بنكەی قورئانی پیرۆز - بحركە

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بنكەی قورئانی پیرۆز - بحركە

بنكەی قورئانی پیرۆز - بحركە بنكەی بەحركە بۆ فێركردن و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز
هەولێر - بەحرکە

23/01/2026

ماشاءالله
اللهم صلي على محمد

کۆبۆنەوەی بەڕێز مامۆستا حاتم گەردی بەڕێوەبەری ئەوقافی دەوروبەر لە گەڵ مامۆستایانی بنکە.بەروار (٣٠ی ٩ی ٢٠٢٥)
01/10/2025

کۆبۆنەوەی بەڕێز مامۆستا حاتم گەردی بەڕێوەبەری ئەوقافی دەوروبەر لە گەڵ مامۆستایانی بنکە.
بەروار (٣٠ی ٩ی ٢٠٢٥)

ئاگاداریئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە کە بنکەی بەحرکە بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، لە بەرواری نێوان (١٥ی ٩ی ٢٠٢...
14/09/2025

ئاگاداری

ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە کە بنکەی بەحرکە بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، لە بەرواری نێوان (١٥ی ٩ی ٢٠٢٥ تاکو ٢٧ی ٩ی ٢٠٢٥) هەڵدەستێت بە وەرگرتنی قوتابیان لە هەردوو رەگەزی کوڕ و کچ بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

ووردەکاریەکانی ناونوسین بەم شێوەیەی خوارەوەن:
١. لە ماوەی ئەو (١٣) رۆژەی لە سەرەوە ئاماژەپێکراوە، رۆژانە (دوای نوێژی عەسر لە کاتژمێر 4:00 بو 6:00 بو ئافرەتان و دوای نوێژی عیشا لە کاتژمێر 8:00 بو 10:00 بو پیاوان) لێژنەی تایبەت دادەنیشێت لە بنکە بو ناونوسین و وەرگرتنی قوتابیان.
٢. قوتابی خوار تەمەن (١٠) ساڵ وەرناگیرێت، واتە پێویستە بەرواری لە دایک بوونی قوتابی (٢٠١٦) بێت یان کەمتر، بۆیە پێویستە قوتابی کارتی نیشتیمانی لە گەل خۆی بهێنێت یان رەسمی کارتەکەی لە سەر موبایل پێبێت بو ئەوەی لێژنە دڵنیابێت لە بەرواری لە دایک بوونی.
٣. پێویستە قوتابی خۆی ئامادەبێت لە بنکە لە کاتی ناونوسین چونکە جگە لە تومارکردنی ناوەکەی، لێژنەکە هەڵسەنگاندنیشی بو دەکات بو ئەوەی قۆناغی خوێندنەکەی دیاری بکات.

تێبینی:
١. ئەو قوتابیانەی نەیانتوانیوە تاقیکردنەوەی کوتایی ساڵ بدەن لە بەر هەر هوکارێک بێت یان دەرنەچوونە لە تاقیکردنەوەکە، دەتوانن لە ماوەی ئەم (١٣) رۆژە سەردانی بنکە بکەن بو ئەوەی لێژنە دووبارە تاقیکردنەوەیان پێبکات، ئەمەش وەک دەرفەتێکە بۆیان کە بتوانن سوودی لێ وەرگرن و دەربچن لە تاقیکردنەوە بۆ ئەوەی ئەو قۆناغەی تێیدان ببڕن و بۆ ساڵی داهاتوو بچنە قۆناغی دواتر.
٢. ⁠ساڵی نوێی خوێندن لە بەرواری ( ١ی ١٠ی ٢٠٢٥ ) کە دەکاتە رۆژی چوارشەممە دەست پێدەکات ان شاء الله.
٣. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەوە (٠٧٥١٧٤٢٥٢٦٣)

08/09/2025
12/08/2025
ئاگاداریەک لە (بنکەی بەحرکە بو لە بەرکردن و فێرکردنی قورئانی پیروز)ەوە سەبارەت بە تاقیکردنەوەی کوتایی خولی هاوینە:قوتابی...
08/08/2025

ئاگاداریەک لە (بنکەی بەحرکە بو لە بەرکردن و فێرکردنی قورئانی پیروز)ەوە سەبارەت بە تاقیکردنەوەی کوتایی خولی هاوینە:

قوتابیانی خولی هاوینەی بنکە ئاگاداردەکەینەوە کە تاقیکردنەوەی کوتایی خولەکە ئەنجام دەدرێت لەم بەروارەی خوارەوە:

کوڕان:
لە رۆژی دووشەممە بەرواری (١١ی ٨ی ٢٠٢٥) کاتژمێر (10:30)ی پێش نیوەڕوو.

کچان:
لە رۆژی دووشەممە بەرواری (١١ی ٨ی ٢٠٢٥) کاتژمێر (5:00)ی ئێوارە.

تێبینی:
١. پێویستە قوتابی نیو کاتژمێر پێش کاتی تاقیکردنەوە لە بنکە ئامادەبێت.
٢. قەلەم رەساس و مساحە لە گەل خۆی بهێنێت.

📚 موژدە ... موژدە ... موژدە ... ئاگاداری هاولاتیانی خوشەویست دەکەینەوە کە (بنکەی بەحرکە بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی ...
31/05/2025

📚 موژدە ... موژدە ... موژدە ...

ئاگاداری هاولاتیانی خوشەویست دەکەینەوە کە (بنکەی بەحرکە بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز) هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی هاوینە بۆ قوتابیان، بەڵام ئەمجارە جیاوازە چونکە خەلاتی باش دانراون بۆ یەکەمەکان.

ووردەکاری خولەکە بریتین لە:

1️⃣ خولەکە ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت، لە بەرواری (16- 6 - 2025) دەست پێدەکات و لە بەرواری (16- 8 - 2025) کۆتایی دێت.

2️⃣ خولەکە بۆ هەردوو رەگەزی کوڕان و کچانە، قوتابیەکان دابەش دەکرێن بۆ (3) ئاست:
🔹ئاستی یەکەم: لە تەمەنی نێوان 10 ساڵ بۆ 12 ساڵ.
🔹ئاستی دووەم: لە تەمەنی نێوان 13 ساڵ بۆ 15 ساڵ.
🔹ئاستی سێیەم: لە تەمەنی نێوان 16 ساڵ بۆ 22 ساڵ.

3️⃣ هەفتانە دوو رۆژ دەوام دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

🔹(کوڕان): ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە لە کاتژمێر (10:00)ی بەیانی بۆ (12:00)ی نیوەڕۆ.

🔹(کچان): ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە لە کاتژمێر (4:30)ی ئێوارە بۆ (6:30)ی ئێوارە.

4️⃣ دوای کۆتایی هاتنی خولەکە تاقیکردنەوە بە قوتابیان دەکرێت و یەکەمەکان خەڵات دەکرێن بەم شێوەیەی خوارەوە:

(کوڕان):
🔹یەکەمی ئاستی یەکەم: (600,000) شەش سەد هەزار دینار.
🔹یەکەمی ئاستی دووەم: (750,000) حەفت سەد و پەنجا هەزار دینار.
🔹یەکەمی ئاستی سێیەم: (900,000) نۆ سەد هەزار دینار.

(کچان):
🔹یەکەمی ئاستی یەکەم: (600,000) شەش سەد هەزار دینار.
🔹یەکەمی ئاستی دووەم: (750,000) حەفت سەد و پەنجا هەزار دینار.
🔹یەکەمی ئاستی سێیەم: (900,000) نۆ سەد هەزار دینار.

5️⃣ کات و شوێنی ناو تۆمارکردن:

🔹ماوەی خۆ تۆمارکردن لە بەرواری نێوان (1 - 6 - 2025) تاکو (15 - 6 - 2025).

🔹شوێن و کاتی ناونوسین:
(کوڕان): هەموو شەوێک دوای نوێژی عیشا لە بنکە.
(کچان): هەموو روژێک دوای نوێژی عەسر لە بنکە.

Address

Baharka
Irbil
827M+JM2,BAHIRKA

Opening Hours

Monday 18:00 - 22:30
Tuesday 18:00 - 22:30
Wednesday 18:00 - 22:30
Thursday 18:00 - 22:30
Saturday 18:00 - 22:30
Sunday 18:00 - 22:30

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بنكەی قورئانی پیرۆز - بحركە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share