Ranya Life

Ranya Life Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Ranya Life, iraq, As Sulaymaniyah.

“کورد بە خوێن، موسڵمان بە ئیمان، ئێمە بە ئیمان و خوێن بەرگری لە گەلەکەمان دەکەین”🤲خوایە کوردایەتیمان بە ئیمانی ئیسلامی ب...
12/01/2026

“کورد بە خوێن، موسڵمان بە ئیمان، ئێمە بە ئیمان و خوێن بەرگری لە گەلەکەمان دەکەین”

🤲خوایە کوردایەتیمان بە ئیمانی ئیسلامی بەهێز بکە. گەلەکەمان بپارێزن لە هەر شوێنێک ستەمیان لێبکەن، ستەم لەسەر گەلی کورد هەڵبگرن و سەلامەتی و کەرامەت و ئارامی شایستە بە گەلەکەمان ببەخشن، ئامین.

فۆتۆ: چیای ماکۆک - ئاکام عەزیز

12/01/2026

ئەوەی عەلمانیەکان بەرامبەر پەکەکە کردوویانە لەشەڕی ناوخۆو بەکوشتدانی ڕۆڵەی کورد هیچ دوژمنێک نەیکردوە، تەنانەت یەکێک لە حزبەکان لەشنۆ چەندین کۆمەڵە و دیموکراتی تەسلیمی ئێران کردەوەو هەموو لەسێدارە دران،کەچی مولحیدەکان سەنگەریان لەئیسلام گرتووە، ئاخر لەپەنای خراپکاری دەوڵەتێکی بەناو مسووڵمان پەلاماری ئیسلام دەدەن

.

ئێستا هاوشاریمان حاجی ئەبوبکر شریف ئاغجەلەری باوکی دکتۆر عمری مەرگە و هونەر و محمد وەفاتی کردخودای گەورە لێی خۆش بێت و س...
12/01/2026

ئێستا هاوشاریمان حاجی ئەبوبکر شریف ئاغجەلەری باوکی دکتۆر عمری مەرگە و هونەر و محمد وەفاتی کرد
خودای گەورە لێی خۆش بێت و سێبوری ئازیزانی بدات

ٳناللە وٳنا ٳلیە راجعون

2026/1/12

12/01/2026

سوپاس بۆ خوای گەورە لەسەر هەموو نیعمەتەکانی

🌫️  دیمەنی ئێستای دەڤەری ڕاپەڕینئەمڕۆ تەمومژ ڕێگەکانی داپۆشیوەئاستی بینین لە دەرەوەی شارەکان زۆر کەم بووەتکایە بە هۆشیار...
12/01/2026

🌫️ دیمەنی ئێستای دەڤەری ڕاپەڕین
ئەمڕۆ تەمومژ ڕێگەکانی داپۆشیوە
ئاستی بینین لە دەرەوەی شارەکان زۆر کەم بووە
تکایە بە هۆشیاری شۆفێری بکەن و خۆتان بپارێزن 🤍🚗

خاوەن خێراترین وەڵامی ڕاست بۆ یاری کلاسیکۆ داوای لێدەکەین نامە بنێرێت بۆ پەیج و کۆدێکی ٦ مانگی ئەنی تیڤی وەربگرێت.
11/01/2026

خاوەن خێراترین وەڵامی ڕاست بۆ یاری کلاسیکۆ
داوای لێدەکەین نامە بنێرێت بۆ پەیج و کۆدێکی ٦ مانگی ئەنی تیڤی وەربگرێت.

📍من ناتوانم ماستاوچی بم..کوردۆ خالیدی پێشکەشکار کە بەرنامەی گەشتی هەشتی پێشکەش دەکرد دەڵێت بەبێ هۆکار بەرنامەکەی منیان ڕ...
11/01/2026

📍من ناتوانم ماستاوچی بم..
کوردۆ خالیدی پێشکەشکار کە بەرنامەی گەشتی هەشتی پێشکەش دەکرد دەڵێت بەبێ هۆکار بەرنامەکەی منیان ڕاگرت گوایە من سەر بە لایەنێکی ترم من ئەگەر مانگێک موچەم نەبێت بە گیرفانمەوە دیارە بەڵام هەرگیز ماستاوچی نەبووم و دوای ڕاگرتنی بەرنامەکەم یەکسەر دەستم لەکارکێشایەوە

چیت هەیە بۆ ئەو پێشکەشکارە قورس و سەنگینە؟

هێز و هیوایەکئەگەر دڵخۆشییەکی سیاسیی بچوک لە ئێستادا هەبێ ئەوەیە رۆژئاڤا ئەمجارە کۆدەنگیی لە ناومانا دروست کرد. جوانییەک...
11/01/2026

هێز و هیوایەک
ئەگەر دڵخۆشییەکی سیاسیی بچوک لە ئێستادا هەبێ ئەوەیە رۆژئاڤا ئەمجارە کۆدەنگیی لە ناومانا دروست کرد. جوانییەکەش لەوەدا بوو کۆدەنگییەکە بەرامبەر ستەمکاریی بوو. ستەمکار کە دێت رەنگە جگە لە خاکفرۆش و خۆفرشان، جیاوازیی نەکات لە نێوان دەوڵەمەند و هەژار، باوەڕدار و بێباوەڕ، سەرپۆش لە سەر و سفور، شارنشین و گوندنشین، نێر و مێ. ئەو بەو باوەڕەوە دێت کە هەر کەسێک بیت، بەرگریکارێکی سەرسەختی خاکەکەتی و ئەمڕۆ و سبەی لێی رادەپەڕیت. یان لای کەم لە ناختدا برینداریت و لە دەرفەتێک دەگەڕێی تۆڵە بکەیتەوە. بۆیە بێ سڵکردنەوە لەناوت دەبات، دەستدرێژیی دەکاتە سەرت، هتد.

ئەوەی لەم ساتانەدا درزی گەورە ناکەوێتە نێوانمان لەسەر بیروبۆچونی ئیسلامیی و نائیسلامیی، کەلتورێکی زۆر باشە. ددان بەخۆداگرتن و قوربانیدان بۆ ئەوەی لەسەر هەندێک بۆچون یان توڕەیی پێشترمان لە یەکتر، درزی نێوانمان گەورە نەبێت، سەرچاوەیەکی گەورەی دروستبونی هێزە کە لەم سەردەمەدا پێویستمانە.

بەهیوای ئەوەی خوێنی ئەوانەی گیانیان فیداکرد بەفیڕۆ نەچێ. هەموو بەفیڕۆچونێک، رۆحی بەرەنگاریی و قوربانیدان کز و سست دەکات. ئیشی ئیدارەی سیاسیی ئەوەیە ژیرانە دەستکەوتی زۆر بە قوربانیی کەم بە دەستبهێنێت، نەک قوربانیدانی بەردەوام و گەورە و دەستکەوتی کەم کە نائومێدییەکی درێژخایەن بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

ئیشی ئیدارەی سیاسیی و سەربازیی باش ئەوەیە خۆی لە شەڕ لابدات هەر چەند بتوانێت، بەڵام کە توشی بوو ئەوا کەمترین شەڕڤان و پێشمەرگە و مەدەنیی لە شەڕەکانیدا بکوژرێت و زۆرترین بەرهەم بچنێتەوە.

ئیشی ئیدارەی سیاسیی ئەوەیە لە خوێنی قوربانیدەران و شەهیدان ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان دابین بکات، ئەڵێم بۆ هەمووان، لە بری ئەوەی لەسەر خوێنی شەهیدەکانی بژی و بمێنێتەوە و کاسبییان پێوە بکات.

🖊️د. نياز نجم الدين

11/01/2026

د.موسەننا ئەمین: بەداخەوە جارێکی تر کورد دەبێتەوە بە قوربانی..

11/01/2026

کوردایەتی لای من "دژە ئینسان" و "دژە ئایین" نییە، بەڵکو چاکەخوازی و بەرگرییە لە مەزڵوم. هەر کەسێک ئایین وەک بەربەست بۆ کوردایەتی ببینێت، هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ شۆڤێنییەکی عەرەب یان تورک کە دەیەوێت ناسنامەی ئێمە بسڕێتەوە. ئێمە لێرە دەژین و لێرەش دەمرین؛ بە مسوڵمانی و بە کوردی

حاجی کاروان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی نەیان توانیوە لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن تا 1-2-2026 ...
11/01/2026

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی نەیان توانیوە لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن تا 1-2-2026 لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن

لە نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بەوەکراوە، بڕیارەکە بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییانەیە، کە بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە لە کاتی خۆی و لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن یان گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئەنجام بدەن.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت رەزامەندی دراوە تا 1ـی2ـی 2026 لە سزای دواکەوتن ببەخشرێن، ئەمە لە کاتێکدایە سزای دواکەوتنی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل یاخود گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ هەر رۆژێک 10 هەزار دیناری عیراقییە.

پێشبینی ڕاست بنووسە و خەلاتێکی ئەنی تڤی ئەڵتڕا بەدیاری وەرگرە.▫️▫️▫️▫️    #ڕیاڵ  #بەرشە        #کلاسیکۆ
11/01/2026

پێشبینی ڕاست بنووسە و خەلاتێکی ئەنی تڤی ئەڵتڕا بەدیاری وەرگرە.

▫️
▫️
▫️
▫️

#ڕیاڵ #بەرشە
#کلاسیکۆ

Address

Iraq
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ranya Life posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Place Of Worship

Send a message to Ranya Life:

Share