19/01/2021
تکایە ئەم پۆستەبخوێنەوەتا کۆتایی دڵنییا بە زۆر سوود مەند دەبیو زۆر شتی لێ فێردەبی زۆرترین پاداشتت پێ دەگات
فه‌زڵ و گه‌وره‌یی (سبحان الله) و (الحمد لله) و (لا إله إلا الله) و (الله أكبر) كردن
ئایا فه‌زڵ و گه‌وره‌یی (سبحان الله) و (الحمد لله) و (لا إله إلا الله) و (الله أكبر) كردن چیە وچۆن باس کراوە لە فەرموودەکاندا؟
سەبارەت بە فه‌زڵ و گه‌وره‌یی (سبحان الله) و (الحمد لله) و (لا إله إلا الله) و (الله أكبر) كردن
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «هه‌ر كه‌سێك له ڕۆژێكدا سه‌د جار بڵێت: (سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ) ئه‌وه تاوانه‌كانی ده‌سڕێنه‌وه، خۆ، ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی كه‌فی ده‌ریاش بێت . واته: (پاك و بێگه‌ردی و ستایش بۆ خودایه) .
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «هه‌ر كه‌سێك ده جار بڵێت: (لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيْكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ, وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٌ) ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه، كه چوار كۆیله له نه‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌ر إسماعیل (صلى الله علیه وسلم) ئازاد بكات» . واته: (هیچ په‌رستراوێك نییه، كه شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه له (الله)ی تاكی بێ هاوه‌ڵ نه‌بێت، سامان و موڵك و ستایش بۆ ئه‌وه و به‌سه‌ر هه‌موو شتێكیشدا به توانایه) .
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «دوو وشه هه‌ن، كه له‌سه‌ر زمان ئاسانن و له‌سه‌ر ته‌رازووی كرده‌وه‌كان قورسن و له لای خودای میهره‌بانیش خۆشه‌ویستن، بریتین له: «سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَانَ اللهِ الْعَظِيْمِ». واته: (پاك و بێگه‌ردی و ستایش بۆ خودا، پاك و بێگه‌ردی بۆ خودای گه‌وره) .
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «ئه‌گه‌ر من بڵێم: (سُبْحَانَ اللهِ, وَالْحَمْدُ للهِ, وَلاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ, وَاللهُ أَكْبَرُ) له لام خۆشه‌ویستره له هه‌موو دونیا» . واته: (پاك و بێگه‌ردی و ستاش بۆ خودا، هیچ په‌رستراوێك نییه، كه شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه له (الله)، خودا گه‌وره ترینه).
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «ئایه یه‌كێك له ئێوه ده‌توانێت له ڕۆژێكدا هه‌زار چاكه بۆ خۆی به ده‌ست بهێنێت؟! كه‌سێك له دانیشتگاكه‌دا بوو پرسیاری كرد: چۆن یه‌كێك له ئێمه ده‌توانێت هه‌زار چاكه به‌ده‌ست بهێنێت؟ له وه‌ڵامدا پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: سه‌د جار (سُبْحَانَ اللهِ) ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا هه‌زار چاكه‌ی بۆ ده‌نووسرێت، یان هه‌زار تاوانی له سه‌ر لاده‌چێت» .
«هه‌ر كه‌سێك بڵێت: (سُبْحَانَ اللهِ الْعَظِيْمِ وَبِحَمْدِهِ) له به‌رامبردا دار خورمایه‌كی بۆ ده‌چێندرێت له به‌هه‌شت دا» . واته: (پاك و بێگه‌ردی و ستایش بۆ خودای گه‌وره‌یه) .
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «ئه‌ی عبد الله ی كوڕی قه‌یس ئایه ئاگادارت نه‌كه‌مه‌وه له شتێك، كه ببێته مایه‌ی خڕكردنه‌وه‌ی چاكه‌كانت بۆ به‌هه‌شت؟ له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: به‌ڵێ ئه‌ی نێردراوی خودا ئاگادارم بكه‌ره‌وه، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (صلى الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو بڵێ: (لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ ) . واته: (هیچ هه‌وڵ و هێزێك نییه، جگه له‌وه نه‌بێت، كه له لایه‌ن خوداوه‌یه) .
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «خۆشه‌ویسترین وشه له لای خودا چوار وشه‌یه: (سُبْحَانَ اللهِ, والْحَمْدُ للهِ, وَلاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ, وَاللهُ أَكْبَرُ) زه‌ره‌رت پێناگه‌یه‌نێت به هه‌ر كامێكیان ده‌ست پێ بكه‌یت» . واته: (پاك و بێگه‌ردی و ستایش بۆ خودا، هیچ په‌رستراوێك نییه، كه شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه له (الله)، خودا گه‌وره ترینه) .
كابرایه‌كی ده‌شته‌كی هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم)ء پێی فه‌رموو: گوتارێكم فێر بكه بۆ ئه‌وه‌ی، كه بیڵێم، له وه‌ڵامدا فه‌رمووی «بڵێ: (لاَ إِلهَ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيْكَ لَهُ, اللهُ أَكْبَرُ كَبِيْرًا, وَالْحَمْدُ للهِ كَثِيْرًا, سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ, لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّة إِلاَّ بِاللهِ الْعَزِيْزِ الْحَكِيْمِ)» كابرا ده‌شته‌كیه‌كه گوتی ئه‌مانه گشتی بۆ خودایه ئه‌ی چی بۆ من هه‌یه تا بیڵێم، له وه‌ڵامدا فه‌رمووی «بڵێ: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي, وَارْحَمْنِي, وَاهْدِنِي، وَارْزُقْنِي ) . واته: (هیچ په‌رستراوێك نییه، كه شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه له (الله)ی تاكی بێ هاوه‌ڵ نه‌بێت، خودا له هه‌موو گه‌وره ترینێك گه‌وره‌تره و سوپاس و ستایشێكی زۆریش بۆ ئه‌وه، پاك و بێگه‌ردی بۆ خودای په‌روه‌ردگاری جیهانیان، هیچ هه‌وڵ و هێزێك نییه، جگه له‌وه نه‌بێت، كه خودای خاوه‌ن هێز و دانایی ده‌ی به‌خشێت.. خودایه لێم خۆش ببه و ڕه‌حمم پێبكه و ڕێنموونیم بكه و ڕزق و ڕۆزیم بده) .
پیاوێك سڵاوی كرد و پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) فێری نوێژی كرد و پاشان فه‌رمانی پێ كرد، كه به‌م وشانه بپاڕێته‌وه: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي, وَارْحَمْنِي, وَاهْدِنِي, وَعَافِنِي وَارْزُقْنِي». واته: (خودایه لێم خۆش ببه و ڕه‌حمم پێبكه و ڕێنموونیم بكه و له‌ش ساغم بكه و ڕزق و ڕۆزیم بده).
«بەڕاستی باش‌ترين پاڕانەوە (الْحَمْدُ للهِ)يە وباشترين ويرديش (لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ)يە» .
«ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ی، كه وا به‌رده‌وامه‌ن و بۆت ده‌مێننه‌وه: (سُبْحَانَ اللهِ, وَالْحَمْدُ للهِ, وَلاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ, وَاللهُ أَكْبَرُ, وَلاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ)» . واته: (پاك و بێگه‌ردی و ستایش بۆ خودا، هیچ په‌رستراوێك نییه، كه شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه له (الله)، خودا گه‌وره ترینه و هیچ هه‌وڵ و هێزێك نییه، جگه له‌وه نه‌بێت، كه خودا ده‌ی به‌خشێت)
.ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر لێیەوە سوود مەند بوی وەک ڕێزێک بۆ ماندوبونمان چەند کۆمێنتێک بکە تۆش شێریکەو بڵاوی کەوەو هاوڕێکانت تاگ کە بائەوانیش سوودی لێببینن تۆش لەوخێرە بێبەش نەبی ..