15/01/2021
حاتەمی تەی ئەسپێکی گرانبەهاو جوانی هەبوو ، کە بە ئەسپەکە ناسراوبوو لە شارا ، دووسێ پیاو بەمەبەستی کڕینی ئەسپەکە بڕیاریاندا بچن بۆ لای، ئەمیش بەهۆی ئەوەی ڕۆژی پێشتر میوانێکی زۆر هاتبون بۆ ماڵەکەی هیچی نەبوو لە ماڵدا بۆیە کە بیستی میوانی دێت خێرا چوو ئەسپەکەی بۆ سەربڕین و بۆیانی حازرکرد، ئەوانیش کە هاتن و دوای دانیشتن لەسەر سفرە وتیان ئێمە پێش ئەوەی نان و شت بخۆین بۆ شتێکی تر هاتوین ئەویش ئەمانەوێ ئەسپەکەت لێبکڕین، ئەویش وتی بەداخەوە ئەو گۆشتەی کە ئێستا لەبەردەمتاندایە گۆشتی ئەسپەکەیە ،کە بیستم میوانم یەت هیچم نەبوو مەجبور ئەسپەکەم سەربڕی.
ئامۆژگاری: ئەگەر خۆشەویسترین و جوانترین شتت هەبوو گەر پێویستی کرد ئەبێت لەدەستی بدەیت و ڕەزیلی تێدا نەکەیت..
لە وتارێکی مەلا تایەردا.