سەكۆی ئایین

سەكۆی ئایین پێگەیەكی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.

https://www.basnews.com/so/babat/732345
04/01/2022

https://www.basnews.com/so/babat/732345

(باسنیوز) چەند زانیارییەكی نهێنی لەبارە لادانی مەلا سەید ئەحمەد لە وتاربێژی ئاشكرا دەكات

14/06/2020

وەڵامی مامۆستایەکی ئایینی بۆ مەلا تاهیر بامۆکی

تکایە خەڵک فریو مەدەندین بۆ خزمەتی مرۆڤ دابەزیووه هەرکات مەترسی هەبوو بۆسەر مرۆڤایەتی پێوستە مامۆستای ئایینی خزمەتی مرۆڤ...
13/03/2020

تکایە خەڵک فریو مەدەن
دین بۆ خزمەتی مرۆڤ دابەزیووه هەرکات مەترسی هەبوو بۆسەر مرۆڤایەتی پێوستە مامۆستای ئایینی خزمەتی مرۆڤایەتی بکاتن نەک بازرگانی بەدین بکات و خەڵک فریو بدات بۆ نوێژ و کۆبونەوە ئاخر دەبێ لەوە حاڵی بێت دەبتە هۆی کوشتنی سەدان کەس لەپێناو کارێکی ڕیایی دور لەدین
تکایە مامۆستایانی ئایینی کەزۆربەتان پێشەنگن وەرنە سەر خەت هانی خەڵک بدەن بۆ دەرنەچوون لەماڵ و دوربن لە قەڵەباڵغی، تکایە خەڵکانی تر وازبێنن لەبازار و گەشت چونکە دەبیە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵکانی تر ئارامبگرن لەماڵ خودایە کوردستان بپارێزە

هەواڵێکی زیاد لەحەد دڵخۆشکەر موژده‌ی خوا بۆ پێغه‌مبه‌ر و ئومه‌ته‌که‌ی !ـ کاتێ پێغه‌مبه‌ر ( د.خ ) دانیشتبوو له‌گه‌ڵ هاوه‌...
12/10/2019

هەواڵێکی زیاد لەحەد دڵخۆشکەر
موژده‌ی خوا بۆ پێغه‌مبه‌ر و ئومه‌ته‌که‌ی !
ـ کاتێ پێغه‌مبه‌ر ( د.خ ) دانیشتبوو له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی خه‌مبار بوو،

خوای گه‌وره‌ جوبریلی نارد بۆ لای که‌ بۆ خه‌مباره‌ که‌ خۆشی ( علیم و خبیر )ه‌ ،پێغه‌مبه‌ر ( د.خ ) فه‌رموی بۆ ئومه‌ته‌که‌م خه‌مبارم که‌ له‌ دوای من چیان به‌سه‌ر دێ،

خوای گه‌وره‌ش فه‌رموی ئایا ڕازی نابیت ئه‌گه‌ر سێیه‌کی به‌هه‌شت ئومه‌تی تۆ بن ـ هاوه‌ڵان الله اکبر یان کرد،

ئینجا خوای گه‌وره‌ فه‌رموی ڕازیت ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئه‌هلی به‌هه‌شت ئومه‌تی تۆ بن، هاوه‌ڵان دوباره‌ الله اکبر یان کرد، ئینجا خوا فه‌رموی ڕازیت له‌ ( ۱۲۰ ) ڕیزی به‌هه‌شت ( ۸۰ ) ڕیز له‌ ئومه‌تی تۆ بن ( واته‌ ۲ له‌ ۳ به‌شی به‌هه‌شت،

پێغه‌مبه‌ر ( د.خ ) فه‌رموی خوایه‌ چۆن له‌ به‌هه‌شت دڵ خۆش ئه‌بم کاتێ بزانم یه‌ک که‌س له‌ ئومه‌تم هێشتا له‌ دۆزه‌خه‌، خودا فه‌رموی موژده‌ بده‌ به‌ ئومه‌تت هه‌ر که‌س یه‌ک جار گوتبێتی لا اله الا الله ده‌ری ده‌هێنم له‌ دۆزه‌خ،

پێغه‌مبه‌ر ( د.خ ) فه‌رموی خوایه‌ هێشتا، خودا فه‌رموی ئه‌وه‌ی به‌ قه‌د ده‌نکه‌ نیسکێک باوه‌ڕ له‌ دڵی هه‌بوبێ ده‌ری بهێنه‌ له‌ دۆزه‌خ، پێغه‌مبه‌ر ( د.خ ) فه‌رموی خوایه‌ هێشتا،

خودا فه‌رموی ئه‌وه‌ی به‌ قه‌د گه‌ردیله‌یه‌ک باوه‌ڕی له‌ دڵ بوبێ ده‌ری بهێنه‌ له‌ دۆزه‌خ، ئینجا خودا فه‌رموی هه‌ر که‌سێکیش له‌ دونیا یه‌ک فرمێسک به‌ قه‌د سه‌ری مێشوله‌ له‌ ترسی من ڕشتبێتی له‌ دۆزه‌خ ده‌ری ده‌هێنم.

ـ ئا ئه‌و کاته‌یه‌ کافر ده‌ڵێ
( رُّبَمَا يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ كَانُوا مُسْلِمِينَ ) خۆزگایه‌ مسوڵمان ده‌بوین به‌ گوتنی یه‌ک لا اله الا الله

پاش ئەوەی فڕانسۆ میتران لە ساڵی ۱۹٨۱ جڵەوی دەسەڵاتی گرتە دەست ، بەشێوەیەکی ڕەسمی دەوڵەتی فەڕەنسا داوای لە میصڕ کرد تا مۆ...
01/10/2019

پاش ئەوەی فڕانسۆ میتران لە ساڵی ۱۹٨۱ جڵەوی دەسەڵاتی گرتە دەست ، بەشێوەیەکی ڕەسمی دەوڵەتی فەڕەنسا داوای لە میصڕ کرد تا مۆمیاکەی فیرعەون بنێرن و ئەمانیش میوانداری بکەن لە تاقیگەکانی فەڕەنسا شوێنەوارەکەی بپشکن و تاقیکاری لەسەر بکەن .

لاشەی ناودارترین ستەمکار گوێزرایەوە بۆ فەڕەنسا لە فڕۆکەخانەی پاریس ، فڕانسۆ میتڕان و وەزیرەکان و گەورە لێپرسراوانی وڵات وەک پادشایەک پێشوازیان لە لاشەی ڕەمسیسی دووەم کرد کە ناسراوە بە فیرعەون ، تەرمەکەی برا بۆ بەشی تایبەت لە سەنتەری شوێنەواری فەڕەنسی تاکو گەورەترین زانایانی شوێنەوارناسی فەڕەنسی و پزیشکانی تەشریح و نەشتەرگەری لەو مۆمیایە بکۆڵنەوە ، نهێنیەکانی بدۆزنەوە ، سەرۆکی دکتۆرەکانی تەشریح و نەشتەرگەری ئەوکات پڕۆفیسۆر دکتۆر ( مۆریس بۆکای ) بوو .

هەوڵەکانی دکتۆر مۆریس بۆکای بۆ ئەوە بوو تا بزانێ فیرعەون چۆن مردووە ؟
لە دواین کاتەکانی شەودا و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا بینی پاشماوەی خوێ بە لاشەکەیەوە ماوەتەوە ئەوەش گەورەترین بەڵگەیە کە فیرعەون لەناو ئاوی دەریادا خنکاوە
پاش مردنی بە خێرایی تەرمەکەی لەئاودا دەرهێنراوە و مۆمیایان کردووە بەڵام شتێکی بۆ نەدۆزرایەوە چۆن ئەو جەستەیە لە تەرمە مۆمیاکراوەکانی تر بێوەی تر بووە لەگەڵ ئەوە لەناو دەریا دەرهێنراوە ؟

دکتۆر مۆریس بۆکای پاش تەواوبوونی پشکنینی تەرمە مۆمیاکراوەکەی فیرعەون ، ڕاپۆرتێکی ئامادەکرد تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی بڵاو بکاتەوە کە شتێکی نوێی دۆزیوەتەوە لەوێدا یەکێک چپاندی بە گوێی و گوتی
دکتۆر پەلە مەکە چونکە موسڵمانەکان لەبارەی ئەم نقوومبوونەی فیرعەون قسەیان هەیە .
دکتۆر ئەم قسەیە پێ سەیر بوو چونکە دۆزینەوەی شتێکی لەو جۆرە تەنیا لە ڕێگای پێشکەوتنی زانیاری و دەزگای کۆمپیوتەری زۆر وورد و هەستیارەوە نەبێ ناگونجێ بزانرێ و ئاشکرا بکرێ .

یەکێکیان پێی دەڵێ ئەم قورئانەی ئەوان باوەڕیان پێیەتی باسی نقوومبوونی فیرعەون و هاتنە دەرەوەی جەستەکەی دەکات ، دکتۆر مۆریس گوتی چۆن شتی وا دەبێ ؟
خۆ ئەم تەرمە مۆمیاکراوە ۲۰۰ ساڵ نابێ کە دۆزراوەتەوە لە ساڵی ۱٨۹٨ دۆزرایەوە .
قورئانەکەی ئەوانیش تەمەنی ۱٤۰۰ ساڵە
( ڕۆژئاواییەکان پێیان وایە قورئان لە تەوڕات و ئینجیل وەرگیراوە وە لە کتێبی تەوڕات و ئینجیل هیچ ئاماژەیەک بە هاتنە دەرەوەی تەرمی فیرعەون ناکات )

دکتۆر مۆریس بۆکای ئەو شەوە نەخەوت لەلای تەرمەکەی فیرعەوندا دۆش دادەمێنێ و قسەی هاوڕێکانی لە گوێیدا دەزرنگێتەوە ، داوای کرد تەوڕاتی بۆ بێنن و دەستی کرد بە خوێندنەوەی ، مۆریس بۆکای سەرسام بوو تەنانەت ئینجیلیش لە بارەی ڕزگاربوونی تەرمەکەی فیرعەونەوە و مانەوەی بە سەلامەتی هیچ قسەیەک ناکات .

دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە وڵاتی فەڕەنسا تەرمەکەی ناردەوە بۆ میصڕ بەڵام مۆریس بۆکای بەڕاستی لێ بڕابوو هەر لەبیری ئەو قسەیەدا بوو
( تەرمەکەی بە سەلامەتی لە دەریا هاتۆتە دەر )
دواتر دکتۆر مۆریس بۆکای سەردانی چەند پسپۆڕێکی موسڵمانی کرد و چەند دیمانیەیەکی سازکرد هەمیشە دەیگوت ئەو حەقیقەتەم دۆزیوەتەوە کە تەرمەکەی فیرعەون پاش نقوومبوونی لە دەریادا ڕزگاری بووە .

دواتر یەکێ لە پسپۆڕە موسڵمانەکان قورئانی پیرۆزی بۆ هێنا و سوڕەتی یونس ئایەتی ۹۲ ی بۆ خوێندنەوە کە خوای گەورە دەفەرمووێت .

فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ .

واتە
ئه‌مڕۆ ئیتر لاشه‌ی تۆ ڕزگار ده‌که‌ین تا ببێته موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی دوای تۆ دێن ( دیاره خوای گه‌وره پاڕاستویه‌تی له‌وه‌ی که ماسی بیخوات ، شه‌پۆلی ده‌ریا گه‌یاندیه که‌نار ، تا ئه‌وانه‌ی که به‌خوایان ده‌زانی به‌چاوی خۆیان ببینن که فیرعه‌ون ئاده‌میزادێکه وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه و ببێته په‌ند ، بۆ هه‌موو پاشا و زۆرداره‌کانی سه‌ر زه‌وی که ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی مسۆگه‌ری هه‌موویانه‌ ) به‌ڵام به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی له ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه غافڵ و بێئاگان .

ئایەتەکە کاریگەریەکی گەورەی لەسەر دەروونی دکتۆر مۆریس هەبوو تا لەبەردەم ئامادەبووان بەدەنگی بەرز گوتی باوەڕم بەو قورئانە هێنا کە نێردراوی خودایە .

دکتۆر مۆریس بە بیرێکی جیاوازەوە گەڕایەوە وڵاتی خۆی کە فەڕەنسایە ، ماوەی ۱۰ ساڵی تەواوی تەرخانکرد بۆ لێکۆڵینەوە تا بزانێ تا چ ئەندازەیەک ئەو ڕاستیە زانیاریانەی لە سەردەمی نوێدا دۆزراونەتەوە لەگەڵ قورئان دەسازێن ؟

بەرهەمی ئەم ۱۰ ساڵ لێکۆڵینەوەیە دانانی چەند کتێبێکی نایاب بوو بەناوبانگترینیان کتێبی ( قورئان و تەوڕات و ئینجیل و زانیاری ) بوو .

ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی کتێبە پیرۆزەکانە لەبەر ڕۆشنایی زانستە نوێیەکان ، ئەم کتێبە لە بارەی قورئانەوە کە هەموو ئەوڕوپای هەژاند لە یەکەمین چاپیدا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لە هەموو کتێبخانەکان تەواوبوو پاشان بە سەدان هەزاری لێ چاپکرایەوە پاشان لە زمانی فەڕەنسی وەرگێڕدرا بۆ سەر زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و ئەندەنوسی و فارسی و سڕبی و کڕواتی و تورکی و ئۆردو کجوراتی و ئەڵمانی ، سەر ئەنجام لە هەموو کتێبخانەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بڵاوبوویەوە .

دواجار هەندێ لە زانا جولەکەکان ویستیان بەرپەچی بدەنەوە بەڵام لە نوسینەکانیان سەرکەوتوو نەبوون دواینیان دکتۆر ولیام کامبڵ بوو بەڵام هەرچی هێنای و بردی نەیتوانی قەناعەت بە خەڵکی بکات ، سەیر ئەوە بوو لەوکاتی هەندێک لە زانایانی ڕۆژئاوا خۆیان بۆ بەرپەچدانەوەی ئامادەکردبوو بەڵام بەشێکیان موسڵمان بوون و خودی ئەو دکتۆرەش لەبەرچاوی ژمارەیەکی زۆر خەڵکیدا موسڵمان بوو .

لە کتێبی
ناودارانێک موسڵمان دەبن
لاپەڕە ۱٨۹ تاکو ۱۹٥

Address

Arbil
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەكۆی ئایین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share