15/11/2025
🔸با دڵتان لای خاوەنی بارانەکە بێت.. نەک خودی بارانەکە..!
خۆشیەکان لێرە نییە، هەر لە بنەڕەتدا بە هەڵە تێگەشتووین.
سەر بەرزۆکەو بزانە چ دەڵێم.
چاوت لەسەر هەورەکان ڕاگرە و بیر بکەرەوە، ئەوە کێیە یاری پێدەکات، بۆ لە جێگەیەك دەیبارێنێ و لە جێگەیە تر نایبارێنێ، ئاسمان هەمووی هەر یەکە و هەواش هەر هەوایە، بۆچی زۆرجار جوڵەکانیان بە دڵی ئێمە نییە.
بۆچی نوێژەکانیشمان کاری تێناکات، چونکی نوێژەکانمان هێزی بەرزبوونەوەیان تا هەورەکانیش نییە، دڵمان هەر لای بارانەکەیە، نەك خوای بارانەکە، بارانەکە خۆشی بە دەستی خۆی نییە، ئەویش خوای هەیە، ئەو بێ ئەمری ناکات، بەڵام من و تۆ بێ ئەمری دەکەین.
ئیلاهی بمانبورە، نەمانتوانی بەندەیەکی سەر ڕاستت بین.!!
د. عومەر عەلی