مزگەوتي بەهەشت بریطانیا داربی

مزگەوتي بەهەشت بریطانیا داربی مزگەوتی بەهەشت ماڵێکە لە ماڵەکانی الله لە شاری داربی دووەم مزگەوتی کوردی بووە لە ئاستی بەریتانیا الحمد الله

15/06/2026

الْقَابِضُ
بگرو وێكهێنەرو گوشەری هەموو شتێكی بوونەوەر.

15/06/2026

بەشی: پلەبەندی خاوەن باوەڕان بەهۆی کردەوەکانیانەوە
بَابُ: تَفَاضُلِ أَهْلِ الْإِيمَانِ فِي الْأَعْمَالِ.
حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ قَالَ حَدَّثَنِى مَالِكٌ عَنْ عَمْرِو بْنِ يَحْيَى الْمَازِنِىِّ عَنْ أَبِيهِ عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْرِىِّ رضى الله عنه - عَنِ النَّبِىِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ يَدْخُلُ أَهْلُ الْجَنَّةِ الْجَنَّةَ، وَأَهْلُ النَّارِ النَّارَ، ثُمَّ يَقُولُ اللَّهُ تَعَالَى أَخْرِجُوا مَنْ كَانَ فِى قَلْبِهِ مِثْقَالُ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ مِنْ إِيمَانٍ. فَيُخْرَجُونَ مِنْهَا قَدِ اسْوَدُّوا فَيُلْقَوْنَ فِى نَهَرِ الْحَيَا - أَوِ الْحَيَاةِ، شَكَّ مَالِكٌ - فَيَنْبُتُونَ كَمَا تَنْبُتُ الْحِبَّةُ فِى جَانِبِ السَّيْلِ، أَلَمْ تَرَ أَنَّهَا تَخْرُجُ صَفْرَاءَ مُلْتَوِيَةً . قَالَ وُهَيْبٌ حَدَّثَنَا عَمْرٌو الْحَيَاةِ . وَقَالَ خَرْدَلٍ مِنْ خَيْرٍ .
واتا : لە باوکی سەعیدی خودرییەوە ڕەزای خوای لێ بێت فەرموویەتی : پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت : بەهەشتیان دەبرێنە ناو بەهەشت و دۆزەخیانیش بۆ ناو دۆزەخ ، پاشان خوای پەروەردگار ﷻ دەفەرمووێت :هەموو ئەوانە دەربێننەوە کە بە ئەندازە و کێشی دەنکە (خەرتەلەیەک) ئیمان لەدڵنیادا هەبووە ، وە کاتێ دەریان دەهێنن بونەتە خەڵوز و ڕەش هەڵگەڕاون ، بەهۆی سزاوە جا هەڵیان دەدەنە ئاوی ژیانەوە و تێیان هەڵدەکێشن ، ئەوانە دەڕوێنەوە هەروەک چۆن ئەو گەنمە دەڕوێتەوە کە لە ڕێژەوی ئاو (لافاو) دەیباتە لاوە [و لە ڕوکاری ئاودا دەژێنەوە] ، ئایا نەتان بینیوە چەندە گەش و ناسک و زەردباو دەردەکەون (کاتێ سەر هەڵئەدەن و دەژێنەوە).

14/06/2026

اَلْعَلِيْمُ
زاناو ئاگادارو بێ‌ سنوور بەهەموو شتە ئاشكراو پەنهانەكانی ژیان و بوونەوەر.

14/06/2026

بەشی: ئەوەی لەباوەڕەوەیە ، پێت ناخۆش بێت بگەڕێیتەوە بۆ بێ باوەڕی هەروەک چۆن پێت ناخۆشە بخرێیتە ناو ئاگرەوە .

بَابٌ : مَنْ كَرِهَ أَنْ يَعُودَ فِي الْكُفْرِ كَمَا يَكْرَهُ أَنْ يُلْقَى فِي النَّارِ مِنَ الْإِيمَانِ.
حَدَّثَنَا سُلَيْمَانُ بْنُ حَرْبٍ قَالَ حَدَّثَنَا شُعْبَةُ عَنْ قَتَادَةَ عَنْ أَنَسٍ - رضى الله عنه- عَنِ النَّبِىِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ ثَلاَثٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ وَجَدَ حَلاَوَةَ الإِيمَانِ مَنْ كَانَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِمَّا سِوَاهُمَا، وَمَنْ أَحَبَّ عَبْدًا لاَ يُحِبُّهُ إِلاَّ لِلَّهِ، وَمَنْ يَكْرَهُ أَنْ يَعُودَ فِى الْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنْقَذَهُ اللَّهُ، كَمَا يَكْرَهُ أَنْ يُلْقَى فِى النَّارِ .
واتا : واتا : لە (أَنَس)ـەوە رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ کە فەرموویەتی : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : سێ سیفەت هەن لەهەرکەسێکدا هەبن ، ئەوا شیرینی و لەززەتی ئیمان دەچێژێ :

١- ئەوەیە کە خوا و پێغەمبەرەکەی ﷺ خۆشەویستر بن لەلای لە هەرکەسێک جگە لەوان .
٢- وە گەر کەسێکیشی خۆش ویست ، خۆشی نەوێ ! تەنها لەبەر خوا نەبێ .
٣- وە ڕقی لەوەبێ بگەڕێتەوە بۆ کوفر و بێ باوەڕی کاتێک پەروەردگار ڕزگاری کردووە لێی ، هەروەک چۆن ڕقی لەوەیە فڕێ بدرێتە ناو ئاگرەوە .

12/06/2026

Staying Firm Upon the Deen
Friday Khutba
Mohamad (Jaza) Azizii

12/06/2026

بەشی: وتەی پێغەمبەری خودا ﷺ [من زاناترینتانم بە خودا]

بَابٌ : قَوْلُ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " أَنَا أَعْلَمُكُمْ بِاللَّهِ ".
حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ سَلاَمٍ قَالَ أَخْبَرَنَا عَبْدَةُ عَنْ هِشَامٍ عَنْ أَبِيهِ عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم إِذَا أَمَرَهُمْ أَمَرَهُمْ مِنَ الأَعْمَالِ بِمَا يُطِيقُونَ قَالُوا إِنَّا لَسْنَا كَهَيْئَتِكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ اللَّهَ قَدْ غَفَرَ لَكَ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ. فَيَغْضَبُ حَتَّى يُعْرَفَ الْغَضَبُ فِى وَجْهِهِ ثُمَّ يَقُولُ إِنَّ أَتْقَاكُمْ وَأَعْلَمَكُمْ بِاللَّهِ أَنَا .
واتا : لە دایکی ئیماندارانەوە عَائِشَةَ ڕەزای خوای لێ بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا ﷺ کاتێک فەرمانی بە ئەنجامدانی کارێک بکردایە ، ئەوا فەرمانی پێ دەکردن بەوەی لەتوانایان دا ببوایە ، دەیان وت :
ئێمە وەک تۆ نین ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ، بەدڵنیاییەوە پەروەردگار لەتاوانی لەوەو پێش و لەوەو دوات خۆش بووە ، (هاوەڵان داوایان دەکرد فەرمانی زیاتریان پێ بکات و ئەوەی پێغەمبەری خوا ﷺ داوای دەکرد پێیان کەم بوو ، جا پێغەمبەری خوا) ﷺ تووڕە دەبوو ! هەتا ئەو ئاستەی تووڕەبوونت بەڕوویەوە دەبینی ، پاشان دەیفەرموو : بێ گومان لەخواترس ترین و خواناس ترین و زاناترینتان بە خوا ، منم .

12/06/2026

الْفَتَّاحُ
دەروو كەرەوەو واڵاكەری هەموو گەنجینەو دەروویەك.

11/06/2026

الرَّزَّاقُ
ڕزق و ڕۆزی و بژێوی دەری بێ‌ سنوورو كۆتا بەهەموو دروستكراوەكانی.

11/06/2026

بەشی: ئەوەی هەڵهاتن و خۆدەرباز کردن لە ئاژەوە و ئاشوب بەشێکە لە ئاین و باوەڕ
بَابٌ : مِنَ الدِّينِ الْفِرَارُ مِنَ الْفِتَنِ.
حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مَسْلَمَةَ عَنْ مَالِكٍ عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِى صَعْصَعَةَ عَنْ أَبِيهِ عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْرِىِّ أَنَّهُ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يُوشِكُ أَنْ يَكُونَ خَيْرَ مَالِ الْمُسْلِمِ غَنَمٌ يَتْبَعُ بِهَا شَعَفَ الْجِبَالِ وَمَوَاقِعَ الْقَطْرِ، يَفِرُّ بِدِينِهِ مِنَ الْفِتَنِ .
واتا : لە باوکی سەعیدی خودرییەوە کە فەرموویەتی : پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرمووێت : هاکا وای لێ هات کە باشترین سەروەتی موسڵمان ئەوەبێ کە هەندێک مەڕوماڵاتی هەبێ و دوایان بکەوێ بۆ سەر لوتکەی چیاکان ، ئەو شوێنەی کە بارانی لێ دەبارێت ، بۆ دەرکردنی دینەکەی هەڵبێت و کۆچ بکات لە فیتنە و بەڵا و ئاشووب.

10/06/2026

الْوَهَّابُ
بەخشەرو بدەری بێ‌ ئەندازە بەهەموو دروستكراوەكان.

Address

St Thomas Road
Derby
DE238RL

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مزگەوتي بەهەشت بریطانیا داربی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Place Of Worship

Send a message to مزگەوتي بەهەشت بریطانیا داربی:

Share