیرۆزە خواییەكان و شەریعەتە ئاسمانیەكانەوە لەڕووی هەواڵەوە بەشێوەیەكی تەواتور گێڕراوەتەوە وهاتووە واتە یەك كەس ویەك كتێب ویەك شەریعەت بەتەنها باسی ئەوەی نەكردووە بەڵكو سەرجەم شەریعەتەكان باسی ئەو ڕاستیەیان كردووە و زاناكانیان قبوڵیان كردووە و گێڕاویانەتەوە بۆ خەڵكی ، جا ئێوە چۆن نكۆڵی لێ دەكەن لەكاتێكدا ئەگەر هەواڵی قسەی فەیلەسوفێك یاخود بیرۆكەی زانایەكی چاخی كۆنتان بۆ باس بكرێت بەبێ بیرلێكردنەوە ڕاستەوخۆ باوەڕی پێدەكەن ئەگەرچیش نەلەڕووی ڕاستی هەواڵەكەوە ونە لەڕووی واقعیشەوە نەگەیشتبێتە ڕاستێتی هەواڵی زیندووبونەوە و ژیانی دوارۆژ.

دووەم:
باسی زیندووبونەوە عەقڵ و ژیری شاهێدی بۆ دەدات و بەجێگەی باوەڕدەیزانێت ، ئەوەش لەچەند ڕوویەكەوە:
1. هیچ كەسێك نكۆڵی لەوە ناكات كە دروستكراوە پاش ئەوەی كە نەبووە ، وە ئەو هاتۆتە بوون پاش ئەوەی كە بوونی نەبووە, جا ئەوەی كە لەسەرەتاوە بەدی هێناو هێنایتیە بوون بێگومان بەدەسەڵاتیشە بۆ ئەوەی دووبارە بەدیت بهێنێتەوەو دروستت بكاتەوە ، وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: [وَهُوَ الَّذِي يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْهِ]
واته : ئه‌و خوایه‌ش له‌سه‌ره‌تاوه‌ گشت ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌دیدێنێ، له‌پاشان دوای مردن و تیاچوون وه‌ك خۆی لێده‌كاته‌وه‌و زیندووی ده‌كاته‌وه ، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا ئاسانه‌ .
وە هەروەها دەفەرموێ : [كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُعِيدُهُ وَعْداً عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ]
واتە : هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دروستمان كرد، دیسان هه‌ر ئاوایش وه‌ك خۆی لێ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ ، به‌ڵێنێكه‌ ئه‌نجامدانی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ و بێگومانیش ئێمه‌ هه‌ر ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین
2. هیچ نكۆڵی لە گەورەیەتی و مەزنێتی ئاسمانەكان و زەوی ناكات كە چەند گەورەن و چەندیش بەڕێكی و ناتەواوی دروستكراون وە ئەوانیش هێنراونەتە بوون پاش ئەوەی كە بوونیان نەبووە, جا ئەو زاتەی كە تواناو دەسەڵاتی ئەوەی هەبێت بێ شك توانای دروستكردن وزیندووكردنەوەی خەڵكی هەیە. وەكو دەفەرموێت: [لَخَلْقُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ]
واتە : به‌راستی دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی، له‌دروستكردنی خه‌ڵك دوای مردن گه‌وره‌تره‌. واته‌: زاتێ كه‌ ئاسمان و زه‌ویی به‌و هه‌موو شته‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌وه‌ دروستكردبێ، ئه‌ی چۆن ناتوانێ مرۆڤ پاش مردن زیندوو بكاته‌وه‌؟! به‌ڵام زۆرترینی خه‌ڵك نازانن و تێنا فكرێن له‌و راستیه‌
وە هەروەها دەفەرموێ :
[أَوَلَيْسَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ بَلَى وَهُوَ الْخَلاَّقُ الْعَلِيمُ (81) إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئاً أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ]
واتە : ئاخۆ ئه‌و خوایه‌ توانیبێتی ئه‌م ئاسمانان و زه‌وییه‌ به‌دی بهێنێ تواناشی نییه‌ بۆ جارێكی تر وێنه‌یان دروست بكاته‌وه‌؟ به‌ڵێ ئه‌توانێ و هه‌ر ئه‌ویشه‌ دروستكارو زانیار * به‌راستی هه‌ركاتێ ویستی شتێ به‌دی بهێنێ هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌پێی بفه‌رمێ ببه‌ ! ،ئه‌ویش ده‌ست به‌جێ ده‌بێت.

3. هەموو خاوەن ژیری و بەرچاورۆشنیەك بەڕوونی ئەوە دەبینێت كە زەوی چەند بێ ڕووەك و مردووە, جا هەركە باران دابەزی بەسەریدا ژیانی بۆ دەگەڕێتەوەو ڕووەكەكانی زیندوودەبنەوە لەپاش مردن ونەمانیان, جا ئەو زاتەی كە توانای زیندووكردنەوەی زەوی هەبێت بەدڵنیاییەوە توانای زیندووكردنەوەی مرۆڤیشی هەیە لە رۆژی دواییدا. وەكو دەفەرموێت: [وَمِنْ آيَاتِهِ أَنَّكَ تَرَى الأَرْضَ خَاشِعَةً فَإِذَا أَنزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ إِنَّ الَّذِي أَحْيَاهَا لَمُحْيِي الْمَوْتَى إِنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ]
واتە : له‌نیشانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌وه‌ كه‌تۆ زه‌ویی وا ده‌بینی مات و وشك و بێ گیاو بێ خێره‌ و هه‌ستی له‌به‌رنه‌ماوه‌ ئینجا هه‌ر كاتێ بارانمان لێ باراند، به‌ئاسایی ده‌بزوێ و گه‌شه‌ ئه‌كات و هه‌ڵئه‌داو ده‌بووژێته‌وه‌و هه‌موو جۆره‌ گیایه‌كی لێ ده‌ڕدێت به‌راستی هه‌ر ئه‌و زاته‌ی كه‌ ئه‌و زه‌وییه‌ مردووه‌ی، به‌و شێوه‌ زیندوو كرده‌وه‌ ، هه‌رئه‌وه‌ش زیندووكه‌ره‌وه‌ی مردووه‌كانه‌، چونكه‌ به‌راستی ئه‌و خوایه‌ توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكا هه‌یه‌.

سێیەم:
باس و حەقیقەتی زیندووبونەوە هەست و واقعیش شاهێدی ڕوودانی دەدەن و بەجێگەی باوەڕی دەزانن, ئەوەش لەمیانەی ئەو باسانەی كە خوای گەورە بۆی باس كردووین سەبارەت بە زیندوكردنەوەی مردووان لە سورەتی بەقەرەدا, وەكو دەفەرموێت: [أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَى قَرْيَةٍ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّى يُحْيِي هَذِهِ اللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا فَأَمَاتَهُ اللَّهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ قَالَ لَبِثْتُ يَوْماً أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ قَالَ بَلْ لَبِثْتَ مِائَةَ عَامٍ فَانظُرْ إِلَى طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ وَانظُرْ إِلَى حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِلنَّاسِ وَانظُرْ إِلَى الْعِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْماً فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ]
واتە : یاخود وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که‌ هه‌موو خانووه‌کانی به‌سه‌ر سه‌قفه‌کانیدا ته‌پی بوون، له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ وتی: ئاخۆ خوای گه‌وره‌ چۆن خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه‌ دوای مردنیان زیندوو ده‌کاته‌وه‌؟! (ئه‌و که‌سه‌ عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر بوو (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) یه‌کسه‌ر خوای گه‌وره‌ سه‌د ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کرده‌وه‌ و پێی فه‌رموو: چه‌ند مایته‌وه‌؟ (عوزه‌یر) وتی: ڕۆژێک یان که‌متر له‌ ڕۆژێک ماومه‌ته‌وه‌، (خوا) فه‌رمووی: نه‌خێر ئه‌وه‌ سه‌د ساڵت پێچووه‌، جا ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌که‌ت بکه‌ (له‌و ماوه‌ درێژه‌دا) نه‌گۆڕاوه‌ و تێک نه‌چووه‌، ته‌ماشای گوێدرێژه‌که‌شت بکه‌، (بۆیه‌ ئه‌مه‌مانکرد) تا به‌م به‌سه‌رهاته‌ بتکه‌ینه‌ موعجیزه‌ بۆ خه‌ڵکی، جا سه‌یری ئێسکه‌کانی (گوێدرێژه‌که‌ت بکه‌) چۆن به‌رزیان ده‌که‌ینه‌وه‌ و به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستین و پاشان به‌گۆشت دایانده‌پۆشین، کاتێک بینی و بۆی ده‌رکه‌وت وتی: چاک ده‌زانم و دڵنیام به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

چوارەم:
حیكمەت و دانایی ئەوە دەخوازێت كە زیندووبونەوە لەپاش مردن هەبێت, بۆ ئەوەی هەموو كەسێك پاداشتی ئەوەی كردوویەتی وەری بگرێت, ئەگەر ئەوە نەبوایە ئەوا دروستكردنی خەڵكی بۆ ئەم دونیایە شتێكی بێ مانا و پووچ دەبوو, نرخ وبەهایەكی تێدا نەدەبوو, وە جیاوازی لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا نەدەما لەم ژیانەدا ، وەكو خوای گەورە دەفەرموێت :
[أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثاً وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لا تُرْجَعُونَ] واتە : ئایا گومانتان واده‌برد که‌ به‌ ڕاستی ئێمه‌ ئێوه‌مان به‌ بێ مه‌به‌ست دروست کردووه‌و ئێوه‌ بۆ لای ئێمه‌ ناهێنرێنه‌وه‌؟!
وە هەروەها خواى گەورە دەفەرموێ :
[زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ وَذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ]
واتە : بێ باوه‌ڕان وایان ده‌زانی که‌ (له‌ ڕۆژی دوایی دا) زیندوو ناکرێنه‌وه‌ (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)) پێ یان بڵێ به‌رێ وه‌ڵڵا سوێند به‌ په‌روه‌ردگارم بێگومان زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌ دڵنیابن پاشان هه‌واڵتان پێ ده‌درێت به‌وه‌ی که‌ کردووتانه‌ وه‌ ئه‌مه‌ بۆ خوا ئاسانه‌.
جا لە كۆتاییدا ئەگەر ئەم بەڵگانە ڕوون كرانەوەو خرانەڕوو بۆ ئەو جۆرە كەسانەو كەچی هەر سووربون لەسەر نكۆڵی كردنەكەیان, ئەوا خۆبەلزان و سەرخەتن و خوای گەورەش دەفەرموێت: [وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ]
وه‌ ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه‌ له‌مه‌ودوا ده‌زانن که‌ چۆن گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ (بۆ لای خوا دوای) مردن.

مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الحادي عشر - باب اليوم الآخر

یەكەم شەوی ناو گۆڕ، شەوی ترسان یان شەوی ئاسودەییشەوێكە كە ئیتر بانگبێژ بۆ نوێژی بەیانی بانگ نادات، ئیتر و لە ئە‌مڕۆوە هی...
12/09/2021

یەكەم شەوی ناو گۆڕ، شەوی ترسان یان شەوی ئاسودەیی
شەوێكە كە ئیتر بانگبێژ بۆ نوێژی بەیانی بانگ نادات، ئیتر و لە ئە‌مڕۆوە هیچ كات گوێبیستی «الصلاة خير من النوم» نابیت، شەوێك كە بانگبێژی بەیانیەكەی ئیسرافیلە ‌و هەركە بانگی فەرموو ئێسقانە ڕزیوەكان لە گۆڕەكان بەرز ئەبنەوە (زیندو دەبنەوە)‌ و بەڕێ ئەكەون بۆ بەردەم و خزمەتی خودای گەورە.
{وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا ﴿٩٩) الكهف.
واتە : دوای ئەوە لە نەفخەی دووەمدا فوو بە شەیپوردا ئەكرێ و هەموو تان كۆئەكەینەوە بۆ حساب و كیتاب.
بەڵێ نوێژ و ڕۆژوو تەواو بوو، لە ئەمڕۆوە پارشێو و بەربانگ كردن نه ما.

هەموو نەفسێک و کەسێک مردنی بۆ دیاری کراوە خوای گەورە دەفەرمووێت كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَع...
05/09/2021

هەموو نەفسێک و کەسێک مردنی بۆ دیاری کراوە

خوای گەورە دەفەرمووێت كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ (سورەت العنكبوت ئایەت)(٥٧)

واتە هەموو نەفسێک مردن دەچێژێ و دەمرێ پاشان دەگەڕێنەوە لای ئێمە (لە سەر کردەوەکانتان پاداشت وسزا وەر ئەگرنەوە)

بسم الله پێغەمبەر یوسف عليه الصلاة والسلام سەرەتای بێدەسەڵاتی و لاوازی و ئازاردان لەلایەن براکانێوە و خستنە نێوو بیرەوە ...
04/09/2021

بسم الله
پێغەمبەر یوسف عليه الصلاة والسلام سەرەتای بێدەسەڵاتی و لاوازی و ئازاردان لەلایەن براکانێوە و خستنە نێوو بیرەوە و پاشان سجن کردن و لاوازی و بێدەسەڵاتی و دەعوەکردن و پاشان بوون بەگەنجێکی کامڵ و بەخشینیو بوون بە پێغەمبەرایتی و پاشایەتی و مولک ودەسەڵات و پلەوپایە و عیلم و زانست و زانیاری لەلایەن رب العالمین وە .

سەرەتا ئازاردانی لەلایەن براکانێوە و پاشان خستنە نێوو بیرەوە .

الله ده فه رموويت ( لَّقَدْ كَانَ فِي يُوسُفَ وَإِخْوَتِهِ آيَاتٌ لِّلسَّائِلِينَ(7)إِذْ قَالُوا لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَىٰ أَبِينَا مِنَّا وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ(8)اقْتُلُوا يُوسُفَ أَوِ اطْرَحُوهُ أَرْضًا يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُوا مِن بَعْدِهِ قَوْمًا صَالِحِينَ(9)قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ لَا تَقْتُلُوا يُوسُفَ وَأَلْقُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ يَلْتَقِطْهُ بَعْضُ السَّيَّارَةِ إِن كُنتُمْ فَاعِلِينَ(10)فَلَمَّا ذَهَبُوا بِهِ وَأَجْمَعُوا أَن يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ ۚ وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ(15) يوسف

واته : به‌ڕاستی له‌ هه‌واڵی یوسف و براكانی نیشانه‌و په‌ندو ئامۆژگارى تێدا بوو بۆ ئه‌و جووله‌كانه‌ى كه‌ پرسیاریان له‌ پێغه‌مبه‌ری الله- علیه الصلاة والسلام - كرد.كاتێك كه‌ براكانی وتیان: یوسف و بنیامینى برای له‌لای باوكمان خۆشه‌ویسترن له‌ ئێمه‌، كه‌ یوسف و براكه‌ی برای دایك و باوكی بوونه‌، به‌ڵام براكانی تر ته‌نها برای باوكیى بوونه‌و له‌ باوكیانه‌وه‌ برایان بوونه‌و دایكیان جیا بووه‌ وه‌ ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێكین (8)] به‌راستى باوكمان حه‌قیقه‌تى شته‌كانى ون كردووه‌و لایداوه‌ لێى، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ باوكمان گومڕا بووه‌ له‌ دین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ بوایا كافر ده‌بوون، به‌ڵكو به‌ گومانى خۆیان باوكیان حه‌قیقه‌تى شته‌كان نازانێت و فه‌زڵى دوو كه‌سى داوه‌ به‌سه‌ر ده‌ كه‌سدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌ كه‌سه‌كه‌ زیاتر به‌ سودن و ده‌توانن كاروباره‌كانى بۆ هه‌ڵسوڕێنن، (ضَلَال) له‌ قورئانى پیرۆزدا به‌ چه‌ند مانایه‌ك هاتووه‌: له‌وانه‌: یه‌كه‌م: ئه‌م مانایه‌ى كه‌ باسمان كرد، وه‌كو له‌م ئایه‌ته‌و ئایه‌تى (95) ئه‌م سووره‌ته‌ هاتووه‌: {قَالُوا تَاللَّهِ إِنَّكَ لَفِي ضَلالِكَ الْقَدِيمِ} وه‌ له‌ (سوره‌تى الضحى: 7) {وَوَجَدَكَ ضَالاً فَهَدَى}، دووه‌م: وه‌ به‌ ماناى گومڕایى له‌ دین هاتووه‌، وه‌كو زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئان، وه‌كو (سوره‌تى فاتحه‌: 7) {غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ}، سێیه‌م: به‌ ماناى له‌ناوچون و ون بوون و دیار نه‌مان، وه‌كو (سووره‌تى السجدة: 10) {وَقَالُوا أَإِذَا ضَلَلْنَا فِي الأَرْضِ أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ}. وه‌ (سووره‌تى الأعراف/53) {وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ}. باشان وتیان: یوسف بكوژنو له‌ زه‌وییه‌كدا فڕێى بده‌ن ئه‌و كاته‌ ڕووی باوكمان تاك و ته‌نها بۆ ئێمه‌ ده‌بێت و ڕوو ئه‌كاته‌ ئێمه‌و ته‌نها ئێمه‌ی خۆش ئه‌وێت خۆشه‌ویستیه‌كی ته‌واو (9)] له‌ دوای كوشتنی یوسف یاخود له‌ دوای ئه‌و تاوانه‌ی كه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین ئه‌و كاته‌ ئه‌بینه‌ كه‌سانێكی چاك له‌ گوێڕایه‌ڵی و عیباده‌ت و دینداریدا، یاخود ته‌وبه‌ ده‌كه‌ین.یه‌كێك له‌و برایانه‌ وتی: یوسف مه‌كوژن به‌ڵكو فڕێی بده‌نه‌ قوڵایی بیره‌وه‌ تا له‌ چاو دیار نه‌مێنێ، (10)] دواتر هه‌ندێك له‌ ڕێبواره‌ گه‌ڕۆكه‌كان ئه‌یدۆزنه‌وه‌ و هه‌ڵیئه‌گرن بۆ خۆیان و له‌ ئێمه‌ى دورده‌خه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌كه‌ن مه‌یكوژن ئاوای لێ بكه‌ن باشتره‌. كاتێك كه‌ باوكی ڕازی بوو له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردیان وه‌ خۆیان یه‌كلا كرده‌وه‌و بۆچونیان كۆ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بیكه‌نه‌ ناو قوڵایی بیره‌كه‌وه‌ (هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ لاى باوكیان رۆیشتن ده‌ستیان كرد به‌ ئازاردان و لێدان و جوێن پێدانى، كه‌ په‌ناى ببردایه‌ بۆ لاى یه‌كێكیان لێی ده‌دا، وه‌ خۆى بگرتایه‌ به‌ لێوارى بیره‌كه‌وه‌ له‌ ده‌ستیان ده‌دا، پاشان خستیانه شوڕیان كرده‌وه‌ بۆ ناو بیره‌كه‌، (15)] ئه‌له‌و كاته‌دا الله وه‌حی بۆ یوسف نارد - علیه الصلاة والسلام - وه‌كو دڵنه‌واییه‌ك كه‌ تۆ رزگارت ده‌بێت و الله‌ سه‌رت ده‌خات و به‌رزت ده‌كاته‌وه‌ به‌سه‌ریاندا، وه‌ له‌ داهاتوودا تۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ براكانت ئه‌ڵێیته‌وه‌، وه‌ ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن كه‌ تۆ برای ئه‌وانی و ماویت.

#پاشان بێدەسەڵاتی و لاوازی و سجن کردنی و وە دەستکردن بە دەعوە کردن و خۆ بەریکرن و تکفیرکردنی قەومەکەی .

﴿قَالَ لَا یَأۡتِیكُمَا طَعَامࣱ تُرۡزَقَانِهِۦۤ إِلَّا نَبَّأۡتُكُمَا بِتَأۡوِیلِهِۦ قَبۡلَ أَن یَأۡتِیَكُمَاۚ ذَ ٰ⁠لِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِی رَبِّیۤۚ إِنِّی تَرَكۡتُ مِلَّةَ قَوۡمࣲ لَّا یُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَهُم بِٱلۡـَٔاخِرَةِ هُمۡ كَـٰفِرُونَ ..[يوسف ٣٧]
واته : یوسف وتی: (من ته‌نها لێکدانه‌وه‌ی خه‌ون نازانم به‌ڵکو جگه له‌وه‌ش) هیچ خواردنێکتان بۆ نایه‌ت که ده‌رخواردتان بدرێت که من نه‌زانم چیه و چۆنه پێش ئه‌وه‌ی بگاته لاتان (ئه‌مه‌ش لە خۆمەوە نیه‌) به‌ڵکو ئه‌وه هه‌ندێکه له‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم فێری کردووم و بزانن به‌ڕاستی من به‌رنامه‌ی قه‌ومێکم واز لێهێناوه که باوه‌ڕ به اللە ناهینن و هه‌میشه بڕوایان به قیامه‌تیش نی یه‌.

#دوای ئەوە خۆبەریکردن لەوشتانەی کە دەیپەرستن جگە لەاللە

مَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِهِۦۤ إِلَّاۤ أَسۡمَاۤءࣰ سَمَّیۡتُمُوهَاۤ أَنتُمۡ وَءَابَاۤؤُكُم مَّاۤ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلۡطَـٰنٍۚ إِنِ ٱلۡحُكۡمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعۡبُدُوۤا۟ إِلَّاۤ إِیَّاهُۚ ذَ ٰ⁠لِكَ ٱلدِّینُ ٱلۡقَیِّمُ وَلَـٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا یَعۡلَمُونَ﴾ [يوسف ٤٠]
واته.جا هه‌رچی ئێوه ده‌یپه‌رستن جگه له الله، ته‌نها خۆتان و باو و باپیرانتان ناوتان لێناون هه‌رگیز الله به‌وه ڕازی نی یه و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشی ڕه‌وانه نه‌کردووه له‌سه‌ر په‌سه‌ند کردنیان، به‌ڕاستی حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جگه له الله شایسته‌ی که‌سی تر نی یه‌، فه‌رمانیشی داوه جگه له خۆی که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئایین و به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند و ڕاست و دروست و به‌نرخ، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن و لێی بێ ئاگان

#پاشان اللە حیکمەت و لێکدانەوەی خەوی فێر دەکات و دەیچەسپێنێت.

﴿وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥۤ ءَاتَیۡنَـٰهُ حُكۡمࣰا وَعِلۡمࣰاۚ وَكَذَ ٰ⁠لِكَ نَجۡزِی ٱلۡمُحۡسِنِینَ﴾ [يوسف ٢٢
واته : وه‌ كاتێك كه‌ پێ گه‌یشت و كامڵ و بالغ بوو [ #آتَيْنَاهُ_حُكْمًا_وَعِلْمًا] ئه‌و كاته‌ ده سهلات و حوكممان پێی به‌خشی، وه‌ زانیاریشمان پێی به‌خشی كه‌ لێكدانه‌وه‌ی خه‌وه‌ (22)] وه‌ به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ پاداشتی چاكه‌كاران ئه‌ده‌ینه‌وه‌.

يان
رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِي مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَنْتَ وَلِيِّي فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ سورة يوسف:101
واته : ئه‌ی په‌روه‌ردگارم به‌ڕاستی پێت به‌خشیووم له‌ ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تی وه‌ لێکدانه‌وه‌ی خه‌وت فێرکردوم ئه‌ی دروست کاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی تۆ پشتیوان و یارمه‌تی ده‌ری منی له‌ دنیا و له‌ ڕۆژی دوایی دا به‌ موسوڵمانێتی بمرێنه‌ و بمخه‌ره‌ ڕیزی پیاو چاکانه‌وه‌ (له‌دوا ڕۆژ) دا.

#پاشان اللە تەمکینێکی تەواوەتی پێدەخشیت و کەس ناتوانێ ئەمری بەسەردا بکات و سەربەخۆیە لەئیشەکانیدا و حوکمی اللەش جێبەجێ دەکات بەهەمان شێوە يوسف صلى الله عليه وسلم کە مەلیک بووە و کەس نەیتوانیوە ئەمر بەسەریدا بکات و سەربەخۆ بووەو حوکمی اللەشى جێبەجێ کردووە بەکەیفی خۆی خەڵکی هێناوەتە ناو وڵاتی میسڕەوە وەک لەئایەتەکەدا جوان ڕوون دەبێتەوە .

اللەدەفەرموێت﴿وَكَذَ ٰ⁠لِكَ مَكَّنَّا لِیُوسُفَ فِی ٱلۡأَرۡضِ یَتَبَوَّأُ مِنۡهَا حَیۡثُ یَشَاۤءُۚ نُصِیبُ بِرَحۡمَتِنَا مَن نَّشَاۤءُۖ وَلَا نُضِیعُ أَجۡرَ ٱلۡمُحۡسِنِینَ﴾ [يوسف ٥٦
واته : الله‌ ئه‌فه‌رمووێ: به‌م شێوازه‌ پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتمان به‌ یوسف - علیه الصلاة والسلام - دا له‌سه‌ر زه‌وی له‌ میصر له‌ هه‌ر شوێنێك دانیشێت وه‌كو ماڵی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى له‌ به‌ندینخانه‌ى ته‌نگدا بوو ڕه‌حمه‌تی خۆمان به‌هه‌ر كه‌سێك ئه‌به‌خشین كه‌ ویستمان لێ بێت 56)] وه‌ ئه‌جرو پاداشتی چاكه‌كاران نافه‌وتێنین.

اللەدەفەرموێت (فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَىٰ يُوسُفَ آوَىٰ إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ وَقَالَ ادْخُلُوا مِصْرَ إِن شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ
واته : كاتێك كه‌ ڕۆیشتن بۆ لای یوسف - علیه الصلاة والسلام - ئه‌و هاته‌ پێشوازیان له‌ ڕێگاو باوه‌شی كرد به‌ دایك و باوكیدا (99)] وه‌ پێی وتن: فه‌رموو وه‌رنه‌ ناو میصره‌وه‌ إن شاء الله ئه‌مینن لێره‌ هیچ كه‌سێك سته‌متان لێ ناكات.

#پاشان بوون بە پاشاو مەلیک و چوونە سەر تەختی پاشایەتی و بوون بەدەسەڵاتدار و مەلیک وه تەنها حوکم حوکمی اللە بووە و یوسف تەتبیقی هەرشتێک بیەوێت دەیکات و پرس و ڕا لەگەڵ هیچ کەسێک ناکات .

اللە دەفەرموێت فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَيْهِ قَالُوا يَا أَيُّهَا الْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا الضُّرُّ وَجِئْنَا بِبِضَاعَةٍ مُزْجَاةٍ فَأَوْفِ لَنَا الْكَيْلَ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَا ۖ إِنَّ اللَّهَ يَجْزِي الْمُتَصَدِّقِينَ ۝قَالَ هَلْ عَلِمْتُمْ مَا فَعَلْتُمْ بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنْتُمْ جَاهِلُونَ ۝ قَالُوا أَإِنَّكَ لَأَنْتَ يُوسُفُ ۖ قَالَ أَنَا يُوسُفُ وَهَٰذَا أَخِي ۖ قَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا ۖ إِنَّهُ مَنْ يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ .

واته : كاتێك گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ میصر چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم -وتیان: ئه‌ی عه‌زیزی میصر خۆمان و كه‌سوكارمان تووشی زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر بووینه‌، له‌ بێ بارانی و وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی وه‌ شتومه‌كێكی خراپمان هێناوه‌ كه‌س لێمانی وه‌رناگرێ و لێمانی ناكڕێ تۆ خواردنمان پێ بده‌ له‌به‌رامبه‌ریدا به‌ باشی و به‌ته‌واوی وه‌كو پێشتر وه‌ چاكه‌شمان له‌گه‌ڵدا بكه‌و زیاترمان بده‌رێ، یاخود براكه‌مان بۆ بگه‌ڕێنه‌وه‌ (88)] به‌دڵنیایى الله پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌داته‌وه‌ كه‌ چاكه‌كارن و ئه‌به‌خشن.كه‌ یوسف - علیه الصلاة والسلام - براكانى باسى نه‌بوونى و حاڵى خراپى خۆیان كردو ئه‌میش بیرى باوكى كه‌وته‌وه‌و به‌زه‌یى پێیاندا هاته‌وه‌و خۆى ئاشكرا كردو فه‌رمووی: ئایا ئه‌زانن ئێوه‌ پێشتر چیتان به‌ یوسف و براكه‌ی كرد؟ (89)] كاتێك كه‌ ئێوه‌ نه‌زان بوون. وتیان: به‌ دڵنیایی تۆ یوسفی، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ كه‌ ناوی یوسفی برد زانیان كه‌ ئه‌مه‌ خۆی یوسفه‌ و سه‌ریان سوڕما فه‌رمووی: به‌ڵێ من یوسفم و ئه‌میش بنیامینی برامه‌ به‌ دڵنیایی الله نیعمه‌تی خۆی ڕژاند به‌سه‌رمانداو ڕزگاری كردین هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای الله‌ بكات و ئارام بگرێ (90)] ئه‌وا به‌دڵنیایى الله‌ پاداشتی چاكه‌كاران نافه‌وتێنێت.

یان
قَالُوا يَا أَيُّهَا الْعَزِيزُ إِنَّ لَهُ أَبًا شَيْخًا كَبِيرًا فَخُذْ أَحَدَنَا مَكَانَهُ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ( 78 )
واته : وتیان: ئه‌ی عه‌زیزی میصر باوكێكی پیره‌مێردی به‌ساڵاچووى ته‌مه‌ن گه‌وره‌ى هه‌یه‌ ناتوانێ به‌بێ ئه‌م كوڕه‌ بژێت یه‌كێك له‌ ئێمه‌ له‌ جێی ئه‌و دابنێ و له‌لای خۆت به‌ندى بكه‌ (78)] ئێمه‌ ئه‌بینین تۆ كه‌سێكی چاكه‌كاری به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو خه‌ڵك، وه‌ به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ئێمه‌ش ئه‌م چاكه‌یه‌شمان له‌گه‌ڵدا بكه‌و ئه‌و برایه‌مان بده‌ره‌وه‌ برایه‌كی ترمان له‌لات جێ دێلین.

#پاشای میسڕ پاشایەک بووە بۆخۆی ووڵاتی خۆی بووە و حوکمی کردووە بەجگە لە حوکمی اللە و خەڵکیشى لە ژێر دەستیا بووە ، وە یوسفیش عليه الصلاة والسلام پاشایەک بووە بۆخۆی و حوکمی کردووە بە حوکمی اللە و خەڵکیشی لەژێر دەستیا بووە و لەسەر دینی پاشاى میسر نەبووە وه ك له باسی دزینی جامی مەلیک و حوکمی اللەدا هاتووه كه الله ده فه رموويت

فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَاءِ أَخِيهِ ثُمَّ اسْتَخْرَجَهَا مِن وِعَاءِ أَخِيهِ كَذَٰلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِي دِينِ الْمَلِكِ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَّن نَّشَاءُ وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ ( 76 ) قَالُوا إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَّهُ مِن قَبْلُ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّ مَّكَانًا وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ ( 77 )

واته : ئه‌وانیش یه‌كه‌مجار باری براكان گه‌ڕان پێش باری بنیامینى براى یوسف بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ گومان نه‌چێته‌ سه‌ریان دواتر كه‌ گه‌ڕان له‌ناو باری بنیامیندا ده‌ریان كرد الله ئه‌فه‌رمووێ: به‌م شێوازه‌ نه‌خشه‌مان بۆ یوسف دانا نه‌خشه‌یه‌ك كه‌ الله پێى رازیه‌و پڕه‌ له‌ حیكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و سزای براكه‌ی خۆی نه‌دا به‌ گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی پاشاكه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌بوایه‌ لێی بدرایاو دوو قات غه‌رامه‌ بكرایه‌ به‌ڵام ئه‌م به‌ گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی الله كردى كردی به‌ كۆیله‌و بۆ ماوه‌ی ساڵێك لای خۆی هێشتیه‌وه‌ ئیلا ئه‌گه‌ر الله ویستی لێ بێت پله‌ی هه‌ر كه‌سێك به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ویستمان لێ بێت وه‌كو پله‌و پایه‌ى یوسفمان -علیه الصلاة والسلام - به‌رز كرده‌وه‌ (76)] له‌سه‌رووی هه‌موو خاوه‌ن زانیاریه‌كه‌وه‌ زانایه‌كی تر هه‌یه‌ تا ده‌گاته‌ الله . ئه‌وانیش وتیان: ئه‌گه‌ر براكه‌مان دزیشی كرد بێت ئه‌وا پێشتریش برایه‌كی هه‌بوو كه‌ یوسف بووه‌ دزی كردووه‌، یوسف ئه‌م شته‌ی له‌ نه‌فسی خۆیدا شارده‌وه‌و ده‌ری نه‌بڕی، وه‌ خه‌فه‌تی خوارد له‌و قسه‌یه‌ی كه‌ كردیان و ئازاری پێ گه‌یشت، وه‌ له‌ دڵى خۆیدا وتی: ئێوه‌ خراپترین شوێن و مه‌نزیله‌تتان هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دزى¬ كردنیان دایه‌ پاڵ یوسف -علیه الصلاة والسلام - (77)] وه‌ الله زاناتره‌ كه‌ ئێوه‌ ڕاستگۆ نین له‌وه‌ی كه‌ دزی ئه‌ده‌نه‌ پاڵ یوسف و به‌م شێوازه‌ وه‌سفی ئه‌كه‌ن.

والحمدلله رب العالمين.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

03/09/2021

زۆر بڵێن🌿🌹( لاَ إِلَهَ إِلَا أَللَّه )🌹🌿
بەر لەوەی ئەو ڕۆژە بێت کە ئاوات بخوازیت
بۆ ووتنی یەک🍀🌹( لَا إِلَهَ إِلاَ أَللَّه )🌹🍀 بگەڕێیتەوە دوونیا ...

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when القران الكريم-قورئانی پیرۆز-Quran posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share