ئیسلام ڕووناکییە بۆ ژیان islam runakya bo zhyan

ئیسلام ڕووناکییە بۆ ژیان  islam runakya bo zhyan { ألا بذكر الله تطمئن القلوب }

09/04/2024
زیکری کاتی باران باریناللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًاواتا:خودایە بارانێکی بەسوود بێتسەرچاوە:صحیح البخاريزیکری کاتێک باران ز...
19/03/2024

زیکری کاتی باران بارین
اللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًا
واتا:
خودایە بارانێکی بەسوود بێت

سەرچاوە:
صحیح البخاري

زیکری کاتێک باران زۆر دەباری
اللَّهُمَّ حَوَالَيْنَا وَلاَ عَلَيْنَا، اللَّهُمَّ عَلَى الآكَامِ وَالظِّرَابِ، وَبُطُونِ الْأَوْدِيَةِ، وَمَنَابِتِ الشَّجَرِ
واتا:
خودايه بەڕەحمەت و بە بەرەكەت لەدەوروبەرمان بیبارينه نەك له سەرمان، خودايە بيبە بۆ سەر گرد و شاخ و ناو شيو و دۆڵەكان و شوێنى رووانی دار و درەختەكان

رواه البخاري ومسلم

هەست بە بۆنی رەمەزان دەکەمهەست بەتامی ئیمان دەکەم لەو مانگەداحەز لەبانگی پارشێو و  دەنگی ئیمساک دەکەم..دەمەوێ ببینم گەنج...
06/02/2024

هەست بە بۆنی رەمەزان دەکەم
هەست بەتامی ئیمان دەکەم لەو مانگەدا
حەز لەبانگی پارشێو و دەنگی ئیمساک دەکەم..
دەمەوێ ببینم گەنجێک کە لە سوچێکی مزگەوتێکا دانیشتوە تکەی فرمێسکەکانی ريشى تەر کردوە...🤲
دەمەوێ دەستی لەرزۆکی بةتةمةنيك ببینم کە بەرانبەر خودا نیو سەعات دەوەستێ بۆ رکاتێک نوێژ☝️
دەمەوێ لێوی وشکی دایکان ببینم کە خەریکی حازركردنی خواردنی ژەمێکی رۆژووانەکانن
حەزم لە دەنگی منداڵێکە کە ئێوارە گوێی لە دەنگی بانگ دەبێت و دەڵێ ئەرەوەڵا بانگی دا!!
حەزم له نوێژی بەیانیە کە تیایدا دڵم دەهەژێ لەگەڵ دوعاکان
حەزم لە بەرەکەتی ئەو مانگەیە کە تیایدا دوعاکان قبوڵن🤲
پڕ بە دڵ تامەزرۆی هاتنی ئەو مانگە 🌕 پیرۆزەم 😌
اللهم_بلغنا_رمضان

03/08/2022

پەیامبەر ﷺ ئەفەرموێ "إِذَا سَرَّتْكَ حَسَنَتُكَ وَسَاءَتْكَ سَيِّئَتُكَ فَأَنْتَ مُؤْمِنٌ" أخرجه أحمد في «المسند» (٥/٢٥٢)
ئەگەر چاکەکانت دڵخۆشیان کردیت، تاوانەکانت دڵتەنگیان کردیت ئەوە تۆ ئیمان داریت.
ـ ئەگەر ڕۆژانە تاوان ئەکەی و دڵتەنگ نابی بە تاوانەکانت لە ئیمانی خۆت بترسە!
ـ ئەگەر پەیوەندیەکی ناشەرعیت هەیە لەگەڵ ئافرەتێکا و دڵتەنگت ناکات ئەم پەیوەندیە، لە ئیمانی خۆت بترسە!
ـ ئەگەر ڕۆژانە سەیری ڤیدیۆی خراپ ئەکەی و دڵت تەنگ نابێ پێی، ئەوە لە ئیمانی خۆت بترسە!
ـ ئەگەر ڕۆژانە گوێ لە گۆرانی و شتی ناشەرعی ئەگری و دڵت تەنگ نابێ، ئەوە لە ئیمانی خۆت بترسە!
ئەگەر ئافرەتێکی و تەنورەیەکی کورتت لەپێیە کە گۆزینگەکانت دیارە و دڵت تەنگ نابێت، لە ئیمانی خۆت بترسە!
ـ ئەگەر خوشکێکی الحمدلله موسڵمانی بەڵام سەرپۆشەکەت بە شلی ئەکەیت و پرچت دیارە ئەمەش نەبۆتە هۆی دڵتەنگبونت، ئەوە لە ئیمانی خۆت بترسە!
ـ ئەگەر ئەهلی نوێژی جەماعەت نی و جومعە و جومعە لە نیوەی وتارا خۆت ئەکەی بە مزگەوتا، ئەم دوریەت لە مزگەوت دڵتەنگت ناکات، لە ئیمانی خۆت بترسە!
ـ ئەگەر بەردەوام دڵی خەڵک ئەشکێنی و کەسێکی وای خەڵک خۆیانت لێ ئەپارێزن و ئەم کارەشت دڵتەنگت ناکات، لە ئیمانی خۆت بترسە!
ـ ئەگەر کەسێکی کاتێ ڕۆژێک خەبەرت نابێتەوە بۆ نوێژی بەیانی و نوێژەکەت ئەڕوا غەمبار نابی و ئەو ڕۆژەت وەکو ڕۆژەکانی تر وایە، ئەوە لە ئیمانی بترسه!!!!

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئیسلام ڕووناکییە بۆ ژیان islam runakya bo zhyan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share