05/02/2025
لەو رۆژەی کە مانگگرتنەکەی سلێمانی دەستی پێکرد، هەندێ خەلک وتیان سیناریۆ و موزایەدەی سیاسیە و هەندێکیش وتیان نەخێر ئەمانە مامۆستا و فەرمانبەری بێ لایەنن و دژی هەردوو حزبی دەسەلاتداری هەرێمن.
بەلام دوێنی کاتێک ئۆپۆزسیونیان دەرکرد و پێشوازیان لە دەسەلاتی سنووری سلێمانی کرد، زانیم هەمووی موزایەدەی سیاسیە. چونکە گوایە ئەمانە دژی دەسەلات خۆپیشاندانیان کردووە و مانیان گرتووە…. باشە ئەی ئەگەر ئەوها دەست لەسەر سنگ سوپاس و پێشوازی لە دەسەلات بکەن، ئەی ئەم مانگرتنەیان دژی چیە؟ خۆ یەکێتیە حوکمی سنووری سلێمانی دەکات و لەگەل پارتی لەناو حوکمەت بەژدارە بە ٥٠٪ ……..لەمەوە دیار بوو کە هەمووی بەرنامە و موزایەدەی سیاسیە. لە کوردستان نە خۆپیشاندان بێ لایەنانەیە و نە مانگرتن، بە بریارێکی سیاسی دێنە سەر شەقام و بە بریارێکی تری سیاسی شەقام چۆل دەکەن.