Iman One ئيمان وەن

Iman One  ئيمان وەن ماڵپه‌رى ئیمان وه‌ن :-پێگه‌یه‌كى ئیسلامى سه‌له‌فى كوردى سه‌ربه‌خۆیه‌.

23/11/2024

تاجی سەر(صلی اللە علیە وسلم)لە فەرمودەیەکی شرینیدا دەفەرموێت :

(ئەی باوەڕداران هەرکەس لە ئێوە ئەگەر بەیانیکردەوەو ئەمین و دڵئارام بوو لە نەفس و ماڵ و منداڵی خۆی و هیچ ترسێکی لەدوژمن و خراپەکارنەبوو ، وە لەشی ساغ و سەلامەت و تەندوست بوو وهیچ کاریگەرییەکی نەخۆشی لێبەدەرنەکەوتبوو ، وە خواردنو خواردنەوەی ئەو ڕۆژەی هەبوو بێخوات و پێویستی بەکەس نەبوو ، ئەوەوەکو ئەوە وایە هەموو نازو نیعمەتەکانی دونیای پێ بەخشرابێت).
ئەگەر تۆ وایت سوپاس گوزاری خوابەو بەنوسینی زیکرێک لە کۆمێنت بەژداربە لەگەڵمان لەو سوپاس گوزارییە.

پێغەمبەر (ﷺ)  دەفەرموێت:" كَلِمَتَانِ خَفِيفَتَانِ عَلَى اللِّسَانِ، ثَقِيلَتَانِ فِي الْمِيزَانِ، حَبِيبَتَانِ إِلَى ال...
22/11/2024

پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت:

" كَلِمَتَانِ خَفِيفَتَانِ عَلَى اللِّسَانِ، ثَقِيلَتَانِ فِي الْمِيزَانِ، حَبِيبَتَانِ إِلَى الـــرَّحْـــمَـــنِ: (سُبْـحَــانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ) (سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ)

دوو وشەن ڪە ئاسان و سوڪن لەسەر زمان بەڵام قورس و گرانن لەسەر تەرازوی ڕۆژی دوایی و خۆشەویستیشن به‌لای خوداوه‌

("سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ") پاڪی و ستایش بۆ خودا.
(" سُبْحَانَ اللَّهِ العَظِيمِ") پاڪی بـــۆ خودای گه‌وره‌.

ئایە دەبێت بەهۆی ئیش و خزمەتکردنی ماڵەوە نوێژ دوابخڕێتپرسیار / هەندێك جار نوێژ دوا دەخەم لەبەر زۆری ئیش لە ماڵەوە نەک لە...
21/11/2024

ئایە دەبێت بەهۆی ئیش و خزمەتکردنی ماڵەوە نوێژ دوابخڕێت

پرسیار / هەندێك جار نوێژ دوا دەخەم لەبەر زۆری ئیش لە ماڵەوە نەک لەبەر تەمبەڵی، ئایە تاوانبار دەبم؟
وەڵام/ بەڵێ تاوان بار دەبیت، دروست نییە بەهیچ شێوەیەك نوێژەکەت دوابخەیت و لە کاتی خۆی لابدات، نوێژ ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی ئیسلام، خوای گەورە فەرموویەتی:
﴿إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا﴾ [النساء: ١٠٣].
واتە: به‌ دڵنیایى نوێژ كردن فه‌رز كراوه‌ له‌سه‌ر ئیمانداران وه‌ كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌یه‌ له‌ كه‌یه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات وه‌ له‌كه‌یدا كۆتایی دێت نابێ له‌وه‌ دوابخرێ ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك عوزری هه‌بێ وه‌كو خه‌وتن یاخود له‌ بیرچوون ئه‌گه‌رنا له‌ كاتی ترسیشدا له‌ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوژمنیشدا خوای گه‌وره‌ ڕێگه‌ی نه‌دا كه‌ نوێژه‌كانیان دوابخه‌ن وه‌ به‌جه‌ماعه‌تیش فه‌رمانی پێ كردن كه‌ بیكه‌ن.
بۆیە دەبێت لەکاتی خۆیدا نوێژەکەت بکەیت.
پێت دەڵێم: ئەگەر لە کاتی خۆیدا نوێژەکەت بکەیت دەبێت یارمەتیدەرت بۆ ئیشەکانت، خوای گەورە فەرموویەتی:
﴿وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ﴾[البقرة: ٤٥].
واته: وه‌ پشت به‌ صه‌بر گرتن و نوێژ كردن ببه‌ستن له‌سه‌ر چاكه‌.
تەفسیری ئایەتەکان لە تەفسیری ڕێبەر

سەروەرمان(صلی اللە علیە وسلم) فەرموویەتی«تَهادُوا تَحابُّوا»واتا : دیاری بەیەک بدەن ، خۆشەویست و ڕێزداردەبن لای یەک.لە ئ...
18/03/2024

سەروەرمان(صلی اللە علیە وسلم) فەرموویەتی«تَهادُوا تَحابُّوا»
واتا : دیاری بەیەک بدەن ، خۆشەویست و ڕێزداردەبن لای یەک.

لە ئادابەکانی بەخشینی دیاری و هەدیە:

١- با نییەتت بۆ خوای گەورە بێت.
٢- داوا لە خوای گەورە بکە کەوا بەرەکەتی تێ بکات، تا دەیدەیت بەو کەسەی سوودی لێ ببینێت.
٣- ئەو دیارییەی دەیبەخشیت گونجاو بێت لەگەڵ کەسی بەرامبەر، چونکە دیارییەك بۆ کەسێکی منداڵ لەگەڵ گەورە جیاوازە..
٤- زیادە تێچوویەك نەکاتە سەر خۆی کە لەتوانای نەبێت.
٥- دیارییەکە بەرتیلدان نەبێت بەهۆی ئەوەی ئیشێکی بۆ کراوە.
٦- هەڵبژاردنی کاتی دیاری کراو بۆ بەخشینی دیارییەکە.
٧- بەخشینی دیارییەکە بە ڕوویەکی خۆشەوە. وە دڵخۆش بیت بە بەخشینی دیارییەکەت.
٨- ئەوەی دەیبەخشیت دیمەنی دیاری پێوە بێت، ئەگەر کرا وتەیەکی جوانی لەسەر بنوسیت.
٩- پاداشتکردنی ئەو کەسەی دیاری پێت بەخشیوە (ئەگەر بکرێت).
١٠- سوپاسکردنی ئەو کەسەی دیاری پێت بەخشیوە و دوعاکردن بۆی.
١١- ڕەد نەکردنەوەی دیارییەکە ئەگەر تاوان و سەرپێچی تێدا نەبێت، لەبەرئەوەی دڵی بەرامبەر دەڕەنجێنێت و خراپەیەکیشە بەرامبەری.

09/03/2024

خه‌وتنی زۆر ( له‌ دزه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان )

خه‌وتن له‌ مانگی ره‌مه‌زان یه‌كێكه‌ له‌و دزانه‌ی كرده‌وی‌ چاك له‌ده‌ست مرۆڤ ده‌دات و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین خێر و پاداشت له‌ده‌ست ده‌دات !
به‌ڕاستی زۆرێك له‌ خه‌ڵكی له‌مانگی ره‌مه‌زاندا زێده‌ره‌وی ده‌كات له‌خه‌وتن ؛ به‌درێژایی رۆژ ده‌خه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆژوه‌كه‌ی به‌سه‌ر به‌رێت و هه‌ست به‌ برسیه‌تی و تینویه‌تی نه‌كات و خێر و پاداشتێكی زۆر له‌ده‌ست ده‌دات !
خه‌وتن بۆ ئه‌یه‌وه‌ پشوو بده‌ی به‌لاشه‌ت و گورج و گۆل بێت بۆ عیباده‌ت و كار و باری ژیان ؛ بۆ ئه‌وه‌نیه‌ زیاده‌ره‌وی تیادابكرێت و عیباده‌ت و كاری چاكی پێ له‌ده‌ست بدرێت .
موعاذ – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : من خه‌وتنم به‌عیباده‌ت حیساب ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم شه‌و نوێژ و كاری چاكی پێ ئه‌نجام بده‌م .
بۆیه‌ پێویسته‌ به‌گوێره‌ی پێوستی لاشه‌مان بخه‌وین و له‌هه‌موو شتێكدا مام ناوه‌ند بین .
نابێت ئه‌وه‌نده‌ بخه‌وین كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ خێر و چاكه‌ی زۆرمان له‌ده‌ست بچێت یان به‌هۆیه‌وه‌ تووشی تاوان بین و نوێژه‌ فه‌رزه‌كانمان له‌ده‌ست بچێت ؛ وه‌ نابێت ئه‌وه‌نده‌ش به‌ ئاگابین و كه‌م بخه‌وین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ ئاسانی عیباده‌ته‌مانمان جێ به‌جێ بكه‌ین .

09/03/2024

ئایە_دەزانیت
خوای گەورە کێی خۆش دەوێت؟
بزانە تۆ یەکێک نیت لەمانە؟
٢,١- ئەوانەی پاك و خاوێنن و تەوبە دەکەن. [البقرة: ٢٢٢].
٣- ئەوانەی تەقوای خوای گەورە دەکەن. [آل عمران: ٧٦].
٤- ئەوانەی شوێنی پێغەمبەری خوا ﷺ دەکەون. [آل عمران: ٣١].
٥- ئەوانەی چاکەکارن.
[آل عمران: ١٣٤].
٦- ئەوانەی ئارام دەگرن.
[آل عمران: ١٤٦].
٧- ئەوانەی پشت بە خوای گەورە دەبەستن. [آل عمران: ١٥٩].
٨- ئەوانەی دامەزراون لەسەر دین و ئیستیقامەیان هەیە.
[المائدة: ٥٤].
٩- ئەوانەی دادپەروەرن.
[المائدة: ٤٢].
١٠- ئەوانەی جیهاد دەکەن لە پێناو خوای گەورە.
[الصف: ٤].

08/03/2024

(19 ) هەڵە لە مانگی ڕەمەزاندا

1_واز هێنا لە دوعای پێش خۆرئاوا بوون
2_دواخستنی ڕۆژوو شکاندن تا کاتی تەواو بوونی بانگ
3_واز هێنان لە وەڵامدانەوەی بانگی مغرب
4-خۆ سەرقاڵ کردن بەبەربانگ و لە دەست چونی ڕەکاعتێک لە نوێژی مەغرب بەجەماعەت
5_کردنی نوێژی مەغرب لە ماڵ بەهۆی بەربانگ
6_واز هێنان لە سوننەتی دواو پێش مغرب
7_ئیسراف کردن لە خواردن و خواردنەوە
8-بەهەدەردانی کات لە نێوان مغرب و عیشا
9_تەواو نەکردنی نوێژی تەراویح لە گەڵ ئیمام
10_نەکردنی پارشێو کە سونەتێکی موئەکەدەیە
11_واز هێنا لە دوعای گیرا لە پارشیو
12_ئەبێ نیەتت هەبێ لە شەو کە بەیانی بەڕۆژوویت
13_نەکردنی تەراویحی یەکەم شەو
14_ڕۆژوو گرتنی یوم لشەک
15_بێ ئاگابوون لە شەوی قەدەر و نەگرتنی
16-خەتم نەکردنی قورئان
17_فێر نەکردنی مناڵەکەت بۆ ئەوەی بەڕۆژوو بێت
18_نوێژ کردن تەنها لە ڕەمەزان
19_خۆ خەریک کردنن بەسیرکردنی شتی بێ سود لە تەلەفزیۆن و سۆشیال میدیا

07/03/2024

ئەگەر کەسێك جنێوی پێتدا
یان ڕەخنەی لێت گرد و باسی کەمورتی تۆی کرد
باسی هەڵەیەکی تۆی کرد لە کاتێکدا کەسی تر نەیدەزانی ئەم ئاشکرای کرد ....

ئەوا تۆ
باسی هەڵەی ئەو مەکە
نهێنی ئەو دەرمەخە
چونکە ئەگەر وەکو بکەیت
تۆش تاوانباریت
بۆیە ئاگات لە خۆت بێت تۆ توشی ئەو هەڵەیە مەبە
با ئەو تاوانە بۆ ئەو بێت .....

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «وإنِ امرؤٌ شتمَكَ وعيَّرَكَ بما يعلَمُ فيكَ ، فلا تعيِّرهُ بما تعلَمُ فيهِ ، فإنَّما وبالُ ذلِكَ علَيهِ» صحيح أبي داود (٤٠٨٤).

07/03/2024

🏆ئەوانەی یەکتریان خۆش دەوێت لەبەر خوای گەورە هیچ شتێك دایان نابڕێت لە یەکتری:

شێخ ئیبنو عوثەیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:

ئەوانەی لەبەر خوا یەکترییان خۆش دەوێت هیچ شتێك خۆشەویستییەکەیان دانابڕێنێت لە شتەکانی دونیا، ئەوانە یەکترییان خۆش دەوێت لەبەر خوا هیچ شتێك دایان نابڕێنێت جگە لە مردن، تەنانەت ئەگەر هەندێکیان هەڵەیش بکەن یاخود کەمتەرخەمی بکەن لە حەقی هەندێکیان ئەوا گرنگی پێ نادەن و هەر یەکتریان خۆش دەوێت.

📚شرح رياض الصالحين(٣/ ٢٦).

رحمه الله

پێغەمبەری خودا(ﷺ)فەرموویەتی:هەر کاتێک کار درا بە کەسانێک کە شایستەی نەبوون ئەوە چاوەڕێی قیامەت بـکەن.
06/03/2024

پێغەمبەری خودا(ﷺ)فەرموویەتی:

هەر کاتێک کار درا بە کەسانێک کە شایستەی نەبوون ئەوە چاوەڕێی قیامەت بـکەن.

Address

Chamchamal
00964

Telephone

+9647501584662

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Iman One ئيمان وەن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Place Of Worship

Send a message to Iman One ئيمان وەن:

Share