کڵێسای ئینجیلی ڕافا Evangelical Rapha Church

کڵێسای ئینجیلی ڕافا Evangelical Rapha Church خێزانی مەسیح

بەیانیتان باشئینجیلی پیرۆز لەبارەی سوێند خواردنەوە فێرمان دەکات کە هەرگیز سوێند نەخۆین.
11/09/2025

بەیانیتان باش
ئینجیلی پیرۆز لەبارەی سوێند خواردنەوە فێرمان دەکات کە هەرگیز سوێند نەخۆین.

بەشێک لە وتاری سەرچیای عیسای مەسیح لە مەتا بەشی ٦زنجیرە وتار لەبارەی وتاری سەر چیا لە کڵێسای ئنجیلی ڕافا لە  ڕۆژانی هەین...
11/07/2025

بەشێک لە وتاری سەرچیای عیسای مەسیح لە مەتا بەشی ٦
زنجیرە وتار لەبارەی وتاری سەر چیا لە کڵێسای ئنجیلی ڕافا لە ڕۆژانی هەینی بەردەوامە
#مەسیح #لەـکوردستان

ئەمڕۆ تیمی کڵێساکەمان بەهەماهەنگی نوێنەری پێکهاتە ئایینییەکانی شاری سلێمانی سەردانی قەزای ماوەتمان کرد و لەچالاکییەکی تا...
29/06/2025

ئەمڕۆ تیمی کڵێساکەمان بەهەماهەنگی نوێنەری پێکهاتە ئایینییەکانی شاری سلێمانی سەردانی قەزای ماوەتمان کرد و لەچالاکییەکی تایبەتیدا پەپولە چاوگەشەکانی قەزاکەمان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە پێکەوە کاتێکی تایبەتمان لەگەڵدا بەسەربردن و دیاری تایبەتمان بەسەردا دابەشکردن.
زۆر سوپاسی ئیدارەی قەزا و ئاسایش و هەروەها لایەنە حزبی و حکومیەکانی قەزاکە ئەکەین لە پای کارئاسانیان بۆ ئەو چالاکییە.

منداڵان دیاری و بەرەکەتێکی تایبەتی خودان بۆ مرۆڤلەو سۆنگەیەوە ئەمڕۆ تیمی کڵێساکەمان منداڵەچاوگەشەکانی ناحیەی باوەخۆشێنی ...
17/06/2025

منداڵان دیاری و بەرەکەتێکی تایبەتی خودان بۆ مرۆڤ
لەو سۆنگەیەوە ئەمڕۆ تیمی کڵێساکەمان منداڵەچاوگەشەکانی ناحیەی باوەخۆشێنی سەر بەقەزای دەربەندیخانی بەسەرکردەوە و ساتێکی تایبەتی بوو بۆمان کاتێک خەندەمان لەسەر لێوی منداڵانی دەڤەرەکە ئەبینی.

25/05/2025

#مەسیح

سڵاو بەڕێزان، ئەگەر تۆی بەڕێز بە دوای کڵێسادا دەگەڕێیت و ئەتەوێ سەردانی کڵێسا بکەیت لەڕێی ئەم لینکەوە کڵێساکەمان بدۆزەوە...
15/05/2025

سڵاو بەڕێزان، ئەگەر تۆی بەڕێز بە دوای کڵێسادا دەگەڕێیت و ئەتەوێ سەردانی کڵێسا بکەیت لەڕێی ئەم لینکەوە کڵێساکەمان بدۆزەوەو و سەردانمان بکە

Find local businesses, view maps and get driving directions in Google Maps.

سەردانی ناحیەی بەرزنجەمان کرد و کاتێکی پڕ چێژمان لەگەڵ ئازیزانی ناحیەکە بەسەر برد.مەسیح ✟ خۆشەویستیە، بۆیە ئێمەشی فێری خ...
11/08/2024

سەردانی ناحیەی بەرزنجەمان کرد و کاتێکی پڕ چێژمان لەگەڵ ئازیزانی ناحیەکە بەسەر برد.
مەسیح ✟ خۆشەویستیە، بۆیە ئێمەشی فێری خۆشەویستی کردوە.

كڵێسای ئینجیلی ڕافا-ڕەسولی

سەرلەبەیانی دوێنێ ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٦ لە هۆتێل ڕامادا نوێنەری کڵێساکەمان بەشدار بوو لە گفتووگۆیەکی چڕوچڕ لەسەر پڕۆژەی ئازاد...
07/07/2024

سەرلەبەیانی دوێنێ ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٦ لە هۆتێل ڕامادا نوێنەری کڵێساکەمان بەشدار بوو لە گفتووگۆیەکی چڕوچڕ لەسەر پڕۆژەی ئازادی ئاینی لە عێراق و کوردستان، کە لەلایەن ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی ڕێکخرابوو.
بەشداربوونی گفتوگۆکە بریتی بوون لە دادوەر و کەسانی شارەزا لەبواری یاسا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و مامۆستایانی زانکۆ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ئەوقاف.

تیمی چالاکییە مرۆییەکانی کڵێساکەمان سەردانی قوتابخانەی سەنگاوی بنەڕەتی کرد و دیاری تایبەتی پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانە...
13/06/2024

تیمی چالاکییە مرۆییەکانی کڵێساکەمان سەردانی قوتابخانەی سەنگاوی بنەڕەتی کرد و دیاری تایبەتی پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانەکە کرد.
ئامانجی ئێمە بڵاو کردنەوەی بۆنی خۆشی مەسیح و خۆشەویستییەکەیەتی لە هەموو جیهاندا.

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کڵێسای ئینجیلی ڕافا Evangelical Rapha Church posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Place Of Worship

Send a message to کڵێسای ئینجیلی ڕافا Evangelical Rapha Church:

Share