پەیجی فەرمی ماموستا هاوار تەها

پەیجی فەرمی ماموستا هاوار تەها 🔴 لە ژێر رۆشنایی قورئان و سونەت
🔴 تایبەت بە هۆشیاری تاک و خێزان و کۆمەڵگا

15/03/2025

کورتە وتاریک : لەسەر توبە و گەرانەوە
پیشکەشکار : هاوار تەها

سێ شت لە بیر مەکە..1_ئەگەر خۆشی وشادی بۆ تۆ هات                                                                 الْحَمْد...
12/03/2025

سێ شت لە بیر مەکە..

1_ئەگەر خۆشی وشادی بۆ تۆ هات
الْحَمْدُ‌ لِلّٰه‌‌ بکە•

2_ئەگەر ڕزقت دواخرا بڵێ
أَسْتَغْفِرُ‌ ‌اللّٰه •

3_ئەگەر بێزار ودڵ تەنگ بووی بڵێ
لا حَوْلَ‌ وَلا‌ قُوَّةَ‌ إِلا‌ ‌بِالله ٠🌿💜

03/03/2025
03/03/2025
01/03/2025

پەیامی مانگی رەمەزانی پیرۆز

20/02/2025

∎ حەقەڪە بگەیەنە شەرم مەڪەن

∎ موداهەنە بۆ ئەهلی بەطاڵ مەڪەن

∎ ئەگەر لەحەق لاتدا بگەڕێوە بۆ حەق بەڕادوێی مەزانە

∎ بە دین پارە مەخۆن

∎ شوێن زاڵماڪان موبتەدیعەڪان جەهمیەڪان خەواریجەڪان قیتالیەڪان مورجیئەڪان هتدو ،مەڪەون

∎ بگەڕێنەوە بۆ سەلەف

∎ تەوحید بگەیەنن

∎ بیدعەمەڪەن

∎دیفاع لەزانایان بڪەن

∎ وەفاتان هەبێت وە ئەهلی وەفابن

∎مەترسن

لەبەر ئەم ئامۆژگاریانەن ئەهلی باطاڵ ڕقیان هــا لە مامۆستا وە دووژمنایەتی ئەڪەن .

من و تۆی پیاو چەنێک خزمەتی ئافرەت بکەین ئاوا ئەجرمان بۆ نانوسرێ،بۆیە بە حۆری تەعویزمان بۆ کراوەتەوە:٢٥٤ - عبدالملك ـی کو...
18/02/2025

من و تۆی پیاو چەنێک خزمەتی ئافرەت بکەین ئاوا ئەجرمان بۆ نانوسرێ،بۆیە بە حۆری تەعویزمان بۆ کراوەتەوە:

٢٥٤ - عبدالملك ـی کوڕی حبیب دەفەرمووێ : علی کوڕی جعفرـی کوڕی محمد بۆی گێڕامەوە و فەرمووی : ((هەر ئافرەتێڪ تەنیا ڕۆژێڪ هەڵسێ بە خزمەتڪردنی هاوسەرەکەی️ اللّٰه بەهەشتی بۆ مسۆگەر دەکات وە پاداشتی دوازدە لە خۆشەویستانی خۆی پێدەبەخشێت، وە هەر ئافرەتێڪ خزمەتی پیاوەڪەی بڪات ڕۆژێڪ و شەوێڪ -لە شەو و ڕۆژدا- ئەوا️ اللّٰه لە هەموو تاوانەڪانی خۆش دەبێت وە پۆشاکی سەوزی پێ دەپۆشێت -لەبەری دەکرێ- وە️ اللّٰه بە ئەندازەی هەر مووێڪ لە لەشیدا پاداشتی شەهیدێڪی پێ دەبەخشێت -هەر مویەک لە لەشیدا پاداشتی شەهید بونێك- وە بە ئەندازەی هەموو موەکانی جەستەی شارێڪی پێ دەبەخشێت لە میسڪ، وە لە دوونیاش دەرناچێت هەتا شوێنی خۆی نەبینێت لە بەهەشتدا) .

٢٥٥ - وە هەر ئافرەتێڪ خزمەتی پیاوەڪەی بڪات تەنها ڕۆژێڪ گوناهەکانی لەسەر لادەچێت وەك ئەو ڕۆژەی لە دایڪ بووە و وە️ اللّٰه پاداشتی هەزار حەج و هەزار عومڕەی پێ دەبەخشێت و هەزار فریشتە داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکەن، وە هەر ئافرەتێڪ ماڵی پیاوەکەی خاوێن بڪاتەوە و ڕاخەرێکی بۆ دابنێ کە لەسەری دابنیشێت لە خۆشەویستیەكدا بۆ️ اللّٰه -یان پیاوەکەی لە پێناو️ اللّٰه خۆشی دەوێت-، ئەوا️ اللّٰه دەرگای ڕەحمەتی بۆ دەڪاتەوە و گۆڕەکەی پاڪ دەکاتەوە لە کرم و دووپشڪ و️ اللّٰه حەفتا حۆری دەخاتە ماڵەکەی و دڵی دەدەنەوە و سەردانی دەکەن لە گۆڕەکەیدا، وە هەزار فریشتە لە نیعمەتەکانی بەهەشت هەڵدەگرن و بۆی دەهێنن و گۆڕەکەی لەسەر فراوان دەبێت.

أدب النساء لعبدالملك بن حبیب

 ... 🍁مناڵۍ صاڵح یەڪێڪە لەجوانییەڪانۍ دونیا ، بەڵام مەرج نییە اللە ﷻ بەهەموو ڪەسێڪۍ ببەخشێ ، ئینسانۍ وا هەیە لەهەردوو ڕە...
18/02/2025

...

🍁مناڵۍ صاڵح یەڪێڪە لەجوانییەڪانۍ دونیا ، بەڵام مەرج نییە اللە ﷻ بەهەموو ڪەسێڪۍ ببەخشێ ، ئینسانۍ وا هەیە لەهەردوو ڕەگەزەڪەۍ پێئەبەخشرێ ، هەیشە یەڪ ڕەگەز پێئەبەخشرێ ، وەهەیە هیچڪامۍ پێنادرێ ، بەڵام گرنگ ئەوەیە ناشوڪر نەبۍ.
🍯فائدەیەڪۍ زۆر دەگمەنو عەجیب تا ئێستا خوێندبێتمەوە ئەوەیە ئیماندار هەبووە لەسەلەف ❪70❫ ژنۍ هێناوە ، بەڵام مناڵۍ لەهیچڪامیان نەبووە!!

✹شھاب ڪوڕۍ معمر ئەڵێت : حماد ڪوڕۍ سلمة بەیەڪێڪ لەئەبدال حسێب ئەڪرێ ، وەنیشانەۍ ئەبدال ئەوەیە مناڵیان نابێت ، حماد هاوسەرگیرۍ ڪرد لەگەڵ حەفتا ئافرەتدا ، بەڵام منداڵۍ لێیان نەبوو.☟

🔸قال شھاب بن المعمر البلخي : ڪان حماد بن سلمة یَعُدُ من الٲبدال ، وعلامة الٲبدال ٲن لا یُولَد لھم ، تزوَّجَ سبعین امرٲة فلم یُولد لە.
📚 تھذیب الڪمال للمزي | ❪۱٤٦٦/۲❫

دڵ مردوەکان بە پێوەری ئیسلام و عەلمانیەت !!دڵ مردوەکان بە پێوەری قورئان و سوننەت ئەم جۆرە دڵانەن:١ . ئەو دڵەی کە خاوەنەک...
16/02/2025

دڵ مردوەکان بە پێوەری ئیسلام و عەلمانیەت !!

دڵ مردوەکان بە پێوەری قورئان و سوننەت ئەم جۆرە دڵانەن:

١ . ئەو دڵەی کە خاوەنەکەی غافڵ بوە لە زیکری اللە تعالی و بەدوای دونیا و خۆشیەکانی دونیاوەیە.
٢ . ئەو دڵەی کە خاوەنەکەی تەمەڵی دەکات لە عیبادەت و لەسەر شانی قورس و گرانە.
٣ . ئەو دڵەی کە خاوەنەکەی بەردەوام پێدەکەنێ و هەرگیز لە ترسی اللە تعالی نەگریاوە.
٤ . ئەو دڵەی کە خاوەنەکەی بێ هیوایە لە ڕەحم و بەزەیی اللە تعالی.

بەڵام لەناو کۆمەڵگای عەلمانیەت بەم کەسانەی خوارەوە دەڵێن دڵ مردوو:

١ . ئەو کەسانەی کە دڵداری ناکەن و عیلاقەی ناشەرعی نابەستن و لە اللە دەترسن.
٢ . ئەو کەسانەی کە شایی و هەڵپەڕکێ و ڕەشبەڵەك ناکەن تێکەڵاوی حەرام ناکەن.
٣ . ئەو کەسانەی کە گۆرانی ناڵێن گوێ لە گۆرانی ناگرن و ناچنە بۆنە و ئاهەنگەکانەوە.
٤ . ئەو ئافرەتە ئیماندارە عەفیفانەی کە خۆیان داپۆشیوە بە شێوازێکی جوان و شەرعی.
٥ . ئەو پیاوانەی کە سەروسیمایەکی موسوڵمانانەیان هەیە و نەزەڕی حەرام ناکەن بەرامبەر ئافرەتانی نامەحرەم.

ئائەمەیە جیاوازی نێوان تاکی موسوڵمان و بەناو موسوڵمانی عەلمانی.

وصلی اللە تعالی علی نبینا محمد وعلی آلە وصحبە وسلم

گەنجێک چـووە مـزگەوتێـک 👦 بەهەڵە تەلەفـۆنەکەی📱 چـووەسـەرگـۆرانی🔊😳نوێژ خوێنـان هێرشیان کردە سـەری ووتیان:لەناوماڵی خوادا ...
16/02/2025

گەنجێک چـووە مـزگەوتێـک 👦
بەهەڵە تەلەفـۆنەکەی📱 چـووەسـەرگـۆرانی🔊😳

نوێژ خوێنـان هێرشیان کردە سـەری ووتیان:
لەناوماڵی خوادا سـەرکێشی دەکەی
ناترسـی بەر نەفـرەتی خوابکەوی😒

لـەو ڕۆژەوە ڕۆیشت نەگەڕایەوە 😔
ڕووی کردە كافتريايه ك♠ کورسیەکەی بە سـینی غەڵوزەکە کەوت و ڕژایە سـەرزەوی😳
خاوەن كافتريايه كه هات لای ووتی: گوێ ی مەدەرێ تۆ سەلامەت بیت ئەوە قــوربانی تۆ بێ لەوڕۆژەوە بوو بە هاوڕێ ی بەردەوامـی كافتريا😳

بشروا ولاتنفروا.إنصـحوا ولاتفضـحوا يسـروا ولاتعسـروا .
مـوژدە دەر بن ترسێنەر مەبن ئامۆژگاری بکەن حەیابەر مەبن.
ئاسـانکاری بکـەن شـت قـورس مـەکەن....
مەبەسـتیان بەدەسـت هێنـانی
بەهەشـت بوو بەڵام دووریان خسـتەوە !!!!
ئوسـلوبی جـوان زۆر پێوویستە
بۆ بەدەست هینانی دڵەکان و ڕاگر کردنیان لەسـەر بیر و باوەڕی جوان

ئـەوەی بـەپێ ی خـۆی ، بەوویستی خۆی، بەباوەڕ و قەناعەتی خۆی دێتە مزگەوتەوە ، گـەورە یـان بچـووك ، ڕووخـۆش بە لەگەڵیـدا

چـونکە زۆر شـوێن هەیە نەك هەر ڕوو خۆشـی بەڵکـوو پـاڕەش دەدات تا خەڵک و گەنج سـەردانیان بکات بەڵام مەرامیـان پیس وگڵاوە ،
تۆش مـەبە هۆکار و پۆسـتەچی ئەو شوێنانە

Address

Kurdstan
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیجی فەرمی ماموستا هاوار تەها posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share