ڕێگای بەهەشت

ڕێگای بەهەشت وه‌ك ئه‌ركێكی ئیسلامی زیاتر ئاشناتان ده‌كه‌ین به‌ قورئان و فه‌رمووده‌ی قوودسی و پێغه‌مبه‌ران

17/05/2024
21/10/2023

داهاتوو بۆ ئیسلامە بە ویستی خودا ✌🏻

08/10/2023

دەڵێن فەیسبووک هەموو ئەو ئەکاونتانا باند دەکات کە پشگیری لە فەلەستین دەکا
دە ئەوا من کردم و چی نەبوە با ببێ ئێوەش بە هاشتاگی هێز بۆ فەلەستین

ڵایک و شەیر و کۆمێنت بهەژێنن ❤️✌🏻

ئه‌گه‌ر كارێكت له‌سه‌ر گرانبوو الّلهُمَّ لا سَهْلَ إِلاّ ما جَعَلْتَهُ سَهْلاً وَأَنْتَ تَجْعَلُ الحَزْنَ إِذا شِئْتَ سَ...
13/11/2022

ئه‌گه‌ر كارێكت له‌سه‌ر گرانبوو
الّلهُمَّ لا سَهْلَ إِلاّ ما جَعَلْتَهُ سَهْلاً وَأَنْتَ تَجْعَلُ الحَزْنَ إِذا شِئْتَ سَهلاً.
واتە: خوایە هیچ كارێكى ئاسان نى یە مەگەر ئەوەى تۆ ئاسانت كردووە. وە تۆ ئەگەر ویستت لێ‌ بێ‌ زەبرى و ڕەقى و گرانى زەوى ئاسان دەكەیت.

چه‌ند كات و شێواز و شوێنێك پاڕانه‌وه‌ تێدا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌١- شەوى قەدر. ٢-كۆتایى نیوەشەو. ٣- لە پاش هەموو نوێژە فەرز...
07/11/2022

چه‌ند كات و شێواز و شوێنێك پاڕانه‌وه‌ تێدا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌

١- شەوى قەدر.
٢-كۆتایى نیوەشەو.
٣- لە پاش هەموو نوێژە فەرزەكانەوە.
٤- لەنێوان بانگ و قامەتدا.
٥- كاتێك لە هەموو شەوێكدایە (سێیەمى كۆتایى شەو).
٦- لەكاتى بانگ بۆ نوێژە فەرزەكان (نێوان بانگ و قامەت).
٧- لەكاتى باران باریندا.
٨- لەكاتى تێك ڕژانى سوپاكان لەپێناوى خوادا.
٩- كاتێك لە ڕۆژى هەینى دایە : وە ڕاستترین ووتە لەمەدا ئەوەیە كە كۆتایى كاتە لەكاتەكانى عەسرى ڕۆژى هەینى، وە واردیش بووە كە ئەگونجێ لەو نێوانەدا بێت كە ئیمام لە كاتى ووتارداندا دائەنیشێ تا نوێژەكە تەواو دەبێ.
١٠- لەكاتى خواردنەوەى ئاوى (زەمزەم) لەگەڵ نیەتێكى ڕاستدا. (لەكاتى نەخۆشیدا دەخورێتەوە، بەڵام بۆ دوعاكردن لەم كاتەدا بەڵگەم نەدیوە لەسەرى) (م.عبدالكریم).
١١- لە كوڕنوش دا (السجود) . ١٢- لەكاتى بەخەبەرهاتن لە شەوداو پاڕانەوە بە سوننەتى (مأثور)ى ئەو كاتەدا.
١٣- ئەگەر لەسەر پاكێتى (دەست نوێژ) خەوت و پاشان لەشەودا بەخەبەرهات و پاڕایەوە.
١٤- لەكاتى پاڕانەوەدا بە (لا إله إلا أنت سبحانك إنی كنت من الظالمین) .
١٥- پاڕانەوەى خەڵكى لە پاش مردنى كەسێك.
١٦-پاڕانەوە لەدواى ستایشى خواو صڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لە تەحیاتدا.
١٧- لەكاتى پاڕانەوە لەخوا بەو ناوە گەورەیەى (الإسمُ الأعظَم) كە ئەگەر هەر كەسێك پێ ى بپاڕێتەوە وەڵام دەدرێتەوەو ئەگەر داواى پێ بكرێ پێ ى دەبەخشرێ.
١٨- پاڕانەوەى موسڵمان بۆ برا موسڵمانەكەى بە پەنهانى.
١٩- پاڕانەوە لە ڕۆژى عەرەفەدا لە عەرەفە.
٢٠- پاڕانەوە لە مانگى ڕەمەزان دا.
٢١- لە كاتى كۆبوونەوەى موسڵماناندا لە كۆڕى زیكردا.
٢٢- پاڕانەوە لە كاتى بەڵاو موسیبەتتدا بە ووتنى : (إنا لله وإنا إلیه راجعون اللهم اجرنی فی مصیبتى وأخلف لی خیرا منها). ٢٣- پاڕانەوە لەكاتى ڕووكردنى دڵ بۆ لاى خواى گەورەو تاوسەندنى دڵسۆزى (الإخلاص).
٢٤-پاڕانەوەى ستەم لێ كراو لەو كەسەى ستەمى لێ كردووە.
٢٥- پاڕانەوەى باوك لە كوڕەكەى بە چاكەو خراپە.
٢٦- پاڕانەوەى گەشتیار (المسافر).
٢٧- پاڕانەوەى ڕۆژووەوان هەتا بەربانگ دەكاتەوە.
٢٨- پاڕانەوەى ڕۆژووەوان لەكاتى بەربانگ كردنەوەدا.
٢٩-پاڕانەوەى ناچارو لێ قەوماو و پێ گیراو.
٣٠- پاڕانەوەى پێشەواى دادپەروەر.
٣١- پاڕانەوەى كوڕى چاكەكار لەبۆ دایك و باوكى .
٣٢- پاڕانەوە لە دواى دەست نوێژ ئەگەر پاڕایەوە بە سوننەتى (مأثور)ى ئەوكاتە.
٣٣- پاڕانەوەى دوا ڕەجم كردنى (الجمرە الصغرى).
٣٤- پاڕانەوەى دواى ڕەجم كردنى (الجمرە الوسطى).
٣٥- پاڕانەوە لەناو كەعبەدا. هەر كەس نوێژى كرد لەناو (الحجر)دا ئەوا هەر بە (البیت) حسابە. ٣٦- پاڕانەوە لەسەر (صەفا).
٣٧- پاڕانەوە لەسەر (مەڕوە).
٣٨- پاڕانەوە لەلاى (المشعر الحرام)دا، وە بڕوادار هەردەم لە پەروەردگارى خۆى دەپاڕێتەوە لە هەر شوێنێكدا بێت (وإذا سألك عبادی عنی فإنی قریب أجیب دعوە الداع إذا دعان …)، بەڵام ئەو كات و شوێن و شێوازانە پێویستى یان بەچاودێرى و گرنگى پێدانى زیاتر هەیە.

ناوزراندنی ئافرەتانی داوێن پاكخوای گەورە دەفەرموێت[إِنَّ الَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ...
05/11/2022

ناوزراندنی ئافرەتانی داوێن پاك

خوای گەورە دەفەرموێت[إِنَّ الَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ لُعِنُوا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ]{النور : ٢٣}واتە: (بێگومان ئەوانەی بوهتانی داوێن پیسی و زینا دەكەن بۆ ئافرەتانی داوێن پاكی بێ‌ ئاگای باوەڕدار نەفرینیان لەدونیاو دوا رۆژ لێكراوە وە بۆیان ئامادە كراوە سزای زۆر گەورە). بەڵام هەركەسێك ناوی دایكی ئیمانداران خاتوو (عائیشە) – خوا لێی راز بێت- بزەڕێنێت و تۆمەتی داوێن پیسی بۆ هەڵبەستێت دوای ئەوەی كە خوای گەورە لەسەر پاكی و بێگەردی (عائیشە) چەند ئایەتێكی لەقورئانی پیرۆز دابەزاندووەو ئەو تۆمەتەی بەدرۆخستۆتەوە ئەوە ئەو كەسەبە بێباوەرو كافر هەژمار دەكرێ‌,چونكە ئەو كارە درۆ هەڵبەستنە لەڕاستیدا بەقورئانی پیرۆز و باوەرنەبوونە بەقورئانی پیرۆز بۆیە ئەو جۆرە كەسانە لەسەر ئەو درۆ هەڵبەستنە بەهەڵگەراوە لەئیسلام هەژمار دەكرێن و بەهۆیەوە دەكوژرێن.

03/11/2022

شه‌وی پێنجشه‌مه‌ و هه‌ینیه‌ صه‌ڵاوات له‌بیر مه‌كه‌ن 💚

قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺلَوْ أَنَّ لِابْنِ آدَمَ وَادِيًا مِنْ ذَهَبٍ، أَحَبَّ أَنْ يَكُونَ لَهُ وَادِيَانِ، وَلَنْ يَمْ...
02/11/2022

قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ
لَوْ أَنَّ لِابْنِ آدَمَ وَادِيًا مِنْ ذَهَبٍ، أَحَبَّ أَنْ يَكُونَ لَهُ وَادِيَانِ، وَلَنْ يَمْلَأَ فَاهُ إِلَّا التُّرَابُ، وَيَتُوبُ اللَّهُ عَلَى مَنْ تَابَ
ئەگەر نەوەی ئادەم دۆڵێک زێری هەبێ، ئەوە حەزدەکات بۆی ببێت بە دوو دۆڵ، بەدڵنیایەوە دەمی پڕنابێت مەگەر بە خۆڵ نەبێت، وە (اللَّهُ تَعَالَى) ش خۆشدەبێت لەوەی کە تۆبەی کردووە.

له‌ فه‌رمووده‌ی قودسیدا هاتوه‌ ده‌ڵێقَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺمَنْ عَلِمَ أَنِّي ذُو قُدْرَةِ عَلَى مَغْفِرَةِ الذُّنُوبِ،...
01/11/2022

له‌ فه‌رمووده‌ی قودسیدا هاتوه‌ ده‌ڵێ
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ
مَنْ عَلِمَ أَنِّي ذُو قُدْرَةِ عَلَى مَغْفِرَةِ الذُّنُوبِ، غَفَرْتُ لَهُ
وَلاَ أُبَالي مَا لَمْ يُشْرِك بي شَيْاً
واتە: خوا فەرموويەتي: هەر كەسێك بزانێ و بڕواي وابێ من خاوەن تواناي لێبوردنم لە گوناهان، ئەوە لێى خۆش دەبم و باكيشم نيە مادام هاوبەشي بۆ پەيدا نەكردبم.

سوده‌كانی "أية الكرسي"١- خوێندنەوەی کاتێ لە ماڵ دەچیەدەر ٧٠٠٠٠ فریشتە دەتپارێزن لە ھەموو لایەکان.٢- خوێندنەوەی کاتێ دێیە...
31/10/2022

سوده‌كانی "أية الكرسي"
١- خوێندنەوەی کاتێ لە ماڵ دەچیەدەر ٧٠٠٠٠ فریشتە دەتپارێزن لە ھەموو لایەکان.
٢- خوێندنەوەی کاتێ دێیەوە ناوم ماڵ , ھەژاری روو لەماڵەکەت ناکات.
٣- خوێندنی پاش دەست نوێژ شوشتن ٧٠ پلە بەرزت دەکاتەوە بۆ لای خوا گەورە.
٤- خوینَدنی پێش نوستن فریشتەیەک دەتپارێزێت لە تەواوی شەودا.
٥- خوێندنی دوای نوێژی فەرزەکان, تەنھاشتێک دوورت بخاتەوە لە نێوان تۆو بە ھەشت دا مردنه

[وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ] بەڵام شتێك كە ئێوە پێتان ناخۆشەو نایزانن لەوانەیە خێری تیا بێ بۆ ...
29/10/2022

[وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ] بەڵام شتێك كە ئێوە پێتان ناخۆشەو نایزانن لەوانەیە خێری تیا بێ بۆ ئێوە [وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ] وە لەوانەیشە كە شتێكتان پێ خۆشەو هەوڵی بۆ ئەدەن بەڵام شەڕو خراپە بێ بۆ ئێوە [وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (216)] وە خوای گەورە خۆی باشتر ئەزانێ چ شتێك بۆ ئێوە باشە وە چی خراپە بەڵام ئێوە عیلمی غەیب و زانیارى نهێنى نازانن و زانیاریتان نییە.
"سورة البقرة"

قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺيَا ابْنَ آدَمَ! مَهْمَا عَبَدتَني وَرَجَوتَني وَلَمْ تُشْرِكْ بي شَيْئاً غَفَرْتُ لَكَ عَلَى مَ...
27/10/2022

قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ
يَا ابْنَ آدَمَ! مَهْمَا عَبَدتَني وَرَجَوتَني وَلَمْ تُشْرِكْ بي شَيْئاً غَفَرْتُ لَكَ عَلَى مَا كَانَ فِيكَ، وَإِنْ استَقْبَلْتَني بِمِلءِ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ خَطَايَا وَذُنُوباً اسْتَقْبَلْتُكَ بِمِلْئِهنَّ مِنَ الْمَغْفِرَةِ وَأَغْفِرُ لَكَ وَلاَ أُبَالي
واتە: خوا فەرموويەتي: ئەي وەچەي ئادەم! هەرچەند تۆ بەندايەتي بكەي بۆم وە تكام لێبكەي، وە هيچ هاوەڵێكم بۆ پەيدانەكەي، ئەوە منيش هەرچي تۆ كردبت (لە گوناح) لێت دەبوورم، وە ئەگەر پڕ بە ئاسمان و زەوي لە گوناح تاوان بێيتەوە بۆ ڵام، منيش بە پڕي ئاسمان و زەوى لە لێبوردن پێشوازيت لێدەكەم، وە لێت دەبوورم و هيچ باكم نيە.

Address

Kurdistan
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێگای بەهەشت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Place Of Worship

Send a message to ڕێگای بەهەشت:

Share