09/10/2026
گەشتی هاوینەی دامەزراوەی نورسی لەکەنەدا
رۆژی یەک شەممە ٦-٩-٢٠٢٦، دامەزراوەی نورسی لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا، هەستا بەئەنجامدانی گەشتێکی هاوینە؛لە یەکێک، لە پارکەکانی شاری کۆکیتلەم. بەمەش، ژمارەیەک خێزان و گەنجەکانی کۆمەڵگای کوردی، بەشدار بوون، کە تیایدا بە جل وبەرگی رازاوەی کوردی و خواردنی کوردەواری؛ سەیرانە، جوانتر و ڕەنگینتر بوو.
شایانی باسە، بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوونی خێزانە کوردەکانی کۆمەڵگای کوردی؛ساڵانە، ئەمجۆرە لەگەشت و سەیران بەردەوامیان هەیە.
جێگای خۆیەتی، سوپاسی خێزانە بەڕێزەکان بکەین، کە ئەرک و زەحمەتیان کێشا، وە زۆر سوپاسی خۆبەخشە بەڕێزەکان بکەین، کە هەمیشە ئامادەییان هەیە.
تا کات و چالاکیەکی تر، بەخوای گەورەتان دەسپێرین.