12/09/2026
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
﴿كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ﴾
بە دڵێکی پڕ لە ڕەزایەت و تەسلیمبوون بە قەزا و قەدەری خوای گەورە، بەناوی کەسوكار و بنەماڵەی کاک **«محەمەد ئیسماعیل»**ەوە، کۆچی دوایی کەسایەتیی دیار، خوالێخۆش بێت «ئیسماعیل مەحموود مستەفا» (ناسراو بە سمایلی پورەستێ)، باوکی کاک محەمەد ڕادەگەیەنین.
بەم بۆنەیەوە، ئاگاداری ڕەوەندی کوردی و سەرجەم دۆستان و ئاشنایان لە بەریتانیا دەکەینەوە کە پرسەی کۆچکردوو لە شاری بێرمینگهام بەڕێوەدەچێت:
سبەی یەکشەممە، ڕێکەوتی 2026/09/13
(لە کاتژمێر 03.00ی دوانیوەڕۆ تا06.00ی ئێوارە)
شوێن: مزگەوتی «برایەتی»
ناونیشان:
288 Camden St, Birmingham, B18 7PW, United Kingdom
لە خوای میهرەبان دەپارڕێینەوە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، لە گوناھەکانی خۆش بێت و سەبوری و ئارامی بە سەرجەم بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
﴿إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ﴾
بنەماڵەی خوالێخۆش بێت ئیسماعیل مەحموود مستەفا