کاروان ڕەسوڵ شێخە علی

کاروان ڕەسوڵ شێخە علی بانگخوازێکی ڕێگای ڕاست دەبین وەک لە قورئان و سونەت لێمان داوا دەکات، بە تێگەیشتنی پێشین و زانایانەوە!

23/05/2026
21/05/2026

چۆنیەتی قوربانی کردن

21/05/2026

اللهم صل على محمد وعلى آل محمد

إنا لله وإنا إليه راجعونخودای گەورە لە حاجی مەلای قەمتەران خۆش بێت، جێگاو ماوەی بەهەشتی بەرین بێت.
21/05/2026

إنا لله وإنا إليه راجعون
خودای گەورە لە حاجی مەلای قەمتەران خۆش بێت، جێگاو ماوەی بەهەشتی بەرین بێت.

21/05/2026

الله أكبر الله أكبر الله أكبر
لا إله إلا الله
الله أكبر الله أكبر
ولله الحمد.
ئەم زیکرە زۆر لەم چەند ڕۆژانە بڵێوە لەهەر بارودۆخێک بووی، بەڕێگاوە دەڕۆیشتی، لەناو سەیارە بووی، لە مەتبەخی ماڵ خەریکی چێشت لێنان بووی، لەسەر کار بووی، زیندووی بکەوە ئەو سونەتە مردووە, چونکە ئەبو هوڕەیرە و ئیمامی عومەر بەبازار دەڕۆیشتن و دەگەڕان دەنگی تەکبیراتیان بەرزەوە دەکرد لەم چەند ڕۆژە، کەوایە ڕەحمەتت لێ بێت تۆش جێبەجێی بکە .

20/05/2026

بەیانی هەوڵبدە لە کاروانی ڕۆژوو گران بە, خێرێکی یەکجار گەورەیە چونکە بەڕۆژو بوون لە نۆمینە گەورەترە وەک لە ڕۆژانی تر .

20/05/2026

الله أكبر الله أكبر الله أكبر
لا إله إلا الله
الله أكبر الله أكبر
ولله الحمد.

ئەو ژەهرەی پیاوان دەکوژێتجارێکیان ئافرەتێکی جوان لە ژیانی ژن و مێردایەتی بێزاربوو ، گەیشت بەوەی ویستی کوشتنی پیاوەکەی هە...
20/05/2026

ئەو ژەهرەی پیاوان دەکوژێت

جارێکیان ئافرەتێکی جوان لە ژیانی ژن و مێردایەتی بێزاربوو ، گەیشت بەوەی ویستی کوشتنی پیاوەکەی هەبێت و رزگاری بێت لەدەستی .
بەیانیەک بەڕێکەوت بۆ لای دایکی وگوتی دایە : لە هاوسەرەکەم بێزار بوومەوناتوانم چیتر لەگەڵی بژیێم ، دەمەوێت بیکوژم بەڵام دەترسم یاسای دونیا تاوانبارم بکات ، ئایا دەتوانی یارمەتیم بدەی دایکە گیان ؟
دایکەکە وەڵامی دایەوە:
-بەڵێ کچەکەم دەتوانم یارمەتیت بدەم ، بەڵام ئەرکێکی بچوک هەیە ئەبێ بیکەی.
کچەکە پرسیاری کرد چ ئەرکێ ؟
من ئامادەم بۆ هەر فرمانێک پێم ڕاسپێری تەنها لە دەستی ڕزگارم بێت.
دایکە گوتی باشە:
1 - پێویستە لە پێشدا لەگەڵی ئاشت ببیەوە تاوەکوو کەس گومانت لێ نەکات کاتێک مرد.
2 - دەبێت خۆت جوان بکەی تا گەنج و سەرنج ڕاکێش دەرکەوی لە بەرامبەر پیاوەکەت.
3 - دەبێت تەواو گرنگی پێ بدەی و نەرم و نیان وڕووخۆش بی لەگەڵ خۆی و کەس وکاریشی.
4 - دەبێت ئارامگرو لە دڵا شیرین بی کەمترین ئیرەییت هەبێت ، گوێچکەکانت بیسەر بن بۆ قسەکانی وزێتر ڕێزی بگری.
5 - بەگوێرەی پێویست مەسرەف بکە بەبێ زیادەڕۆیی وتوڕە مەبە..ئەگەر پارەت بۆ هەر شتێک پێ بدات زیادە مەسرەف مەکە.
6 - دەنگت بەسەریدا بەرز مەکەوەو هەردەم هاندەری ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستی بە ، تاکوو کەس گومانت پێ نەبات کاتێک دەمرێت.
ئایا دەتوانی ئەمانە ھەمووی جێبەجێ بکەی ؟
بەڵێ دەتوانم.کچەکە وەڵامی دایەوە .
دایکە گوتی باشە:
بگرە ئەو هاڕاوەیە ببە کەم کەمە بۆی بکە ناو خواردنی ڕۆژانەی ، ئەوە بە هێواشی دەیکوژێ.
دوای 30 ڕۆژ کچە بە پەشۆکاوی و ڕەنگ هەڵبزرکاوی گەڕایەوە لای دایکی وگوتی:

دایکە گیان بەخوا من هیچ ویستێکی کوشتنی پیاوەکەم و لەدەست دەرباز بوونیم نەماوە نامەوێت پیاوەکەم بمرێت ! ئێستا خۆشم ئەوێ ئەو زۆر گۆڕاوە ئێستا مێردێکی زۆر خۆشخوو نەرمونیانە بەڕادەیەک بەدەر لەوەی بیرم لێ دەکردەوە.
چۆن بتوانم کاریگەری ئەو ژەهرە بوەستێنم کە پێمداوە.
تکات لێدەکەم دایکە یارمەتیم بدە ..
بەدەنگێی پڕ ناسۆر ئەمەی بەدایکی گوت.
دایک وەڵامی دایەوە :
خەم مەخۆ کچەکەم ، ئەوەی دام پێت تەنها خوێی ئاسایی چێشت بوو که بێ گومان نایکوژێت.
لەڕاستیدا ئەوەی کەوا ژەهرەکە بوو ئەوە تۆ بوی !! کە مێردەکەت بە هێواشی دەکوشت ، بەهۆی ناکۆکی و گرژی وکێشەکانتەوە.
کاتێک خۆشت ویست وڕێزت گرت و بەرزت ڕاگرت بینیت کەوا ئەویش گۆڕا، بوو بە مێردێکی چاک و خۆشخوو بگرە زۆر میهرەبان.
دایکەکە لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو:
« پیاوان شەڕانگێز نین لەڕاستیدا ، بەڵام شێوازی هەڵسوکەوتی ئێمەیە ئەوە دیاری دەکات چۆن وەڵامێکیان هەبێ وهەستوسۆزیان چۆن بێت
لەهەمبەر ئێمەدا ،ئەگەر بێتو بتوانی لەبەرامبەر مێردەکەت چاک ڕەفتارو ڕێز پیشان بدەی و خۆشەویستی و چاودێری و پابەندبوون بنوێنی ، ئەوە ئەو هی تۆیەو لەپێناوی تۆیە...»

Address

کۆیە/کەکۆن
Koy Senjaq
00000

Opening Hours

Monday 06:00 - 00:00
Tuesday 06:00 - 00:00
Wednesday 06:00 - 00:00
Thursday 06:00 - 00:00
Friday 06:00 - 00:00
Saturday 06:00 - 00:00
Sunday 06:00 - 00:00

Telephone

+9647503499574

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کاروان ڕەسوڵ شێخە علی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share