Masjid Salahuddin Leicester مزگەوتی سەڵاحەدین لێستەر

Masjid Salahuddin Leicester مزگەوتی سەڵاحەدین لێستەر Masjid Salahuddin is a registered charity and centre for religious and educational purposes. It opera

بۆ چارەسەری كێشەی سستی منداڵەكان لە نوێژ و عیبادەتەكان ئەم چەند خاڵە جێبەجێ بكەن:1- پێویستە دایك و باوك خۆیان ببنە نمونە...
16/09/2026

بۆ چارەسەری كێشەی سستی منداڵەكان لە نوێژ و عیبادەتەكان ئەم چەند خاڵە جێبەجێ بكەن:

1- پێویستە دایك و باوك خۆیان ببنە نمونەیەكی جوان لە ماڵەكەدا و پابەند بن بە نوێژەكانیانەوە، هەتا منداڵەكانیش چاویان لێ بكەن و پابەند بن.

2- باوك هاتوچۆی مزگەوت بكات و منداڵە كوڕەكانی لەگەڵ خۆی ببات، وە دایكەكەش لە ماڵەوە لەگەڵ منداڵە كچەكانی نوێژەكانی بەجێ بگەیەنێت لە كاتی خۆیدا.

3- پێویستە هاوڕیی نوێژكەر بۆ منداڵەكانت بدۆزیتەوە و دووریان بخەیتەوە لەو هاوڕێ و خێزانانەی كە نوێژ ناكەن.

4- هەمیشە دەست خۆشی و پیاهەڵدانیان بۆ بكە لەسەر ئەوەی كە نوێژەكانیان لە كاتی خۆیدا دەكەن.

5- هەندێك جار دیاری و بەخششیان بدەرێ لەسەر نوێژ كردنەكەیان.

6- ئەگەر لە تەمەنێكدان كە بتوانن گوێ لە وتار و وانەی ئاینی بگرن، ئەوە پێكەوە دابنیشن و سەیری هەندێ وانە و وتار بكەن لەسەر گەورەیی نوێژ و مەترسی وازهێنان لە نوێژ.

7- دایك و باوك خۆیان عاجز بكەن لێیان كاتێك كە نوێژەكان دوادەخەن یان دەیفەوتێنن، تا هەست بكەن كە پێتان ناخۆشە نوێژەكانیان دوادەخەن.

8- لە كۆتاییدا و گرنگترین شت بریتیە لە دوعا كردن بۆیان، هەمیشە دوعای خێریان بۆ بكەن و داوای ئیستیقامە و جێگیریان بۆ بكەن لەسەر نوێژ كردن.




16/09/2026

سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم

شێخ حەسەنی بەصری (خوای لێ ڕازی بێت) بە قوتابیەکانی دەوت ئەم چوار ئامۆژگاریە لە هەزار کتێب بەسوود ترە..... 1️⃣- مەغروور م...
15/09/2026

شێخ حەسەنی بەصری (خوای لێ ڕازی بێت) بە قوتابیەکانی دەوت ئەم چوار ئامۆژگاریە لە هەزار کتێب بەسوود ترە.....

1️⃣- مەغروور مەبن بە جێگا و مەنزڵی چاك چونکە هیچ جێگا و نیشتەجێیەك لە بەهەشت چاکتر نییە لەکاتێکدا ئاگادارن کە ئادەم علیە السلام چی بەسەر هات.

2️⃣- مەغروور مەبن بە زۆری عیبادەت و بەندایەتی لەکاتێکدا لاتان ڕوونە چارەنوسی ئیبلیس دوای بەندایەتیەکی زۆر بەهۆی غروورەوە چی بەسەرهات.

3️⃣- مەغروور مەبن بە دانیشتن و تێکەڵی پیاوچاکان چونکە کەس لە پێغەمبەر (صل الله علیە وسلم) گەورەتر نەبوو کەچی بێ باوەڕ و دووڕووەکان بە دانیشتن و هاتوچۆی سوودمەند نەبوون.

4️⃣- بە زۆری عیلم مەغروور مەبن.

شێخ عبدالرزاق ـ خودا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت :ـ "" پەرستشەکانی مرۆڤ ئەگەر لەسەر بنەوای علم نەبێت ئەوا ئەوکەسە دەکەوێتە نێو...
14/09/2026

شێخ عبدالرزاق ـ خودا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت :ـ

"" پەرستشەکانی مرۆڤ ئەگەر لەسەر بنەوای علم نەبێت ئەوا ئەوکەسە دەکەوێتە نێوان جۆرەها نەزانین و بیدعەو گومڕاییەوە کەخودای گەورە هیچ بەڵگەیەکی لەسەردانەبەزاندووە ، وەهەندێ لەپێشینان کە ئەویش عومەری کوڕی عبدالعزیز ە ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ " دەفەرموێت :ـ " هەرکەسێک بانگەواز بکات بۆلای خودای گەورە بەبێ علم ئەوا زیاتر خراپە دەنێتەوە وەک لەوەی چاکسازی بکات ".

📚 [ "شرح کتاب الٲصول الثلاثة"( الشريط الثالث ) ] ..☁️



باشترین و زیرەکترین باوەڕدار کامەیە ؟؟پرسیار ڪرا لە پێغەمبەر ﷺڪە ڪام باوەڕدار زیرەڪ ترە  یان باشترین باوەڕدار کامەیە ؟ ف...
10/09/2026

باشترین و زیرەکترین باوەڕدار کامەیە ؟؟

پرسیار ڪرا لە پێغەمبەر ﷺڪە ڪام باوەڕدار زیرەڪ ترە یان باشترین باوەڕدار کامەیە ؟ فەرمووی :
{أَكْثَرُهُمْ لِلْمَوْتِ ذِكْرًا, وَأَحْسَنُهُمْ لِمَا بَعْدَهُ اسْتِعْدَادًا, أُولَئِكَ الْأَكْيَاسُ}

"ئــەوەیڪە زۆر یادی مردن بڪاتەوە ،وە ئـەوەیە کە باش خـۆی ئـامادە بڪات بۆ مردن و پاش مردن ئائـەوانە زیرەڪەڪانن".

📚 حديث حسن رواه ابن ماجه



لەشەو و ڕۆژی  هەینیدا سەڵاوات بدەن لەسەر سەروەرمان اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ،اللَّهُمَّ صَل...
10/09/2026

لەشەو و ڕۆژی هەینیدا سەڵاوات بدەن لەسەر سەروەرمان
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ،
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ،
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ،

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی مزگەوتی سەڵاحەدین و موسوڵمانانی شاری لێستەرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم ئازیزانی...
10/09/2026

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی مزگەوتی سەڵاحەدین و موسوڵمانانی شاری لێستەرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم ئازیزانی بەڕێز کاك (محمد امین سعید حامد )مامی بەڕێزاکاك (یوسف حامد نیروەی)ی شاری لیستەر دەکەین خوای گەورە سەبووری ئازیزانی و خانەوادەکەی بدات.

تێبینی :
پرسەکەی لەم ناونیشانەی خوارەیە
ڕۆژی یەك شممە کاتژمێر ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ هەتا ٦ی ئێوارە
بەرواری(١٣/٠٩/٢٠٢٦)

‎‏107-119 wharf street north
‎‏Leicester
‎‏LE1 2AD

ڕاستی بڵێن و درۆ مەکەن ...🔶 عَنْ عَبْدِ اللَّهِ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (عَلَي...
09/09/2026

ڕاستی بڵێن و درۆ مەکەن ...

🔶 عَنْ عَبْدِ اللَّهِ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (عَلَيْكُمْ بِالصِّدْقِ، فَإِنَّ الصِّدْقَ يَهْدِي إِلَى الْبِرِّ، وَإِنَّ الْبِرَّ يَهْدِي إِلَى الْجَنَّةِ، وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَصْدُقُ وَيَتَحَرَّى الصِّدْقَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ صِدِّيقًا، وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ، فَإِنَّ الْكَذِبَ يَهْدِي إِلَى الْفُجُورِ، وَإِنَّ الْفُجُورَ يَهْدِي إِلَى النَّارِ، وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَكْذِبُ وَيَتَحَرَّى الْكَذِبَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ كَذَّابًا). [بخاري / الأدب/ ٥٧٤٣]

🔶 (عبدالله) كوڕی (مسعود) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (پێویسته‌ له‌سه‌رتان ڕاستگۆ بن، به‌ڕاستی ڕاستگۆیی مرۆڤ ڕێنمونی ده‌كات بۆ چاكه‌، چاكه‌ش ڕێنمویی ده‌كات بۆ به‌هه‌شت، به‌رده‌وام پیاو هه‌یه‌ ڕاست ده‌كات و به‌ دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێت، هه‌تا لای خوا به‌ڕاستگۆ تۆمار ده‌كرێ، خۆتان بپارێزن له‌ درۆ به‌ڕاستی درۆ مرۆڤ به‌ره‌و كاری خراپه‌ ده‌بات، كاری خراپه‌ش مرۆڤ به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌بات، به‌رده‌وام پیاو هه‌یه‌ درۆ ده‌كات و به‌دوای درۆدا ده‌ڕوات هه‌تا لای خوا به‌ درۆزن له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت).

پاداشتى ووتنى (لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّهِ)(1) گەنجینەیەکە لە گەنجینەکانى بەهەشت : حازمی کوڕی حەرمەلە خوا لێ...
08/09/2026

پاداشتى ووتنى (لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّهِ)

(1) گەنجینەیەکە لە گەنجینەکانى بەهەشت :
حازمی کوڕی حەرمەلە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت دام بەلای پێغەمبەردا ﷺ وپێی فەرمووم: (يَا حَازِمُ أَكْثِرْ مِنْ قَوْلِ: لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّهِ، فَإِنَّهَا مِنْ كُنُوزِ الْجَنَّةِ) رواه ابن ماجه ، صحيح الجامع
واتە: ئەی حازم زۆر (لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّهِ) بکە چونکە بەڕاستی کەنزێکە لەکەنزەکانی بەهەشت.
کەنز: هەروەک ئیمامی نەوەوی دەڵێت: پاداشتێکی هەڵگیراوە لەبەهەشتدا ، پاداشتێکی بەنرخە هەروەک چۆن کەنز باشترینی ماڵەکانتانە. اهـ.

(2) بۆ هەر جار گوتنێکی دارێکت بۆ هەیە لەبەهەشتدا:
ئەبو ئەیوبی ئەنساری گێڕاویەتیەوە و دەڵێت: "ئەو شەوەی شەو ڕەوی بەپێغەمبەری خودا ﷺ کرا بەلای ئیبراهیم دا تێپەڕ بوو و گوتی: ئەی جبریل کێت لەگەڵە ؟ گوتی: ئەوە موحەممەدە ، ئیبراهیم سەلامی خوای لێ بێت گوتی: ئەی موحەممەد فەرمان بەئومەتەکەت بکە زۆر درەخت بچێنن لە بەهەشتدا بەڕاستی خۆڵەکەی پاکە و زەویەکەی فراوانە، گوتی: ( بەچی درەخت بچێنین لەبەهەشتدا ؟ گوتی بەوتنى : لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّه)."
رواه أحمد وابن حبان وابن أبي الدنيا. صحيح لغيره

(3) دەرگایەکە لەدەرگاکانی بەهەشت دەچیتە نێوی گەر زۆر ئەم زیکرە بکەیت:
موعازی کوڕی جەبەل خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: (ألا أدلك على باب من أبواب الجنة)؟ قال: وما هو ؟ قال: (لا حول ولا قوة إلا بالله) رواه الطبراني (صحيح الترغيب )
واتە: ئایە دەرگایەک لەدەرگاکانی بەهەشتت پێ پیشان بدەم ؟ گوتم: چ دەرگایەک و کامە؟ فەرمووی:(لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّهِ)

(4) تاوانی ئەو کەسە دەسڕێتەوە کەدەیڵێت:
هەندێ زیکر هەیە مانای (لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّهِ)، تێدایە و هەرکەسێک بیڵێت تاوانەکانی دەسڕدرێنەوە.
عبداللەی کوڕی عەمری کوڕی عاص خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: (ما على الأرض أحد يقول: لا إله إلا الله، والله أكبر، ولا حول ولا قوة إلا بالله، إلا كفرت عنه خطاياه ولو كانت مثل زبد البحر) رواه الترمذي.
واتە: هیچ کەسێک لەسەر زەوی نی یە بڵێت:(لا إله إلا الله، والله أكبر، ولا حول ولا قوة إلا بالله)، ئیلا تاوانەکانی دەسڕدرێنەوە تەنانەت گەر بەئەندازەی کەفی دەریاش بێت.
بڕوانە ئەم سێ ڕستە ئاسانە ، لەگەڵ ئەوەشدا دەبینی هەندێ کەس هەندێ ڕستەی قورس لەبەر دەکەن بۆ تەحەدا کردنی کەسانی تر!



ئەو شتانەی کە مرۆڤ دەپارێزێت لەسحر و چاو پیسییەکەم: پارێزگاری کردن لەنوێژەکان بەوەی لەکاتی خۆی و لەگەڵ جەماعەتدا ئەنجامی...
06/09/2026

ئەو شتانەی کە مرۆڤ دەپارێزێت لەسحر و چاو پیسی

یەکەم: پارێزگاری کردن لەنوێژەکان بەوەی لەکاتی خۆی و لەگەڵ جەماعەتدا ئەنجامی بدات ئەمە واجبێکە و لاناچێت مەگەر عوزرێک وەک ترس و نەخۆشی هەبێت .

دووەم : خوێندنی قورئان بەبیر لێکردنەوە لەماناکەی وجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لەڕێگری لێ کراوەکانی ، بۆ ئەوەی ببێتە حوجەیەک بۆت لەڕۆژی دواییدا ، لەگەڵ لەبەر کردنی چەند سوڕەتێک ئەمەش بەپێی توانا .

سێیەم : سوور بوون لەسەر زۆر یادی خودا کردن ( أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ) [الرعد:28].
واته : وه‌ بزانن كه‌ ته‌نها به‌ زیكرو یادی خوای گه‌وره‌ دڵه‌كان هێمن و ئارام و ئاسووده‌ ئه‌بێت.

چوارەم : دوور کەوتنەوە لەتاوان ، و تەوبە کردن ئەمەش بەواز هێنان لێی وخەفەت خواردن لێی و پەشیمانى دەبێت ، خوای گەورە فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَّصُوحاً ) [التحريم:8].
واته : ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڵام ته‌وبه‌یه‌كی راستگۆ و نه‌صوح، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤـ به‌ ڕاستگۆیی و به‌دڵسۆزی ته‌وبه‌ بكات و ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوودا كردوویه‌تی لێی په‌شیمان بێ، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا له‌ تاوان ئه‌یكات ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ، وه‌ عه‌زیمه‌تی هه‌بێ كه‌ له‌ داهاتوودا نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری، وه‌ به‌ دڵ په‌شیمان بێ له‌وه‌ی كه‌ ڕابردوو كردوویه‌تی، به‌ زمان داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكات، به‌ لاشه‌ ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ، عه‌زیمه‌تی هه‌بێ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری، وه‌ ئه‌گه‌ر ماف و حه‌قی خه‌ڵكیش بوو حه‌قی خه‌ڵكى بگه‌ڕێنێته‌وه‌ .

پێنجەم : سوور بوون لەسەر ئەنجام دانی عیبادەتەکان.

شەشەم : پشت بەستن بەخودا لەهەموو شتێکدا چونکە خواى گەورە دەفەرموێ : ( وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ) [الطلاق:3]. واتە : وه‌ هه‌ر كه‌سێك كاره‌كانی به‌ خوای گه‌وره‌ بسپێرێ و ته‌وه‌كول بكاته‌ سه‌ر خوای گه‌وره‌و متمانه‌ی به‌ خوای گه‌وره‌ بێت ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ به‌وه‌ی كه‌ كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكات

حەوتەم : سوور بوون لەسەر پۆشینی حیجابی شەرعی بەنیسبەت ئافرەتەوە وبۆن لەخۆ نەدان لەکاتی هەبوونی پیاوانی نامەحڕەم دا و کۆ نەبوونەوە لەگەڵ نامەحڕەم دا وەک شۆفێر وجگە لەویش .

هەشتەم : زوو چوون بۆ نوێژی هەینی چونکە دانیشتن لە مزگەوت بۆ زیکر وقورئان خوێندن ئارامیت پێ دەبەخشێ .

نۆیەم: ئاگادارى کەسابەتى حەرام بە و وریابە ماڵی حەڵاڵ نەبێت نەیخۆیت بەڵکو پاڕانەوەکانت وەڵام بدرێنەوە .

دەیەم : ئارام گر بە لەکاتی بەڵادا و سوپاسی خودا بکە چونکە ئارامگران پاداشتى بێ سنوریان بۆ دانراوە لاى خواى گەورە .

یانزەیەم : بسم اللە کردن لەکاتی هەموو کارێکدا .

دوانزەیەم : زۆر سەڵاوات بدە لەسەر پێغەمبەرى خوا ﷺ چونکە سەڵاوات هۆكارێكە بۆ چاودێرى خوایی بەسەر بەندەوەو هاوكارى كردنى لەكاروبارەكانیدا.



Address

9 Upper George Street
Leicester
LE13LQ

Telephone

+441162210569

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Masjid Salahuddin Leicester مزگەوتی سەڵاحەدین لێستەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Place Of Worship

Send a message to Masjid Salahuddin Leicester مزگەوتی سەڵاحەدین لێستەر:

Shortcuts

Featured

Share