Mamosta Bestun مامۆستا بێستون

Mamosta Bestun مامۆستا بێستون پەیجی فەرمی مامۆستا بێستــون.
بانگخوازی ئیسلامی.

سبەی ڕۆژی عەرەفەیە.. ڕۆژی گەڕانەوەی ئومێد و ئارامبوونەوەی دڵە ماندووەکانە...لەم ساتانەدا کە دەرگاکانی ئاسمان لەسەر پشتن ...
25/05/2026

سبەی ڕۆژی عەرەفەیە.. ڕۆژی گەڕانەوەی ئومێد و ئارامبوونەوەی دڵە ماندووەکانە...

لەم ساتانەدا کە دەرگاکانی ئاسمان لەسەر پشتن و ڕەحمەتی خوا زەوی دادەپۆشێت، با دڵمان بکەینەوە و بەیەکەوە بڵێین: یاڕەب... 🤍

🤲 خوایە گیان... پێش ئەوەی خۆری عەرەفە ئاوا بێت، هەرچی هەڵە و تاوانی ڕابردوومان هەیە بیسڕەوە، ئەو دڵانەی شکاون بۆمانی چاک بکەرەوە و ناومان لە لیستی ئازادکراوانی ئەمڕۆدا بنووسە...

🤲 پەروەردگارا... تۆ خۆت ئاگاداری ئەو خەمانەی لە ناخماندا پەنگیان خواردووەتەوە، هەر کەسێک لە نیوەشەواندا بە فرمێسکەوە نزایەکی کردووە و تەنها تۆ دەزانیت چی دەوێت، بە گەورەیی خۆت ئارامییەکی یەکجاری بکە بە سەرهەمڕێژی دڵی...

🤲 یاڕەب... بە (کُن فَیَکون)ـەکەی خۆت شیفا بۆ هەموو نەخۆشێک بنێرە، دەرگای ڕزقێکی حەڵاڵ بەڕووی هەموو لێقەوماوێکدا بکەرەوە، و هەرکەسێک چاوەڕێی مژدەیەکە فرمێسکی چاوی بکە بە فرمێسکی شادی...

🤲 خوای میهرەبان... دایک و باوکمان تاجی سەرمانن، ئەوانەی ماون تەمەنیان پڕ بکە لە بەرەکەت و لەشساغی، ئەوانەشی کە جێیان هێشتووین، گۆڕەکانیان بکە بە باخچەیەک لە باخچەکانی بەهەشت و بە نووری خۆت ڕووناکیان بکەرەوە...

🤲 خوایە... لەم سەردەمە پڕ لە گێژاوەدا دڵەکانمان توند گرێ بدە بە دینەکەتەوە، ئێمە بێهێزین و تەنها تۆمان هەیە، کۆتاییەکی جوانمان پێ ببەخشە و دوا هەناسەمان بە وشەی (لا إله إلا الله) شیرین بکە...

لەم ڕۆژە مەزنەدا، ئێمەش لە دوعایەکی بچووکی دڵتان بێبەش مەکەن...
خوای گەورە نزای هەموو لایەک قبوڵ بکات 🤍🌹

(با ئێرە بکەینە جێگایەک بۆ نزای جوان و ئامینێکی لەدڵەوە 👇)

٥. خاڵی گەوهەری بۆ ڕۆژی عەرەفە(گەشتێک بەرەو ئاسمان) 🤍١. ڕۆژوویەک بۆ شتنی ڕۆح، نەک تەنها برسیکردنی جەستەکاتێک لە عەرەفەدا...
25/05/2026

٥. خاڵی گەوهەری بۆ ڕۆژی عەرەفە
(گەشتێک بەرەو ئاسمان) 🤍

١. ڕۆژوویەک بۆ شتنی ڕۆح، نەک تەنها برسیکردنی جەستە
کاتێک لە عەرەفەدا بەڕۆژوو دەبیت، وێنای ئەوە بکە کە تۆ تەنها خواردن جێناهێڵیت، بەڵکو بارە قورسەکانی تاوانیشت لە شان دادەگریت.
وەک ئەوەیە خوای گەورە پێت بڵێت:
"تۆ یەک ڕۆژ بۆ من برسی بە، منیش دوو ساڵ ڕۆحت بۆ پاک دەکەمەوە."
با ئەم ڕۆژووە ببێتە نوێبوونەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ دڵت.

٢. کۆکردنەوەی پارچە شکاوەکانی دڵ
لە عەسرەوە تا مەغریب، دەرگاکانی ئاسمان کراونەتەوە.
پێشینان خەون و هیوا گەورەکانیان بۆ ئەم ساتانە هەڵدەگرت.
دەستەکانت بەرز بکەرەوە… ئەگەر وشەکانیش لێت ون بوون، تەنها دڵت بکەرەوە؛ چونکە خوای گەورە گوێی لە دەنگی فرمێسک و شکانی دڵەکانە.
بڵێ:
"خوایە، من جگە لە تۆ کەسی ترم نییە بۆی بچم."

٣. گەورەترین لێخۆشبوونی گەردوون
لە هیچ ڕۆژێکدا هێندەی عەرەفە، کۆیلەکانی ئاگر ئازاد ناکرێن.
ئاگر شەرم لەو جەستەیە دەکات کە لەم ڕۆژەدا بە کوڵ دەگریت و دەپاڕێتەوە.
بڵێ:
"خوایە، ناوی من و ئازیزانم بخەرە ناو لیستی ئازادکراوانەوە."
و هەست بکە چۆن ڕەحمەتی خوا باوەشت پێدا دەکات.

٤. بێدەنگکردنی زەوی بۆ بیستنی ئاسمان
شاشەی مۆبایلەکەت بکوژێنەوە، با شاشەی دڵت ڕووناک ببێتەوە.
ئیشەکانی دونیا هەرگیز کۆتایی نایەن، بەڵام عەرەفە کاتێک خۆرئاوا بوو، ساڵێکی تر ناگەڕێتەوە.
خۆت لە ژاوەژاوی ژیان داببڕە، بچۆ بۆ سووچێکی ئارام، لەگەڵ پەروەردگارت دابنیشە… و دڵت بۆ نوور بکەرەوە.

٥. کلیلی ئاسمان
زمانت با بەردەوام تەر بێت بە:
"لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير."
ئەمە تەنها چەند وشە نییە، بەڵکو ڕاگەیاندنی ئەوەیە کە تەنها خوا خاوەنی دڵ و ژیانتە.
لەگەڵ ئەوەدا، بە دوعایەک، بە سەدەقەیەکی بچووک، یان بە دڵخۆشکردنی مرۆڤێک، دەرگایەکی خێر لەسەر زەوی بکەرەوە…
تا خوای میهرەبان دەرگا گەورەکانی ئاسمانت بۆ بکاتەوە.

23/05/2026

باشترین دوعا

گەورەیی ڕۆژی عەرەفە.
23/05/2026

گەورەیی ڕۆژی عەرەفە.

23/05/2026

دوو ڕۆژە پیرۆزەکان.

پەروەردگارا؛ هەروەک چۆن لەم دونیایەدا لە ماڵەکەی خۆتدا کۆتکردووینەتەوە، لە بەهەشتی بەرینیشدا بە دیداری پێغەمبەرەکەت (ﷺ) ...
22/05/2026

پەروەردگارا؛
هەروەک چۆن لەم دونیایەدا لە ماڵەکەی خۆتدا کۆتکردووینەتەوە، لە بەهەشتی بەرینیشدا بە دیداری پێغەمبەرەکەت (ﷺ) شادمان بکە." 🕌🤍🤲🏻

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ(يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِي...
21/05/2026

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي)

بە دڵێکی پڕ لە باوەڕ بە قەدەری خوای گەورە، زانا و کەسایەتیی ئایینی (حاجی مامۆستا مەلا محمدی قەمتەرانی) ماڵئاوایی یەکجاری کرد.
مامۆستا دوای سەدەیەک لە تەمەنی پڕ بەرەکەت و تەرخانکردنی ژیانی بۆ خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و موسڵمانان، گەڕایەوە بۆ بارەگای پەروەردگار.
لە خوای مەزن داواکارین، ڕۆحی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و پاداشتی خزمەتەکانی بە خێر و حەسەنات بۆ بنووسێت، هەروەها دڵنەوایی و سەبووری ببەخشێتە خانەوادە، کەسوکار و گشت خۆشەویستانی.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
ڕێکەوتی: ٢١ / ٥ / ٢٠٢٦

"اللهم أصلح أحوال المسلمين في كل مكان...پەروەردگارا؛ حاڵ و گوزەرانی موسڵمانان لە هەموو شوێنێک چاک بکەیت، لێخۆشبوون بۆ تا...
19/05/2026

"اللهم أصلح أحوال المسلمين في كل مكان...
پەروەردگارا؛ حاڵ و گوزەرانی موسڵمانان لە هەموو شوێنێک چاک بکەیت، لێخۆشبوون بۆ تاوانەکانمان بنێریت، نەخۆشەکانمان شیفا بدەیت، و کۆتایی تەمەنمان بە خێر بهێنیت. ئامین" 🕋🌿

بەم شێوەیە ئەم دەڕۆژە پیرۆزه زیندوو بكەرەوه.
17/05/2026

بەم شێوەیە ئەم دەڕۆژە پیرۆزه زیندوو بكەرەوه.

📜ئیمامی عەلی (ڕەزای خوای لێبێت)دەفەرموێت:﴿ العِلْمُ خَيْرٌ مِنَ المَالِ، العِلْمُ يَحْرُسُكَ وَأَنْتَ تَحْرُسُ المَالَ ﴾...
17/05/2026

📜
ئیمامی عەلی (ڕەزای خوای لێبێت)
دەفەرموێت
:
﴿ العِلْمُ خَيْرٌ مِنَ المَالِ، العِلْمُ يَحْرُسُكَ وَأَنْتَ تَحْرُسُ المَالَ ﴾

:واتە ❪ زانست باشترە لە سامان، چونکە زانست پاسەوانی تۆ دەکات، بەڵام تۆ دەبێت پاسەوانی سامان بکەیت ❫.
🔹🔹🔹

16/05/2026

ئاگاداربـــە..!!
ئەمە 10 ڕۆژە باشترین ڕۆژەکانی ساڵن

Address

Hajiawa

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mamosta Bestun مامۆستا بێستون posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Place Of Worship

Send a message to Mamosta Bestun مامۆستا بێستون:

Share