پەیجی فەرمی ڕێکخراوی نمەی باران.

پەیجی فەرمی ڕێکخراوی نمەی باران. فێرکردن، گۆڕین، بەرهەم..

ڕێکخراوی نمەی باران بۆ زانستەکانی قورئان ڕێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆیە کاردەکات بۆگەیاندنی بنەما جوان و بەبەهاکانی دینی ئیسلام بە هەموو تاکێکی کۆمەڵگا بەبێ جیاوازی ڕەنگ و ڕەگەزو ڕوو...

28/05/2026
13/04/2026

**يَا تُرَى؟**
(ئای خوایە دەبێت چەن کاریگەربێت؟)

*كَيْفَ يَنَامُ حَافِظُ القُرْآنِ "فِي" لَيْلَتِهِ الأُولَى بَعْدَ الخَتْمَةِ؟
(حافزێکی قورئان چۆن چۆنی دەخەوێت لە "یەکەمین" شەوی لە دوای خەتمکردن و تەواوکردنی لەبەرکردنەکەیدا؟)

**حَدِّثُونَا يَا حَافِظِينَ لِكِتَابِ اللهِ
(بۆمان باس بکەن ئەی ئەوانەی پەرتووکی خوداتان لەبەر کردووە.)

**هَنِيئًا لَكُمْ 🤍🌷**
(پیرۆزتان بێت .)

**وَأَسْأَلُ اللهَ أَنْ يَجْعَلَنَا مِنْ أَهْلِ القُرْآنِ**
(لە خودا داواکارم بمانکاتە یەکێک لە ئەھل و هەڵگرانی قورئان.)

بە دڵێکی پڕ لە ناسۆر و ناخێکی داگیرسراو بە خەمی جیابوونەوە، بە چاوانێکەوە کە تاڤگەی ئەسرینیان تێدا شەپۆل دەدا، وە بە ئیم...
23/02/2026

بە دڵێکی پڕ لە ناسۆر و ناخێکی داگیرسراو بە خەمی جیابوونەوە، بە چاوانێکەوە کە تاڤگەی ئەسرینیان تێدا شەپۆل دەدا، وە بە ئیمانێکی پۆڵایین و مل کەچکردنێکی تەواو بۆ ئیرادە و قەدەری نەگۆڕی پەروەردگار...
هەواڵی جەرگبڕ و ڕۆح‌هەژێنی ماڵئاوایی یەکجاریی مامۆستای ئازیز و سەنگینم (مامۆستا بورهانی حاجی هادی)، تەمێکی ڕەشی خستە سەر دڵمان و هەناوی هەنجن هەنجن کردین.
لە بەردەم قورسایی ئەم کۆستە گەورەیە و لە ئاست فەرمانی خودای میهرەباندا، تەنیا ئارامگەمان پەنابردنە بۆ وشە پڕ لە نوورەکانی قورئان، بۆیە بە دڵ و زمان سرودی تەسلیمبوون دەخوێنینەوە و دەڵێین: ﴿إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ﴾.
هەزاران سڵاو و شەپۆلی ڕەحمەتی پەروەردگار لەو ڕۆحە پاک و بەرزەفڕە بێت. خودایە، ئەو مرۆڤە جوانەی کە دڵی پڕ بوو لە میهر، لە باوەشی بەزەیی خۆتدا جێی بکەرەوە و مێرگەکانی فیردەوسی بەرین بکە بە مەنزڵگەی هەمیشەیی و کۆتایی خەمەکانی.
لە خوای مەزن دەپاڕێینەوە، سەبوورییەکی هێندەی چیاکان بخاتە دڵی پڕ لە ئازاری خێزان و کەسوکار و تەواوی هاوڕێ و هاوسەفەرانی ڕێگاکەی. خوایە گیان، پایەدار و دامەزراومان بکەیت لەسەر ئەو شاڕێگا پڕ لە نوورەی کە ئەو هەنگاوی تێدا دەنا.
یادی پڕ شکۆی بۆ هەمیشە لە یادانماندا سەوز و لە دڵماندا زیندووە.

ڕێکخراوی نمەی باران

12/08/2025

شتێکم لەبارەی دینەکەتەوە پێ بڵێ....

07/07/2025

منداڵەکان فێری قورئان بکەن ، قورئان هەموو شتێکیان فێردەکا..

قال رسول الله صل الله علیە وسلم:اقْرَؤُوا القُرْآنَ فإنَّه يَأْتي يَومَ القِيامَةِ شَفِيعًا لأَصْحابِهِ.💙💚
22/04/2025

قال رسول الله صل الله علیە وسلم:

اقْرَؤُوا القُرْآنَ فإنَّه يَأْتي يَومَ القِيامَةِ شَفِيعًا لأَصْحابِهِ.

💙💚

21/05/2024

#دەزانن لەئایەتی ١٥٤ لەسوڕەتی ال عمران تەواوی پیتەکانی زمانی عەرەبی هاتون؟؟

#پرسیارێکیشمان هەیە کێ دەزانێت لەچ ئایەت و سوڕەتێکی تردا دووبارە هەمووپیتەکانی زمانی عەرەبی هاتون؟ لەکۆمێنت وەڵام بدەنەوە

ثُمَّ أَنزَلَ عَلَيْكُم مِّن بَعْدِ الْغَمِّ أَمَنَةً نُّعَاسًا يَغْشَى طَائِفَةً مِّنكُمْ وَطَائِفَةٌ قَدْ أَهَمَّتْهُمْ أَنفُسُهُمْ يَظُنُّونَ بِاللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ ظَنَّ الْجَاهِلِيَّةِ يَقُولُونَ هَل لَّنَا مِنَ الأَمْرِ مِن شَيْءٍ قُلْ إِنَّ الأَمْرَ كُلَّهُ لِلَّهِ يُخْفُونَ فِي أَنفُسِهِم مَّا لاَ يُبْدُونَ لَكَ يَقُولُونَ لَوْ كَانَ لَنَا مِنَ الأَمْرِ شَيْءٌ مَّا قُتِلْنَا هَاهُنَا قُل لَّوْ كُنتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ١٥٤ ال عمران

له‌ هه‌لـێـكی ناوازه‌دا لـقـی پـیـره‌مه‌گـروونی (ڕێـكـخـراوی نـمـه‌ی بــاران) هـه‌ڵـده‌سـتـێـت به‌ كردنه‌وه‌ی خـولى{زانـ...
06/05/2023

له‌ هه‌لـێـكی ناوازه‌دا لـقـی پـیـره‌مه‌گـروونی (ڕێـكـخـراوی نـمـه‌ی بــاران) هـه‌ڵـده‌سـتـێـت به‌ كردنه‌وه‌ی خـولى{زانـسـتـه‌كـانـی قـورئـان} تــایــبــەت بــە {کـــــوڕان} بـۆ خـوێـنـدكـارانـى (بنەڕەتى و ناوەندى و ئامادەیی) و (خوێندكاران و ده‌رچوانی په‌یمانگا و زانكۆ).

٭ ئاست جیادەکرێتەوەو بابه‌ته‌كان به‌پێی ئاسته‌كان ده‌وترێته‌وه‌.

٭شوێن: بنكه‌ی ڕێكخراوی نمه‌ی باران له‌ گه‌ڕه‌كی ئاسۆس، بەشى زانستەکانى قورئان.

٭ناونووسین به‌رده‌وام ئه‌بێت تا (٢٥-٥-٢٠٢٣)
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ژ.م.(07754702122) یاخود سەردانی بنکەی ڕێکخراو بکەن.

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیجی فەرمی ڕێکخراوی نمەی باران. posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Place Of Worship

Send a message to پەیجی فەرمی ڕێکخراوی نمەی باران.:

Share