02/03/2026
♦️ بابەتێکی گرنگ .!!
♦️ حوکمی ئەنجامنەدانی نوێژی ویتر لەگەڵ ئیمام.؟!
بسم اللە الحمد للە والصلاة و السلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه اجمعين
ئەم دیاردەیە زۆرباوە لە ناو مزگەوتەکان سەیر ئەکەی زۆر لەخەڵکی نوێژی ویتر بە جەماعەت ناکەن و هەڵئەسن و ئەڕۆن
لە کاتێکدا پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) فەرموویەتی : " هەر کەسێك لەگەڵ ئیمام نوێژ بکات هەتا ئیمام تەواو ئەبێت ئەوە بە شەونوێژی ئەو شەوە بۆی نووسراوە " ①
بەڵام کە تۆ ویترەکان لەگەڵ ئیمام ناکەی ئا لەو خێرە بێبەش ئەبیت !
هۆکاری ئەوەی کە خەڵکی دێنە دەرەوە و لەگەڵ ئیمام ویترناکەن ئەوەیە کە ئەوان دەیانەوێ ڕکاتی زیاتر بکەن لە ماڵەوە وە وا ئەزانن ئەگەر هاتوو ویتریان کرد لەگەڵ ئیمام ئەوە ئیتر نوێژ قوفڵ ئەبێت !
ئەمەش دیسان هەڵە تێگەیشتنێکی ترە بەهیچ شێوەیەك نوێژ قوفڵ نابێت بە ویتر کە پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) فەرموویەتی : با کۆتا نوێژتان لە شەودا ویتر بێت ②
ئەمە بۆ واجب نیە بەڵکو واباشتر و چاکترە کە کۆتا نوێژت ویتر بێت بەڵگەش ئەم فەرموودەیەیە پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) دوای ئەنجامدانی ویتر دوو ڕکات نوێژی تری دەکرد .. ③
کەواتە بۆمان دەرئەکەوێت کە ویتر شەونوێژ قوفڵ ناکات بەڵام کە تۆ ویترت کرد و لە ویتر تەواو بویت لە کاتێکی تری ئەو شەوە ویتر مەکەرەوە، چونکە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه و سلم) فەرموویەتی " دووجار ویتر ناکرێت لە شەوێکدا " ④
کەواتە بە تێکرای فەرموودەکان ئەمانەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە
1- ئەگەر تۆ کەسێکیت لەگەڵ ئیمام لە مزگەوت تراویح دەکەیت ئەوە هەموو نوێژەکان لەگەڵ ئیمام بکە و ویترەکەشت بە هەر جەماعەت بکە تا لەوخێرە بێبەش نەبیت
وە کە هاتیتە ماڵەوە و ئارەزووت لێ بوو نوێژی تر بکەیت ئەوە بیکە و ئاساییە و درووستە بەڵام جارێکی تر ویتر مەکەرەوە چونکە تۆ لەگەڵ ئیمام پێشتر کردووتە
2- ئەگەر کەسێکیت لە ماڵەوە تراویح دەکەیت و ئەوە هەموو رکاتەکانت بکە و تەواویان بکە و دواتر ویترەکە بکە بە کۆتا نوێژ با کۆتا نوێژت ویتر بێت.
واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
① : (📗 سنن الترمذي - 806) (📗 سنن ابی داود - 1375) (📗 سنن ابن ماجە - 1605) (📗صحيح الجامع - 2417)
② : (📗صحيح البخاري - 998) (📗صحيح مسلم - 738) (📗 صحيح الجامع - 151)
③ : (📗صحيح مسلم - 738)
④ : (📗 صحيح ابن حبان - 2449)
ڕەمەزانی_1447