27/07/2026
ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
( ئەڵێن ) بە بڕی نیو ملیۆن دۆلار چێشتخانەیەکی کردۆتەوە ، دەک خوا خەجاڵەتتان بکات ، نازانم چۆن جورئەت ئەکەن بێ هیچ زانیارییەک بە ڕۆژی ڕوناک درۆ و بوهتان هەڵبەستن …!
نازانم ئێوە چی ویژدانێکتان هەیە ، چۆن لە ناخەوە هەست بە ئازار ناکەن ، چۆن خەوتان لێ ئەکەوێت ئاوا خەڵکی پاک و بێ تاوان ئەشکێنن ؟!
باشه ئەگەر من خاوەنی ٥٠ دەفتەر دۆلار بوومایە چۆن ئەمهێشت باوکێکی ٧٠ ساڵام بە نەخۆشی و دوو قاچی شەڵەوە باخەوانی و کرێکاری بکردایە ؟!
سوێند بێت بە اللە ، ئەمجارەش سوێند بێت بە اللە .. ئەو دوکان و چێشخانەیە ، یەک دینار و پارەی منی تێدا نییە و بە پارەی من دروست نەکراوە .
لە بەرواری 2/27/ 2026 لە ١٠ یەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا ، لەگەڵ ٣ پیاوی بەرێزدا کۆمەڵگای ( خان و مان ) مان کردە وە ، ( نان و نمەک) یش لە تەنیشتی .. بە پارە و ئەزمونی ئەو ٣ بەرێزە . منیش وەک خاوەن پشک و شەریک سەرپەریشتی کار ، کاریان لەگەڵ ئەکەم ، سوپاسی خوا ئەکەم کە بومەتە جێگای متمانەیان .
پاشان بڕی ١٥ دەفتەر دۆلاری تێچووە نەک ٥٠ دەفتەر ، دوکانەکانیش بە کرێ گرتومانە مانگانە کرێ ئەدەین .
یەک لەو ٣ بەڕێزە خانوو سەریارەکەی خۆی فرۆشتوە ، تا بتوانین( نان و نمەک ) دروست بکەین ، ئێستا خۆی لە خانووی کرێ دایە ، ئەو ٣ پیاوە بەرێزە نە بەرپرسن نە بزنزمانی گەورەن ، کاسبن دووانیان لەگەل شاگردەکان ئیش ئەکەن …
والله على ما أقول شهيد .
ئێوە زۆربەتان ئەزانن کە من مامۆستام لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە ، موچەکەم ئەوەندە کەمە بەشی ١٠ ڕۆژی مەسروف مان ناکات .
نەخۆشم پێویستم بە دەرمان و دکتۆرە ، مال و منالم هەیه ، خوا نەیبڕێ میواندارم ئەمانە هەمووی پارەی ئەوێت .
خوا ئاگاداری دڵەکانە ، بۆ ئەوەی موحتاجی دەستی کەسی نامەرد نەبم ، دەستم داوەتە ئیش و کەسابەت کردن ...
سوێند بێت بە خوا موچەکەم بەشی بژێوی ڕۆژانەمانی بکردایە
نە ئیشم ئەکرد ، نە خۆم ئەخزانە ئەم وەزعەوە .
خوایه گیان کە وتینە تە چ ڕۆژگاریک ، ئیش ناکەیت ئەلین : ئەمە بە چی ئەژیت ؟!
ئیش ئەکەیت ئەڵێن :پارەی ئەم دوکان و شتانەی لە کوێی بوو ؟!
نازانم ئێمە چی بکەین ؟
باوەڕتان هەبێت : میوانم هاتووە بۆ ئەوەی بەسەر بەرزی و ڕوویەکی سپی یەوە بەڕێی بکەم و سفرەم ڕازاوە بێت ، چومە قەرزم کردوە ، دوای ماوەیەک لای خەڵک وتبووی سفرەکەی بە هی ماڵە دەوڵەندی ئەکرد ، نەک هی موچە خۆر ، باشە ئەوە بە چی وای لێهات .ـ!!!
ئاخر بۆیە خەڵک حاڵی گەیشتووە بەم ڕۆژە ڕەشە ، لە داخی گرانی و سرەی بەنزین دا ، لە کۆمێنتدا بوهتان و جنێو بۆ من ئەنوسێت .!
هەر بۆ زانیاریت کاکی کۆمێنیت نووس : منیش وەکو تۆ کەسیکی ئاساییم ، من نە مەلام ، نە موچه خوری ئەوقافم ، نە خوتبە و وتاری مزگەوتیشم هەیه ..
وەکو تۆ کاسبی ئەکەم …
ئێ خۆ کەسابەت بی ئەخلاقی نییه .؟!!
پیاو ئەو پیاوەیە لەسەر قاچی خۆی بوەستێت ،نەک چاو لەدەست بێت ، ئێوە ئەتانەوێت ئەوەی پێی وترا مەلا و مامۆستای ئاینی ئیتر ئەبێت لات و پوت بێت و ماڵ و سەیارە و هیچی نەبێت ؟!
زۆر سەهوون ئەو سەردەمە گوزەشت ، مەلا زەکاتی دەستی خەڵک بخوات . ئەبێت مەلا و مامۆستای ئاینی عیزەتی نەفسی هێندە بەرز بێت دەست لە هیچ کەسێک پان نەکاتەوە ، لە دەرگای هیچ حیزب و بەرپرسێکدا نەوەستێت بۆ پاروە نانێک .
ئەم رونکردنەوەیەم پاکانە نەبوو بۆ نەفسی خۆم اللە ئاگادارە ، تەنها لەبەر ئەوەی خەڵکی موسوڵمان گومانی خراپ بە پێگەی بانگخوازیی و دینداریم نەبات …
ئەگینا من نەهاتووم خەڵکی لە خۆم رازری بکەم ، ناتوانم فێڵ لە خۆم و ئێوەش بکەم .
چونکە بە تەنها لە دایک بووم ، بە تەنهاش ئەمرم ، بە تەنهاش خوا حیسابم لەگەڵ ئەکات ، بۆیە دڵنیابە ئەم قسانەم بۆ ڕازی کردنی تۆ نییە .
ئەزانم دوای ئەم ڕونکردنەوەیە ئەوەی موسوڵمان بێت و باوەری بە زیندو بونەوە هەبێت ، پەشیمان ئەبێتەوە و داوای گەردن ئازادیم لێ ئەکات .!
ناحەزانیشم دڵنیان لەوەی کە (کەیسی ئەخلاقی و ئەملا و لام نییە ) ئەیانەوێت لەم ڕێگەوە لێمبدەن ، بەس من دڵنیام خوا سەرم ئەخات ، چونکە پاکم بێ باکم .
( ﴿إِنَّ اللَّهَ يُدَافِعُ عَنِ الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ )
حسبي الله و نعم الوكيل .
تێبینی / الحمد للە لە ئێستادا دەنگم بۆ گەڕاوەتەوە ، بەڵام کاتم پێویستە بۆ ئەوەی دەنگم ئاسایی ببێتەوە . هەتا قسە نەکەم باشترە بۆ زوو چاک بوونەوەم ، کەی بە تەواوی چاک بوومەوە ئەوکات بە دەنگ دێمەوە خزمەتتان .
هەر لەداخ ناحەزەکانم تەشریف بهێنن بۆ ( نان و نمەک ) نمەکمان بکەن 🫡
براتان : سۆران عبدالكريم
27/7/2026