ڕێکخراوی النبأ

ڕێکخراوی النبأ بۆ زانستەکانی قورئـانی پیرۆز

رێکخراوى (النبأ) بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز
منظمة(النبٲ) لعلوم القرآن الكريم
Al-Nabaa Organization for the Sciences of the Holy Quran

رێکخراوى (النبأ): ڕێکخراوێکى فەرمى و، سەربەخۆ و، بێلایەنی ناحکومى و، قازانج نەویستە، خاوەنى مۆڵەتى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بە ژمارە: (٥٥٦١) لە ڕێکەوتى: (٢٣/١/٢٠٢٢ل).
ئامانجمان:
1- خزمەتکردنى قورئانی پیرۆزە، لەڕێی جوان خوێندنەوە

و، لەبەرکردنی .
2- ئیشكردن لەسەر ئاشناكردنی خەڵكی بە ڕێگە جیاوازەكانی لەبەركردنی قورئانی پیرۆز.
3- خزمەتكردن بە قورئانی پیرۆز، لەڕێی ڕاڤە و لێكدانەوە و، باش لێ تێگەیشتنی، لەمیانەی ئەوەی لەبەردەستە لە كەلتور و زانستی پیرۆزی زانایانی ڕەسەن و، شڕۆڤەكارانی قورئانی پیرۆز.
4- نوسین و، وەرگێڕانی بەرهەمی زانستی لە بوارى زانستەکانی قورئانی پیرۆز .
5- بایەخدان بە توێژینەوەی ئاست بەرز لە بوارە نوێیەكانی پەیوەند بە زانستە قورئانیەكان و، هەوڵدانی زیاتر بۆ دەرخستنی زۆرتری لایەنە شاراوەكانی ئیعجازی قورئانی پیرۆز.
6- شیاندن و، بەرەوپێشبردنی زیاتری توانا زانستی و، ڕۆنشبیری و، كارگێڕییەكانی مامۆستایانی قورئان.
7- هەوڵدان بۆ ئاوێتەبوونی ژیانمان بە قورئانی پیرۆز و، ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی تاك و، كۆمەڵ و پەروەردەكردنی تازە پێگەیشتوان بە پەروەردەی میانڕەوانەی قورئانی پیرۆز.
8- خستنەڕوی پەیوەندی توندوتۆڵ و تۆكمەی زانستەكانی قورئان بە سەرجەم زانستەكانی دی لە پێشیشیانەوە زانستی فەرمودە و، هەوڵدان بۆ خستنەگەڕی زیاتری توانا بۆ ڕاڤەی قورئان بە قورئان و، لێكدانەوەی قورئان بە فەرموودە و، بۆچونی هاوەڵان - ڕەزای خوایان لێ بێت - و، زانایان و، زمانی عەرەبی.
9- قورئان بەهاری دڵانە، ئێمەش لە ڕێكخراوی (النبأ) ئامانجامان دڵشادی ئێوەیە لە ڕێی ڕامان و، تێفكرینى زیاتر بۆ ئایەتە پیرۆزەكانی قورئان، بەئومێدی سەرفرازی دواڕۆژیش.
ڕێکخراوی (النبأ) بۆ جێبەجێکردنى ئامانجەکانى، هەوڵی گرتنەبەری هەموو ڕێگا شەرعی و، ئامڕازە جیاوازەكان دەدات - پشتیوان بەخوا- .

بە ئومێدی سەركەوتن و دوعا و نزای خێرتان

09/06/2026

چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز
قورئانخوێن : ئاكام علی
ناونیشانى ڕێکخراوی النبأ : چوارقوڕنە - گەڕەکى کوردستان - پشت پێشانگاى ئۆتۆمبێلى جەزیرە.
بۆ پەیوەندى کردن:
ژ.م ڕێکـخراو 07501501323
ژ.م خولی ئیبن عباس 07509137890
ژ.م خولی دەستپێک كوڕان 07503390107
ژ.م خولی دەستپێك كچان 07509058065
ژ.م خولی هەنگ 07503390104
بۆ ئاگاداربوون لە چالاکی و پڕۆژەکانی ڕێکخراو لە سۆشیال میدیا :
کلیک لەم لینکە بکە. https://naba.krd See less

دەستپێکی دەوامی خولی هاوینه‌ .​دایکان و باوکانی بەڕێز، هاوشاریانی خۆشەویست .​دوای تەواوبوونی قۆناغی ناونوسین، بە خۆشحاڵی...
07/06/2026

دەستپێکی دەوامی خولی هاوینه‌ .

​دایکان و باوکانی بەڕێز، هاوشاریانی خۆشەویست .
​دوای تەواوبوونی قۆناغی ناونوسین، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە دەرگای خولی هاوینەی ڕێکخراوی النبأ بە ڕووی فێرخوازە ئازیزەکانماندا (لە هەردوو ڕەگەز) کرایەوە و دەستپێکی دەواممان ڕاگەیاند .
​ئامانجی ئێمە تەنها پڕکردنەوەی کاتی بەتاڵی منداڵەکانتان نییە، بەڵکو پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیاره‌، فێربوونی زانیاری نوێ و گەشەپێدانی بەھرەکانیانە لە ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاودا .
خوای گەورە شار و وڵاتمان ئاوه‌دان بکات بەزانست و ئیمان .

ناونیشانى ڕێکخراوی النبأ : چوارقوڕنە - گەڕەکى کوردستان - پشت پێشانگاى ئۆتۆمبێلى جەزیرە.
بۆ پەیوەندى کردن:
ژ.م ڕێکـخراو 07501501323
ژ.م خولی ئیبن عباس 07509137890
ژ.م خولی دەستپێک كوڕان 07503390107
ژ.م خولی دەستپێك كچان 07509058065
ژ.م خولی هەنگ 07503390104
بۆ ئاگاداربوون لە چالاکی و پڕۆژەکانی ڕێکخراو لە سۆشیال میدیا :
کلیک لەم لینکە بکە. https://naba.krd See less

دەستپێكردنەوەی دەوامئاگاداری فێرخوازانی خۆشەویستمان لە خولی دەستپێک و هاوینە دەکەین دەستپێکی دەوامیان ڕۆژی شەممەیە ٦/٦/٢...
05/06/2026

دەستپێكردنەوەی دەوام

ئاگاداری فێرخوازانی خۆشەویستمان لە خولی دەستپێک و هاوینە دەکەین دەستپێکی دەوامیان ڕۆژی شەممەیە ٦/٦/٢٠٢٦، بە ئیزنی خوای گەورە هاوینێکی پڕ زانست و مەعریفە دەبێت بۆ فێرخوازانی خۆشەویستمان، ڕێكخراوی النبأ بە تامەزرۆییەوە لە چاوەڕوانی فێرخوازە خۆشەویستەکانیەتی.
دوامی خولی هاوینە: کاتژمێر ٨.٣٠ بۆ ١١.٣٠
دەوامی خولی دەستپێک: کاتژمێر ١.٣٠ بۆ ٥

بۆ پەیوەندى کردن:
ژ.م ڕێکـخراو 07501501323
ژ.م خولی دەستپێک كوڕان 07503390107
ژ.م خولی دەستپێك كچان 07509058065

بۆ ئاگاداربوون لە چالاکی و پڕۆژەکانی ڕێکخراو لە سۆشیال میدیا : کلیک لەم لینکە بکە. https://naba.krd

زنجیرەی 360 ڕۆژ لەگەڵ پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلی الله علیه وسلم) دوای زیاتر لە دوو ساڵ کارکردن بەهاوبەشی پڕۆژەی Naba Kid...
02/06/2026

زنجیرەی 360 ڕۆژ لەگەڵ پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلی الله علیه وسلم)

دوای زیاتر لە دوو ساڵ کارکردن بەهاوبەشی پڕۆژەی Naba Kids سوپاس بۆ خوای گەورە بەرهەمی زنجیرەی 360 ڕۆژ لەگەڵ پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلی الله علیه وسلم) بە چاپ گەیاندرا لە ١٢ بەرگدا .

كە باشترین و جوانترین و پێشكەوتووترین زنجیرەی پەروەردەیی و فێركارییە لە بواری ژیاننامەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم ) بۆ منداڵان .

تایبەتمەندییەکانی ئەم زنجیرەیە :
١.تەواوی ژیاننامەی پێغەمبەری خوای ﷺ لە خۆ گرتووە .
٢.داڕشتنی تەواوی کتێبەکە بە شێوازی چیرۆکە ، ئەوەش پاڵنەری سەرەکییە بۆ ئەوەی منداڵ حەز و خولیای هەبێت بۆ خوێندنەوە.
٣.تۆمارکردنی تەواوی کتێبەکە بە شێوازی دەنگی، ئەوەش کار ئاسانی دەکات بۆ دایکان و باوکان بە تایبەت ئەوانەی خوێندەواریان نیە .
٤.بوونی چالاکی و پرسیار و وەڵام و هەڵسەنگاندن لە کۆتایی هەموو چیرۆکێک.
٥.گونجاوی زنجیرەكە بۆ ناوەندە پەروەردەیی و فێرکارییەکان .

ئامانجی ئەم زنجیرە پەروەردەییە :
1. ئاشناكردنی منداڵی موسڵمانی كورد زوبان بە ژیاننامەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم).
2. چاندنی تۆوی خۆشەویستی و فەزڵ و پایەی پێغەمبەری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم ) لە دڵی منداڵاندا .
3. بەهرەمەند بوونی فێرخوازان لە ناوەندە پەروەردەیی و فێركاریەكان بە ژیاننامەی سەروەرمان(صلی الله علیه وسلم).
4. كۆكردنەوەی دایك و باوكان لەگەڵ مناڵەكانیان لەسەر سفرەو خوانی پڕ بەرەكەتی ژیاننامەی خۆشەویستمان(صلی الله علیه وسلم).

نووسینی: دکتۆر علی بن محمد بن ابراهیم الشبيلي
وەرگێڕانی: ٲنهار کاوە مصطفی

نرخی سەربەرگ: تەنها ١٥٠٠٠ هەزار
لە ناوەندی ڕێنوێن بەردەستە





پێغەمبەری خوا ﷺ وەک مامۆستایەک​ 🖊 ئەم کتێبە گەشتێکی زانستی و پەروەردەییە بۆ ناو جیهانی ڕێبازە فێرکارییەکانی مەزنترین مام...
01/06/2026

پێغەمبەری خوا ﷺ وەک مامۆستایەک

​ 🖊 ئەم کتێبە گەشتێکی زانستی و پەروەردەییە بۆ ناو جیهانی ڕێبازە فێرکارییەکانی مەزنترین مامۆستای مرۆڤایەتی.
🖊 ئایا تا ئێستا بیرت لەوە کردووەتەوە کە بۆچی پەیامی ئیسلام بەو خێراییە و بەو قوڵییە لە دڵی مرۆڤەکاندا جێگیر بوو؟ وەڵامەکە لە شێوازی فێرکاری و پەروەردەیی پێغەمبەری خودا ﷺ دایە.
🖊 نووسەر (پ. د. فضل إلهي) تیشک دەخاتە سەر ئەو هونەر و تەکنیکانەی کە پێغەمبەر ﷺ بەکاری هێناون بۆ گەیاندنی زانیاری و گۆڕینی ڕەفتاری مرۆڤەکان، لەوانە:
​✽ هونەری پرسیار و وەڵام: چۆن پرسیار دەبێتە کلیل بۆ کردنەوەی مێشکەکان؟
​✽ بەکار‌هێنانی نموونە و هاوشێوەکردن: بۆ نزیککردنەوەی چەمکە ئاڵۆزەکان لە تێگەیشتنی خەڵک.
​✽ پەروەردە لە ڕێگەی هەڵوێستەکانەوە: سوودوەرگرتن لە ڕووداوە ڕۆژانەکان بۆ چەسپاندنی بەهاکان.
​✽ ڕەچاوکردنی لایەنی دەروونی: چۆن مامەڵە لەگەڵ جیاوازی ئاستی تێگەیشتنی تاکەکاندا دەکرێت؟
​🌸 ئەم کورتە باسه تەنها بۆ مامۆستایان و پەروەردەکاران نییە، بەڵکو بۆ هەر دایک و باوکێک، سەرکردەیەک، یان هەر کەسێک کە دەوێت کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەردەوام لەسەر دەوروبەرەکەی جێبهێڵێت.

نووسینی: دکتۆر ٲفضل ٳلهی
وەرگێڕانی: پشتیوان حەسەن
دیزاینی بەرگ: ٳخلاص دیزاین

​📅 بەروار: 4 / 6 / 2026 بۆ 10 / 6 / 2026
​📍 شوێن: هەولێر ( پارکی شەهید سامی عبدالرحمن)

لە ناوەندی ڕێنوێن بەردەستە





کۆتا دەرفەت بۆ ناونوسین لە خولی هاوینەدایکان و باوکانی بەڕێز: لە ئێستادا دەتوانن ناوی منداڵەکانتان تۆماربكەن لە هەردوو ڕ...
31/05/2026

کۆتا دەرفەت بۆ ناونوسین لە خولی هاوینە

دایکان و باوکانی بەڕێز: لە ئێستادا دەتوانن ناوی منداڵەکانتان تۆماربكەن لە هەردوو ڕەگەز بۆ خولی هاوینەی ڕێکخراوی النبأ، ڕۆژانە دوای نیوەڕۆیان کاتژمێر یەک و نیو تاکو کاتژمێر پێنجی ئێوارە ناو تۆمار دەکرێت، پێویستە فێرخواز باوکی یان دایکی لەگەڵ بێت، لە ڕێگای تەلەفۆن ناو تۆمار ناکرێت، كۆتا ده‌رفه‌ت تاكو ڕێككه‌وتی 2026/6/3 .

تکایە تەواوی زانیاری و ڕێنماییەکان بخوێنەوە، دواتر بڕیاربدان ناوی فێرخوازەکەتان تۆمار بکەن .

ڕێنمایی و زانیاری پێویست :
۱.پێویستە فێرخواز پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تەواو کردبێت .
٢.فێرخواز سێ ڕۆژ دەوام دەکات لە هەفتەیەکدا .
۳.دەوامی خولی هاوینە بەیانیان کاتژمێر(8:30) ی بەیانی تاکو (11:30) دەبێت .
٤.دەستپێکی دەوام لە رۆژی شەممە بەرواری( ٦_٦_٢٠٢٦ ) دەبێت ان شاءالله.
٥.کۆتایی دەوام لە (٥_٩_٢٠٢٦) دەبێت ان شاءالله.
٦.نرخی بەشداری کردن بۆ یەک فێرخواز بۆ تەواوی هاوین هەر سێ مانگەکە تەنها ٦۰ هەزارە ، لەگەڵ بڕی ١٥ هەزار پارەی کتێب.
۷.نرخی هاتوچۆ بۆ ناو چواڕقورنە بۆ یەک مانگ بڕی ١٥ هەزارە .
۷.ئەوانەی ساڵی پار بەشداربوون لە خولی هاوینە ئەم ساڵ پڕۆگرام و مەنهەجی تازەیان بۆ دانراوە .
تێبینی :
1. بۆ ئاگاداری بەڕێزتان ژمارەی فێرخوازان سنوردارە.
2.پێویستەپێش وەختە پارەی خولەكە واصل بكرێت.

ناونیشانى ڕێکخراوی النبأ : چوارقوڕنە - گەڕەکى کوردستان - پشت پێشانگاى ئۆتۆمبێلى جەزیرە.

بۆ پەیوەندى کردن:
ژ.م ڕێکـخراو 07501501323

27/05/2026

جەژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن و خۆشی بێت
تقبل الله منا ومنكم

پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز 🕋🌸​بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستایان و کارمەندانی ڕێکخراوی النبأ، جوانترین پیرۆزبایی خۆ...
26/05/2026

پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز 🕋🌸
​بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستایان و کارمەندانی ڕێکخراوی النبأ، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی فێرخوازانمان، دایکان و باوکان، و سەرجەم موسڵمانان دەکەین بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە. 🎉
​بە هیواین ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی خۆشەویستی و گرنگیدانی زیاتری پەروەردەکاران بە پەروەردەیەکی دروستی منداڵەکانیان و نەوەی داهاتوو. 📚🌱
​خوای گەورە پەرستشی هەموو لایەک قبوڵ بفەرموێت و حەجی حاجیانمان مەقبوڵ بێت. 🤲
​جەژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن و خۆشی بێت. 🌹

دابەشکردنی (جزء عم) بە شێوەی بێبەرامبەر بۆ خولەکانی هاوینەئاگادارییەک لە ڕێکخراوی النبأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز، بۆ ...
21/05/2026

دابەشکردنی (جزء عم) بە شێوەی بێبەرامبەر بۆ خولەکانی هاوینە

ئاگادارییەک لە ڕێکخراوی النبأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز، بۆ سەرجەم بنکەکانی قورئانی پیرۆز، ڕێکخراوەکان، مزگەوت و حوجرەكانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، لەسەروبەندی دەستپێکردنی خولەکانی هاوینە بۆ فێربوونی قورئانی پیرۆز، ئاگاداری سەرجەم ئەو ناوەند، بنکە و حوجرانە دەکەینەوە کە پێویستیان بە (جزء عم) هەیە بۆ فێرخوازەکانیان، فۆڕمی هاوپێچ پڕبکه‌نەوە بۆ دابین کردنی (جزء عم) بێ بەرامبەر، ئەم جوزئانە لەسەر ئەرکی خێرخوازێک بە شێوەی بێبەرامبەر دابینکراوە، بۆ سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین.

تێبینی:
1. تکایە زیاتر لەو ژمارەیە داوا مەکە کە پێویستت نییە، بۆ ئەوەی زۆرترین فێرخواز سودمەند بێت.
2. یەکجار فۆڕمەکە پڕ بکرێتەوە، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە خۆمان پەیوەندیتان پێوە دەکەین بۆ شێوازی وەرگرتن.
3. لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە فۆڕمەکە پڕبکەرەوە :
https://forms.zohopublic.com/infogo1/form/amma/formperma/zAmZgbIaQI_BUuGWuMOuTqHHAwxITxh4M4sR8z6AP_I

ناونیشانى ڕێکخراوی النبأ : چوارقوڕنە - گەڕەکى کوردستان - پشت پێشانگاى ئۆتۆمبێلى جەزیرە.

ناونوسین بۆ خولی هاوینە بەردەوامە دایکان و باوکانی بەڕێز: لە ئێستادا دەتوانن ناوی منداڵەکانتان تۆماربكەن لە هەردوو ڕەگەز...
17/05/2026

ناونوسین بۆ خولی هاوینە بەردەوامە

دایکان و باوکانی بەڕێز: لە ئێستادا دەتوانن ناوی منداڵەکانتان تۆماربكەن لە هەردوو ڕەگەز بۆ خولی هاوینەی ڕێکخراوی النبأ، ڕۆژانە دوای نیوەڕۆیان کاتژمێر یەک و نیو تاکو کاتژمێر پێنجی ئێوارە ناو تۆمار دەکرێت، پێویستە فێرخواز باوکی یان دایکی لەگەڵ بێت، لە ڕێگای تەلەفۆن ناو تۆمار ناکرێت .

تکایە تەواوی زانیاری و ڕێنماییەکان بخوێنەوە، دواتر بڕیاربدان ناوی فێرخوازەکەتان تۆمار بکەن .

ڕێنمایی و زانیاری پێویست :
۱.پێویستە فێرخواز پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تەواو کردبێت .
٢.فێرخواز سێ ڕۆژ دەوام دەکات لە هەفتەیەکدا .
۳.دەوامی خولی هاوینە بەیانیان کاتژمێر(8:30) ی بەیانی تاکو (11:30) دەبێت .
٤.دەستپێکی دەوام لە رۆژی شەممە بەرواری( ٦_٦_٢٠٢٦ ) دەبێت ان شاءالله.
٥.کۆتایی دەوام لە (٥_٩_٢٠٢٦) دەبێت ان شاءالله.
٦.نرخی بەشداری کردن بۆ یەک فێرخواز بۆ تەواوی هاوین هەر سێ مانگەکە تەنها ٦۰ هەزارە ، لەگەڵ بڕی ١٥ هەزار پارەی کتێب.
۷.نرخی هاتوچۆ بۆ ناو چواڕقورنە بۆ یەک مانگ بڕی ١٥ هەزارە .
۷.ئەوانەی ساڵی پار بەشداربوون لە خولی هاوینە ئەم ساڵ پڕۆگرام و مەنهەجی تازەیان بۆ دانراوە .
تێبینی :
1. بۆ ئاگاداری بەڕێزتان ژمارەی فێرخوازان سنوردارە.
2.پێویستەپێش وەختە پارەی خولەكە واصل بكرێت.

ناونیشانى ڕێکخراوی النبأ : چوارقوڕنە - گەڕەکى کوردستان - پشت پێشانگاى ئۆتۆمبێلى جەزیرە.

بۆ پەیوەندى کردن:
ژ.م ڕێکـخراو 07501501323

Address

چوارقوڕنە/گەڕەکی کوردستان
Chuar Qurna
46012

Opening Hours

Monday 08:00 - 17:00
Tuesday 08:00 - 17:00
Wednesday 08:00 - 17:00
Thursday 08:00 - 17:00
Saturday 08:00 - 17:00
Sunday 08:00 - 17:00

Telephone

+9647501501323

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێکخراوی النبأ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Place Of Worship

Send a message to ڕێکخراوی النبأ:

Share