مزگەوتی ڕوناکی/Mzgawty Rwnaky

مزگەوتی ڕوناکی/Mzgawty Rwnaky Wolverhampton Rwnaky Masjid

سەلامی خوای گەورەتان لێبێت دایكان و باوكانی بەڕێزو فێرخوازانی قورئانی پیرۆز لە خوێندنگەی (إقرأ)  بنكەی  مزگەوتی ڕوناكی ئ...
14/09/2026

سەلامی خوای گەورەتان لێبێت
دایكان و باوكانی بەڕێزو فێرخوازانی قورئانی پیرۆز لە خوێندنگەی (إقرأ) بنكەی مزگەوتی ڕوناكی ئاگادار دەكەینەوە. سبەینێ سێ شەممە 15/09/2026 كاتژمێر 06:00 ئێوارە وانەكانی وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵ دەست پێ دەكاتەوە.
مامۆستایانی دڵسۆز ئامادەن بۆ پێشوازی لە قوتابیان وە بەخێرهاتنی هەمو پەروەرشیارانی بەڕێز ئەكەین، بە سوپاسەوە كە منداڵەكانیان دەهێننە بنكەكەمان. ، خوای گەورە بیانكاتە بەرهەم و بەرێكی ساڵح و باش بۆ دنیاو دواڕۆژیان.
اللهم امين.

🌸📚 یەکەم ڕۆژی دەوامتان پیرۆز بێت 📚🌸بە دڵێکی پڕ لە خۆشحالی، یەکەم ڕۆژی دەوام پیرۆزبایی لە هەموو قوتابیە گوڵە کانمان و مام...
14/09/2026

🌸📚 یەکەم ڕۆژی دەوامتان پیرۆز بێت 📚🌸
بە دڵێکی پڕ لە خۆشحالی، یەکەم ڕۆژی دەوام پیرۆزبایی لە هەموو قوتابیە گوڵە کانمان و مامۆستا بەڕێزەکانمان دەکەم. 🌹
هیوادارین ساڵی نوێی خوێندن پڕ بێت لە فێربوون، سەرکەوتن، خۆشی و هیوای نوێ. 📖✨
هەروەها سوپاس و دەست خۆشییەکی زۆرمان هەیە بۆ هەموو دایکان و باوکانی بەڕێز، بۆ دڵسۆزی، خەمخۆری و ماندووبونیتان لەگەڵ قوتابیە کان بۆقوتابخانەی تەبایی. 🌿📚🌸.

لینکی قوتابخانە:
https://www.facebook.com/share/1F2BWqWdNb/?mibextid=wwXIfr

11/09/2026

وتاری هەینی:[ وردبونەوەو تێڕامان لە دیمەنێکی پاش مردن. ]
بەروار: ١١/٨/٢٠٢٦
کاتژمێر: ١:٣٠
وتاربێژ: د.محمد

10/09/2026
بسم الله الرحمن الرحیمخوێندنگەی ( إقرأ ) دەرگای خوێندن دەكاتەوەلەژێر ڕۆشنایی ئەم فەرمودەی پێغەمبەردا ﷺ( خَيْرُكُمْ مَنْ ...
08/09/2026

بسم الله الرحمن الرحیم
خوێندنگەی ( إقرأ ) دەرگای خوێندن دەكاتەوە

لەژێر ڕۆشنایی ئەم فەرمودەی پێغەمبەردا ﷺ
( خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ القُرْآنَ وَعَلَّمَهُ )
لە پاش تەواوبونی پشوی هاوین. بە دڵسۆزی و هیممەتی بەرزەوە لە وەرزێكی نوێی خۆێندنی ئەمساڵدا خوێندنگەی ( إقرأ )بنكەی ولڤەرهامپتۆن دەرگای خوێندن واڵادەكات....
لە خزمەت فێرخوازانی قورئانی پیرۆز و فەرمودە شیرینەكان دا

فێرخوازانی خۆشەویست سودمەند دەبن لە وانەكانی
١- القاعدة النورانية/ بنچینە نورانیەكان
٢- تعليم/ خوێندنەوەی قورئان
٣- تجويد / جوان و ڕەوان خوێندنەوەی قورئان
٤- حفظ القران / قورئان لەبەركردن
٥- پەروەردەی ڕەوشتە جوانەكان
٦- فەرمودە شیرینەكان

یەكەم ڕۆژێ دەستپێكردن 15/09/2026
ڕۆژانی سێ شەممان و پێنج شەممان
كاتژمێر 06:00 بۆ 08:00 ئێوارە
لە مزگەوتی . ڕوناكی شاری ولڤەرهامپتۆن

‏Staveley house
‏85 great Hampton street
‏Wolverhampton
‏Wv14ay.

🌿📚  ساڵی نوێی خوێندنتان پیرۆز بێت🌿پاش تەواوبوونی پشووەکانی هاوین و بە مەبەستی ئامادەکارییەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی وانەکان...
07/09/2026

🌿📚 ساڵی نوێی خوێندنتان پیرۆز بێت🌿
پاش تەواوبوونی پشووەکانی هاوین و بە مەبەستی ئامادەکارییەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی وانەکان لە شەممەی داهاتوودا، بە فەزڵ و یارمەتیی خوای گەورە، کۆبوونەوەی ئاساییی مامۆستایانی بەڕێزی قوتابخانەی تەبایی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر چەندین خاڵ و بڕیاری گرنگ کرایەوە، کە ئامانجی سەرەکییان باشترکردنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، ڕێنمایی و دیاریکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی مامۆستایانی بەڕێز،
بە هەموو تواناکانمانەوە، دەست پێدەکەین بە ساڵێکی نوێی خوێندن، بە هیوای ئەوەی ئەم ساڵە ببێتە ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن، بەرهەمهێنان، پێشکەوتن و خۆشی بۆ هەموو خوێندکاران و مامۆستایانی خۆشەویستی قوتابخانەی تەبایی. 🌱
هیوادارین ساڵی خوێندنی تازە ساڵێکی پڕ لە زانست و ڕۆشنای بێت بۆ هەموان📚🌿
🏫 قوتابخانەی تەبایی

لینکی قوتابخانە/
https://www.facebook.com/share/19UhwDxJ2P/?mibextid=wwXIfr

04/09/2026

وتاری هەینی:[ پرسیاری ناو گۆڕ سەبارەت بە پێغەمبەرو شوێن کەوتنی. ]
بەروار: ٤/٨/٢٠٢٦
کاتژمێر: ١:٣٠
وتاربێژ: م.أحمد

� بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین 🌸بە خۆشحاڵییەوە دەرگای قوتابخانەکەمان دەکەینەوە بەڕووی قوتابیانی ئازیزمان. 📚🏫پاش ٢٦ ساڵ ئە...
04/09/2026

� بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین 🌸

بە خۆشحاڵییەوە دەرگای قوتابخانەکەمان دەکەینەوە بەڕووی قوتابیانی ئازیزمان. 📚🏫

پاش ٢٦ ساڵ ئەزموون و خزمەتکردن لە بواری پەروەردە و فێرکردن، بە دڵێکی پڕ لە هیوا و خۆشحاڵی، بەردەوامین لە خزمەتکردنی منداڵان و قوتابیانی خۆشەویستمان. 🌷

📌 کاتی ناونووسین:
🗓️ ڕۆژی شەممە، 05/09/2026
⏰ لە کاتژمێر 12:00 تا 3:00

📚 یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی دەوام:
🗓️ ڕۆژی شەممە، 12/09/2026
⏰ هەموو ڕۆژانی شەممە، لە کاتژمێر 10:00 تا 2:00

👧👦 تەمەنەکانی وەرگرتن:
لە ٥ ساڵەوە تا ١٥ ساڵ قوتابی وەردەگیرێت.

📱 بۆ ناونووسینی قوتابییەکەتان، تکایە لە ڕێگەی WhatsApp پەیوەندیمان پێوە بکەن:

📞 07445759593
📞 07492860765

🌿 بەهیوای ساڵێکی پڕ لە خێر و بەرەکەت بۆ هەمووان 🌿

لینکی قوتابخانە؛
https://www.facebook.com/share/19BQbMtkua/?mibextid=wwXIfr

کاتەکانی نوێژی ئەم مانگە بەئاسۆی شاری ولڤەرهامپتۆن
01/09/2026

کاتەکانی نوێژی ئەم مانگە بەئاسۆی شاری ولڤەرهامپتۆن

Address

85 Great Hampton Street
Wolverhampton
WV14AY

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مزگەوتی ڕوناکی/Mzgawty Rwnaky posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Place Of Worship

Send a message to مزگەوتی ڕوناکی/Mzgawty Rwnaky:

Shortcuts

Share