هاندەرانی ڕێدز :: Reds Fans

هاندەرانی ڕێدز :: Reds Fans لێرە ئاشنای جوانییەکانی باوەڕی ئۆرسۆدۆکسی دەبن☦️🙏 بەخێربێن بۆ پەیجی خۆتان، فەزایەکی کوردی بۆ ناسینی مێژوو و فێرکارییەکانی کەنیسەی ڕاستەقینە💛☦️

ئەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی حەلەب شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەگوزەرێت، تەنها شەڕێکی سادە نییە، بەڵکو وانەیەکی مێژووییە لە خۆ...
10/01/2026

ئەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی حەلەب شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەگوزەرێت، تەنها شەڕێکی سادە نییە، بەڵکو وانەیەکی مێژووییە لە خۆڕاگری کاتێک هاوپەیمانییەک لە سوپای چەند وڵاتێک و میلیشیا توندڕەوەکان، و هەزاران چەکداری کرێگرتە بە تانک و درۆن و چەکی قورسەوە هێرش دەکەن و ناتوانن دوو گەڕەک داگیر بکەن، ئەمە گەورەترین شکستی سەربازی و مەعنەوییە بۆیان.
​ئەم هێزانە کە بانگەشەی سوپای بەهێز دەکەن لەبەردەم ئیرادەی گەلێکدا لانی کەم حەوت ساڵە لە گەمارۆدایە، سووکو چرووک بوون. کاتێک لە بەرەکانی جەنگدا تێکدەشکێن، بە شێوەیەکی ترسنۆکانە پەنا دەبەنە بەر وێرانکردنی نەخۆشخانەکان، و کوشتنی خەڵکی سڤیل و نەخۆش. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان نەک تەنها لە شەڕی مەیدانی، بەڵکو لە ڕووی ئەخلاقیشەوە دۆڕاون.
​کووردەکانی حەلەب جارێکی تر ئەوەیان سەلماند کە تەکنەلۆژیا و ژمارە' ناتوانێت بەسەر 'ئیمان و خاک'دا سەربکەوێت. لوت شکاندن لێرەدا تەنها دەستەواژەیەک نییە، بەڵکو واقیعێکە کە هەموو جیهان دەیبینێت: گەڕەکێک بە
سێسەد گەنجەوە، شکۆی دوو دەوڵەتی تێکشکاند.
شتە ناخۆکەش ئەوەیە، گرووپێکی تێلێگرامم لایە کووردیە هەواڵەکان ئەگووازێتەوە، هەمووی پشتکیری ئەحمەق قۆنەرە ئەکەن. کووردی گێژ...... لەگەڵ ڕێز.

Address

Kurdstan
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هاندەرانی ڕێدز :: Reds Fans posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share