عبدالله خاکی :: Abdullah xaki

عبدالله خاکی :: Abdullah xaki أحلامُنا وديِارنا ليست هنُا، لبيكَ إنّ العيشَ عيشُ الآخرة.

🔻براده‌رێك وتی:🔹خێزانێكی عه‌ره‌ب، نزیكه‌ی 100دۆنم زه‌وییان له‌ یه‌ك دوو ماڵه‌ كورد به‌ كرێ گرتووه‌و كردوویانه‌ به‌ شووتی...
24/05/2026

🔻براده‌رێك وتی:
🔹خێزانێكی عه‌ره‌ب، نزیكه‌ی 100دۆنم زه‌وییان له‌ یه‌ك دوو ماڵه‌ كورد به‌ كرێ گرتووه‌و كردوویانه‌ به‌ شووتی..
🔹وه‌كو باسیكرد هه‌ر دۆنمی به‌ 100هه‌زارێك به‌كرێ گرتوویانە.....
🔹وەکو باسیکرد, ئیستا كریار چووته‌ سه‌ر شووتییەکان و پێیوتووه‌ کە هه‌ر دۆنمی شووتێكه‌ به‌ 2ملیۆن دینار ده‌كڕێ، به‌ڵام ئەو نه‌یداوه‌ پێی..
100دۆنم زه‌وی به‌ دوو ملیۆن دینار، 200ملیۆن دینار ده‌كات..
🔹باشە بە ٢٠-٣٠ ملیۆنێک مەسرفی کردبێ. بڵێ ٥٠ملیۆن, ١٥٠ ملیۆن قازانج کەمە بۆ ٣-٤مانگ........؟.......
🔻باشه‌ ده‌پرسم:
🔹گەنج و خێزانى کورد, بۆ شەرم دەکەن بچن کارێکی وەها بکەن....؟
🔹ئه‌گه‌ر 10-15 گه‌نجی كورد، گروپێك دروست بكه‌ن، بچن ١٠-١٥ دۆنم زەوی بە کرێ بگرن و وەکو تاقیکردنەوەشبێ, بۆ خراپه‌..؟؟
🔹لەوەیە بپرسن ئەى پارە لە کوێ بهێنن..ئەو پارەیەى بە سەیارەى کۆن و بڕاوەو شکاوی دەدەن, بچن بیکەنە سەرمایەو بە چەند سالێک, دەتوانن ژنیش بێنن و سەیارەش بکڕن..
🔹تەماشا, هەرچی خێزانى عەرەبە, لە سەر زەوی و کێڵگەى کورد کار دەکەن و هەمووشیان دەوڵەمەند بوونە..؟ کوردیش خەریک بۆڵە بۆڵە....!!!!
🔹ئەوەى راستیبێ, حکومەتى کوردی, خەڵکی فێری تەمەڵی و نیوەڕۆ خەوو کردووە..
🔹جاران, خێزانى کورد هەمیشە لەسەر کێڵگە و زوی خۆیان بوون, کاری پێکەوەییان دەکرد. بەداخەوە ئێستا بووە بەشەرم و تەمەلێش...!!.
♦️بۆیە کەمترین خێزانى کورد دەبینى لەسەر کێڵگەو باخەکان کاردەکەن. ئەگەریش هەبێ....

وب سڵاح محمد

کەم کردنی قوربانی لەوڵاتی خۆمان ناردنی بۆشوێنان گەورەترین زیان دەگەیێنێت بەو شەعیرەیەو دیار نەمانی ئەوسوننەتە گەورەیە👇🏽ئ...
23/05/2026

کەم کردنی قوربانی لەوڵاتی خۆمان ناردنی
بۆشوێنان گەورەترین زیان دەگەیێنێت بەو
شەعیرەیەو دیار نەمانی ئەوسوننەتە گەورەیە
👇🏽
ئایا لەکوردستان قوربانی بکەم یان لەوڵاتانی تر ؟؟
1ــ قوربانی کردن سەواب و ڕاست لای زانایان و ئەوەی لەسوننەتدا هاتوە وایە لەشارو وڵاتی خۆت بیکەیت.
2 ــ سوننەت وایە قوربانی ــ خۆت بیبینیــ بسم اللە بکەیت ـــ بەدەستی خۆت سەری بڕی ـــ لێی بخۆیــ بیبەخشیەوە بەهەژاران
3ــ گەر قوربانی لەدەرەوەی وڵات بکرێت نەوەی نوێ ئاشنا نابن بەو سوننەتە گەورەیە لەبەر چاوی خۆیان ناکرێت و وەک بیرەوەریش نامێنێتەوە لایان و فێریش نابن بۆخۆیان بۆ داهاتو
4ــ خۆشی جەژن و ئاسودەیی و کەشێکی ڕۆحی نامێنێ لەجەژنا گەر قوربانی لەگەڕەک و ماڵەکان نەکرێت دڵ خۆشی خەڵک گەرمو گوڕی بەجەژنی قوربانەوە نابینرێت گەر قوربانی لەوڵاتی خۆتدا نەکرێت.
5 ــ هەژارانی وڵاتی خۆت بێبەش دەبن لەم خێرە و زۆرێک لەهەژاران لەو ڕۆژەدا چاوەڕێی چەن کیلۆیەک گۆشتن لەم جەژنەدا کەدەبێتە هۆی دڵ خۆشیان بەم شەعیرە گەورەیە .
6ــ لەکۆتاییدا چارەسەری هاوسەنگ ئەوەیە:
• قوربانی لە ناوخۆ بکرێت
• هەروەها سەدەقە و یارمەتی بۆ هەژارانی دەرەوەش بنێردرێت

21/05/2026

بۆ بەدەستهێنانی بەهەشت خۆت ماندووکە بەشەو، بە ڕۆژ چونکە شوێنێکە ناعەدالەتی هاوسی و هاوڕێی خراپ، ستەم، نەخۆشی و ناخۆشی خەم و، خەفەت و مردن هەموو ئەمانەی لێی نییە.

20/05/2026

السلام علیکم
براو خوشکان

هەرکات ویستت پۆستێکی بەندە ببەیت ئەوا پێویست بە پرس کردن ناکات بیبەو بڵاوی بکەوە، ناوی منیش مەهێنە تەنانەت مەڵێ وەرگیراوە هیچ پێویست بەوانە ناکات گەردنت ئازادبێت کە پۆستێک ئەبەیت، تەنانەت من مەمنونت ئەبم کە پۆستێک ببەیت و بڵاوی بکەیتەوە.

ئێمە لێرە نین بۆ ئەوەی نمایشی خۆمان بکەین یان بناسرێم،
بۆیە هەرکات ویستت پۆستم ببەو پرسم پێ مەکەو ناویشم مەهێنە گوایە لەمنت وەرگرتوە، پێویست بەو شتانە ناکات.
هەر ئەوەندەی کە الله تعالی نەیداتەوە بە ڕومانداو لێمان قەبوڵ بکات ئەوە بەسە بۆمن.

کە بگریم گڵەی دەکەیت...!پێشەوا عومەری کوڕی عبدالعزیز (ڕەحمەتی اللەی لێبێت) ڕۆژێکیان دەستی بەگریان کرد.پێی گوترا:بۆ چ دەگ...
19/05/2026

کە بگریم گڵەی دەکەیت...!

پێشەوا عومەری کوڕی عبدالعزیز (ڕەحمەتی اللەی لێبێت) ڕۆژێکیان دەستی بەگریان کرد.
پێی گوترا:بۆ چ دەگریت؟
گوتی: کە بگریم گلەیم لێ دەکەیت؟
بەخوا ئەگەر بەرخێکی تازە لەدایک بوو لەسەر ڕۆخی فوڕات تیا بچێت ڕۆژی قیامەت تۆڵەی لە عومەر دەسێنرێت.
سبحان اللە پشەوای ئیمانداران خەمی بەرخێکی بووە چ جای گیانی موسڵمانێک، ئێستاش بەڕاستی ئومەتی ئیسلام کەوتۆتە کەند و قوڵایەکی زۆر سەخت لە نەبوونی پێشەوایانی سەر ڕاست و خەمخۆری ئیسلام و موسڵمانان یاری بە خوێن و گیانی ئیمانداران دەکرێت، بەڕاستی سەختە بەڕاستی......
اللە تعالی ڕەحم و مهیرەبانی بڕژێنێ بەسەر موسڵمانان لەهەر کوێیەک هەن ڕزگاریان بکا لەناخۆشی و ئازار و سەختی ژیان....

ـ بڕوانە: المناقب ۲۲٦

بەڕاستی کاروباری دواڕۆژ گاڵتە نییە..عبدالرحمن بن ثروان دەڵێت:الأسود بن یزید تێئەکۆشا بۆ ڕۆژوو گرتن و پەرستش کردن تاوەکو...
17/05/2026

بەڕاستی کاروباری دواڕۆژ گاڵتە نییە..

عبدالرحمن بن ثروان دەڵێت:
الأسود بن یزید تێئەکۆشا بۆ ڕۆژوو گرتن و پەرستش کردن تاوەکو جەستەی سەوز یان زەرد هەڵدەگەڕا، ئینجا علقمە پێی دەگوت: بۆ ئەم جەستەیە ئاوا ماندو ئەشکەنجەی ئەدەی؟!
ئەویش ئەیفەرموو: بەڕاستی کاروباری دواڕۆژ گاڵتە نییە بەڕاستی کاروباری دواڕۆژ گاڵتە نییە.

ڕەحمەتی اللە لە سەلەفی ساڵح بەڕاستی بەندەیەکی دڵسۆز و پاکی اللە تعالی بوون، لە حەقیقەتی دونیا و دواڕۆژ تێگەیشتگوون، بۆیە ئاوا پشتیان لە دونیا و ڕوویان لە دواڕۆژ کردبوو، بەڕاستی گەر مرۆڤ لە حەقیقەتی ئەم ژیانە حاڵی ببا و بیری لە ناخۆشی و ئەزیەتی دواڕۆژ کردبایەوە، ئەوەندە وابەستەی دونیا و خۆشی و هەڵاو بەزمی نەئەبووین، تۆ بیرت کردۆتەوە ڕۆژێکی گەرم نەخۆشی لە سرەی دکتۆر وەستاوی، خەڵکی زۆر لەپێش تۆن، ئەوکات چ هەستێکت دەبێ، بێگومان بێزار و دڵ تەنگ دەبی، لە ناخۆشی و ماندووی ئاوات دەخوازی مردبای، ئەی سرەی ڕۆژی مەحشەر و وەستان لەو ڕۆژە، ئەی ژێر گۆڕ دەبێ چۆن بێ!
ئەی هاوار یااللە ئەی قەومەکەم بەئاگاوەرنەوە، بەسە تەسلیمی اللەبن، دڵنیابن بەغەیری تەسلیم بون بۆ اللە و ڕێگای ئیسلام ئەوەی تر شەرمەزاری و سەر شۆڕیە، بۆیە بۆ ئەوەی لەناخۆشی دواڕۆژ ڕزگارمان بێ با تا لە دونیاین تەنها بەندەی اللەبین...

عن عبد الرحمن بن ثروان قال: کانَ الْأَسْوَدُ بْنُ يَزِيدَ يُجْهِدُ نَفْسَهُ فِي الصَّوْمِ وَالْعِبَادَةِ حَتَّى يَخْضَرَّ جَسَدُهُ وَيَصْفَرَّ وَكَانَ عَلْقَمَةُ يَقُولُ لَهُ: " وَيْحَكَ لِمَ تُعَذِّبُ هَذَا الْجَسَدَ ؟ " فَيَقُولُ : " إِنَّ الْأَمْرَ جِدٌّ إِنَّ الْأَمْرَ جِدٌّ "
ـ بڕوانە: كتاب حفظ العمر لابن، - ٤٧ -

16/05/2026

تاچەند لەگەڵ ئەو قسەیەدانە.؟ لەوه خێرتر نییە
ژنی یەکەم، ژنی دووەم بۆ
پیاوەکەی بهێنێ و ڕازیبکات"
"مامۆستایەکی ئایینی"

یاڕەب، هەر دایکێکی منداڵی بچووک پاداشت بکرێت کە کاتی بۆ خۆی نییە 💔تەنانەت فریا ناکەوێت کوپێک چای بە گەرمی بخواتەوە..پادا...
16/05/2026

یاڕەب، هەر دایکێکی منداڵی بچووک پاداشت بکرێت کە کاتی بۆ خۆی نییە 💔

تەنانەت فریا ناکەوێت کوپێک چای بە گەرمی بخواتەوە..

پاداشتی هەبێت لەسەر هەر پارووە نانێک کە بە پەلە دەیخوات،

​وە لەسەر هەر جارێک کە دەچێت کارێک بکات و لەبەر دەنگەدەنگ و قەرەباڵغی بە تەواوی لەبیری دەچێتەوە بۆچی چووبوو 🥹

​وە لەسەر هەر شەوێک کە خەوی تێدا پچڕپچڕە..
و هەر خۆشتشتنێکی بەپەلە،

و هەر چوونە دەرەوەیەک کە نیوەی کەلوپەلی ماڵەکەی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە..

​وە لەسەر هەر جارێک کە پێدەکەنێت و بەرگە دەگرێت سەرەڕای ماندوێتییەکی زۆر، 😞
و لەسەر هەر هەوڵ و ماندووبوونێک کە لە بێدەنگیدا دەدرێت و کەس نایبینێت جگە لە خوای گەورە.

​خوایە هێز و توانا بدەیت بە هەر دایکێک، و بەرەکەت بخەیتە نێو ماندووبوونیان، و پاداشتی هەر ساتێکیان بدەیتەوە

کە لەپێناو پەروەردەکردنی منداڵەکانیاندا بەسەری دەبەن و چاوەڕێی پاداشتی تۆن. 💔🤲

15/05/2026

خەمبار مەبە کاتێک کەپێی نازانن کەتۆ چەند کەسێکی باشیت و مایەی چاکەو خێر بوویتە، چونکە مرۆڤەکان هەست بە نیعمەتەکان ناکەن تا لەدەستیان نەچێ.

(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) کێیه‌؟(ره‌بیع) یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ پیاوانی تابیعیە و پێشینه‌ چاکه‌کانە به ‌بنه‌چه‌ (عه‌ره‌به‌) ...
13/05/2026

(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) کێیه‌؟

(ره‌بیع) یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ پیاوانی تابیعیە و پێشینه‌ چاکه‌کانە به ‌بنه‌چه‌ (عه‌ره‌به‌) ئه‌گه‌رێته‌وه‌ نه‌سه‌بی پێغه‌مبه‌ری خوا(ﷺ) له‌ باپیره‌ی ( ئیاس و مه‌زه‌ر)، ئه‌م پیاو چاکه‌ هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ له‌سه‌ر خواپه‌رستی و نوێژ و عیباده‌ت په‌روه‌رده ‌بوو، دایکی ئه‌خه‌وت و هه‌ڵئه‌سا ئه‌یبینی (ره‌بیع) هه‌ر شه‌ونوێژ ئه‌کات.
ئه‌یفه‌رموو: ئه‌ی کوڕه‌که‌م (ره‌بیع) تۆ بۆ ناخه‌ویت ؟ (ره‌بیع) ئه‌یفه‌رموو: (ئه‌ی دایه‌گیان چۆن ئه‌توانیت بخه‌ویت که‌بزانیت یه‌کێک به‌یانی هێرشت بۆ ئه‌کات) ؟
ئینجا دایکه‌ پیره‌که‌ی فرمێسکی به‌چاواندا ئه‌هاته ‌خواره‌وه‌ و دوعای خێری بۆ ئه‌کرد، وه ‌کاتێک بووه‌ گه‌نجێکی دیار و جوان خۆی رازاندبوویه‌وه‌ به‌ته‌قوا، دایکه ‌پیره‌که‌ی ئه‌گریا و ئه‌ی فه‌رموو: (ڕۆڵه‌کام تۆ بۆ ئه‌وه‌نده‌ ئه‌گریت ئه‌لێی یه‌کێكت کوشتووه‌) ؟؟؟
(ره‌بیع) گوتی به‌لێ: دایه‌ گیان یه‌کێکم کوشتوه‌ !!
دایکی به‌هاواره‌وه‌ ئه‌ی ڕۆله‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌زانی کێیه‌ با ئێمه ‌و خه‌ڵک بچین سولحت بۆبکه‌ین !
به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌زانن که‌س و کاری خه‌ڵکه‌ کوژراوه‌که‌ ئه‌وا تۆ ئه‌بینن به‌کوڵ ئه‌گریت لێت خۆش ئه‌بوون !!!!
(ره‌بیع)ئه‌ی فه‌رموو: دایه‌گیان لای که‌س وامه‌لێ کوژراوه‌که‌ خۆمم به‌گوناه و تاوان کوشتومه‌ !!!!!

ڕەحمەتتان لێ بێت کەناڵەکەم زیاد بکەن لە تیلگرام

https://t.me/abdullah_xaki1

09/05/2026

ئەو پەنجەی شایەتمانی پێ دەدەی تاكو دەمریت بە پاكی ڕایبگرە بە شایەتیدانی ناحەق بۆ هیچ ڕێبازێكی ناكۆك لەگەڵ شەریعەتدا پیسی مەكەو وریابە بەهیچ بیانوویەك فریوت بدەن و شایەتمانەكەت هەڵوەشێننەوە

Address

Irbil
NONE

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when عبدالله خاکی :: Abdullah xaki posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share