قیبلە/وەڵامی پرسیارەکانتان لەژێر ڕۆژشنای شەریعەتدا

  • Home
  • United Kingdom
  • London
  • قیبلە/وەڵامی پرسیارەکانتان لەژێر ڕۆژشنای شەریعەتدا

قیبلە/وەڵامی پرسیارەکانتان لەژێر ڕۆژشنای شەریعەتدا Question and Answer, Islamic Legislation.

پەیامەکانی قیبلە...ڕۆشنبیری گشتی و ئیسلامی...زانست و ئیمان.
رسالة القبلة...الثقافة العامة والإسلامية...العلم و

دکتۆر عومەر عەلیلە دایک بووی باشووری کوردستان.                                                                          ...
05/06/2021

دکتۆر عومەر عەلی
لە دایک بووی باشووری کوردستان.
خێزاندارە و، دوو منداڵی هەیه.
بڕوانامەی دیبلۆمی بەدەستهێناوە لە زانستەکانی کۆمپیوتەردا(ECDL) (CLAIT) (DESIGN)
بڕوانامەی دیبلۆمی بەدەستهێناوە لە دیراساتی ئیسلامیدا Islamic Studies
بڕوانامەی زانستی ووتاربێژی بەدەستهێناوە.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە لە شەریعەو قانوندا لە:European Institute of Human Sciences
بڕوانامەی دیبلۆمی باڵا لە زمان و مامۆستایی ئینگلیزدا بەدەستهێناوە لە زانکۆی وەیڵز، بە نووسینی ماستەرنامەکەی لەسەر ڕەوشی خوێندنی ئینگلیزی لە کوردستاندا لە ساڵی 1991 تا 2011 بۆی کراوە بە بڕوانامەی ماستەر لە:English with TEFL
لە:University of Wales Trinity Saint David
بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە لە:Language and Communication
لە:University of Hertfordshire
خاوەنی دەیان بڕوانامەی جیا جیا وەك بەشداری کردنی خ*ل لە بوارە جیا جیاکانی ئەکادیمیدا.
بە سەدان نوسراوو بابەتی هەمەجۆرو لێکۆڵینەوه و بڵاوکراوەی هەیە.
خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری بوار بووە.
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بوار بووە.
ئەندامی ڕێکخراوی
WEA
بووە بۆ فێرکاری.
سەرنووسەری گۆڤارو سایتی دەریای نوور بووە.
دەستەی دامەزرێنەری چەندەها دەزگای ڕاگەیاندن و بۆ چەندەها دەزگای ڕاگەیاندنیش نووسیویەتی.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید(چاك)ە بووە لە بەریتانیا.
ووتار خوێنی مزگەوتی نوور بووە لە بەریتانیا.
ووتار خوێنی مزگەوتی تەقوا بووە لە بەریتانیا.
ووتاری خوێنی مزگەوتی صلاح الدین ی ئەیوبی بووە لە بەریتانیا.
ووتار خوێنی مزگەوتی سەرتەکی بەمۆ بووە لە کوردستان.
ووتار خوێنی مزگەوتی گەیلانی بووە لە کوردستان.
مامۆستای پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بووە.
مامۆستای زانکۆی لەندەن بۆ زانستە مرۆڤایەتیەکان بووە.
کارمەندی کۆلێژی پەرەپێدانی خوێندن بووە لە بەریتانیا.
بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی دەرەوەی زانکۆی لەندەن بۆ زانستە مرۆڤایەتیەکان بووە.
خاوەنی کۆمپانیایی زمان و خوێندن بووە لە بەریتانیا.
خاوەنی پرۆژەی قیبلە یە لە ئێستەدا بۆ نووسین و کاری بانگەوازی.
پەیامەکانی قیبلە پلەی دکتۆرای وەرگرتووە لە فەلسەفەی پەروەردەی ئیسلامی داPhilosophy of Islamic Education
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی (اقرأ)ە لە ئێستەدا بۆ خوێندن و یارمەتی قوتابییان.

قیبلە ژمارە (٠) (١٤ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا رێڕەوی کارکردنی پەیامەکانی قیبلەی تێدا خراوەتە روو، کە ئامانج لەم کارە گواستنەوەی زانست و زانیاری و ئەزمونەکانە بۆ نەوەکانی داهاتوو.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK0.pdf

قیبلە ژمارە (١) پەیامی رەمەزان، پوختەی رۆژووی رەمەزان. (٣٤ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا ئەو ئامادەکاریانەی کە گرنگە مسوڵمان پێش رەمەزان بیانگرێتە بەر باسکراوە، لەگەڵ وردەکاری جۆرەکانی عیبادەت لە مانگی رەمەزان و، وە دواتر بە جەژن و هەندێك لەو عیبادەتانەی کە گرنگە لە دوای رەمەزانەوە مسوڵمان پابەندی بێت و بەردەوام بێت لەسەری.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK1.pdf

قیبلە ژمارە (٢) پەیامی فیقهی، فیقهی ئیسلامی و هەڵوێستەیەکی پێویست، المذهب الظاهري. (٢٠ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە مەزهەبی زاهیری کراوە، بەرچاوی روونی بۆ فراوانی مەزهەب و چاوکراوەیی و تێگەشتنی زیاتر لە بواری شەریعەتدا.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK2.pdf

قیبلە ژمارە (٣) پەیامی هزر، (الفکر). (٢٤ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە هزرو جۆرەکانی کراوە بە کورتی و پوختی، ئەوەی کە گرنگە لەبارەی هزرەوە وەك سەرەتایەك بۆ تێگەشتن و بیربڵاویی.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK3.pdf

قیبلە ژمارە (٤) پەیامی کۆمەڵکاری. (١٢ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا بە گوشراوی باس لە بنەماکانی کاری کۆمەڵکاری کراوە، کە دەکرێت ئەو بنەمایانە بۆ هەر دامەزراوەیەکی تریش کاری پێ بکرێت، چ خێری بێت چ بازرگانی.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK4.pdf

قیبلە ژمارە (٥) پەیامی ریزبەندی، گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئیسلام. (١٠ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە گرنگترین ئەو خاڵانە کراوە کە تایبەتە بە ئیسلامەوە، بە تێگەشتن لێیان، دەتوانرێت ئامانجەکان زیاترو جوانترو پڕتر بپێکرێت.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK5.pdf

قیبلە ژمارە (٦) پەیامی دڵ نەرمی، دڵ نەرمی مرۆڤ و پێکهاتەکانی وە دڵ و جۆرەکانی. (٣٨ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا هەندێك فەرموودە شیکراوەتەوە کە پەیوەستە بە کارکردن لە بواری دڵدا، کە لە سەحیحی بوخاری فەرمودەکان دەرهێنراون.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK6.pdf

قیبلە ژمارە (٧) پەیامی ئاگایی، ترس و ئومێد. (١٥ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە ترس و ئومێد کراوە کە پێویستە مسوڵمان بە ئاگاییەو کاری لەسەر بکات، مرۆڤ بەردەوام دەبێت ترسی هەبێت لە مەترسیەکان و بە ئومیدەوە بۆ بەرزترین پلە هەنگاو بنێت.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK7.pdf

قیبلە ژمارە (٨) پەیامی غەریبی. (٢٧ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا دیمانەیەك لەگەڵ بەڕێز دکتۆر حەسەن پێنجوێنی کە کەسایەتیەکی شارەزاو خەمخۆرە و نووسەرێکی بە توانایە دواوە لەسەر کەسایەتی مسوڵمان لە دەرەوەدا، کە خۆشی لە ئوستورالیا دەژی و زیاتر چاوکراوەیە بە ژیانی دەرەوە.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK8.pdf

قیبلە ژمارە (٩) پەیامی هاوسەرداری، ژن خواستن و جیابوونەوە. (٢٧ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە جۆرەکانی زەواج پێش ئیسلام و دواتر رێکخستنی لە ئیسلامدا کراوە، لەگەڵ تەڵاق و جۆرەکان.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK9.pdf

قیبلە ژمارە (١٠) پەیامی هزرو کوردەواریی، بۆشاییەکانی نێوان عەلمانیەت و کۆمەڵگەی کوردەواری. (١٩ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆڕێکی تایبەتە بە هەردوو کەسایەتی ئەکادیمی مامۆستا عبدالرحمن محمد عارف و،
د. عومەر عەلی کە لە قاوەخانەی کەلتوری سلێمانی بەستراوەو دواتر ئەم پوختەی لێکراوە بەم بەرهەمە.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK10.pdf

قیبلە ژمارە (١١) پەیامی چاوکراوەیی، ئەنفالی قورئان و ئەنفالی سەدام. (٩٧ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە ئەنفالی قورئان و ئەنفالی سەدام کراوە، بە روونی جیاکراوەتەوە کە ئەو سورەتەی کە ناوی ئەنفال ە لە قورئانداو ئەو کارانەی کە سەدامیش بەناوی ئەنفالەوە کردی چۆن بوو، لەگەڵ هەڵوێستی ئیسلام لەمەڕ خۆ کوژی و خەڵك کوژی.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK11.pdf

قیبلە ژمارە (١٢) پەیامی گوشراو، شەوچەرەی فەیسبووك. (٢٣٢ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك بڵاوکراوەی رۆژ کە لە فەیسبوك بڵاوکرابوویەوە کۆکراوەتەوەو کراوە بەم پەرتوکە، کە ناویشی نراوە شەوچەرەی فەیسوك، وەك خۆی و کاتێکی بەسودو چێژ بەخش دەخوێنرێتەوە، بەڵام ئامانجدارە نەك بۆ کات بەسەربردن.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK12.pdf

قیبلە ژمارە (١٣) پەیامی کەسێتی، ژیانی ئیمامی تەبەری موفەسیری قورئان. (٣١ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە ژیان و هەوڵ و تواناکانی ئیمامی تەبەری کراوە، کە گرنگە بۆ هیمەت بەرزی و ماندوو نەبوون چاوی لێ بکرێت و خۆ نەویستی و خەمخۆری لێوە فێرببین.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK13.pdf

قیبلە ژمارە (١٤) پەیامی خەبات و تێکۆشان، ئەحمەد هۆرێنی پیاوێك لە دڵی ناوچەکەیدا.
(٤٨ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك باس و خواستی کۆمەڵایەتی کە کەسایەتی ئەحمەد هۆرێنی پێوە ناسراوبووە باسکراوە، لەگەڵ تێگەشتن لە هەوڵ و خەبات و رابردووی.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK14.pdf

قیبلە ژمارە (١٥) پەیامی حوکمڕانی، ئیسلام و سیاسەت دوو چەمك و یەك هەڵوێست. (١٧٤ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك ئایەتی قورئانی تێدا خراوەتە روو کە سەیری دەکەیت لەسەر سیاسەت تەفسیری ناوێت و وێنە قورئانیەکان خۆیان دەدوێن، وەك وەڵامێك بۆ ئەوانەی کە دەڵێن ئیسلام و سیاسەت دوو شتی لێك جودان.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK15.pdf

قیبلە ژمارە (١٦) پەیامی سیاسی قیبلە. (٣٩٠ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك وتاری هەمەجۆری سیاسی رۆژی تێدا بڵاوکراوەتەوە کە دەکرێت سودبەخش بێت بۆ ئایندەش.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK16.pdf

قیبلە ژمارە (١٧) پەیامی ئیسلامی قیبلە. (١٨٩ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك وتاری هەمەجۆری ئیسلامی رۆژی تێدا بڵاوکراوەتەوە کە دەکرێت سودبەخش بێت بۆ ئایندەش.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK17.pdf

قیبلە ژمارە (١٨) پەیامی مینبەر، مینبەری نوور و تەقوا. ( ٣٦٦ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك وتاری هەینی کە لە مزگەوتی نوور و مزگەوتی تەقوا زۆرینەی پێشکەشکراوە کۆکراوەتەوە، بۆ زیاتر سودی مامۆستایان بە تایبەتی.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK18.pdf

قیبلە ژمارە (١٩) پەیامی ڕێنمونی، وەڵامی پرسیارەکانتان لە ژێر ڕۆشنای شەریعەتدا. (٢٩٨ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا وەڵامی کۆمەڵێك پرسیاری شەرعیە کە لە جێگەی جیاوازو کاتی جیاوازداو بە شێوازی جیاواز هەموی وەڵامدراوەتەوەو کۆکراوەتەوە.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK19.pdf

قیبلە ژمارە (٢٠) پەیامی ئاوارەیی، غەریبەکان. (٧٧ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك بەسەرهات وەك ئەزمونی ئاوارەی تێدا خراوەتەوەڕو، بە ئومێدی سودگەیاندن بەوانەی بە هەمان ئەزموندا تێدەپەڕن.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK20.pdf

قیبلە ژمارە (٢١) پەیامی زانستی. (٢٠ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك ڕێکار وەك ڕێنومای خراوەتەڕو بۆ قوتابی و چۆنیەتی توێژینەوەو نوسین.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK21.pdf

قیبلە ژمارە (٢٢) پەیامی بیرفروانی، عومەر عەلی و شێخ عوسمانی بیارەو فڕۆکەخانەی سلێمانی (١٠٠ حەقیقەت). (١٨ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك ڕاستی دونیابینی تێدایە لەگەڵ بەربڵاوی دەعوەی ئیسلامی و تەشەنەکردنی ئیسلام.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK22.pdf

قیبلە ژمارە (٢٣) پەیامی وردبینی، عومەر عەلی و دژە تیرۆری بەریتانیاو مامۆستا کرێکار.
(٣٣ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك زانیاری گرنگی تێدایە کە وەك هونەرێك لە ڕوبەروبونەوەدا بەکارهێنراوە.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK23.pdf

قیبلە ژمارە (٢٤) پەیامی پشتگیری، عومەر عەلی و مەلا مصطفی پێشوازی و خۆنیشاندان (عێراق و ئۆکارانیا). (١٦ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك زانیاری گرنگی تێدایە کە ستەم هەر ستەمە لە هەرجێگەیەك بکرێت و بۆ سەر هەر ئاینێك بێت، پشتگیریش دەبێت لەسەر بنەمای حەق و راستی بێت نەك فکرو ئایدۆلۆژی.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK24.pdf

قیبلە ژمارە (٢٥) پەیامی دونیا بینی، عومەر عەلی و سیاسیە بەلجیکیەکان پەرلەمانی ئەوروپا). (١٨ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك زانیاری گرنگی تێدایە لەسەر سستمی ئابوری ئیسلام و بەراورد بە سستمی سەرمایەداری و چەوساندنەوەی مرۆڤەکان.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK25.pdf

قیبلە ژمارە (٢٦) پەیامی بژاردە. (٦ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا دو فکری جیاوازو دینی ئیسلامی تێدا خراوەتە ڕوو لەسەر حەرام و حەڵاڵ و بەرتەسککردنەوەی خواردەمەنیەکان.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK26.pdf

قیبلە ژمارە (٢٧) پەیامی ئیسلام ١، گفتوگۆیەکی هێمن لە نیوان عومەر عەلی و پیاوێکی ئیسپانیدا، بەرشەلۆنە. (١٣ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە بێ بەزەی و فەراغی رۆحی دەکات کە پیرەکان پێوەی دەناڵێنن و لە پیریدا پشتگوێ دەخرێن لە ئەوروپا، لەگەڵ گرنگی ئیسلام بۆ تەمەنی پیری.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK27.pdf

قیبلە ژمارە (٢٨) پەیامی خەمخۆری، هێمن ئەحمەد و دۆناڵد ترامپ، (لە دڵەوە بۆ دڵ).
(١٠ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا شێوازێکی لۆژیکی بانکگردنی خزمە بۆ سەر ئیسلام.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK28.pdf

قیبلە ژمارە (٢٩) پەیامی خواناسی، مسوڵمان بونی ئینگلیزێك و ڕۆشتنی بۆ قەڵادزێ. (١٩ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە گرنگی خواناسی لە ژیانی تاکدا دەکات، لەگەڵ چیرۆکی واقعیدا.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK29.pdf

قیبلە ژمارە (٣٠) پەیامی گفتوگۆ، عومەر عەلی و جەنەڕاڵێکی بەریتانی. (١٢ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە گرنگی گفتوگۆ دەکات لە پەیوەندی و گەیاندنی بیرۆکەو خۆشەویستیدا، لەگەڵ چیرۆکی واقعیدا، کە چۆن بەرانبەر قەناعەت پێدەکات بۆ وەرگرتنی.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK30.pdf

قیبلە ژمارە (٣١) پەیامی وریایی، گفتوگۆی پشت سەگەکان، ڕۆبن و ماری. (٢٣٤ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە گرنگی گفتوگۆ دەکات لە پەیوەندی و گەیاندنی بیرۆکەو خۆشەویستیدا، لەگەڵ چیرۆکی واقعیدا، کە چۆن بەرانبەر قەناعەت پێدەکات بۆ وەرگرتنی راستیەکان.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK31.pdf

قیبلە ژمارە (٣٢) پەیامی هاوکاری، گفتوگۆی پشت حەج و عەمرە. (٦٣ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە هەوڵی هاوکاری کراوە بۆ کاری خێری و دەعەوی لە ڕێگەی خوێندن و مزگەوتەوە.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK32.pdf

قیبلە ژمارە (٣٣) پەیامی بینراو، وێنەو سەرنج (٤٧ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك وێنە وەك دوکومێنتاری خراوەتەڕو لەگەڵ سەرنجێك لەسەری، هەندێك زانیاری تری پەیوەندیدار.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK33.pdf

قیبلە ژمارە (٣٤) پەیامی ئیسلام ٢، هونەری گفتوگۆ و. ڕوبەڕوبونەوە، ئەزمونی تاك و پەیام بۆ کۆمەڵ. (٩٩ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك گفتوگۆ و، ڕێنمونی تێدایە، کەسێك بەهۆیەوە مسوڵمان بون و کەسانێكیش بەهۆیەوە بەرچاویان ڕون بۆوە.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK34.pdf

قیبلە ژمارە (٣٥) پەیامی سەفەر. (٢٥ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە کۆمەڵێك سەفەر کراوە، کە چۆن ببێتە وەسیلەیەك بۆ سیلەی ڕەحم و گەیاندنی پەیامی پاکی ئاینی پیرۆز.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK35.pdf

قیبلە ژمارە (٣٦) پەیامی پێکەنین. (٣٠ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك گێڕانەوەو پەند لە خەندەدا باسکراوە.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK36.pdf

قیبلە ژمارە (٣٧) پەیامی ئیسلام، ئەوان چۆن مسوڵمان بوون. (٣٢١ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە دیدارو گفتوگۆی عومەر عەلی (ڕۆبن) دەکات لەگەڵ زۆر کەسایەتی جیاوازی و کاریگەربوونیان بە ئیسلام و بوون بە کەسانی ئەکتیڤ زۆرجار لە کۆمەڵگەدا.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK37.pdf

قیبلە ژمارە (٣٨) پەیامەکانی قورئان. (٩٧ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە گرنگی قورئانکراوە وەك یەكەم سەرچاوەو گرنگترین سەرچاوەی شەریعەت، وە کۆمەڵێك چەمکی گرنگ وەك نمونەو بەرچاو ڕونی خراوەتە پێش چاو.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK38.pdf

قیبلە ژمارە (٣٩) پەیامی بەدواداچوون، ڕەوشی خوێندن لە کوردستاندا. (٩٤ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا بە شێوەی مەیدانی سەردانی زانکۆو خوێندنگە کوردیەکانی کوردستان کراوە وەك ئامادەکاری بۆ توێژینەوەی ماستەرو چۆنیەتی و هەڵسەنگاندی خوێندن لەو وڵاتەدا.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK39.pdf

قیبلە ژمارە (٤٠) پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی.
(٥٠ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا بە کورتی تیشك خراوەتە سەر ٤ بزاوتی ئیسلامی کە بە پلە بەندی کاریگەریان لە کۆمەڵگەدا هەبووە، وە گرنگی تێگەشتنی مسوڵمان بە گشتی و، لە یەکتر قبوڵ کردن و چۆنیەتی مامەڵەدا، خۆ بە دوورگرتن لە تەشهیر و تەکفیر.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK40.pdf

قیبلە ژمارە (٤١) پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون . (٢٩ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا هەندێك لەوانەی کە گەڕاونەتەوە باوەشی ئیسلام ئەزموون و هەستی خۆیان دەردەبڕن، هەردەم ئەو دەربڕینانە ئەزموون و هەڵوێستەش دەبێ بۆ مسوڵمانان.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK41.pdf

قیبلە ژمارە (٤٢) پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا. (٧٥ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا وەڵامی ئەوانەی تێدا دراوەتەوە کە ئیسلام بە زەوتکردنی مافەکانی خۆیان دەزانن، ئیسلام تایبەتمەندیە چاکەکانی هەردەم پاراستووە، ئەوەی ئیسلام ڕەدی کردووەتەوە هەردەم دیاردە خراپە مرۆۆییەکانە کە لێکەوتەی خراپی دەبێت و شیرازەی گشتی پیس دەکات و دەشێوێنێ.
عورف یان کەلتور شەریعەتی ئیسلام کردوویەتی بە سەرچاوەیەکی شەریعەت.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK42.pdf

قیبلە ژمارە (٤٣) پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان. (١٧ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە حەواسەکان کراوە بە شێوەیەکی جیاواز، وەك چاوی سەر و چاوی دڵ و ژێری، بۆ زیاتر تێڕامان و تێگەشتنی قوڵتر لە مەڕ بابەتەکان و دەرککردن بە حەقیقەتی گەورەی ئیمان.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK43.pdf

قیبلە ژمارە (٤٤) پەیامی ئاژەڵان. (٤٠ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باسی هەندێك ئاژەڵکراوە بە تایبەت ئەوانەی کە لە قورئاندا هاتووە، وە حیکمەت و تێرامان و وانە وەرگرتن لێیانەوە.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK44.pdf


قیبلە ژمارە (٤٥) پەیامی هەمەڕەنگ. (٥٧١ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك باست و خواستی هەمەڕەنگە، کە بەشێوەی پەیوەندیداری پێکەوە پۆلێن کران و تایتڵیان بۆ دانراوە، هەر لە بابەتی کۆمەڵایەتی تا زانستی و سیاسی و خەندە ئامێزیش.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK45.pdf

قیبلە ژمارە (٤٦) پەیامی زانایان. (٩٨ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا بە کورتی باسی کۆمەڵێك کەسایەتی بەڕێز و کاریگەرکراوە لە زانایان و بانگخوازان، کە هەریەك لەوانە لە ڕوانگەیەكەوە یان زیاتر سودیان بە کۆمەڵگە گەیاندووە، لەگەڵ جیاوازی فیکریدا مسوڵمانان بە داخەوە کێبەرکێکانیان دەگاتە ئاستی کوفر و ئیمان! ئەم پەیامە تەنها نیشاندانی هێزی ئەو ئیمانەیە لە پشتی ئەم کارانە تا خەڵکی هەم سودمەندیان بێت و هەمیش خۆی بە دوور بگرێت لە تەشهیری و تەکفیر.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK46.pdf

قیبلە ژمارە (٤٧) پەیامی ئیمان و ژیان. (٥٧ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە پلەبەندیەکانی وەرگرتنی ئیمان و ژیان کراوە لە تاکێکدا، کە دەکرێت وانەی زۆری تێدا بێت بۆ بەهێزی ئیمان و چۆنیەتی ژیان.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK47.pdf

قیبلە ژمارە (٤٨) پەیامی خزمەت. (٣٣ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە گرنگی و چۆنیەتی مامەڵەکردن کراوە لە کار و خزمەتتدا.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK48.pdf

قیبلە ژمارە (٤٩) پەیامی زمانەوانی. (١٧ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا باس لە کۆمەڵێك وشەی لێکچوی ئینگلیزی و کوردی تێدا ئاماژە پێکراوە، لەگەڵ گرنگی زمانی ئینگلیز کە وەك ئالە چۆن دەتوانرێت بەکار بێت، بە تایبەت لە بواری بانگەوازی ئاینیدا.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK49.pdf

قیبلە ژمارە (٥٠) پەیامی پاشکۆ. (٥٧٠ لاپەڕە).
لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێك نووسینی کۆتایی کۆکراوەتەوە کە دەکرا لەگەڵ پەیامەکانی تردا پۆلێن بکرایە، وەك پاشکۆیەك و بە هەمە ڕەنگی کراوە بەم بەرهەمە، کە گفتوگۆی زیاتری تێدایە، تا دەگاتە بابەتی هەمە چەشنی سیاسی و ئاینی، وە بە بابەتی سێکسی و هاوڕەگەزبازی کۆتایی پێ هاتووە، کە مشتومڕی زۆری لەسەر دروست بووە لە کاتی خۆیدا و وەك ڕوئیای شەرعی و بەرچاوڕوونی سێکسی شەرعی و نا شەڕعی تیشکی خراوەتەوە سەر بە فراوانی.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQK50.pdf

کتێبە ئینگلیزیەکان بە ژمارەی تایبەت و لە یەکەوە دەست پێدەکاتەوە
Qibla no (1) English Language Education in Kurdistan. (174 Pages).
لەم بەرهەمەدا باس لە ڕەوشی خوێندن بە گشتی و ئینگلیزی بە تایبەتی دەکات لە ساڵی ١٩٩١-٢٠١١ هۆکاری لاوازی و گرنگی و گۆڕانکاری و ڕێگەچارەکانی.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQE1.pdf

Qibla no (2) English with TEFL Full works and essays. (227 Pages).
لەم بەرهەمەدا شێوازی وانە ئامادەکردن بە کرداری و کۆمەڵێك وانەی ئامادەکراو لەگەڵ کۆمەڵێك توێژینەوە هاتوە، کە پێویستە بۆ پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی وەك مامۆستایەکی ئەو بوارە.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQE2.pdf

Qibla no (3) Basic Source of Islamic Law Qibla Message details. (15 Pages).
لەم بەرهەمەدا باس لە گرنگترین سەرچاوەکانی شەریعەی ئیسلامی کراوە ، وەك بنەما کامیان لە پێشەو ئەولەویەتی زیاتر پێ دەدرێت، دواتر بنەماکانی تر کە ژێر ڕۆشنیایی سەرەکیەکاندا دادەنێرت کە قورئان و سونەتە.

لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQE3.pdf

Qibla no (4) For New Muslim Qibla Message. (19 Pages).
لەم بەرهەمەدا باس لە ڕێکارەکانی چونە ناو ئیسلام کراوە، بۆ کەسێك بیەوێت مسوڵمان بێت.


لینکی دابەزاندن:
https://zenith-university.com/onewebmedia/PQE4.pdf

هەموو کتێبەکان لە یەك بەرگدا
http://zenith-university.com/onewebmedia/Payamakany%20Qibla%20Dr%20Omar%20Ali%20New.pdf

زنجیرەیەك نووسراوە کە ناوی پەیامی لێ نراوە، تا ئێستە ٥٥ پەیامە بە کوردی و ئینگلیزیەوە، ژمارە و مۆڵەتی نێودەوڵەتی هەیە و پلەی دکتۆرای پێ بەخشراوە لە فەلسەفەی پەروەردەی ئیسلامی دا.
ژمارەی سپاردن (١٤٦٢) ی ساڵی (٢٠٢١)ی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان پێدراوە.


General Culture and Islamist, Science and Belief.
Author: Dr Omar Ali
ISBN: 978-1-68454-167-6
Genre: drama-dramatic-works-by-one-author .
Holds Ph.D in Philosophy of Islamic Education.

لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە پەیامەکان
https://www.facebook.com/qiblapdf

23/05/2019

پەیجی سەرەکی پەیامەکانی قیبلە

Author

10/02/2019

گرنگی بەردەوامی لەسەر خواپەرستی

10/02/2019

بۆ ئاسانکاری و لەسەر پێشنیاری برایەکی بەڕێزو شارەزا، گشت بەرهەمەکانی قیبلە لە یەك پەیجدا کۆ دەکرێتەوە، فەرموون لەگەڵ ئەو پەیجە تازە، لەگەڵ ڕێزماندا
لایكی بکەن بۆ ئەوەی گشت بەرهەمەکان لەم ڕێگەوە بێتە خزمەتتان
https://www.facebook.com/PayameQiblaPage/

Author

بۆ ئەو کەسانەی دەپرسن و تێبینیان لەسەر ناوی خوازراو هەیە، قیبلە ناوی پرۆژەیەکی دەعەویە نەك ناوی خوازراوە، هیوادارین بەره...
12/01/2019

بۆ ئەو کەسانەی دەپرسن و تێبینیان لەسەر ناوی خوازراو هەیە، قیبلە ناوی پرۆژەیەکی دەعەویە نەك ناوی خوازراوە، هیوادارین بەرهەمەکانی بە سودی گشت لایەك بێت.
لەگەڵ جوانترین رێزدا
فەرموون لەگەڵ پێگەی فەرمی قیبلە

 .سەرپەرشتی چەندین توێژینەوەی ماستەرو دکتۆرای کردووەو بەردەوامیشی هەیە

پێگەی فەرمی، پەیامەکانی قیبلەhttp://qibla.uk
27/12/2018

پێگەی فەرمی، پەیامەکانی قیبلە
http://qibla.uk

١-لەخەوما لە کەرکوك بووین هەرچی هێزی کورد هەیە کۆ بوینەوە بۆ شەڕ، هەموو ئەسمانی ئەو شارە بە هەلیکۆپتەر ڕەنگ ڕەش داپۆشراب...
12/11/2018

١-لەخەوما لە کەرکوك بووین هەرچی هێزی کورد هەیە کۆ بوینەوە بۆ شەڕ، هەموو ئەسمانی ئەو شارە بە هەلیکۆپتەر ڕەنگ ڕەش داپۆشرابوو، کە هێزی ڕۆژئاوایەکان بوو، بەڵام کە مەسئولە ئەمریکیەکە گەیشت چوو بۆ لای مەسئولە کوردیەکە کە باوکم بوو، باوکم پیاوێکی داماوە هەندێك قسەی کرد لەگه‌ڵ باوکم و زلەیه‌کی لە باوکم دا، منیش نەموێرا هچ بڵێم.
وه‌ڵام: هه‌موو هێزه‌ کوردیه‌کان به‌ ڕووکه‌ش یه‌کن و له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریکاو زلهێزه‌کانی ساحه‌که‌دا دوو ڕوون و پشت له‌ یه‌کن، ئاماژه‌یه‌ که‌ شکستێك به‌سه‌ر کورددا دێت و هێزه‌ کوردیه‌کانیش مه‌وقیفی جدی و خۆییان نابێت، خوای گه‌وره‌ به‌خێری بگێڕێت.

پێش ١٢ی ئۆکتۆبەر ئەو لێکدانەوە کراوە، خەو بەشێکی حەقیقەتی تێدایەو ئاگاداریە بۆمان

ئێوەش دەتوانن خەوەکانمان بۆ ڕەوانە بکەن و ئێمەش بەپێی توانا وەڵامتان دەدەینەوە

Address

LONDON
London

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قیبلە/وەڵامی پرسیارەکانتان لەژێر ڕۆژشنای شەریعەتدا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category