Tolerance without Border :: تۆلێرانسى بێ سنوور

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Tolerance without Border :: تۆلێرانسى بێ سنوور

Tolerance without Border :: تۆلێرانسى بێ سنوور Tolerance without Border Institute .
ئەنیستیتیۆى تۆلێرانسى بێ سنوور.

ئاڵوگۆڕیی ئەزموون و چالاکییەکانئێوارەی دوێنێ دووشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شاندی (ئینستیتیوتی تۆلێرانسی بێ سنوور) کە ...
14/10/2025

ئاڵوگۆڕیی ئەزموون و چالاکییەکان

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شاندی (ئینستیتیوتی تۆلێرانسی بێ سنوور) کە پێکهاتبوو لە (د. ئادەم بێدار - سەرۆکی ئینستیتیوت ) و (د. دیار عیزەددین - ڕاوێژکاری ئینستیتیوت) و بەندە (بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئینستیتیوت)، سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی هیندستانمان لە هەولێر، کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا پوختەی ستراتیژ و ئامانجەکان و کار و چالاکییەکانمان لە بواری قووڵکردنەوەی کولتووری بەیەکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی، ڕووبەڕووبوونەوەی گوتاری کینە و ڕقەبەری، پەرەپێدانی هزری ناتوندوتیژی و بەیەکەوەهەڵکردنی جیاوازییەکان لە هەرێمی کوردستاندا، خستە ڕوو.

لە بەرامبەردا بەڕێزان ( بریجیش کومار - کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەولێر) و (هیتێش سینگ مێهرا - جێگری کونسوڵی گشتی) ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ پاڵپشتیکردن و سەرخستنی پڕۆژە و بەرنامە و چالاکییەکانی داهاتووی ئینستیتیوت، نیشان دا.

هەروەها ئامادەیی ئەوەیشیان دەربڕی کە لە داهاتوودا، بە پڕۆژە و بەرنامەی تێروتەسەل، کار و چالاکیی هاوبەش لەو بوارانەدا بەیەکەوە بکەین. ئەمەو پێشنیازی ئەوەیان کرد کە بۆ بەهرەمەندبوون لە میرات و ئەزموونی هزر و فەلسەفەی ناتوندوتیژی لە وڵاتەکەیان، سوود لە دەرفەتی بەشداریکردن لەو وۆرکشۆپ و کۆرس و سکولەرشیپانە وەربگرین، کە کونسوڵخانەکە بۆ پەرەپێدانی توانا و شارەزاییەکان و دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی هەرێمی کوردستان لە هیندستان ڕەخساندوویانە و حکوومەتی وڵاتەکەیان تەواوی تێچوو و پێداویستییەکانیان دەگرێتە ئەستۆ.

تۆلێرانسی بێسنوورو ھاوبەشەکانی گەشتێکی مەیدانیان بۆ لالش و مزگەوتی گەورەی ئاكرێ رێكخست ئینستیتوتی تۆلێرانسی بێسنوور و بە...
25/04/2024

تۆلێرانسی بێسنوورو ھاوبەشەکانی گەشتێکی مەیدانیان بۆ لالش و مزگەوتی گەورەی ئاكرێ رێكخست
ئینستیتوتی تۆلێرانسی بێسنوور و بەشی پەروەردەی ئایینی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانكۆی سەلاحەدین/ھەولێر گەشتێکی زانستی گرنگیان بۆ بەشی پەروەردەی ئیسلامی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ئاکرێ، کۆنترین مزگەوتی کوردستان و پەرستگای لالشی نوورانی و رێکخست.
گەشتە زانستیەکە بەسەرپەرشتی پ. ی. د. ئەحمەد سەیدۆک، سەرۆکی بەشی پەروەردەی ئایینی، و پ. د. ئادەم بێدار، مامۆستای وانەی پەروەردەی فرەیی و سەرۆکی ئینستیتیوتی تۆلێرانسی بێسنوورو م. نەزیر زێباری، مامۆستای فیقھی ھانیشتیمانیبوون لە رۆژی سێ شەممە 23/3/2024 بە ھاوکاری دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی رێکخرا.
بەشداربووانی گەشتەکە کە بریتیبوون لە قوتابیانی قۆناغی دووی بەشی پەروەردەی ئایینی و گروپێک لە قوتابیانی قۆناغی چواری بەشی شەریعەی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەدین/ ھەولێر کە وانەی پەروەردەی فرەیی و فیقھی ھانیشتیمانیبوون دەخوێنن.
سەرەتای گەشتەكە بۆ بەشی پەروەردەی ئیسلامی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ئاکرێ بوو، لەلایەن بەرێزان
پ. ی. د. رشاد کمال، راگری کوليژى و د. مونيب مەلا محەمەد، سەرۆکی بەشی پەروەردەی ئیسلامی خانەخوێ و ژمارەیەک لە مامۆستاو قوتابیانی بەشی ناوبراوەوە پێشوازی کران.
سەرەتا راگری کۆلێژی میواندار لە وتەیەکدا بەخێرھاتنی شاندی میوانی کردو گەشتەکەی بەگرنگ وەسف کردو جەختی لەسەر ھەماھەنگی نێوان ھەردوو زانکۆی سەلاحەدین- ھەولێرو زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کرداریەکان کردەوە، پاشان د. منیب مەلا محەمەدیش وەک سەرۆکی بەش بەخێرھاتنی میوانانی کردو باسی لە سەردانەکانی ھەردوو بەش بۆ لای یەکتر کردو سوودەکانی خستنە روو.
لەلایەن خۆیانەوە ھەر یەک لە بەرێزان پ. ی. د. ئەحمەد مەحموود سەیدۆک، سەرۆکی بەشی پەروەردەی ئایینی لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێرو د.فكری سوورچی، ب. دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سوورچی و و پ. ی. د. ئادەم بێدار مامۆستای وانەی پەروەردەی فرەیی و سەرۆکی ئینستیتیوتی تۆلێرانسی بێسنوور لە گوتەکانیان گرنگی سەردان و دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان قوتابیانی ئێستا و سەرکردەکانی دوارۆژ خستە روو.
وێستەگەیەکی دیكەی ئەو گەشتە زانستییە بەسەر کردنەوەی کۆنترین مزگەوتی کوردستان بوو، مزگەوتی گەورەی ئاکرێ لەساڵی ٢٠ی کۆچی لەسەرفەرمانی عەبدوللا کوری عومەری کوڕی خەتاب (ر.خ) بنیاتنراوە، لەوێش لەلایەن م. محەمەد ئاکرەیی، زانای پایەبەرزو سەرپەرشتیاری ئەو ناوندە زانستیە گرنگەوە پشوازیان لێکرا، سەیدای مزگەوت لە وتەیەکی کورتدا دلخۆشی خۆی بەو سەردانە نیشانداو نزای سەرکەوتنی بۆ خواستن و چەند ئامۆژگاریەکی بە پێزیشی پێشکەش کردن. پاشان د. منیب مەلا محەمەد باسی لە دیرۆکی مزگەوتی ناوبراوو ناوەندە زانستیەکەو رۆلی لە مێژوودا بۆ قوتابیانی بەشداری ئەو گەشتە شیکردەوە.
پەرستگای لالشی نوورانی دوا وێستگەی گەشتە زانستیەکە بوو، لەوێ لەلایەن بەرێزان سعود مستۆ، ب. گ. كاروباری ئێزدیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بابە چاویش، سەرپەرشتیاری پەرستگاکە پێشوازی کران.
لە دانیشتنێکدا د. ئەحمەد سەیدۆک سلاوی بەرێز پ. د. جەمیل سوورچی ، راگری کۆلێژی بە خانەخوێ گەیاندو ئامانجی سەردانەکەی خستە روو، ھەرچی سعود مستۆیە وێرای بەخێرھێنانی گەرمی میوانان ستراتیژیەتی بەرێوەبەرایەتیەکەی ئااماژە پێکرد کە پاراستنی کوردستان و پێکەوەژیانەو بەو ئاراستەیەش ئامادەیی بۆ ھەر جۆرە ھاوکاریەک دەربڕی.
د. فکری سورچی لەسەر گرنگی ھەنگاوەکەو سەردانی مەیدانی و گەشەپێدانی ھزری قوتابیان ھەلوەستەی کردو پێکگەیاندنی موسلمان و ئێزدی بە ئەرکێکی پیرۆزی دەزگاکەیان لە قەلەمدا.
ئادەم بێدار سلاوی گەرمی بەرێزان پ. د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین - ھەولێری بە مالباتی میری ئێزدیان و جڤاتی رووحانی و لێپرسراوانی ئامادەبوو گەیاندو مکوڕی سەرۆکایەتی زانکۆی ناوبراوو ستراتیژیەتی تۆلێرانسی بێسنووری دووپات کردەوە بۆ پاراستنی پێکەوەژیان و مکومکردنی.
بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پەرستگاو گفتوگۆی کراوەی قوتابیان لەگەڵ بەرێز بابەچاویش لەبارەی ئێزدیانی برگەیەکی دیکەی گرنگی سەردانەکە بوو.
لەكۆتایی وێستگەکانیشدا مامۆستاو قوتابیانی بەشدار سوپاسی خۆیان دەربڕی بۆ رێکخەرانی گەشتەکەو ئەوانەشی کە پێشوازی و کارئاسانیان بۆ کردن بۆ سەرکەوتنی گەشتەکە. ھاوکات ئەو گەشتە لەلایەن قوتابیانی بەشدار بە گرنگ و پڕ مفا لێکدرایەوە.



لەنێوان قوربانی و ستەمدا!خۆ بە قوربانی هەژمارکردن ئاماژەیەکە بۆ دۆخێکی تایبەت یان بارودۆخێک کە کەسێک یان گرووپێک پێی وای...
02/04/2024

لەنێوان قوربانی و ستەمدا!

خۆ بە قوربانی هەژمارکردن ئاماژەیەکە بۆ دۆخێکی تایبەت یان بارودۆخێک کە کەسێک یان گرووپێک پێی وایە تیایدا بووە بە قوربانی، زۆرجار لەڕێی زیانپێگەیشتن لە ئەنجامی ئەزموونێکی تایبەتەوە، یان تێپەڕبوون بە ستەم و نادادپەروەریی، یان لە ئەنجامی خراپ مامەڵەکردنێکی کەسێک یان لایەنێک دژ بە کەسێک یان لایەنێکی دیکەوە. کەواتە، پەیوەندی بە ئەزموونێکی کردەییەوە هەیە لە ئەنجامی بوون بە قوربانی و ئەو دۆخە دەروونی و سۆزداریی و کۆمەڵایەتییەی کە مرۆڤەکان یان گرووپەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە. لەهەمان کاتدا، دەکرێت ئەو هەستە هەر وەهمێک بێت، لە ئەنجامی تێنەگەیشتن لە پاشخانی ڕووداوەکان، یاخود ململانێی سیاسی و هاوسەنگی هێز.

چەمکی قوربانیبوون، لە سەرانسەری بەشە زانستییە جیاوازەکاندا لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، لەوانەش دەروونناسی، کۆمەڵناسی و تاوانناسی و زانستە سیاسییەکان. توێژەران لە هەموو ئەو بوارانەدا لەدیوە جیاوازەکانی قوربانیبوونیان کۆڵیوەتەوە، لەوانەش کاریگەرییە دەروونییەکانی داینامیکی کۆمەڵایەتی، کاریگەرییە کلتوری و سیاسییەکان.

یەکێک لە تیۆرە کاریگەرەکانی پەیوەست بە قوربانیبوونەوە، چەمکی “عەقڵییەتی قوربانی”، یان “کلتوری قوربانی”ییە. ئەم تیۆرییە لەلایەن هەردوو کۆمەڵناس برادلی کامپێڵ و جەیسن مانینگ لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. توێژینەوەیەکیان کە ١٩١٤ بەناوی “دەستدرێژی بچووک و کلتورە ئەخلاقییەکان” ئەنجام دراوە، ناوبانگی دەرکردووە. ئەم توێژینەوەیە باس لە دیاردەیەکی کلتوری دیاریکراو دەکات کە تاکەکان یان گرووپەکان خەریکی قوربانیبوون و کێبڕکێن و بەدوای بەدەستهێنانی پێگە و دەستەڵاتدا دەگەڕێن لە ڕێگەی بانگەشەی قوربانیبوونەوە. واتە، قوربانیبوون وەکو چەکێک بەکار دێنن. لەم جۆرە کلتورەدا، خەڵک لەوانەیە تاوانە بچووکەکان وەک نادادپەروەرییەکی گەورە هەست پێبکەن و دۆخی قوربانی خۆیان بەکاربێنن بۆ داوای دانپێدانان، هاوسۆزی یان قەرەبووکردنەوە.

کامپێل و مانینگ کلتوری قوربانیبوون لەگەڵ دوو کلتوری ئەخلاقیی دیکەدا بەراورد دەکەن، ئەوانیش “کلتوری شەرەف” و “کلتوری کەرامەت”ن. کلتوری شەرەف جەخت لەسەر ناوبانگی تایبەتی کەسەکان دەکاتەوە و لەوانەیە بە شەڕانگێزیی یان تۆڵەسەندنەوە وەڵامی سووکایەتی یان تاوانەکان بدەنەوە. لە بەرامبەردا، کلتوری کەرامەت، ئۆتۆنۆمی تاک و ڕێزگرتن لە هەموو تاکەکان لە پێشینەی کارەکانییان دادەنێن. هانی خەڵک دەدەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ململانێکان لە ڕێگەی ئاشتیانە و دامەزراوە سیاسییەکانەوە.

لێرەدا دەمەوێت، لینکێک لەنێوان سایکۆلۆجیای قوربانیبوون و پڕۆسەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان بدۆزمەوە، چونکە لەو ڕۆژانەدا دوو ئەندامی هەردوو حیزبی سیاسیی باڵادەستی هەرێم، گفتوگۆیەکی توندیان بوو، هەردوو لا خۆیان بە قوربانی دادەنا. هەردوو لاش بەناوی هەڵوێستە کوردایەتییەکانییانەوە ئەوی دیکەی تاوانبار دەکرد، یەکێکییان بەرامبەرەکەی بە خیانەتکار و ئەویدیکەش بەرامبەرەکەی بە ستەمکار ناوزەد دەکرد.

پەیوەندیی نێوان قوربانیبوون و پڕۆسەی سیاسیی لە ڕووی لەخۆگرتن (inclusion) و وەدەرنان (exclusion) ئاڵۆز و فرەلایەنە. ئەوەش بەو مانایەی داخۆ، خۆ بە قوربانی دانان مرۆڤ لە بەرپرسیارێتی نیشتیمانیی دوور دەخاتەوە؟ لەو چوارچێوەیەدا، قوربانیبوون دەتوانێت وەک هۆکارێکی هاندەر بۆ کۆکردنەوەی سیاسی و گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی بەکار بێنێت، یان ببێتە هۆی لەخۆگرتن و دانپێدانانی زیاتری ئەو گرووپەی کە خۆی بە قوربانی هەژمار دەکات. ئەوە بۆ کەمینە ئایینی و ئیتنیکییەکانیش هەر ڕاستە. لەهەمان کاتدا دەتواندرێت لەپێناو زیاتری بەکارهێنان یان زیاتری وەدەرنان یاری بەو جۆرە سایکۆلۆجیایە بکرێت. ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ زیاتر دابەشبوون و ململانێی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لەناو کۆمەڵگە.

ڕوانگەیەک لەم پەیوەندییە لەلایەن توێژەرانەوە پێشکەش دەکرێت، کە شرۆڤەی گێڕانەوەکانی قوربانییەکان دەکەن لە پەیوەند بە سیاسەتی ناسنامە و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانەوە. ئەو گێڕانەوانە زۆرجار تیشک دەخەنە سەر ئەزموونەکانی ستەم و هەڵاواردن و نادادپەروەری کە هەندێک گرووپ ڕووبەڕوویان دەبنەوە، بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خەڵک و دروستکردنی هاوسۆزی و کۆکردنەوەی پشتیوانیی بۆ هۆکارەکانییان. بەڵام بەسیاسیکردنی قوربانیبوون، دەتوانێت ببێتە هۆی وەدەرنان و دوورخستنەوەی زیاتری بەرامبەر، یان بەهێزکردنی ئەو لایەنەی کە دەسەڵاتی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتری پەراوێزخستن و بەردەوامبوونی نایەکسانییەکان.

وابزانم ئەو هاوکێشەیە ڕوونە لە پەیوەندی نێوان هەردوو حیزبی دەستەڵاتداری هەرێمی کوردستان. هێندەی سیاسەتی دوورخستنەوە پێڕەو دەکەن لە بەرامبەر یەکدیدا، هێندە سیاسەتێکی لەخۆگر و کۆکەرەوە پێڕەو ناکەن، هەڵبەت ئەوەش لە نەبوونی سیاسەتێکی نیشتیمانی، سنوورێکی سیاسی نێودەوڵەتی و نەبوونی سەروەریی سیاسی و ئەمنی لە هەرێم، هێندەی دیکە دۆخەکەی مەترسیدارتر کردۆتەوە. پرسیارە ئاڵتوونییەکەش ئەوەیە، ئایا سیاسییەکانی هەرێم وشیارن بەوەی کە هەرێمی کوردستان، لەلایەک بەشێکە لە دەوڵەتێک و هێشتا سەربەخۆ نییە؛ خاوەنی سەروەریی سیاسیی نییە؛ سنوورێکی دانپێدانراوی نییە؛ لەڕووی ئەمنییەوە هیچ پاوانێک نییە بێگانە لێی بسڵەمێتەوە. ئەوەش وادەکات، هەر حیزبێک چەند سیاسەتی دوورخستنەوە توند بکات، بەرامبەرەکە بوار و پانتایی دوورکەوتنەوەی ڕەهایە و چەندیی بیەوێت دەتوانێت بڕوات. لەلایەکی دیکەشەوە، ئەوەی کە حوکمی هەرێم دەکات، حکومەتێکی نیشتیمانیی نییە، بەڵکو حکومەتی حیزبە لە هەردوو زۆنەکە. بەمانای ئەوەی کام حیزب تیایدا بەهێزە، بەرامبەرەکەی ئینتیمای بۆ ئەو حکومەتە لاوازتر دەبێت و ئاسانتر دوور دەکەوێتەوە و قوربانیبوونی خۆی زیاتر دەردەخات، ئەوجا بەهەر پاساوێک بێت.

کەواتە، قوربانیبوون دەکرێت وەکو چەکێک هەمیشە بەڕووی لایەنی بەرامبەردا بەرز بکرێتەوە. بۆ نموونە لە ململانێی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل دا، هەردوو لا، سایکۆلۆجیای قوربانیبوون بەکار دێنن دژ بە یەکدی. دیارە ئیسرائیل لەو بارەیەوە چیرۆکێکی دوور و درێژی هەیە. لەدوای هۆلۆکۆست، توانی سایکۆلۆجیای قوربانیبوون وەکو فاکتەرێکی بەهێز بخاتە ناو گۆڕەپانی سیاسیی نێودەوڵەتی و کۆمەڵێک دەسکەوتی گەورە لەو ڕووەوە بەدەست بێنێت. ئەوەش بەو مانایەی کە کلیلی قوربانیبوونی گۆڕی بۆ فاکتەری هێز. هێزێک تا سنووری ستەم، تا سنوورێک کە ئەخلاقی تیادا نەمێنێتەوە. بەڵام لە بەرامبەردا عەرەب، بەتایبەتیش فەلەستینییەکان، نەیانتوانیوە قوربانیبوون بگۆڕن بۆ فاکتەری هێز، بەڵکو لێیان بووە بە فاکتەرێکی لاواز و هەندێک جار وەکو دەروازەیەک بۆ خۆکوژیی. وەک ئەوەی لە ٧ ی ئۆکتۆبەری پار ڕووی دا، کە بە هەموو پێوەرەکان فاکتەرێکی خۆکوژی و تیرۆر بوو.

بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکان، بە کوردیشەوە، پێویستییان بە پانتاییەکی ئەخلاقی و ناوبانگێکی مرۆیی پابەند بە بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەیە لە ململانێکاندا. ئەگەر داگیرکەر، یاخود هەر هێزێکی سەرکوتکەر، بێ ئەخلاق بوو، مانای وانییە بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانیش بێ ئەخلاق بن. گۆڕەپانی شەڕ کراوەیە دژ بە سوپا و هێزە ئەمنییەکان، کە ئامرازێکی سەرکوتکەرن، بەڵام هاووڵاتی مەدەنی هەمیشە دەبێت لە دەرەوەی هاوکێشەکان بێت. ئەوەش خاڵێکە کە زۆرجار سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان شانازیان پێوە کردووە کە لە ململانێکانیاندا لەگەڵ بەغدا هەرگیز پەلاماری هاووڵاتی مەدەنییان نەداوە.

لە ڕوانگەی “حەماس”ـەوە، کە حیزبێکی سیاسییە، لەگەڵ فەتح کە هەڵگری یەک دۆزن، لەلایەکەوە، نەیانتوانی بەیەکەوە هەڵبکەن و سیاسەتێکی نیشتیمانییانە پێڕەو بکەن، لەکاتێکدا کە سیفەتی دەوڵەتێکییان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهەردوو کەرتی غەززە و باریکەی ڕۆژئاوا بەخشیوە، بەڵام هێشتا دانی پێدا نەنراوە. حەماس لێرەدا نەیتوانی وەکو گرووپێکی سیاسی بچێتە دونیای حوکمڕانی، چونکە هێشتا بە عەقڵییەتی شۆڕشگێڕ و سڕینەوەی ئیسرائیل بیری دەکردەوە. لەلایەکی دیکەشەوە نەیانتوانی هاوسەنگی هێز بەدروستی لەناوچەکە بخوێنێتەوە. حەماس تاک لایەنە، وەکو ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکات، “دۆزی فەلەستین لەبیر کراوە و قوربانییە”، ئیسرائیلیش بەردەوامە لە ستەمەکانی. بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ناویان بێتەوە ناو ناوان، پەلاماری ٧ ی ئۆکتۆبەریان ئەنجام دا. بەمانای ئەوەی، حەماس ئەوەی بیر چوو بوو کە بەشێک لەو قوربانیبوونە، هی هەڵنەکردنیانە بەیەکەوە لەگەڵ فەتح، هی ئەو ڕەهەندە ئایدیۆلۆجیایەیە کە ڕێگرە لەبەردەم ئاوێزانبوونیان لە سیستمەکانی ناوچەکە. بۆ فەلەستینییەکان، هێندەی مافەکان و سەقامگیری و ئازادی گرنگە ئایدیۆلۆجیا گرنگ نییە.

ئایا تەنها لەبەر ئەوەی لەبیر کراون و دەبێت کارێک بکەن بەبیر دنیای بێننەوە کە ئەوان قوربانین لە بەرامبەر ستەم و داگیرکاری ئیسرائیل دا، دەبێت پەلامار بدەن بێ ئەوەی ئەنجامەکانی لێک بدەنەوە؟ ئێستا ئەنجامەکان دیارن، ڕاستە پرسەکە بیر دنیا هێندرایەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا لەلایەک بیریان چووە کە هەر کردەوەیەک هەڵگری خەسڵەتەکانی تیرۆر بێت، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قبوڵکراو نییە. لەلایەکی دیکەوە، سیاسەتی نەمزانی ناخوات، لە بەرامبەر بەخشینی هەزاران قوربانی بێگوناهی فەلەستینی. لەپاڵ ئەوەش، حەماس وەکو گرووپێکی ئیسلامیی ئیخوانیی، ئەوەی بیرنەبوو کە لەناو دەستەبژێری سیاسیی عەرەب، نەک هەر ڕێکخراوێکی قبوڵکراو نییە، بەڵکو تۆمەتی تیرۆریشی لەسەرە، ئەمەش وای کرد کە فەلەستینییەکان زیاتر ببنە قوربانی نەک هەر دەستی ئیسرائیل بەڵکو هی ئەو پێگە و ئایدیۆلۆجیاییەی کە حەماس و گرووپی جیهادی فەلەستینی و گرووپە بچووکەکانی دیکەش هەڵیانگرتووە لەلایەک، لەلایەکی دیکەش، هی ئەو هاوپەیمانێتییەی کە حەماس هەیەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و بەرەی “موقاوەمە”، کە خۆی لە حیزبوڵا و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و میلیشیاکانی حوسیدا دەبینێتەوە. هەموومان دەزانین، ئەو بەرەیە، دەسەڵاتخواز و خۆسەپێن و دژە مافەکانی مرۆڤە و لە ڕوانگەی ڕۆژئاواوە، بەرەی شەڕە. لەڕاستیدا ئەو بەرەیە بووە بە بەڵایەکی زۆر گەورەی تێکدەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەرێمی کوردستانیش، کە پێشی شەڕی نێوان حەماس و فەتح دابەش کرابووە سەر دوو زۆنی زەرد و سەوز، هەڵگری کۆمەڵێک خەسڵەتی تایبەت بوو کە دەکرا تا ئەوپەڕ سوودیان لێ وەربگیرێت. بەو مانایەی کورد وەکو گرووپێک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پارێزبەندیی هەبوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی بڕیاری ٦٨٨ وەکو زۆنێکی پارێزراو بۆ هاووڵاتیانی کوردستانی باشوور. هەردوو حیزبی سەرەکی باشوور، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، هەر لەسەرەتاوە شکستیان هێنا لەوەی مێژووی قوربانیبوونی نەتەوەکەیان، ئیسڕائیلئاسا سیستماتیک بکەن و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی نەتەوەی کوردستان سوودی لێ وەربگرن. هەروەها، لەسەر بنەمای بەها و نۆرمە مۆدێرنەکان، حوکمڕانییەک دابمەزرێنن، ببێتە مۆدێلێکی گۆڕینی قوربانیبوون بۆ فاکتەری هێز، ڕێک وەکو ئەوەی ئیسرائیل کردی. بەڵام لەجیاتی ئەوە وەک فەلەستینییەکانئاسا دەستیان بە شەڕی ناوخۆ کرد، کە دۆزی خۆیان و نەتەوەکەیان نەک هەر دەیان ساڵ گەڕاندەوە دواوە، بەڵکو تا ئەوڕۆش لە کاردانەوەکانی ئەو شەڕەدا دەژین.

دوای شەڕی ناوخۆ، هەرچەندە بۆ ساڵانێک توانیان بەیەکەوە هەڵبکەن و هەرێم بەڕێوە ببەن، بەڵام هەرێمێک تەنها بە ڕواڵەت یەکگرتوو، لە ناوەڕۆکەوە هەرێمێکی بریندار و دابەشبوو، دوو زۆن لە چارشێوی حکومەتی هەرێمدا. حکومەتێک بە هەموو دامەزراوەکانییەوە، دیلی هەژموونی حیزب بووە لە هەردوو زۆنەکەدا. حکومەتێک لە هیچ کام لە دوو زۆنەکە نەیانتوانیوە پۆلیسێک لە زۆنی بەرامبەردا بجوڵێنێت.

ئەوەی سەیرە، لە سایکۆلۆجیای خۆ بەقوربانیزاندا زۆرجار هیچ سنوورێکی ئەخلاقی و نیشتیمانیی ناهێڵێتەوە لەپێناو دەستکەوتی زیاتر و هەندێک جار مانەوەش. ئەگەر پرسە نەتەوەییەکان بەرەو پێش ببرێن و ململانێ لەسەر خزمەتی نەتەوەکەیان بکەن، ئەوانیش زیاتر گەشە دەکەن، بەڵام ئەو خاڵەشییان دەکەوێتە سەر هۆشیاریی سیاسیی خەڵک. لەو ڕووەشەوە، خەڵكی هەرێمی کوردستان، نەک هەر سنوورییان بۆ کەڵەگایی حیزب بەسەر دامەزراوەکانی حکومەتدا دانەنا، بەڵکو بۆخۆشیان لەڕێی بێدەنگبوون، ناهوشیاری سیاسی، لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگدانەوە بە حیزبەکانیان لەدژی یەکدی، بوون بە فاکتەرێک بۆ ئەو کەڵەگاییە. حیزب و کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکانیش کە دژایەتی ئەو دوو حیزبەیان کردووە، بۆ ئەوە نەبووە کەڵەگایی هەردوو حزیبەکە کەم بکەنەوە، بەڵکو بە ڕاگەیاندن و بە کرداریشەوە ئەوەیان دەربڕیوە کە هەردوو حیزبەکە زۆریان خواردووە و ڕێگا بە ئێمەش بدەن با هەندێک بخۆین. زۆریش لەوانەی کە لە ڕیزی ئۆپۆزسیۆندا بوون و دوایی چوونەتە ناو ڕیزەکانی ئەو دوو حیزبە، خراپتریان کردووە.

لەو دووڕیانەوە، یەک جۆرە سایکۆلۆجی زاڵە بەسەر کۆی نەستی زۆرینەی ئەندامانی ئەو حیزبانە بەتایبەتی دەستەبژێری سیاسی. ئەوە هیچ لەوەی کە کەسیان بەرنامەیەکی نیشتیمانیی نەبووە بۆ کۆتاییهێنان بەو سەرگەردانییە. بۆیە، ساڵانێکی زۆرە پڕۆسەی سیاسیی لە هەرێم پەکی کەوتووە و هەردوو حیزبەکەش لە ڕوانگەی خۆ بەقوربانیـزانینەوە، ناتوانن خۆیان لە بەرپرسیارێتی ئەو سەرگەردانییەی هەرێم بدزنەوە.

دەستەواژەی “من قوربانیم، بەرپرسیار نیم لەوەی ڕوودەدات، بێجگە لە گەمژەیی سیاسیی هیچی دیکە نییە. “من قوربانیم پێویستم بە دەسەڵاتی زیاترە بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەم” دادی کەس نادات. لە ڕاستیدا، هیچێک لەو پاساوانە کلیلی چارەسەر نین و بەرپرسیارێتیش لەسەر شانی کەس هەڵناگرێت. چارەسەر هەوڵدانە بۆ ڕاکێشانی بەرامبەر و ئاشتەوایی.

هیچێک لەو دەربرینانە، هی حیزبێکی سیاسیی خاوەن ئەزموون و مۆدێرن نین، کە بەیەکەوە لە حکومەتێکدا کار دەکەن. بەیەکەوە چارەنووسی هەرێمێکیان لەبەردەست دایە، هیچ کامێکیشیان لە بەرپرسیارێتی مێژووی خۆیان نابەخشرێن. هەردوولا بەرپرسیارن لەوەی کە شکستیان هێنا لەوەی سیاسەتێکی نیشتیمانییانەی کوردستانییانە پێڕەو بکەن، قوربانییەکانی نەتەوەکەیان بکەن بە دەروازەیەک بۆ چاوشۆڕی داگیرکەر و ناچارکردنی بۆ قەرەبووکردنەوەی کوشتن و بڕین و هەڵتەکاندنی کوردستان. مێژوو ڕوحمی بەکەسدا نایەتەوە، هەروەکو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ڕوحمی بەو دۆخەی کورد دا نایەتەوە، چونکە بۆخۆی بەرپرسیارە لەو دۆخە.

ئەرکی هەنووکەیی و بەپەلەی ئەو دوو حیزبە، بەتایبەتیش دوای هەڵبژاردنەکان، ئەگەر تۆزێک هەست بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانیی و نەتەوەیی بکەن، هەرچیی زووە خۆیان لەو ئەقڵییەتە خۆبەڕاستزان و لەهەمان کاتیشدا خۆبەقوربانیزان دوور بخەنەوە. کۆمەڵێک پریسنیپ و حەرام و حەڵاڵی نیشتیمانیی دابنێن. دامەزراوەکان ڕادەستی حکومەتێکی نیشتمانی بکەن و وەکو هەموو حیزبەکانی دنیای پێشکەوتوو، خەریکی حیزبایەتی بن. شکۆ بۆ نەتەوەکەیان بگەڕێننەوە و سەروەری سیاسیش بۆ هەرێمی کوردستان. هێزێکی نیشتیمانیی ڕاستەقینە بۆ هەرێم دروست ببێت، ئەوسا هەم بۆ خۆیان و هەمیش نەتەوەکەیان براوە دەبن.
أ.س.م
سەرچاوەکان

Campbell, B., & Manning, J. (2014). Microaggression and moral cultures. Comparative Sociology, 13(6), 692-726

خۆ بە قوربانی هەژمارکردن ئاماژەیەکە بۆ دۆخێکی تایبەت یان بارودۆخێک کە کەسێک یان گرووپێک پێی وایە تیایدا بووە بە قوربانی، زۆرجار لەڕێی زیانپێگەیشتن لە ئەنجامی ئەزم....

19/03/2024

جینۆسایدی دارفور!

لەمیانەی خوێندنەوەم بۆ دۆخی موسوڵمانە ئەفریقییەکانی دارفوور، لە کتێبێک بەناوی: ڕوونکردنەوە لەسەر دارفور: چوار وتار لەسەر جینۆسایدێکی بەردەوام (لینکی کیتابەکە لە یەکەم کۆممێنت دادەنێم)، عەرەبەکانی سوودان، بەشێوەیەکی چڕ و پڕ کاریان لەسەر سیاسەتی تەعریبکردنی موسوڵمانە غەیرە عەرەبەکان کردووە و موسوڵمانبوونیان بەستۆتەوە بە عەرەببوون.
لە کتێبەکەدا لە لاپەڕە 11 دا دەڵێت:
(موسڵمانانی عەرەبی دۆڵی نیل، بەتایبەتی ئەوانەی پێیان دەڵێن (جەعلیین)، سەرکەوتوو بوون لە بڵاوکردنەوەی ئەو ئایدۆلۆژیایەی کە عەرەب بوون و بە شێوەیەکی دروست بە عەرەبی قسەکردن مەرجێکی جەوهەرییە بۆ موسڵمانێکی راستەقینە). هەڵبەت دیارە کە رێژەیەکی زۆر لەو موسوڵمانانە، خۆیان بەلاوە عەرەب نیە، بەڵام زمانەکەیان لەدەست داوە و بنزارێکی تایبەت بە خۆیان قسە دەکەن، بەڵام عەرەبەکان هەر لێیان رازی نین.
ئەوەش ئەوە دەگەیەنت کە ئێمە بە وردەکاری ئاگامان لە لاپەڕە تاریکەکانی مێژوو نیە. ئیسلام لای عەرەبەکان کراوە بەو تەڵەیەی هەمیشە بەکاریان هێناوە بۆ راوکردنی غەیرە عەرەبەکان. زۆر شتی دیکەش.

13/03/2024

مۆنەمێنتێکی شکۆدار لە بەغدا وەک مۆنەمێنتی هۆلۆکۆست لە بەرلین:
ئەرکێکی مێژوویی

لەو پێودانگەشەوە، دەبوایە، هەر زوو مۆنەمێنتێک لە بەغدا دروست بکرێت و ببێت بە شاهیدی ئەو تاوانانەی کە بڕیاری جێبەجێکردنەکەیان لەو پێتەختەدا دەرچوون. گەواهیدانێک بێت بۆ هەموو ئەو خەڵکەی هێشتا لەوە تێناگەن کە بەغدا بەکۆڵێک قەرزەوە شەرمەزار و قەرزداری خەڵكی کوردستانە، لەوانەش داوای بوردن و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و ڕزگاربووان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان. هەڵبەت ئەوەش حاشا هەڵنەگرە کە سیاسییەکانی کوردستان کەمتەرخەم بوون و لە ئاستی بەرپرسیارییەتی ئەو دۆخە خەمناکە نەبوون کە لاپەڕەیەکی تاریکی مێژووی عێراقی عەرەبییە، بەرامبەر بە کوردستانیان.

لە ئەڵمانیا، لە سەردەمی نازییەکاندا، تاوانی هۆلۆکۆست دژ بە جووەکان ئەنجام درا. دوای وەستانی جەنگ و ناسینی تاوانی هۆلۆکۆست، ئەڵمانەکان لەوە تێگەیشتن کە تاوانێکی گەورەیان ئەنجام داوە، هەر سەرەتا بە دادگای نۆرمبێرگ بۆ دادگاییکردنی سەرکردەی نازییەکان دەستی پێکرد، دوایی داوای بوردن لە جووەکان کرا، ئینجا پڕۆسەی قەرەبوو کردنەوە. دوای ئەوەش یەکێک لە کارە هەر گرنگەکان دروستکردنی مۆنەمێنتێک بوو لە ئەڵمانیا.
تەواوی نوسینەکە لە یەکەم کۆممێنتە

06/01/2024

تورکێکی غەززەیی!

ئەمڕۆ بەیانی ویستم بڕۆم بۆ قاوەخانەیەک و لاپتۆپەکەشم برد بۆ ئەوەی ماوەیەک لەوێ کارەکانی خۆم بکەم. لە قاوەخانەی سۆسیال پانتری چوومە ژوورەوە و بەر لەوەی هیچ داوا بکەم، شوێنێکی بەتاڵ هەبوو، چووم لەوێ دانیشتم. بە تەنیشت منەوە کوڕێکی گەنجیش دانیشتبوو سەرقاڵی لاپتۆپەکەی بوو. منیش لاپتۆپەکەم دەرهێنا و تەماشام کرد چاویلکەکەم لا نەماوە. ناو جانتاکەم و گیرفانەکان گەڕام بێ سوود بوو. زانیم لەرێگا لێم کەوتووە. لەو کاتە خاتوونێکی قاوەخانەکە هات و گوتی حەز دەکەیت چی بخۆیتەوە؟
گوتم: بەداخەوە چاویلکەکەم ونکردووە و کارم بۆ ناکرێت، بۆیە دەبێت بەدوایدا بڕۆم داخۆ لەرێگا نایدۆزمەوە.
خاتوونەکە بە زەردەخەنەیەکەوە گوتی؛ هیوادارم بیدۆزیتەوە.
ئیدی پاشەکشەی کرد و گەڕایەوە شوێنی خۆی.
لەو کاتەدا خەریکی ئەوە بووم لاپتۆپەکەم بخمەوە ناو جانتاکەم، کوڕە گەنجەکە سەرێکی هەڵێناو، گوتی: دەتوانم بپرسم تۆ خەڵكی کوێیت؟
منیش بە زەردەخەنەیەکەوە گوتم: کوردستان، ناوی کوردستانت بیستووە؟
گوتی: خۆشحاڵم، بەڵێ ناوی کوردستانی عێراقم بیستووە.
گوتم: ئەی جەنابت خەڵکی کوێی؟
گوتی: باوکم تورکە و دایکیشم فەلەستینییە و خەڵكی غەزەیە.
لەدڵی خۆمدا زەینم بۆ زۆر شت رۆیشت، بەڵام راستەوخۆ نارەحەتی خۆم بۆ دەربڕی و پێم گوت: بەداخەوە بۆ دۆخی غەززە کە بەو جۆرە وێران کرا.
گوتی؛ بێگومان داخێکی گرانە و هیچیشمان لەدەست نایەت. (ئەو بەردەوام بوو و گوتی: بەڵام بەلامەوە سەیرە کە پێتناخۆشە غەززە وەهای لێهاتووە و لەوێ شەڕە!
بە سەرسوڕمانەوە تەماشایەکم کرد و پێم گوت: بۆچی بەلاتەوە سەیرە؟
گوتی: گوێم لە باوکم بووە کە کورد بە گشتی پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن و ئیسرائیلیش بەرگری لە کورد دەکات!
گوتم: ئەوجا باوەڕت کردووە کە شتێکی وەها هەیە!
گوتی: نازانم، من متمانەم بە قسەی باوکم هەیە. ئینجا بەردەوام بوو و گوتی خاڵێکیشم هەیە کە لەو رۆژانە خەبەرمان زانی لە غەززە رایکردووە و گەیشتۆتە میسر، زۆر جار کە ناوی کورد دەهات، دەیگوت (اعوذ باللە من هؤلاء القوم).
گوتم: دیارە عەرەبیش دەزانیت؟
گوتی: بەڵێ عەرەبیم لە تورکی باشترە، چونکە منداڵیم لە غەزە بەسەر بردووە.
ئیدی، هێشتا جانتاکەم هەر لە دەستم دابوو، دامنایە تەنیشتە خۆم و پێم گوت:
هەموو ئەو زانیاریانەی بۆتۆیان باس کردووە هەڵەن.
گوتی: چۆن؟
گوتم: ناوت بەخێر
گوتی: ئەحمەد
گوتم، بەڕێز ئەحمەد، گوێ بگرە؛
یەکەم: زۆرینەی کورد بەپێی زانیارییەکانی خۆم، هاوسۆزە لەگەڵ گەلی فەلەستین و پێی ناخۆشە لەو دۆخە ناخۆشە دایە.
دووەم: بمبوورە کە پێت بڵێم باوکت راست ناکات، چونکە فەلەستینییەکانی ناو ئیسرائیل، (حەتمەن بۆخۆشت باش دەزانیت)، بە دەیان قات مافیان زیاترە لە کوردی کوردستانی تورکیا، با لێت بپرسم:
ئایا فەلەستینیەکانی ناو ئیسرائیل، بە زمانی خۆیان دەخوێنن یان نا؟
گوتی: بێگومان!
گوتم: ئایا کورد لە تورکیا بۆیان هەیە بە زمانی خۆیان بخوێنن؟
گوتی: نازانم، من زۆر ئاگام لە دۆخی کورد نیە لە تورکیا. تۆ گوتت کوردستانی تورکیا، بۆ لە تورکیا کوردستان هەیە؟
گوتم، بێگومان بەشی گەورەی داگیرکراوی کوردستان لەژێر دەستی تورکیا دایە. دفەلەستینییەکانی ناو ئسیرائیلیش بێجگە لەوەی کە لەخەمی ئەو خەڵکە دان لە کەرتی غەززە و باریکەی رۆژئاوا، هیچ کێشەیەکی ئیتنی، کولتوری، ئایینی، ئابووری و سیاسیشیان نیە. بزووتنەوەی سیاسییان هەن، لە کنێسەت چالاکن. ئازادی تەواوی خۆیان لە ئیسرائیل هەیە، پاسپۆرتی ئیسرائیلیان هەیە و دەتوانن سەفەر بکەن بۆ هەر شوێنێک بیانەوێت. لە شارەکانی خۆیان هیچ فشارێکی کۆمەڵایەتی و جیاکاریان لەسەر نیە. بەڵام چیڕۆکی جیاکاری دژ بە کورد لەو سەد ساڵەی رابردوودا لە تورکیا، چیڕۆکێکی ئابرووبەرە. ئەگەر بەلاتەوە گرنگە، دەتوانم زانیاریت بۆ بنێرم. لەتورکیا هەر کوردێک چالاکی کولتوری یا سیاسی بەناوی کوردبوونەوە ئەنجام بدات، یەکسەر شمشێری پەکەکەییبوونی لەسەر ملە. تورکیا گەورەترین زیندانی دونیایە بۆ نوسەران و رۆژنامەنوس و سیاسەتوانانی کورد.
ئەوە چش لەوەی کە باسی کوردستانی سوریام نەکردووە کە هێزەکانی تورکیا شاری عەفرین و سەرێکانیێ و چەندین شار و شارۆچکەی دیکەی کوردیان لە کوردستانی سوریا داگیر کردووە. شاری عەفرین زۆرینەی کورد بوو ئێستا بەهەزاران ماڵ و حاڵی کورد لەو شارە لەلایەن تورک و عەرەبەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە. جگە لەوەش چەندین راپۆرت لەو رۆژانە دەرچوون بەوەی کە بڕیارە تورکیا بەهەزاران فەلەستینی لە عەفرین و دەوروبەری جێنشین بکات.
ئایا تۆ بەو دۆخە رازیت؟
تا تەواو بووم و ئەو پرسیارەم کرد، ئەحمەد هیچ قسەیەکی نەکرد و زۆر بە ئەدەبەوە گوێی گرتبوو.
گوتی: دەزانی حەپەسام، هەرگیز گوێم لەو قسانە نەبووە. من قوتابی ماستەرم لە بواری زانستە سیاسییەکان. دەزانم حیزبێکی جوداخوازی کوردی لە تورکیا هەیە، کە تورکیا بە تیرۆریست ناوزەدی دەکات، بەڵام وردەکاری لەسەر نازانم، لەلایەک چونکە لە تورکیا نەژیاوم، لەلایەکیش یەکەم جارە ئاوا رووبەڕوو لەگەڵ کوردێک گفتوگۆ بکەم.
گوتم جا با شتێکی دیکەت بۆ باس بکەم، تۆ پێت وایە حەماس رێکخراوێکی تیرۆریستە؟
گوتی: هەرچەندە زۆر لەگەڵ ئایدیۆلۆژیای حەماس کۆک نیم، بەڵام بەهیچ شێوەیەک پێم وانیە تیرۆریست بێت.
گوتم: بۆچی پێت وایە تیرۆریست نیە؟
گوتی: چونکە لەپێناو ئازادی فەلەستین خەبات دەکات!
گوتم: دەی هەرچەندە تۆ گوتت ئەوەندە دەزانم حیزبێک لە تورکیا هەیە و گروپێکی جوداخوازە، بەڵام بۆ زانیاریت پەکەکە وەکو حەماس جوداخواز نیە، تەنها تورکیایەکی دەوێت بۆ هەمووان وەکو یەک بێت. ئازادی زمانی دایک لە تورکیا بەرقەرار بێت و کورد بتوانن بە ئازادی لە تورکیا تەنها وەکو کورد بژین.
گوتی: تۆ دڵنیای کە پەکەکە جوداخوازز نیە؟
گوتم: سەد دەر سەد دڵنیام هەرچەندە من کۆک نیم لەسەر ئەو بۆچوونە. تۆ بڕۆ ئەدەبیاتی پەکەکە بخوێنەوە، لەوە تێدەگەیت کە پەکەکە نایەوێت کورد لە تورکیا جیا بێتەوە.
بێ دەنگ بوو، گوتی: لەڕاستیدا ئەوەی باسی دەکەیت، کە هەست دەکەم ڕاستیی زۆری تێدایە، بەجیددی ئابڕوبەرە. دەبێت لەو بارەیە لەگەڵ باوکم و خاڵم قسە بکەم.
دوایی تۆزەك بێدەنگ بووین،
دیسان گوتی: ببوورە، کاتم زۆر گرتی. بەڵام ئەو قسانە بۆ من وەکو دەرسێک وابوون. بەڵێنت پێ دەدەم بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو شتانە بکەم. من دژی هەموو جۆرە داگیرکارییەکم. دژی ئەوەم نەتەوەیەک رێگای خوێندنی بە زمانی دایک لێ قەدەغە بکرێت.
دوایی داوای ئیمێڵی منی کرد، منیش ئیمێڵەکەم بۆ نوسی و هەر لەوێ بەجێم هێشت و بەدوای چاویلکەکەم دا ڕۆیشتم.
لەرێگا بیرم دەکردەوە لەوەی دەتگوت بەو بەیانییە، هێزێک منی پەلکێش کردووە بۆ ئەوەی بچم ئەوقسانە بۆ ئەو کوڕە تورکستینییە بکەم. ئەلحەقی کوڕێکی بە ئەدەب و بەڕێز بوو، هەرگیز قسەی منی نەدەبڕی. کە بەجێشم هێشت هەستایە سەر پێ و خواحافیزیمان لەیەکدی کرد و گوتی: دڵخۆش بووم بە دیدارتان!

17/12/2023

لە نێوان سەروەریی نەتەوەیی و شکۆی تاک دا

هاوڕێیان لەو بابەتەدا لێکدانەوەیەکم بۆ پرسی سەروەری نەتەوە و شکۆی تاک کردووە. پێم وایە یەکێکە لە پرسە هەستیار و گرنگەکان بۆ کۆمەڵگەی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان. درێژەی بابەتەکە لە یەکەم لینکدا دادەنێم. تەنها یەک کۆپڵە لێرە دادنەێم کە پەیوەندی بە شکۆی تاکەوە هەیە، درێژەی ئەو پرسەش لە بابەتەکە دایە.

خاڵێکی دیکە کە لێرەدا زۆر گرنگە بۆ سەروەری دەوڵەت یا هەر هەرێمێک، یا بۆ هەر دەسەڵاتێک، شکۆی تاكە. شکۆی تاك کاکڵی دەوڵەتی مۆدێرنە. مۆدێرنبوونی دەوڵەت، یان مۆدێرنبوونی هەر دەسەڵاتێک بە بانگەشە نابێت، بەڵکو بەو بنەما و پرنسیپانەوە دەبێت کە ئەو دەوڵەتە یا ئەو دەسەڵاتە لەسەری دادەمەزرێت و بەڕێوە دەچێت. بۆیە لە ژێر هەژموونی دەسەڵاتی مۆدێرندا چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ گرووپ و پێکهاتەکانی ناو کۆمەڵگا کراوە. ئەو چارەسەرەش لەڕێی چەمکی هاووڵاتیبوون و شکۆی تاکە. لە دەسەڵاتی مۆدێرندا، شکۆ بۆ کەمینە و زۆرینە نییە بەڵکو شکۆ لە خوارەوە بەرز دەبێتەوە بۆ سەرەوە، واتە لە تاکەوە بەرز دەبێتەوە بۆ سەرەوە. تاك هەڵگری شکۆ و سەروەریی خۆیەتی، نەك لەبەر ئەوەی سەر بە زۆرینەیەک یا کەمینەیەکە، بەڵکو لەبەر ئەوەی لە خودی خۆیدا هەڵگری بەها و بایەخی خۆیەتی. لە وەها دەسەڵاتێکدا، هیچ تاکێک سەر بە هەر گرووپێکی مرۆیی بێت لەناوخۆی هەرێمدا، لە سایەی سیستەمێکی مۆدێرندا، پێویست ناکات نیگەران بێت و بترسێت لەوەی پەراوێز بخرێت، یان مافەکانی پێشێل بکرێن، یان ئازادییەکانی سنووردار بکرێن، بە هۆکارێکی زۆر سادە، ئەویش شکۆی تاکەکانە لەناوخۆی هەرێمێکی سەروەردا. هیچ سیستەمێک نابێت بە ناوی سیستەمی کۆتا و پاراستنی تایبەتمەندی هیچ گرووپێکی مرۆیی گەورە بن یان بچووک، بەڵکو دەسەڵات شکۆی هەموو تاکەکان وەکوو یەک دەپارێزێت و بەرگریان لێ دەکات.

ئەگەر رۆژێک لە رۆژان کەسێک لەناو هەر بزووتنەوەیەک، لە بنەما تەقلیدییە شێواوە باوەکان لایدا و توانی سیستمێکی سیاسی مۆدێرن، بە هەموو دامەزراوەکانییەوە، دابمەزرێنێت، گەورەترین خزمەتی بە نەتەوە و هاوڵاتییانی ئەو نەتەوەیە کردووە و ناوی دەچێتە مێژوو و تا هەتایە ناوی بە نەمری دەمێنێتەوە و بەهای ئەو جۆرە کەسە هیچی لە باوکانی دامەزرێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکان کەمتر نابێت.

10/12/2023

با خوا لەسێدارە بدەین!

لە گۆشەیەکی دیوارەکە دانیشتبوو و خەریکی مۆبایلەکەی بوو، کە گوێی لە قسەکەی من بوو،سەری بەرزکردەوە و بە زەقکردنەوەی هەردوو چاوی، هاتە گۆ و گووتی: کککککوڕە ئەتو کفران دەکەی کاکی خۆم، کوو خوای لە سێدارە بدەین؟
گوتم: زۆر ئاسانە، مادام ناڕازی لەجیاتی خوا ئەتوو لەسێدارە دەدەین.
ئەو: من؟
- بەڵێ ئەتوو، دەزانی بۆ ئەتوو؟ چونکە ئەتوو بەردەوام خوا تاوانبار دەکەیت بەوەی ئەوە ئەو تاوانانە ئەنجام دەدات.
ئەو: ککککووو ئەمن ئەو ناماقوڵییەی دەکەم، ئەتوو دەزانی چ دەڵێی؟
گوتم: بەڵێ دەزانم. ئەتوو ناڵێی خوای هینابوو؟ دەزانی خوای هینابوو مانای چیە:
ئەو: ئەدیکوو نزانم. ئەوە قەزا و قەدەرە و هاتییە و هەموومانی خەمبار کرد!
وەڵامم دایەوە و گوتم: ئەوجا لەبەر هەندێ دەڵێم با خوای لە سێدارە بدەین، چونکە ئەوە خوایە ئەو هەموو تاوانانە ئەنجام دەدات. ئەوە مەلایەکان و ئێوەن بوونەتە راگەیاندنکاری خودا و رۆژانە بە خەڵك رادەگەیەنن کە ئەوەی روو دەدات خوا هێناویەتی.
- کە بەدواداچوونی ساڵانە بۆ مەرجەکانی سەلامەتی باڵاخانە و خانوو و کۆشکەکان ناکرێت و دواییش کارەسات روو دەدەن، ئێوە پێمان رادەگەیەنن ئەوە خوا هناویەتی.
- کە رێگا و بانەکان باش نین و لەشوێنێک رووداوێک روو دەدات دەرزەنێک خەڵك دەبنە قوربانی ئێوە دەڵێن خوا هێناویەتی!.
یا هەندێک خەڵك نابەرپرسیارانە و سەرشێتانە و بێ ویژدانانە ئۆتۆمبێل داژۆن و ماڵی خۆیان و خەڵکیش کاول دەکەن، هەر دەڵێن خوا هێنابووی!

- کە بە سەدان تۆن خۆراکی بەسەرچوو دێتە ژوورەوە و خەڵکی پێ ژەهراوی دەبن و دەمرن، هەر دەڵێن خوا هێناویەتی!
- کە خەڵك بە دەزری و دەرمانە بەسەرچووەکان شەلەل دەبن و دەمرن، دیسان دەڵێن خوا هێناویەتی.
- کە چێشتخانەکان خواردنی سەگ و کەر و بەسەرچوو و ژەهراوی بە خەڵك دەفرۆشن دەڵێن خوا هێناویەتی.
هەر ئەوانەش نین کە رۆژانە لە مزگەوتەکان خەریکی پەیوەندیگرتنن لەگەڵ خودا و نوێژ و نزا دەکەن؟
گوتی: ئەشهەدوبیللا هەر ئەوانەن.
گوتم: بۆیە، مادام خوا رۆژانە ئەو هەموو تاوانانە ئەنجام دەدات، با خوا لەسێدارە بدەین و هەموو کێشەکانمان چارەسەر دەبن و چیتر رووداوی تازە روو نادەن و هەموو کێشەکان کۆتاییان پێدێت.
ئەو، هەر داما و هەر داما و لەپڕ گوتی: خوا نەمێنێت ئەو گرفتانەش نامێنن! ئیدی کەس نامرێت؟! باشە خوا بۆ وادەکات؟
پێم گوت: تازە بەمن دەڵێیت خوا بۆ وادەکات؟ قوربان ئەوە خوا نیە وادەکات. ئەوە ئێمەین پاساو بۆ بێ کولتوری و بێ ئەتەکێتی و کەمترخەمی و بێویژدانی بازرگانەکان و بەرپرسان و هەندێک خەڵك دێنینەوە و گوناهی ئەوان دەخەینە سەر شانی کردگار.
بۆیە، چیتر مەڵێن خوا هێنابووی، خوا هیچ شتێک ناهێنێت. خوا کاری بەوە نیە مرۆڤەکان ئازار بدات. خوا دەست لەکاروباری رۆژانەی مرۆڤەکان وەرنادات. ئەوە تێگەیشتنێکی سەقەت و گێڕە و رەنگدانەوەی عەقڵێکی سەقەت و گێڕە.
- ئیدی سەری خۆی بادا و گوتی: چەند گێل بووم بیرم لەوە نەدەکردەوە.
- حاشاکی جەنابت!

سەردانێکى مەيدانى زانستى ئەمرۆ وەک ئینستیتیوتى تۆلێرانسى بێسنوور بەهاوکارى کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکانى زانکۆى سەلاحەدین/ه...
08/11/2023

سەردانێکى مەيدانى زانستى
ئەمرۆ وەک ئینستیتیوتى تۆلێرانسى بێسنوور بەهاوکارى کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکانى زانکۆى سەلاحەدین/هەولێر گەشتێکى زانستیمان رێکخست. گەشتەکەم لەگەڵ پۆلێک لەقوتابیە خۆشەویستەکانم بوو کە وانەى (فیقهى هەمەچەشنى و فرەیی)یان پێدەڵێم لەبەشى شەریعەى کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکانى زانکۆى سەلاحەدین-هەولێر، چالاكیەكە دوو سەردانى مەیدانی لەخۆ گرتبوو.
یەکەمیان:
سەردانى مەندێی سابیئەی مەندائیەكانمان كرد لە عەنكاوە" لەلایەن بەرێز خالید رومی، نوێنەری ئایینەكە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پێشوازیمان لێكرا.
سەرەتا د. ئادەم بێدار بەناوی هەردوو لایەنی چالاكیەكەیان رێكخستبوو سوپاسی پەیڕەوانی ئایینی سابیئەی كرد لەكوردستان، جەختی لەسەر پەیامی ئینستیتیوت و زانكۆی سەلاحەدینیش كردەوە كە پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانە، ئەمەیش یەكێكە لەكارە لەپێشینەكانی بەرێز د. كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر.
لەلایەن خۆیەوە بەرێز خالید رومی بەخێر هاتنی گەرمی میوانانی كرد، جەختی لەسەر پێكەوەژیانی ئایینی لەهەرێمی كوردستان كردەوە، رۆڵی نەوەی داهاتووشی بە گرنگ وەسفكرد لەدرێژەدان بەو رێبازە، دواتر كورتەیەكی لەبارەی ئایینەكەیان بۆ قوتابیان خستە روو، ئینجا قوتابیانیش بە پرسیارە بەپێزەكانیان گفتوگۆكەیان دەوڵةمەندتر كرد.
دووەم سەردان: بۆ بارەگای پاتریاكیەی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری بوو، لەلایەن قەشە ئیشایا داوود فلیپ بەخێرهاتنیان كرا.
سەرەتا د. ئادەم بێدار بەناوی هەردوو دەزگاكە سوپاسی پێشوازی گەرمیان لەخانەخوێ كرد، رێزو سڵاوی سەرۆکایەتی بەش و راگرایەتی كۆلێژ و سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدینیشی بە كەنیسە گەیاند، ئاماژەیەكی كورتی بە پەیوەندی مێژوویی قووڵی نێوان كوردو كەنیسەی ئاشووری كرد كە بناغەكەی لەلایەن هەردوو خوالێخۆشبوان شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و مار شەمعونەوە دانراوە، درێژەدان بەو پەیوەندیەشی وەك ئامانجی چالاكیەكە وێنا كرد.
دواتر قەشەی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری كورتەیەكی لەبارەی رۆڵی قوتابیانی زانستە ئیسلامیەكان لە پتەوكردنی پێکەوەژیان باسكرد، تیشكیشی خستە سەر ئایینەكەیان لەرووی بیروباوەڕو سرووت و پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان، قوتابیانیش بە پرسیارو كۆمێنتەكانیان گفتوگۆكەیان گەرموگوتر كرد.
بەناوى ئینستیتیوتى تۆلێرانسى بێسنوور و کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان سوپاس و پێزانینى خۆمان ئاراستەى ئەو بەرێزانە دەکەین کە لەو سەردانانەدا کاتى خۆیان بەئێمە بەخشى و پێشوازیەکى گەرم و هاوکاریان کردین.
،

Address

Gulan
Irbil

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647504683640

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Tolerance without Border :: تۆلێرانسى بێ سنوور posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Place Of Worship

Send a message to Tolerance without Border :: تۆلێرانسى بێ سنوور:

Share